گه‌ر نه‌وشیروان و ڕق ئه‌ستوریه‌كه‌ی نه‌بوایه
، مه‌لابه‌ختیار زیندان نه‌ده‌كرا .
گه‌رگوشارو نامه‌كانی كانی مه‌لابه‌ختیاریش نه‌بوایه
بۆ سه‌ر هێزه‌كانی حسك نه‌وشیروان به‌و ئاسانیه ئازاد نه‌ده‌كرا .........
زیندانی كردنی دۆست وهاوخه‌باته‌كانتان له‌پێناو
ڕق و كینه و تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه بوه ، لاوازیتان له‌ڕووبه‌ڕو بونه‌وه‌ی ئاستی
سیاسی و بێ به‌ڵگه‌ی و نه‌زانیه‌وه بوو ، گه‌هره‌كتان نه‌بوه له‌به‌رامبه‌ر
ڕاستیه‌كان له‌دانیشتنه‌كاندا چاره‌سه‌ری كێشه‌كان بكه‌ن ، ئه‌وان له‌لایه‌ن حیزبی سۆشیالیسته‌وه ده‌سگیركران
چه‌كیشیان نه‌كردن ڕێزیان لێگریا ، كه‌پێ یان ده‌وتن چه‌ته و شڕه‌خۆر، به‌ڵام
ئێوه كه حیزبێكی كرێكاری و كۆمنیستی و ڕۆشنبیران بوون ، كاتێ براوهاوسه‌نگه‌ره‌كانتان
زیندانی كرد ، هه‌رچی خیانه‌ت و ووشه‌ی ناشیرینه پێتان ووتن تائاساتی بوختان و
تاوانه كردن و سوكایه‌تی ، هه‌وڵدان بۆ دروستكردنی تۆمه‌تی په‌یوه‌ندی كردن به
ڕژێمه‌وه به‌كتابی ته‌زویر، زۆرئاسوده بون به‌مانه‌وه‌یان له ژوره تاریك و
سارده‌كاندا ، له بری باوه‌ڕ بوون به فره‌لایه‌نی بیر‌و ڕای جیاواز وه‌ك شۆڕشگێرێكی ئازادی خوازقه‌ناعه‌تان
به‌هیچ نه‌بوه ، ڕه‌وان شاد نه‌وشیروان مسته‌فا سه‌رۆكی تۆڵه وڕقوقینه‌یه له‌وسزادانه‌دا
، هه‌رچه‌نده باوه‌ڕی به‌فكری ماركسی و لینینی نه‌بوه به فكرێكی هه‌ره‌س هێناوی
زانیوه ، ته‌كلیفی لێكراوه بوه به‌سكرتێری حیزبێكی چه‌پ ئاسا ، هه‌روه‌ك له
كتێبه‌كانی به‌خه‌ونی گه‌وره‌وه كه‌وتینه‌ڕی و ئه‌و ڕۆژانه‌ی نیشتمان هی هه‌موان
بوو له‌گه‌ڵ كتێبی له‌بری بیروه‌ی ، به‌ئاشكرا باس له‌كۆمه‌ڵه نه‌بونی كۆچ كرد‌و
ده‌كه‌ن ، زیندانی كردنی سێ كوچكه‌كه‌ی ئاش ، له‌به‌ر خیانه‌ت كردن له‌نه‌ته‌وه‌ی
كورد وشه‌هید كردنی ده‌یان كه‌سایه‌تی و هاوڵاتی بێ‌تاوان نه‌بوه ، بۆ پان كردنی ڕێگا و گه‌وره‌كردنی ده‌روازه‌ی
نیازه‌كانتان وهه‌ڵه‌وه‌شاندنه‌وه‌ی كۆمه‌ڵه‌بوه ، سه‌رۆك به‌هه‌موو دڵسۆزیه‌كی
هه‌وڵی قات و قڕكردنی لایه‌نگران و ئه‌ندامه‌كانی پارتی داوه له‌گه‌ڵ شه‌هید
كردنی ژنانی بێ‌تاوان و كوشتنی هه‌ڕشه لێكراوان ، ویستیان سیاسه‌تی شه‌لو كوێرم له‌ناو
پێشمه‌رگه‌كانی ڕێكخستنه‌كانی ناوشاردا جێبه جێ كه‌ن ، كردیان خۆشنودین له‌نیوه‌ی
ڕێدا شكستان هێنا ، ته‌نانه‌ت مام جه‌لال به‌یاننامه‌ی له‌سه‌ر ده‌ركردن و توشی شه‌رمه‌زاری
ئابڕوچون بون ، به‌یاننامه‌كه كوشتنی
هاوڵاتیانی به‌ناهه‌ق ڕاگرت ، نه‌یانتوانی یاساكانی كوشتنی به‌ناهه‌ق جێبه‌جێ كه‌ن
، ده‌بوایه ئێوه له‌بری خوێنی بێ گوناهو بێتاوانه‌كانی ئه‌م نه‌ته‌وه سته‌م
دیده‌یه زیندانی بكرانایه ، سزا ئیعدامی سیاسی بدرانایه ، له ئاینه ئاسمانیه
كانیشدا كوشتنی به‌ناهه‌ق قبوڵناكرێت ، یاساكانی كوشتنی بێ‌تاوان كوشتنه‌وه‌یه ،
كاره‌كانتان له‌یاسای ئاینه‌كانیش ده‌رچون، مامۆستا برایم جه‌لال : له‌دیداری
بۆمیژوو له‌كه‌ناڵی ( ئێن ، ئاڕتی ) له‌به‌شی چواره‌مدا ئه‌ڵێ ئێمه له‌ساڵی (1975
) وه كێشه‌مان له‌گه‌ڵ مه‌لابه‌ختیاردا هه‌بوو ، سه‌یرنیه ئه‌م قین له‌دڵه
بكرێته به‌رپرسی لێ كۆڵه‌ره‌وه‌ی زیندانیه‌كان ، له‌دوای بڕیاردانی مام جه‌لال بۆ‌له‌سێداره‌دانی مه‌لا به‌ختیار و
مامۆستا پشكۆ و شێخ عه‌لی ، دوای ئه‌وه‌ی
بڕیاری ئیعدامی جه‌سته‌یی گۆڕا بۆ ئیعدامی سیاسی ، برایم جه‌لال كه هه‌واڵه‌كه
ده‌گه‌یه‌نێ به مه‌لا به‌ختیارو هاوڕێكانی ، بژارده‌ی یه‌كه‌میان پێ ڕاده‌گه‌یه‌نێ
كه‌له سێداره دانیانه ، به‌ڕاستی دادوه‌رێكی باش و ڕاستگۆیه ، به‌مه‌ستی ئه‌وه‌ی
زیاترتێكیان بشكێنی هێزیان له‌به‌ر نه‌هێلێ ، ئه‌وه نیشانه‌ی ئه‌و كینه‌و بوخز و
ڕقێكی ئه‌ستوره به‌كاریان هێناوه ...
ل246ئه‌و ڕۆژانه‌ی نیشتمان هی هه‌موان بوو .
پرسیار:
گه‌ربه‌مه‌به‌ست له‌تۆڵه كردنه‌وه‌نیه ، بۆچی برایم جه‌لال دا‌نراوه بۆ
لیكۆڵینه‌وه له‌زیندانیه‌كان ، مه‌به‌ستی ڕه‌وان شاد نه‌وشیروانه بۆ تۆڵه له
زینداندانیه‌كان.
_ به‌ڕای ئێوه شه‌هید كردنی ئه‌ندامانی پیرانی شۆڕشی ئه‌یلول به‌ناهه‌ق ،
هۆكاری به‌هێز كردنی ئاگری شه‌ڕی براكوژی له‌نێوان یه‌كێتی پارتیدا‌بوه ، پێویسته
هه‌موان ده‌ستخۆشی له به‌رێز مامۆستا ( جه‌عفه‌ر ) بكه‌ین كه‌به‌زوترین كات ئه‌ونامانه‌ی
كه‌شف كرد ، ئه‌گینا وه‌ك ده‌سه‌ڵاتی ستالین دانیشتوانی سلێمانی ئه‌بوایه به‌شه‌و
به‌خه‌به‌ربن به‌ڕۆژ بخه‌ون له‌ترسی تێرۆر كردن ، ئه‌وه پیشه‌ی هاوڵاتیانی مۆسكۆ
بوه ، من وه‌ك ڕۆژنامه‌نوسێك ئه‌ركی خۆم ده‌گه‌یه‌نم ناهه‌قیه‌ك ده‌بینم له‌تاوانه
كردنی سێ دیبلۆماتكاره‌كاره‌كانی ئاڵای شۆڕش و كوژرانی چه‌ندین هاوڵاتی بێ‌تاوان ،
ئێسته‌ش بنه‌ماڵه‌كانیان ده‌تلێنه‌وه به‌ئازاری ناهه‌قی تیرۆر كردنی باوك‌و
دایكانه‌وه له‌گه‌ڵ شكاندنی كه‌رامه‌ت شه‌ره‌فی چه‌ندین خێزان ، گرنگ ئه‌وه بوو
یاسای شه‌لم كوێرم ناپارێزم ڕاگیرا ، به‌ڵام خوێنی سه‌ركرده‌كانی پارتی و ئافره‌ت
و گه‌نج لاوه‌كان به‌شه‌ڕی ناوخۆ كۆتایی هات ، نه‌وشیروان ده‌یزانی مه‌لابه‌ختیار
زیره‌كو وریایه ، باشتر بیرده‌كاته‌وه له‌كێشه سیاسیه‌كاندا ، هه‌میشه
ڕاوبۆچون و ڕخنه‌ی هه‌یه ، چه‌ند جارێك سه‌ردانی ده‌كات بۆناو زیندان .
_هه‌ردوو هاوڕێی كۆمه‌ڵه ده‌ستگیر ده‌كرێن :
مه‌لا
به‌ختیار له‌لایه یه‌كێتی و نه‌وشیروان ده‌كرێته زیندان ، نه‌وشیروانیش له‌لایه
حیزبی سۆشیالسته‌وه زیندان ده‌كرێت ، بابزانین كامیان وه‌فاو برایه‌تی زانیوه ،
كامیان سته‌میان له‌وی تریان كردوه ..... له‌گه‌ڵمان بن بۆ ئه‌م به‌دواداچونه
.....
به‌دیل گرتنی نه‌وشیروان مسته‌فا
له‌كتێبی به‌خه‌ونی گه‌وره‌وه كه‌وتینه‌ڕێ
دوا
ئه‌وه‌ی فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادربه‌نائومێدی وه‌ڵامی نامه‌ی ئاشتی نه‌وشیروان مسته‌فا
له به‌غداوه دێنیته‌وه ، ڕه‌وان شاد هه‌ستی كرد ناوه‌ڕۆكی نامه‌كه‌ی باش نه‌بوه
، كه‌ڵكه‌ڵه‌ی ئه‌وه كه‌وته‌سه‌ری به‌ره‌و (ڤێنا ) بڕوات ، له‌بری ئه‌وه بڕیاری
دا بنێرێت به‌شوێن دایكوباوكیدا بێن بۆ لای بیان بینێ ، وامان زانی ده‌سته‌یه‌ك
پ،م هه‌ڵه‌ده‌بژێرێت به‌پلان و حساب و كتاب ده‌ڕوات بۆ ئه‌و دیداره ، دواتر
زانیمان به‌دوو كه‌سه‌وه گه‌شتێكی بێ وێنه ده‌كات ، ڤێنا له‌گه‌ڵ پیاسه‌ی چۆمی (
گه‌ڵاڵ ) زۆرجیاوازه ، كیژانی ئه‌و ووڵاته زۆر جوان و شۆخ و شه‌نگن ، له‌چۆمی گه‌ڵاڵ
مه‌فره‌زه‌كانی ( خوله‌ی حه‌مه تاته‌وكه‌ریمی داده‌مه‌نه و ڕه‌شه‌ی كه‌چه ومام
ئاراس و ڕه‌ئوفی خه‌لیفه سه‌عی لێ یه ) خۆی واته‌نی به‌خوێنی جه‌نابیان تینون، ئێمه
به‌لامانه‌وه عاجباتی بووكه‌سایه‌تی دووهه‌می حیزبێك به‌ئه‌و په‌ڕی كه‌مته‌رخه‌میه‌وه
، پڕمه‌ترسی ترین شوێن بۆ بینی دایكوباوكی هه‌ڵبژێرێت ، له‌گه‌ڵ مولازم عومه‌ر و
هه‌ڤاڵانی تریش زۆرتكامان لێ‌كرد هیچ سودی نه‌بوو ، ووتمان ئه‌بێت هێزێكی تۆكمه و
شاره‌زات له‌گه‌ڵ دا بێت بۆ ئه‌وه‌ی پارێزگاریت لێ بكه‌ن ، ئه‌و له‌كه‌لی شه‌یتان
نه‌هاته خواره‌وه ، له‌سه‌رسه‌فه‌ره ئه‌فسوناویه‌كه‌ی سووربوو ، ووتی هێزم له‌گه‌ڵدا
بێت ئاشكراده‌بم ، به‌نهێنی ئه‌ڕۆم و ئه‌گه‌رێمه‌وه ، خۆم ئاشكراناكه‌م هه‌ركه‌س
بم بینێ باوه‌ڕناكات ، خۆم ده‌توانم پارێزگاری له‌خۆم بكه‌م ، قسه‌ی كه‌س به‌گوێیدا
نه‌چوو ، زۆربڕوای به‌خۆی هه‌بوو ، له‌گه‌ڵ دوو پ ، م گه‌شته‌كه‌ی ده‌كات ، كامه‌ران
عارف پێنجوێنی و شه‌هابه سور بونه هاورێ ی خڕی نیوزه‌نگ و دۆلی گه‌ڵال ،هه‌ردو
پێشمه‌رگه‌كه به‌ڕونی پێ یان ووت ، ده‌مانه‌وێت ئه‌وه بخه‌ینه به‌رچاو ، ڕێگاكه
مه‌ترسی زۆره ، توشی بۆسه‌و شه‌ڕوهه‌را ده‌بین به‌سێ كه‌سه‌وه چیمان پێ ده‌كرێت ،
له‌بری پێداچونه‌وه به‌بڕیاره نا ئه‌قلانیه بێتامه‌كه‌یدا ، له‌هه‌ردووكیان
تۆڕه ده‌بێت ئه‌ڵێ دیاره ئێوه ترسنۆكن نا‌وێرن بێن ، باشه برۆن مه‌یه‌ن ، دوانی
تر له‌گه‌ڵ خۆم ده‌به‌م ، له‌وه‌ڵامدا ووتیان ئێمه خه‌می تۆمانه بابڕۆین له‌هیچ
ناترسین ، نه‌وشیروان ناوی خۆی ئه‌نێت ( مسته‌فا ئه‌حمه‌د ) داوای لێ‌كردن ناوی ئه‌و
لای هێچ كه‌س نه‌دركێنن .
له‌وكاته‌دا فه‌ره‌یدونی حه‌ساڵه‌ح فه‌رمانده‌ی
كه ئامركه‌رتی یه‌كی هه‌رێمی سێ بوو كوڕێك ئازایه ، وێڕای جه‌لال كوڵكنی ده دوانزه
پێشمه‌رگه بوون ، له گو‌ندی( بیوه‌ك )توشی حه‌وت پ ، م حسك ده‌بن و چه‌كیان ده‌كه‌ن
له شه‌وی 3\1\1981دا ، به‌و ڕوداوه گرێكوێره‌ی كرژیه‌كان زیاتر ده‌ته‌قێته‌وه .
نه‌وشیروان ئه‌و هه‌واڵه ده‌بیستێ ، له‌بری
ئه‌وه‌ی له‌و ناوچه خۆی دوور بخاته‌وه ، یان سه‌ردانی مه‌لابه‌ختیار و سالارعه‌زیز
بكات ، كه ئه‌و ئێواره‌یه له‌مۆریاس ده‌بن به هیزێكی (200 )كه‌سیه‌وه ، سه‌عاتێك
له‌و هێزه‌وه دووربوه ، ئه‌و ئێواره‌یه به‌رواری 4\1\ 1981له‌میرمام ده‌مێننه‌وه
كه شوێنێكی زۆرسه‌خته ، ژماره‌یه‌ك كادر و پێشمه‌رگه له‌وێ ده‌بن ، ( حه‌مه‌ی
حاجی سابیر ،كه‌مال شاكر ،كامه‌ران عارف ، شه‌هابه‌سور ، مامۆستا سه‌یفه‌دین
هاواری ، مام عومه‌ر و مامه حه ) شه‌و له‌وێ ده‌بن ، به‌یانی به‌رچای ده‌كه‌ن
تاسه‌عات 9 ده‌مێننه‌وه ، له‌بری ئه‌وه‌ی زووده‌رچن و له‌شوێنێكی قایم بمێننه‌وه
، كات به‌فیرۆ ئه‌ده‌ن ، له‌وساته‌دا سێ چوار چه‌كداری تر قوت ده‌بنه‌وه ، كامه‌ران
و دوو پ ،م ی تر به‌شاخه‌كه‌دا هه‌ڵ ده‌گه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كێن ، پێشمه‌رگه‌ی
حسك ئه‌بن به‌ده‌ستڕێژ دایان ده‌گرنه‌وه ، فیشه‌كێك به‌ر ئه‌ژنۆی كامه‌ران ده‌كه‌وێت
ئه‌ڵی ئێوه بڕۆن ، جێم بهێلن من ده‌مێنمه‌وه ئێسته دێنه سه‌رمان ، شه‌ڕده‌ست
پێده‌كات له‌كۆتایدا كامه‌ران ده‌ستگیرده‌كه‌ن ، ده‌یناسنه‌وه پاش پرسیار و وه‌ڵام
، تایه‌ری عه‌لی والی ده‌رده‌كه‌وێت : ئه‌ڵێت ئه‌مه كامه‌رانه كوڕی شه‌هیده له‌ساڵی
1977 بوه‌به پێشمه‌رگه ، كوڕێكی ئازایه حه‌یفه شوێن ئه‌مانه كه‌وتوه ، دوای
قسه كردنیكی زۆر و وه‌ڵام دانه‌وه ، سواری كه‌رێكی ده‌كه‌ن و ئه‌ڵێن برۆ له‌م
ناوه مه‌مێنه .
نامه‌یه‌ك هه‌موو هێلكه‌كان پیس ده‌كات
نه‌وشیروان دوای ئه‌وشةره له‌بری ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ
فه‌ره‌یدونی حه‌مه‌ساڵه‌ح بڕوات بۆ لای هێزه‌كان یه‌كێتی بۆ مۆریاس ، به‌چوار كه‌سه‌وه
ده‌ڕوات بۆ قه‌ویله ، له‌وێوه نامه‌ی ئاشته‌وای بنوسێت بۆ تایه‌ری عه‌لی والی ،
میرمام به‌پێ بۆ قه‌ویله نیوسه‌عاته ، ئایا مه‌عقوله له‌به‌یانی تائێواره له‌شوێنێك
شه‌ڕ بێت تۆ ته‌نیا (2كم) له‌و دووركه‌ویته‌وه له‌و شه‌ڕگه‌یه ، هه‌ست به‌هیچ مه‌ترسیه‌ك
ناكات ، نازنێت به‌پێی خۆی بۆناو ته‌پكه‌ی حسك مل ده‌نێت ، قه‌دیمان فه‌رویانه :
هه‌موو مه‌لێك به پێ پێوه ده‌بێت مه‌لی ئاقڵ به‌ده‌نوك ....
ئێواره ڕوده‌كه‌نه ماڵی حاجی عه‌لی له گو‌ندی قه‌ویله ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
ساده‌ترین شاره‌زای نه‌بوه له كاری عه‌سكه‌ریدا ، نه‌یتوانیوه چركه‌یه‌ك تێڕوانینی
هه‌بێت بۆ بارودۆخه‌كه ، له‌بیره‌وه‌ریه‌كانیدا دانی ناوه به‌هه‌ڵه‌كه‌یدا ، شه‌و
نامه‌یه‌ك بۆ تایه‌ری عه‌لی والی ده‌نوسێت به‌دۆستێكی زۆرباشی خۆی ده‌زانێت ، داوا
له‌كه‌مال شاكر ده‌كات به‌وشه‌وه نامه‌كه بۆ هۆزی خواجه‌به‌رێت ، ئه‌ویش
پێشنیاره‌كه به‌ڕاست نازانێ .
_نه‌وشیروانی ڕه‌حه‌مه‌تی : ئه‌ڵێت من و تایه‌ر
دانیشین ، ئه‌توانین كرژی و ئاڵۆزیه‌كان چاره‌سه‌ركه‌ین . دره‌نگانی شه‌و كه‌مال
شاكر به‌و سه‌رماو سۆڵه‌و تاریكیه ، نامه‌كه
ده‌كاته به‌رباخه‌ڵی وڕووده‌كاته ئه‌شكه‌وتان له‌وێوه بۆ هۆزی خواجه ، سه‌عات
سێی شه‌و به‌كه‌مینی ڕه‌ئوفی خه‌لیفه سه‌عدا ئه‌ته‌قێته‌وه ، له‌دوره‌وه خۆی ده‌ناسینێت
ئه‌ڵی : نامه‌یه‌كی گرنگم پێ یه بۆ كاك تایه‌ر .
_تایه‌ری عه‌لی والی ، حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود
، قادر جه‌باری ، مام ئاراس له‌دیوه‌خانی مالێك ده‌بن ، پێشمه‌رگه‌كان خه‌به‌ریان
ده‌كه‌نه‌وه ، قادر جه‌باری هه‌ندی قسه به‌مام جه‌لال ئه‌ڵێ ، كه‌مال شاكریش وه‌ڵامی
گونجاوی ئه‌داته‌وه .
_حه‌مه‌ی حاجی مه‌حمود له‌كه‌مال شاكر ده‌پرسێت
كاك نه‌وشیروان له مۆریاسه ، ئه‌ویش ئه‌ڵێ ئیتر خۆی ئه‌دزێته‌وه ، مام ئاراس ئه‌ڵێت
من شه‌ڕی جه‌لالی ڕاناگرم ، تایه‌ری عه‌لی والی وه‌ڵامی نامه‌كه‌ی نه‌وشیروان ئه‌داته‌وه
، شه‌و كه‌مال شاكر ماڵئاوایی له‌هۆزی خواجه ده‌كات ، بۆ ڕی هه‌ڵه‌كردن ڕێگه‌ی
مۆریاس ده‌گرێته‌به‌رنه‌وه‌ك شوێنی بكه‌ون ، له‌نزیك چاكی ( دایه كورده‌و ) (
باوه كورده ) ڕانه مه‌ڕێك ده‌بینیێ ، شوانه‌كه كوڕێكی مێردمنداڵی حاجی عه‌لی
ئه‌بێت ، به‌منداڵه‌كه ئه‌ڵێت دوو پێشمه‌رگه
میوانی ئێوه ن ، یه‌كێكیان ناوی مسته‌فایه ئه‌م نامه‌یه له‌به‌ر به‌رباخه‌ڵت
قایم كه‌و بیده به مسته‌فا ، تاده‌گه‌ڕێته‌وه من شوانی مه‌ڕه‌كانت ده‌بم ،
شوانه‌كه نامه‌كه ده‌بات ، كه‌مال شاكریش سه‌یری ده‌كات تاده‌گاته‌وه‌ماڵی خۆیان
.
_سیروانی سه‌عه جوقلی ، یه‌كێكه له‌و كه‌سانه‌ی
نه‌وشیروان له‌بیره‌وه‌ریه‌كانیدا ئه‌ڵێ ده‌ستی هه‌بوه له‌گرتنیدا ، سیروانم بینی
داوام لێ‌كرد باسی چۆنیه‌تی گرتنی نه‌وشیروانم بۆ بكات ، گووتی ئێمه له‌گه‌ل ده‌سته‌ی
مه‌حمود گه‌رمیانی توشی شه‌ڕوپێكدادان هاتین ، ئه‌وان هه‌ڵهاتن ئێمه به‌شاخی (
سورچكه‌وه بوین )، به‌رده‌م ئه‌شكه‌وتی ڕۆمی ، له‌ناو حه‌و‌شه‌ی ماڵی حاجی عه‌لی
پێشمه‌رگه‌مان بینی ، یه‌كسه‌ر ڕومان كرده ماڵی حاجی و داوامان كرد پێشمه‌رگه‌كان
بێنه ده‌ره‌وه ، سه‌ره‌تا نه‌هاتن زانیمان له‌كادێنه‌كه‌دان ، به‌ده‌نگێكی به‌رز
هاوارمان لێ‌كردن ئه‌گه‌ر نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه كادێنه‌كه ده‌سوتێنین ، نه‌وشیروان
هاته ده‌ره‌وه ووتی مه‌مان كوژن ئێمه خۆمان به‌ده‌سته‌وه ئه‌ده‌ین ، هه‌ردوو
ده‌ستی به‌رزكرده‌وه ده‌مانچه‌یه‌كی ( سمسی ) پێ بوو ... ویستی ده‌مانچه‌كه له‌پشتی
بكاته‌وه ، نه‌مان هێشت گوتمان باپێت بێت تۆ ڕێزی زۆرت هه‌یه لامان ، هیچ كێشه‌یه‌كمان
له‌گه‌ڵ تۆدانیه ، فه‌رموو بابڕۆین بۆلای سه‌ركرده‌كان له‌وێ كێشه‌كانتان وه‌ك
براچاره‌سه‌ركه‌ن
_ ڕۆژمێری پێشمه‌رگه .. محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود
، چی ئه‌ڵی .....
من ده‌یان جار گرتنه‌كه‌ی نه‌وشیروانم له پ،
م كانی حسك و كۆمه‌ڵه‌و خه‌ڵكی تر بیستوه ، محه‌مه‌دی حاجی محمودیش چه‌ند لاپه‌ڕیه‌كی
له‌به‌رگی یه‌كه‌می كتیێبه‌كه‌یدا بۆ ئه‌م ڕوداوه ته‌رخان كردوه ، چه‌ند كۆپله‌یه‌كی
وه‌ك خۆی داده‌نێمه‌وه .
_من له‌نامه‌كه‌مدا ته‌ئكیدم كردبووكه بیگرن
نه‌ك بیكوژن ، بۆیه براده‌رانی ئێمه وایان زانیوه كاك نه‌وشیروان تا دوا فیشه‌ك
له ژووره‌كه‌دا شه‌ڕده‌كات ، ئاخر فیشه‌كیش خۆی پێ ده‌كوژێت .ل 402
_كاك
تاهیر ووتی كاك نه‌وشیروان ئه‌وشه‌ڕه بۆ ده‌كه‌ن بۆ ڕای ناگرن بۆ واده‌كه‌ن ، وتی
كاك تاهیر ئێسته من سجنم ده‌سه‌ڵاتم نیه ، من بۆشه‌ڕ نه‌هاتوم به‌ناخێری گیانم
بۆ لای دایكم هاتوم ژن بهێنم ، ئێسته ئیوه به‌رم بده‌ن وه‌عدبێت له‌كوردستان
دانه‌نیشم ، ده‌چمه‌وه ده‌ره‌وه ، دڵی پڕ بوبو هه‌رئه‌وه‌نده مابو له‌پڕمه‌ی
گریان بدات ، كاك تاهیر ڕه‌حمی جوڵابوو ووتی بابه‌ری بده‌ین گوناحه .. ل403
_كاك نه‌وشیروان ده‌ترسا لێمان بكوژرێت و
ئێمه‌ش ئه‌و بكوژین ، حه‌زی ئه‌كرد هه‌موو هێزه‌كه‌ی یه‌كێتی بكوژرێت یه‌كێ له‌ئێمه
نه‌كوژرێت ، كاك حه‌مه‌ی حاجی سابیر ووتی هه‌ی ته‌وامان كرد خۆ ئه‌وانه پاڵه‌وانه‌كانی
یه‌كێتی بوون ..ل 407
_بڵاو بونه‌وه‌ی هه‌واڵی ده‌ستگیركردنی نه‌وشیروان
و سوكایه‌تی پێكردنی ، شه‌پۆلێك شپرزه‌یی و پشێوی و دڵه ڕاوكێ‌و توڕه‌یی له‌ناو ڕێزه‌كانی
كۆمه‌ڵه و یه‌كێتی دا دروستكرد ، هه‌موو ئه‌ندامانی كۆمه‌ڵه هه‌ستی به‌لوت
شكاندن و كه‌رامه‌ت ڕوشان ده‌كرد ، به‌درێژایی ئه‌وماوه‌یه سالار عه‌زیز و مه‌لابه‌ختیار
، له‌ده‌وروبه‌ری مۆریاس و چه‌می گه‌ڵال هێزێكی گه‌وره یان كۆ كردبویه‌وه ، به‌رده‌وام
گوشاریان ده‌خسته سه‌رهێزه‌كانی حسك ، مه‌لابه‌ختیار بۆ یه‌كه‌به‌یه‌كه‌یان نامه‌ی
هه‌ڕه‌شه‌ی ده‌كرده سه‌ریان ، په‌نجه‌یه‌كی نه‌وشیروان خوێنی لێ بێت ، ئه‌وه به‌ره‌گوڕیشه‌تاندا
ده‌چینه خوارێ . به‌خه‌ونی گه‌وره كه‌وتینه ڕێ ل319
_مه‌لا به‌ختیار به‌مشێوه‌ی باسی ده‌ستگیر
كردنی نه‌وشیروانی كۆچ كرد‌و ده‌كات .....
هێشتا كێشه‌كانی هه‌رێمی یه‌كمان به‌لادا نه‌خست
بوو، په‌یتا په‌یتا نامه‌م له‌سه‌ر ڕێڕه‌وی ڕوداوه‌كان بۆ مه‌كته‌بی سیاسی ده‌نوسی
، له‌ووردو درشت ئاگادارم ده‌كردنه‌وه ،به‌تایبه‌تی نه‌وشیروان مسته‌فا ، له‌گه‌ڵ به‌كری حاجی سه‌فه‌ر
له دێی زه‌ڵان بوین ، نامه‌یه‌كی نه‌وشیروانم بۆ هات ، له‌پاڕه‌زانه‌وه نوسی بوی
له‌گه‌ڵ دووپێشمه‌رگه هاتوم نامه‌وێت كه‌س بزانێ ، دایكم له‌ماڵی خزمه‌كانم له‌شاره‌زور
ده‌بینم و كار تایبه‌تم هه‌یه ، یه‌كسه‌ر هه‌ستم به‌مه‌ترسی كرد‌و ده‌ست به‌جێ فه‌ره‌یدونی
حه‌ساڵه‌حم نارد بۆ پاراستنی نه‌وشیروان و پێم گوت: تۆفریای كه‌وه ئێمه‌ش دێین ،
كه‌فه‌ره‌یدون گه‌شت بوه پاڕه‌زان ، ئه‌و به‌ڕێكه‌وت بوو بۆ په‌رخ و له‌وێشه‌وه
بۆ گو‌ندی قه‌ویله ، ئه‌و شه‌وه و ڕۆژی دواتریش لێمان ون بوو .
به‌یانیه‌كه‌ی له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستێ پشوو ئه‌دات
له‌ماڵی حاجی عه‌لی قه‌ویله ، به‌ڕێكه‌وت مه‌فره‌زه‌یه‌كی حسك به‌فه‌رمانده‌ی شه‌هید
خوله‌ی حه‌مه تاته ، بۆ دابه‌ش بوون ده‌گه‌نه ئه‌وێ نه‌وشیروان ده‌شله‌ژێ ، له‌گه‌ڵ
ماڵه‌كه‌دا ئه‌م شڵه‌ژانه ده‌بێت گفتوگۆ :
نه‌وشیروان ئه‌ڵێ ئه‌مانه كێن ؟
خێزانی حاجی عه‌لی ئه‌ڵی هیچ نیه حسكن .
خێزانی حاجی ئه‌ڵی برا له‌وه ئه‌چێت پیاوێكی
گه‌وره‌بیت ، هیچ مه‌ترسه ئه‌ت شارمه‌وه ، بابێن نانی خۆیانی خیان بخۆن وئه‌ڕۆن
.
نه‌خێر پورێ خۆم ئاشكراكه‌م نام كوژن ، خۆیان
ماڵان بگه‌ڕێن بم دۆزنه‌وه ئه‌م كوژن .
ژنه‌كه مه‌ردی خوابه _ ئه‌مانه پیاوه‌تی
نازانن .. ده‌نگ مه‌كه .
هه‌رچی ژنه‌كه و حاجی عه‌لی هه‌وڵی له‌گه‌ڵ
ئه‌ده‌ن سودی نابێت ، به‌شڵه‌ژاوی بێڕاده‌وه نامه‌یه‌كی كورتیان بۆ ده‌نوسێ ،
حاجی نامه‌كه ئه‌باته ده‌ره‌وه .. خوله‌ی حه‌مه تاته كه‌نامه‌كه ده‌بینێ هی
نه‌وشیروانه ، له‌خۆشیا ده‌یكات به‌ده‌ست ڕێژ كردن ، دێنه ژووره‌وه خۆی و فه‌ره‌ح
ده‌به‌ن ، ژنی حاجی ووتی یه‌ژم وامه‌كه هیچت نه‌ژنه‌وت ... ده‌بخۆ له‌وه‌ری . له‌بری
بیره‌وه‌ری ... ل268
هه‌ڵاتن یان به‌ره‌ڵاكردن ؟
ڕاگه‌یاندنی یه‌كێتی به‌ره‌ڵاكردنی نه‌وشیروانی
به‌هه‌ڵاتن و سجن شكاندنی ڕاگه‌یاند ، ئه‌و ڕۆژه له‌سه‌رانسه‌ری سه‌ركردایه‌تی و
هه‌رێمه‌كان بوبه ته‌قه‌و شایی خۆشی و باسی ئه‌فسانه‌ی هه‌ڵاتن و زیندان به‌زاندن
ده‌كرا ، سه‌ركردایه‌تی حیسك نه‌یان ویستوه بیكوژن یان له‌زیندان بیهێڵنه‌وه ،
بڕیاره‌كه‌ی تایه‌ری عه‌لی والی و محه‌مه‌دی حاجی مه‌حمود ڕاست بوه ، به‌ڵام وورده
لێپرسراوه‌كان هه‌ڵسوكه‌وتیان ناشیرین و نابه‌رپرسیارانه‌بوه ، له‌ئه‌نجامدا زیانی گه‌وره‌یان به‌خۆیان و
كلتوری سیاسی ئه‌م ووڵاته گه‌یاند .
زۆرینه‌ی ئه‌م بابه‌ته‌م به‌رگی یه‌كه‌م ..
به‌خه‌ونی گه‌وره‌وه كه‌وتینه ڕێ وه‌رگرتوه
.. له‌به‌شی له‌خڕی ناوزه‌نگ بۆ ئه‌شكه‌وته‌كانی سورێن ، له‌لاپه‌ڕه 299تا لاپه‌ڕه‌ی
316.
ده‌ستگیركردنی
مه‌لابه‌ختیارو شێخ عه‌لی مامۆستا پشكۆ
له‌كتێبی : ئه‌وڕۆژامه‌ی نیشتمان هی هه‌موان
بوو
كه‌لوپه‌له‌كانم پێچایه‌وه‌و ساز‌و ئاماده‌ی
سه‌فه‌رم ها ئه‌مڕۆسبه‌ی ، ملی ڕێ به‌ره‌و مه‌رگه ده‌گرمه‌به‌ر ، مه‌لا به‌ختیار
و شێخ عه‌لی بۆدوادیداری خۆیان له‌گه‌ڵ مام جه‌لال و مه‌كته‌بی سیاسی‌دا ده‌گه‌نه
یاخ سه‌رمه‌ر . ئێمه ده‌گه‌ینه مالومه و
ئه‌وان ، مه‌لا به‌ختیار و شێخ عه‌لی هه‌مووی چه‌ند كاتژێرێكی كه‌مه جڤینیان له‌گه‌ڵ
مام جه‌لالدا كردوه . ئه‌وان تابه‌رله‌و جڤینه‌شیان له‌گه‌ڵ مام جه‌لال نه‌چوبونه
ژێرباری ئه‌وه‌ی كه‌ڕێكخراوی جیاوازیان هه‌یه ، نكوڵیان ده‌كرد ، به‌ڵام ده‌رچونی
ئه‌وهه‌مووبڵاوكراوه نهێنیانه‌و گیرانی ئه‌ونامانه‌ی كه‌له‌سالار عه‌زیزه‌وه
بۆیان هاتبوو ناچاری كردن بڵێن : به‌ڵێ ئێمه ئاڵای شۆڕشین جیاوازی قوڵمان له‌گه‌ڵ
نه‌وشیروان وكۆمه‌ڵه‌دا هه‌یه ، گه‌یشتوینه‌ته ئه‌وه‌ی كه‌چی ترتوانای پێكه‌وه
هه‌ڵكردنمان نیه ، ڕاگه‌یاندنی خۆیان به‌و شێوه پێوتین ، هه‌روه‌ها ووتیان به‌مام
جه‌لالیشمان وتوه ، ئێمه ده‌چین كۆبونه‌وه‌وكۆنفراسی خۆمان ده‌كه‌ین ، قه‌ناعه‌ت
به‌براده‌رانی خۆمان ده‌كه‌ین وه‌ك باڵیكی جیا له‌پاڵ كۆمه‌ڵه‌و شۆڕشگێڕاندا هه‌ر
له‌ناو یه‌كێتیدا بمێنینه‌وه ، ئه‌وان به‌رامبه‌ر ئه‌وبه‌رخوده‌ی مام جه‌لال له‌ته‌كیان
نواندبوی سه‌باره‌ت به‌چاره‌سه‌ری ئاشتیانه بۆكێشه‌كان به‌ڵێنی پێی دابون ، ته‌واوێك
دڵنیاو دڵخۆش دیاربون ، ئێمه ترس دڵه‌ڕاوكێی خۆمان له‌قسه‌كانی مام جه‌لال ده‌خسته
ڕوو له‌قسه‌كانی ئه‌و ڕۆژه‌ی وله‌نیه‌تی سه‌ركردایه‌تی كۆمه‌ڵه و له‌ئاماژه مه‌ترسیداره‌كان
ده‌خسته ڕوو ، ئه‌وان پێیان وابوو ئێمه زیاد له‌پێویست هه‌ستیارین ، ته‌نانه‌ت
شێخ عه‌لی پێی گوتین مام جه‌لال وه‌عدی ئێستگه‌یه‌كی ڕادیۆشی پێداوین . تۆ هه‌تا ئێواره
بڵی گه‌رجیاببنه‌وه یه‌كێتی به‌هه‌موو هێزوتوانای لێتان ئه‌دات ، باوه‌ڕناكه‌ن ،
پێیان وایه ئه‌وه‌ی كردویانه نه‌گه‌شتوه‌ته ئه‌وه‌ی پاساوی هێرش كردنه سه‌ریان
بداته ده‌ستی بڕیار به‌ده‌ستانی ناوكۆمه‌ڵه ، دێمه به‌رهه‌یوانی ماڵه‌كه ، ده‌رێش
له‌ژوره‌وه ناخۆشتره ، گێژه ڵوكه‌یه‌كی قایم گه‌ڕی له تاكه دار زه‌یتونه‌كه‌ی
به‌رده‌م ماڵه‌كه‌مان ئاڵاندوه ئه‌وه‌نده به‌توندی ڕای ده‌وه‌شێنێ و هێنده‌ی نه‌ماوه
له‌بن ده‌ری بێنێ ، له‌و به‌یانیه زۆر زوه‌دا( 12\11 \1985) یه‌كێك دێت و پێم ئه‌ڵێ
زانیوته : ئه‌و شه‌و چه‌ند سه‌عاتێك به‌ر له‌ئێستاهێزێكی گه‌وره یه‌كێتی له‌قه‌راغ
په‌لاماری گو‌ندی ته‌كیه‌یان داوه مه‌لابه‌ختیاریان به‌بێ به‌رگری له‌ماڵه‌كه‌ی خۆیدا
ده‌ستگیركردوه ، هه‌ر ئه‌و به‌یانیه‌ش هێزێكی دیكه‌ی یه‌كێتی له‌گوندی مالومه‌ی
دۆلی جافایه‌تی شێخ عه‌لی ( خوله‌كه‌شكۆڵ )یان قۆڵبه‌ست كردوه ، دواتر زانیم كه‌مامۆستا
پشكۆش هه‌رله‌ماڵی مه‌لابه‌ختیار گیراوه ، گرتیانن به‌رله‌وه‌ی فریای كۆنفراسی
خۆیان ، یان ته‌نانه‌ت ده‌ركردنی تاقه به‌یانێكیش بكه‌ون و ئه‌وان گیران هه‌ڵمه‌تی
ترس تۆقاندن و ڕاوه‌دونان په‌لكێش كردن له‌هه‌موو ناوچه‌كانی ژێر ده‌ستی یه‌كێتی
ده‌ستی پێكرد ، ده‌یان پ،م و كادری كرانه ئامانجی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ، ( ببه به‌جاش
مه‌به به‌ئاش ) كرایه دروشمی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته .
_مام جه‌لال ووتی : ئه‌و مه‌لا به‌ختیاره‌ی
ئه‌تۆ به‌براو هاوڕی و خۆشه‌ویستی ده‌زانی كۆتایی هات .... به‌جه‌سته كۆتای نایه‌ت
، ئه‌وه له‌سیاسه‌تدا كۆتای دێت ، ئه‌م قسه‌یه‌ی مام جه‌لال ئاماژه‌بوو بۆ بڕیاری
پلنیۆمی كۆمه‌ڵه ..........
_ماوه‌یه له‌مه‌و به‌ر له ( 10\12\1985)دا
كۆمه‌له به‌به‌شداری شه‌ست و چوار كه‌س له‌كادر و به‌پرس و فه‌رمانده‌ی خۆی ،
پلنیۆمێك ساز ده‌كات دوو بژارده بۆ ده‌نگ له‌سه‌ردان ده‌خاته به‌رده‌م ئه‌ندامان
. بژارده‌ی یه‌كه‌م : مه‌لابه‌ختیار و
شێخ عه‌لی و پشكۆنه‌جمه‌دین ، به‌تاوانی خیانه‌ت له‌كۆمه‌ڵه‌و له‌یه‌كێتی ئیعدام
بكرێن .
_ بژارده‌ی دووهه‌م : له‌بری ئیعدامی جه‌سته‌یی
، ئیعدامی سیاسی بكرێن . له‌كۆی ئه‌و
شه‌ست و چوار ئه‌ندامه‌ی پلنیۆم ، عه‌بدوڵاتۆفیقی لێ ده‌ركه‌یت كه‌ده‌نگی به‌هیچ
كام له‌بژارده‌كان نه‌دا ، ئه‌وانی تر هه‌رهه‌موو ده‌نگ به‌بژارده‌ی ده‌وهه‌م ده‌ده‌ن
. ئاوا
بڕیاری سیاسی له‌بری كوشتنی جه‌سته‌یی كرایه بڕیاری پلنیۆم ، كه‌چی برایم جه‌لال
كه‌هه‌واڵه‌كه به‌مه‌لابه‌ختیار و ئه‌وان ڕاده‌گه‌یه‌نێ بژارده‌ی یه‌كه‌میان وه‌ك
بڕیاری پلنیۆم پێ ده‌ڵێ . ئیتر ئاوا ئه‌و بڕیاره كرایه په‌تی سێداره و به‌سه‌ر
سه‌ری مه‌لا به‌ختیار و شێخ عه‌لی ومامۆستا پشكۆوه شۆڕكرایه‌وه ..... ئه‌گه‌ر ئه‌و نامه‌یه‌ی به‌ناوی ئه‌وانه‌وه
نوسراوه به‌خه‌تی خۆیان كۆپی و له‌ژێره‌وه‌ش ئیمزای نه‌كه‌ن ، په‌تی سێداره له‌ملیان
ده‌جه‌ڕێ .
_ منیش ئه‌ڵێم : به‌ڕێز برایم جه‌لال به‌كۆنه
ڕق ئه‌وبڕیاره‌ی ڕاگه‌یاندوه ، له‌به‌رنامه‌یه‌كی بۆ مێژوو دووباره‌ی كرده‌وه له
ساڵی 75وه تا ئێسته كێشه‌ی له‌گه‌ڵ مه‌لا به‌ختیاردا هه‌یه ، له‌به‌شی چواره‌می
دیداره‌كه‌یدایه له ئێن ئارتی ، پێوست
بوو 60 ئه‌ندامه‌كه‌ی پلنیۆم لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵدا بكردایه ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی
خیانه‌تی كردوه له‌بڕیاردانی هه‌موان و كۆمه‌ڵه‌ش .
له‌كۆتایدا كوێستانی ئه‌ڵی به‌مام جه‌لال
: ئه‌ودان پیانانه : ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر
خه‌ت و ئیمزاش هی ئه‌وان بێت ، مادام له‌ژێر ئه‌شكه‌نجه‌وهه‌ڕه‌شه‌ی كوشتن و دان
پیانان كراوه ، هه‌م ئیعتباری یاسای نیه
وهه‌میش دژی مافی ئازادیه‌كانی مرۆڤه ، مام جه‌لال هه‌رئه‌وه‌نده گوێی لێ بوو
زۆر توڕوبولێم ووتی ئه‌تۆ یاسا‌و مافی مرۆڤ فێری من ده‌كه‌ی ، ئه‌تۆ له‌وه‌ته‌ی هه‌ی
هه‌رئاشی ، ئه‌و شتانه‌ی نوسیوتن هه‌رهه‌موی دژی یه‌كێتی وكۆمه‌ڵه‌بون ،به‌ووتاری (
ئاش به‌تاڵمان به‌ئاش به‌تاڵ كردوه )وه نیشه‌وه... كورته‌كه‌یم نوسیوه... ل430
_نه‌وشیروان مسته‌فا و سه‌ردانی زیندان :
دیاره
نه‌وشیروان زۆر كات پێویستی به ڕاوێژ و گفتگۆ هه‌بوو له‌گه‌ڵ مه‌لابه‌ختیاردا بۆ
سه‌ركه‌وتنی كاره‌كانی ، ده‌مێك بوه هه‌ستی
كردوه پیاوێكی زیره‌كو وریایه ، هه‌میشه حسابی بۆ ئازایه‌تی و جوامێر مه‌لاكردوه
، ده‌یزانی مه‌لاشته كه‌سێك نیه ببێته پیاوی جه‌نابیان ، له‌ئاخر ساتیشدا ساڵ ونێوێكی
تریش له زیندا هێشتویه‌تیه‌وه .
_هاوڕیانی ئاڵای شۆڕش ئه‌زانن ، من هه‌میشه
ده‌م گوت ململانێ له‌گه‌ڵ هه‌ردوكیان هه‌ڵه‌یه ، ته‌نها زیندانێك له‌كوردوستانداودوای
ئه‌نفال و تێكشانی پێشمه‌رگه مابوو ، ئه‌ویش ئه‌و زیندانه بوو بۆمنیان
دروستكردبوو له‌ته‌نگی توژه‌ڵه‌دا ، ڕۆژێكیان مولازم عومه‌رهه‌واڵی نارد ئه‌گه‌ر
پێم خۆشبێ ، نه‌وشیروان ئه‌یه‌وێت بم بینێت ، شه‌وی دوایی هاتن به‌دوامدا بردمیانه
قاسمه‌ڕه‌ش ، نه‌وشیروان و مولازم عومه‌رو كاك كۆسره‌ت دانیشتبوون ، دوای
چاخواردنه‌وه یه‌ك ئیزنی له‌وان خواست و به‌ته‌نها له‌گه‌ڵم دانیشت ، ووتی تۆ
فكرت سافه دۆخه‌كه چۆن ده‌بینی ؟ منیش به‌ڕاشكاوانه پێم ووت : تكایه به‌ته‌نها
به‌ڕه‌سمی بڵاوه به‌شۆڕش مه‌كه‌ن ، ئه‌گه‌ر چوار مه‌فره‌زه‌شتان له‌خواره‌وه
مابێ .. گرنگه ، ووتی : چ سودێكی هه‌یه ؟ خۆت ده‌زانیت من ده‌مێكه وتومه شۆڕشه‌كه‌مان
هه‌ربه‌قه‌د ئه‌و مشكانه‌ی بنمیچه‌كان كاریگه‌ریان له‌سه‌ر حكومه‌ت هه‌یه ، منیش
ووتم : سه‌دام كه‌تنێكی به‌ده‌سته‌وه‌یه ، ووتی چۆن ؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌ك ملیۆن
سه‌ربازی هه‌یه ، بۆ نیوه‌ی ته‌سریح ناكات ؟ پاشان مه‌لیكی سعودیه‌و ئه‌میری كوێت
هاتونه‌ته به‌غدا ، به‌ڵێنامه‌ی ده‌ست وه‌رنه‌دانی عه‌سكه‌ریان له‌گه‌لدا
مۆركردوه ، ئه‌مه به‌ڵگه‌ی ئه‌وه‌یه كه‌تنێكی به‌ده‌سته‌وه‌یه ، یاخود دژی
ئیسرائیل یان دژی ووڵاتێكی كه‌نداو ، كه‌ڕه‌نگه په‌لاماری كوێت بدات ، ووتی هه‌رگیزجارێكی
تر خۆی توشی شه‌ڕناكاته‌وه ، وتم سروشتی ڕژێمه فاشیه‌كان وایه ، به‌رده‌وام
خاكی تریان ده‌وێ ، به‌رده‌وامیش جه‌نگ به‌رپاده‌كه‌ن ، وتی ئه‌مه خۆش باوه‌ڕیه
و له‌سه‌ر مام جه‌لال وه‌ستاوم ..كۆتایی به‌م چه‌كدارانه دێنین و ده‌چینه ده‌ره‌وه
ڕۆژنامه به‌زمانی عه‌ره‌بی و كوردی ده‌رده‌كه‌ین ، وتم : تكایه شتی وامه‌كه‌ن
، ووتی ئێوه دژی ڕێكه‌تن بون ، ڕێكه‌وتن باش بوو یان ئه‌م كاره‌ساته ، وتم به‌عس
قه‌ت مافی كوردی نه‌ده‌دا ، ووتی تازه سه‌دام كوڕه‌كانیش حوكمی عێراق ده‌كه‌ن ،
به‌ڵام ئێمه وه‌ك مه‌لامسته‌ف ئازانین ، بڕیار كۆتای هێنان به‌شۆڕش بده‌ین و
ئیزنم خواست و گه‌ڕاكه‌وه ...
سه‌ردانێكی تری نه‌وشیروان بۆ زیندان :
ئێواره‌یه‌كیان ساڵی 1986له‌زیندانی هه‌ڵه‌دن
بووم ، زستانێكی سه‌خت بوو ، ووتیان میوانت دێ ، وامزانی كه‌سوكارن ، لۆكسیان هێنایه
ژوره‌وه ، زۆپاكه‌یان گه‌رم كرد ، كاتژمێر8 ئێواره زنجیری ده‌رگا زڕ زڕ ، ده‌نگی
كردنه‌وه‌ی ده‌رگا هات ، نه‌وشیروان به‌قه‌مسه‌ڵه‌یه‌ك وبێ چه‌كوچه‌كدرا ، هاته
ژووره‌وه ئه‌م گفتوگۆیه‌مان هاته پێش .
نه‌وشیروان : پێم ناخۆشه به‌مشێوه‌ی یه‌كتر
ده‌بینین .
مه‌لا
به‌ختیار بێ ده‌نگ بوم .
نه‌وشیروان خه‌تای خۆت بوو و خۆت به‌سته‌وه
به‌سالار و حاجی مه‌مۆ و ئه‌مه ئه‌نجامه‌كه‌یه‌تی ئینجا ( هۆنراوه‌ی ئه‌حمه هه‌ردی خوێنده‌وه )
به‌ده‌ستی خۆت كه‌جامه‌یت خسته سه‌رلێوت خه‌شیمانه..
گه‌ر ژه‌هریشی تێدا بێت گوناهی خۆته بیزانه
...
هه‌ڵه یاگوناهت كرد له‌كاتێكدا بێهۆشی ...
سزا‌و تاڵاوی هه‌رچی بێ ، ده‌بێ وه‌ك باده
بینۆشی .
مه‌لا به‌ختیار : هیوادارم شۆڕشكه سه‌ركه‌وێ
... قیروسیا له‌ئێمه .
نه‌وشیروان : ئه‌زانی بۆچی هاتومه‌ته‌لات ؟
مه‌لا به‌ختیار نه‌خێر .
نه‌وشیروان : نه‌چوه بچێ ، ئێستاش ئه‌گه‌ر
بڕیار بده‌یت له‌گه‌ڵ من بیت ، هه‌موشته‌كان هه‌رئێستا ده‌گۆڕم. مه‌لا به‌ختیار :
چۆن ؟
نه‌وشیروان : خۆت ئه‌زانی من مام جه‌لالم
قبوڵ نیه ، ئێوه پشتگیریتان ده‌كرد ، ئه‌گینا زوو ده‌رم ده‌په‌ڕاند .مه‌لا به‌ختیار
: ئێ .
نه‌وشیروان : مام جه‌لال سه‌فه‌ری كردوه و
ئه‌گه‌ر تۆ له‌گه‌ڵم ڕێكه‌ویت ، بروسكه‌ی بۆ ده‌كه‌ین و نه‌یه‌ته‌وه ، ئیتر وته‌بێژی
ڕه‌سمی یه‌كێتی بێت له‌ده‌ره‌وه نه‌گه‌ڕێته‌وه .
مه‌لا به‌ختیار من چی بكه‌م ؟
ده‌فته‌ریكی بچوك و قه‌ڵه‌میكی خسته به‌رده‌ستم
، ووتی : به‌ڵێنم بۆ بنوسه له‌گه‌ڵم بێت و شۆرشه‌كه ده‌كه‌وێته به‌رده‌ستی من و
تۆ و فه‌ره‌یدون ، یه‌كسه‌ر پێكه‌وه ده‌چینه باره‌گاكه‌ی من دوای هه‌فته‌یه‌ك ،
ده‌ت كه‌مه مه‌سئولی مه‌كته‌بی عه‌سكه‌ری .
مه‌لا به‌ختیار : كاك نه‌وشیروان كه‌ئازاد
بوم به‌رپرسی گه‌وره‌ش بووم ، پێم خۆش بوه له‌گه‌ڵ مام جه‌لال كێشه‌تان نه‌بێت ،
ئێستاش هه‌روام پێ باشه .. هه‌ربۆیه ببوره من به‌ڵێنی واناده‌م .
نه‌شیروان :بیری لێبكه‌وه تاچه‌ند ڕؤژێكی
تریش ڕازی بویت من دێمه‌وه‌لات .
مه‌لابه‌ختیار : قه‌ت شتی واناكه‌م ، ئه‌م ڕه‌ت
كردنه‌وه ساڵ و نیوێكی ترمنی له‌زیندان هێشته‌وه ، بیستیشم كه‌مام جه‌لال سه‌فه‌ری
بۆ تاران كردوه ، ئاگاداریان كردبووكه‌پیلانێك بۆ دورخستنه‌وه‌ی هه‌یه ....