پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی پێویستی بەدۆستایەتییە نەك فرۆشتنی ویژدان
سەید عەتا
2019-09-17   1268
له‌مێژه كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ناوچه‌كه‌دا له‌ژێرچه‌پۆكی داگیركه‌راندا ده‌ناڵێنێت و دابه‌شكراوه به‌سه‌ر چوار ووڵاتدا، هه‌میشه پێگه‌یه‌كی گونجاو بوه بۆ كێشمه‌كێشی وڵاتانی دراوسێ و زلهێزه‌كانی جیهان ، ئه‌م نه‌ته‌وه‌یه‌ش له‌پێناو مانه‌وه و پاراستنی كلتور و زمان و نه‌ژاد و ڕه‌گه‌زی خۆی له‌به‌رگری كردن‌دا بوه هیچ كاتێك ئاماده نه‌بوه خۆی به‌ده‌سته‌وه بدا ، تەنها ئەوەندەشی پێكراوە خۆی بپارێزێت نەیتوانیوە دەوڵەتێك بۆ خۆی دروست بكات ، نەپساوە لەدەست ئازار‌و كوشتن و ڕاوەدونان و قڕ كردن ، به‌پێچه‌وانه‌وه زیاتر هێزی ڕاپه‌ڕین و شۆڕشی ئازادیخوازانه‌ی به‌نێڵه و كڵپه‌كردنه‌وه به‌ره‌وپێشه‌وه هه‌نگاوی ناوه ، میله‌تێك بوه له‌به‌ره‌ی جه‌نگدا و داوای مافی چاره‌نوسی كردوه ، جه‌لاده‌كان چه‌ند ڕۆڵه‌كانی له‌زینداندا ئاخنیبێ ئه‌وه‌نده زیاتر گورزی كوشنده‌ی ئاراسته كردون بۆتۆڵه كردنه‌وه ، لای ڕون بوه كه داگیركه‌ر فێر نه‌بوه مافی كه‌س بدات به‌ڵكو ئه‌بێت بسه‌نرێت، ئه‌مڕۆ بونی قه‌واره‌یه‌كی كوردی له‌م هه‌رێمه‌دا به‌ئاسانی هه‌زم ناكرێت له‌لایه‌ن داگیركه‌رانی كوردستانی گه‌وره‌وه بەم شێوە ئازادیەی كەدەبینرێت ، بۆیه هه‌میشه ئه‌وان له یه‌كگرتندان له‌ئاست ئه‌م هه‌رێمه‌دا بۆ له‌ناوبردنی ئه‌و ئه‌زمونه‌ی كه حه‌وانه‌وه‌ی نەتەوەیەكی تێدا به‌دی ده‌كرێت ، هه‌رچه‌نده له‌كاروباره سیاسیه‌كانی تریاندا به‌هیچ پێوه‌رێك یه‌ك ناگرنه‌وه دژی یه‌كترین هەمیشە دژن ، لێره‌وه كارگه‌لێكی گرنگتر خۆی ده‌سه‌پێنێ به‌سه‌ر واقیعی سیاسی ئه‌م هه‌رێمه‌دا كه ئه‌وه‌ش بریتیه له‌گرنگیدان به‌چه‌مكی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی . به‌شاره‌زابونمان له‌و چه‌مكه ده‌توانین خۆمان ئازاد بكه‌ین له‌ژێرچه‌كوشی داگیركه‌راندا سه‌روه‌ری خۆشمان بپارێزین ، ئه‌گه‌ر ئه‌منی قه‌ومی مانای ڕزگار بون بێت ، خۆ مه‌ترسی زیاتر ڕو له‌م نه‌ته‌وه‌یه ده‌كات كه‌واته ئه‌و سنوره سیاسیه‌ی تێیدا ده‌ژین ناجێگیره ، ئه‌گه‌ر لێره‌وه وێنای بارودۆخی سیاسی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی خۆمان بكه‌ین ، بێگومان ترسه‌كان باڵیان به‌سه‌ر چاره‌نوسی هه‌رێمه‌كه‌ماندا كێشاوه ئه‌وه‌ش ئه‌و نائارامیه‌یه كه ئه‌مڕۆ یه‌خه‌ی گرتوین ، كه‌واته ئه‌منی قه‌ومی ڕوبه‌ڕوی مه‌ترسیه‌كی گه‌وره بوه‌ته‌وه كه دڵنیانین چاره‌نوس به‌ره‌و كوێمان ده‌بات ، ئه‌م كارگه‌لانه‌یه وای كردوه باسكردن له‌ده‌وڵه‌تی كوردی كوفره و لێ‌خۆش بونی نیه ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هه‌وڵی فه‌رامۆش كردن و په‌راوێزخستنی ڕۆڵی ئه‌م گه‌له ئه‌ده‌ن له‌ساحه‌ی سیاسی‌دا.
ئێسته سه‌ركرده دیپلۆماتكاره‌كان هه‌ست ده‌كه‌ن كه روبه‌ڕوی پیلانه داڕێژراوه‌كانی وڵاتانی دراوسێ ده‌بنه‌وه ، كه پێویسته موراعاتیشیان بكه‌ن بۆ هێمنكردنه‌وه‌ی باردۆخه‌كه‌و ڕوبه‌ڕونه‌بونه‌وه‌ی شه‌ڕێكی تری سه‌پاوی داگیركاری وەك 16 ئۆكتبەر، بەتایبەتی كوردانی ڕۆژئاوا كەتوركیا و سوریا و دوژمنی نێودەڵەتی داعش و ئێران سەرقاڵی پاكتاوكردنیاینن، پێویسته سه‌ركردایه‌تی كوردی به‌هیچ جۆرێك سازش نه‌كه‌ن له‌سه‌ر بچوكترین مافی نه‌ته‌وه‌یی ، چونكه هه‌میشه وان له‌كه‌میندا بۆیان ، دروستكردنی ئه‌م هه‌رێمه‌ی باشور ده‌سه‌ڵاته هه‌رێمه‌كانی تری بێزار كردوه ، به‌رده‌وامی و به‌ره‌پێش چونمان به‌مه‌ترسیه‌كی زه‌به‌لاح داده‌نێن بۆ سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان ، باشوری كوردستان بوه‌ته هانده‌ری كورده‌كانی تری وڵاتانی ئێران و سوریا و توركیا بۆ به‌هێزكردن و قوربانی دان له‌پێناو ئازادی و وه‌رگرتنی مافی خۆیان یان هاوشێوه‌ی ئه‌م هه‌رێمه‌یان بۆ ده‌سته‌به‌ر بكرێت ، پێویستە كوردانی پارچەكانی ترمان هاوكارمان بن موراعاتی ئەم هەستیاریەمان بكەن ، له‌م بارگرژیه‌دا ئه‌ركی سه‌رشانی په‌رله‌مانە گوشاربخاتە سەردەسەڵات كه مافی ژیانی هاوڵاتیان وداوا و خواسته‌كانی جه‌ماوه‌ر دەستەبەربكات ، ئه‌و هێزه بەرگریەی كه خۆیان به‌خاوه‌نی ده‌زانن ته‌نها هاوڵاتیانه ، كه‌واته ئه‌ركی سەرەكیانە به‌وپه‌ڕی هێمنی و به‌رپرسیارێتیه‌وه هه‌ڵس و كه‌وت بكه‌ن له‌گه‌ڵیاندا ، بەردەوام بن لەچاكسازی پاكسازی بەتایبەتی میری نوێی هەرێمەكەمان ، گه‌لی كوردستان وشیاری سیاسیان له‌ئاستێكی به‌رزدایه ، خاڵه ورده‌كانیش ده‌خوێننه‌وه هه‌ست به‌مه‌ترسی ناوخۆیی و ده‌ره‌كیه‌كان ده‌كه‌ن ، حكومه‌تی هه‌رێم و كوردستانیش به مافی خۆیانی ده‌زانن ، له‌به‌رامبه‌ردا ئه‌بێت ده‌سه‌ڵاتیش خاوه‌ندارێتی ئه‌و جه‌ماوه‌ره به‌هێزه بكات ، به‌یه‌كچاو سه‌یری هه‌موان بكات واز لەشارچێتی و تەكەتول چێتی بهێنێ ، وه‌ڵامی گشت خواسته‌كانیان بداته‌وه مافه‌كانیان پێشێل نه‌كات و له‌خه‌میاندا بژی هەوڵ بدات مافەپاشەكەتەكانیان بۆ بگێڕێتەوە ، ئه‌گەر ده‌سه‌ڵاتی كوردی باشور بتوانێ ئه‌و ئه‌ركانه‌ی سه‌رشانی جێبه‌جێ بكات ،ئه‌وكاته ئه‌توانێ (ئه‌منی قه‌ومی خۆی) واته ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی بپارێزێت ، له‌وقه‌یرانه‌ی ڕووبەڕوی بوەتەوە ڕزگاری دەبێت .