ئێمه و ئێوە
سەید عەتا
2021-01-18   713
ده‌وڵه‌مه‌ندی هه‌زار ڕێی هه‌یه به‌ڵام ژیانی شه‌رف مه‌ندانه تاقه ڕێیه‌كه ، زه‌حمه‌ته كه‌سانی ترسنۆك و لاواز و خۆفرۆش له‌تاقه ڕێكه‌وه بگوزه‌رێن ، ئه‌سته‌م تریشه كه‌سانی ئازا‌و نیشتمان په‌روه‌ر و به‌سه‌ر هه‌زار ڕێدا هه‌نگاو بنێن , چاوچنۆكان هێشتا له‌سه‌ره‌تای بوندان وه‌ك ئاگریان نه‌دۆزیبێته‌وه ڕه‌فتار ئه‌كه‌ن ... له‌پێشدا مرۆڤ له‌به‌ر برسیه‌تی گۆشتی كاڵی ئه‌خوارد .. سه‌یره ئێستا تاوانكاران به‌تێری به‌بێ ئاگر گۆشتی ئێمه ده‌خۆن ، ئه‌وه بۆ ده‌وڵه‌مه‌ندی و خیانه‌ت و خاك فرۆشتنه ، وامزانی مردن یه‌ك جارە برسیه‌ك كۆچ ئه‌كات سەر دەنێتەوە ، نه‌خێر مردنی پیاوی نامه‌رد له‌وه‌دایه له‌ژیاندا چه‌ند جار بمرێ و مردنه‌كه‌شی دابه‌شده‌كرێت ، ڕۆژی كه‌رامه‌ت و شه‌رفی ، ساتێكی تر حه‌یاو ویژدانی ، كاتێكی تریش ئینتیما بۆ نیشتمان ، له‌كۆتایدا نۆره ده‌گاته ناوڕحی پیسی ، ئێوه ههردهخۆن و تێرنابن ، خۆشتان ئه‌خۆنه‌وه ههرتینون ، جه‌سته‌ی چه‌وری ئێمه‌تان ئه‌وێت بۆ تاوانكارانی دژبه‌م خاكه ، چ كهلهرهقێك چ ئافره‌ت فرۆشێك چ عهشهرهت فرۆشێكتان بۆ دۆزینه‌وه له به‌عس پیس تر ، واخۆتان پیشان ئه‌ده‌ن له‌به‌ره‌ی جه‌نگدا زۆر سوتاون بۆمان گوایه ناموسی گه‌لێك ده‌پارێزن ، نه‌خێر سه‌رقاڵی بازرگانین له‌گه‌ڵ بێویژدانترین دوژمنی گه‌لان كهداعشێكهو له‌به‌عس پیستره ، سەر بەرزی نەتەوەیەکتان لەناو نەفتەدا سوتان و نەویتان کرد ، ژیان و خاکتان لەسەر مەرزەکان تاڵان فرۆش کرد ،
چی ترماوە ئەنجامی بدە ، تەنها قاسەی دراوەکانتان ماگە ، لێوان لێوە لەدینار و بێ وەفایی ، ڕۆژێک دێت برسیەکان بۆتان دەکەن بەتابوتی مەرگتان ، ئەم پەندە بۆکەسێکە تێ بگات ، ئەوکەسە کەسە ئەلفێکی بەسە .