پاراستنی ئەمنی قەومی و گەڕانەوەی متمانەی هاوڵاتیان بۆ دەسەڵات ....
سەید عەتا
2021-01-26   971
لەمێژە کورد لەناوچەکەدا لەژێرچەپۆکی داگیرکەراندا دەناڵێنێت ، ودابەشکراوە بەسەر چوار ووڵاتدا ، هەمیشە پێگەیەکی گونجاو بوە بۆ کێشمەکێشی ووڵاتانی دراوسێ و زلهێزەکانی جیهان ، ئەم گەلی کوردە لەپێناو مانەوە و پاراستنی کلتور و زمان و نەژاد و ڕەگەزی خۆی لەبەرگری کردندا بوە ، هیچ کاتێک ئامادەنەبووە خۆی بەدەستەوە بدا ، بەپێچەوانەوە زیاتر هێزی ڕاپەڕین و شۆڕشی ئازادیخوازانەی بەنێڵە و کڵپەکردنەوە بەرەوپێشەوە هەنگاوی ناوە ، میللەتێک بووە لەبەرەی جەنگدا و داوای مافی چارەنوسی کردوە ، جەلادەکان چەند ڕۆڵەکانی لەزیندا ئاخنیبێ ئەوەندە زیاتر گورزی کوشندەی ئاراستە کردون بۆتۆڵە کردنەوە ، لای ڕوون بووە کەداگیرکەر فێرنەبووە مافی کەس بدات بەڵکو ئەبێت بسەنرێت ، ئەمڕۆ بونی قەوارەیەکی کوردی لەم هەرێمەدا بەئاسانی هەزم ناکرێت ،لەلایەن داگیرکەرانی کوردستانی گەورەوە ، بۆیە هەمیشە ئەوان لە یەکگرتندان لەئاست ئەم هەرێمەدا ، بۆ لەناوبردنی ئەو ئەزموونەی کەحەوانەوەی جەماوەری کوردستانی باشوری تێدا بەدی دەکرێت ، ناحەزان هەرچەندە لەکاروبارە سیاسیەکانی تریاندا ، بەهیچ پێوەرێک یەک ناگرنەوە دژی یەکترین ، لێرەوە کارگەلێکی گرنگتر خۆی دەسەپێنێ بەسەر واقیعی سیاسی ئەم هەرێمەدا ، ئەوەش بریتیە لەگرنگیدان بەچەمکی ئاسایشی نەتەوەی ، بەشارەزابونمان لەو چەمکە دەتوانین خۆمان ئازاد بکەین ، لەژێر چەکوشی ناحەزان و سەروەری خۆشمان بپارێزین ، ئەگەر ئەمنی قەومی مانای ڕزگار بوون بێت ، خۆمەترسی زیاتر ڕوو لەم نەتەوەیە دەکات ، کەواتە ئەوسنورەسیاسیەی تێدا دەژین ناجێگیرە ،
ئەگەر لێرەوە وێنای بارودۆخی سیاسی ناوخۆ و دەرەوەی خۆمان بکەین ، بێگومان ترسەکان باڵیان بەسەر چارەنوسی هەرێمەکەماندا کێشاوە ، ئەوەش ئەونا ئارامیەیە کە ئەمڕۆ یەخەی گرتووین ، کەواتە ئەمنی قەومی ڕووبەڕوی مەترسیەکی گەورە بووە تەوە ، کەدڵنیانین چارەنوس بەرەوکوێمان دەبات ، ئەم کارگەلانەیە وای کردوە باسکردن لەدەوڵەتی کوردی کوفرەو لێخۆش بوونی نیە، سەرەڕای ئەوەی هەوڵی فەرامۆش کردن و پەراوێز خستنی ڕۆڵی ئەم گەلە ئەدەن لەساحەی سیاسیدا ، ئێستە سەرکردە دیپلۆمات کارەکان هەست دەکەن کەڕووبەڕوی پیلانە داڕێژراوەکانی ووڵاتانی دراوسێ دەبنەوە ، کەپێویستە موراعاتیشیان بکەن بۆ هێمن کردنەوەی باردۆخەکە و ڕووبەڕو نەبونەوەی شەڕێکی تری سەپاو کورد بەکورد ، پێویستە سەرکردایەتی کوردی بەهیچ جۆرێک سازش نەکات لەسەر بچوکترین مافی نەتەوەیی ، چونکەهەمیشە وان لەکەمیندا بۆمان ، دروستکردنی ئەم هەرێمەی باشوور دەسەڵاتە هەرێمەکانی تری بێزار کردوە ، بەردەوامی و بەرەپێش چوونمان بەمەترسیەکی زەبەلاح دادەنێن ، بۆ سەر ئاسایشی نەتەوەی خۆیان ، ئەو ئارامیەی باشووری بووتە هاندەری کوردەکانی تری ووڵاتانی ئێران و سووریاو تورکیا ، بۆ بەهێزکردن و قوربانی دان لەپێناو ئازادی و وەرگرتنی مافی خۆیان ، یان هاوشێوەی ئەم هەرێمەیان بۆ دەستە بەربکرێت ، لەم بارکرژیەدا ئەرکی سەرشانی پەرلەمان و سەرۆک وەزیرانە ، کە هەوڵ بدەن بۆ دەست هێنانی داواو خواستەکانی جەماوەر ێکی بێ ژیان ، گەرکە مافی هاوڵاتی بون بۆ گشت خێزان و تاکی کوردی دابین بکرێت ، ئازادی و کار بۆ تاک ، سەکەن و مووچەو خزمەتگوزاریەکان بۆ هەموان ، گەڕانەوەی متمانە لەنێوان دەسەڵات و جەماوەردا لەدایک دەبێتەوە ، بەردەستە کردنی ژیانێکی ئاسودە ، خۆشەویستی خاکو دەسەڵات لەهەناوی گۆمەڵگادان ئەچێنێ ، نەک برسی کردنیان وەک ئەمڕۆ ، پێچەوانەکەی دەبێت کەس خۆی بەخاوەنی ئەم ووڵاتە نازانێ ، هێزی بەرگری زۆرلاواز دەبێت ، تائاستی دەنگ نەدان و دژایەتی کردنی دەسەڵات ، ئەوەش لاوازکردنی ئەمنیەتی هەرێم زیاد دەکات ، لەگەڵ هێزەی بەرگری و پاراستنی سنورەکانی ، کەواتە ئەرکی سەرشانی دەسەڵاتە بەو پەڕی هێمنی و بەرپرسیارێتیەوە هەڵس و کەوت بکات لەگەڵ هاوڵاتیاندا ، نەک لەکاتی داواکردنی مافە ڕەواکانیان ، لەکونجی زیندانیان بئاخنێ ،گەلی کوردستان ووشیاری سیاسیان لەئاستێکی بەرزدایە ، خاڵە ووردە کانیش دەخوێنەوە هەست بەمەترسی ناوخۆی و دەرەکیەکان دەکەن ، حکومەتی هەرێم و کوردستان بەموڵکی خۆیان دەزانن ، لەبەرامبەردا ئەبێت دەسەڵاتیش خاوەندارێتی ئەو جەماوەرە بەهێزەبکات
، بەچاو باوکایەتی سەیری هەمووان بکات ، وەڵامی گشت خواستەکانیان بداتەوە و مافەکانیان پێشێل نەکات لەخەمیاندا بژی ، ئەگەر دەسەڵات بتوانێ ئەرکەکانی سەرشانی جێبەجێ بکات ، ئەوکاتە ئەتوانێ ( ئەمنی قەومی ) واتە ئاسایشی نەتەوەیی پارێزراو بێت .