ده‌ستپێكی دروستبونی ئه‌و رێكخراوه EITI (ده‌ستپێشخه‌ری شه‌فافیه‌ت له‌پیشه‌سازییه ده‌رهاتووه‌كان) ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خواستی ژماره‌یه‌ك وڵات‌و كۆمپانیا‌و ده‌سته‌ی چاودێری‌و رێكخراو كه له‌ساڵی 2002 رایانگه‌یاندو له‌لایه‌ن ژماره‌یه‌ك كۆمپانیا‌و رێكخراوی ناحكومی نێوده‌وڵه‌تی پێشوازی لێكرا.
له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی چه‌ندین وڵاتی زلهێزی وه‌ك (ئه‌مریكا، به‌ریتانیا، ئه‌لمانیا، فه‌رنسا، ئیتالیا، ئیسپانیا‌و یابان) پاڵپشتی خۆیان ده‌ربڕی بۆ دروستبونی ئه‌م رێكخراوه‌و له‌سه‌ر ئاستی كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیسش كۆمپانیای وه‌ك (ئیكسۆن مۆبیل، تۆتاڵ، شێل، انگیلۆو ئێینی) پابه‌ندی خۆیان بۆ ستاندارد‌و پێوه‌ره‌كانی ئه‌م رێكخراوه راگه‌یاند.
ئه‌رك‌و ئامانج
رێكخراوی EITI (ده‌ستپێشخه‌ری شه‌فافیه‌ت له‌پیشه‌سازییه ده‌رهاتوه‌كان) وه‌ك بنه‌مای كاره‌كان‌و له‌یه‌كه‌مین كۆنفرانسیدا كه له‌ئۆسلۆی پایته‌ختی نه‌رویج له ساڵی 2006 به‌سترا بڕیار درا به‌دروستكردنی ئه‌نجومه‌نی سكرتاریه‌تی گشتی بۆ ماوه‌ی دو ساڵ 2006 – 2008 و زیاتر له 20 وڵات‌و چه‌ندین رێكخراو و كۆمپانیا تێیدا بونه ئه‌ندام.
له‌ئێستادا 52 وڵات پابه‌ندی خۆیان بۆ پێوه‌ره‌كانی رێكخراوی ده‌ستپێشخه‌ری له‌پیشه‌سازیه ده‌رهاتووه‌كان راگه‌یاندووه‌و ئه‌ندامن له‌و رێكخراوه و ساڵانه ئه‌م رێكخراوه هه‌ڵسه‌نگادندن ده‌كات بۆ مامه‌ڵه‌ی وڵاته ئه‌ندامه‌كان له‌به‌رێوه‌به‌ردنی سامانی سروشتی و جێبه‌جێكردنی پێوه‌ر و ستاندارده‌كانی ئه‌م رێكخراوه كه بریتیه له‌وردبینی كردن له‌داهات و باج و بڕی هه‌نارده‌و ئاشكراكردنی داهاتی كۆمپانیاكان‌و په‌شداریپێكردنی لایه‌نی سێیه‌م بۆ پشتراستكردنه‌وه‌ی داتاكان و هه‌روه‌ها پێدانی ڕۆڵی چاودێری به رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی.
به‌شێوه‌یه‌كی كورت‌و پوخت ده‌ستپێشخه‌ری روونی (شه‌فافیه‌ت) له پیشه‌سازیه ده‌رهاتووه‌كا EITI، پرۆسه‌یه‌كه خۆی ده‌بینێته‌وه له چاودێری كردنی وردی داهات و پابه‌ندی حكومه‌ته له ئاشكراكردنی داهات و پێدانی ده‌سحه‌قی كۆمپانیا نه‌وتیه‌كان و به‌رواردكردنیان و راگه‌یاندنیانه بۆ رای گشتی.
پره‌نسیپ‌و پێوه‌رو ئه‌ندامبون
رێكخراوی ده‌ستپێشخه‌ری له‌پیشه‌سازیه ده‌رهاتووه‌كان EITI، له‌كۆنگره‌ی (لانكاستر هاوس) له‌به‌ریتانیا (2003)و به‌ئاماده‌بونی ژماره‌یه‌ك له‌وڵاتان‌و كۆمپانیا گه‌وره‌كانی بواری سامانی سروشتی‌و رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵی مه‌ده‌نی، هاوڕابون له‌سه‌ر دانانی چه‌ند پره‌نسیپ و بنه‌مایه‌ك به‌مه‌به‌ستی هێنانه كایه‌ی شه‌فافیه‌تی زیاتر و ئیدارد‌انێكی باشی سامانی سروشتی له‌وڵاتانی ئه‌ندام، گرنگترین پێوه‌ر و پره‌نسیپ كه دانرا ئه‌مانه بون‌و رایانگه‌یاند كه:
1- پێویسته سامانی سروشستی بۆ گه‌شه‌ی ئابوری به‌كاربهێنرێت كه دواجار ده‌بێته هۆی گه‌شه‌ی به‌رده‌وام و سنورێك داده‌نێ بۆ به‌رزبوونه‌وه‌ی هه‌ژاری، به پێچه‌وانه‌وه خراب به‌كارهێنانی سامانی سورشتی سه‌ر ده‌كێشێ بۆ ره‌نگدانه‌وی سلبی له هه‌ردوو بواری ئابوری و كۆمه‌ڵایه‌تی .
2- به‌رێوه‌بردنی سامانی سروشتی ده‌بێ له‌پێناو هاوڵاتی‌ان بێ و ئه‌مه‌ش كاری حكومه‌تێكی خاوه‌ن سه‌روه‌ریه پێی هه‌لسێ له پێناو په‌رپێدانی نیشتیمانی.
3- ده‌كرێ بۆ سودی ده‌رهێنانی سامانی سروشتی كه وه‌ك داهاتێكی ساڵانه دێته وڵات نرخه‌كان له‌به‌رچاوبگێرێ .
4- پێویسته خه‌ڵك گۆش بكرێ به زانیاریه‌كان و تێگه‌یشتنیان بۆ داهاتی حكومه‌ت و خه‌رجیه‌كان حكومه‌ت به مه‌به‌ستی دروستبوونی زانیاری دروست تا ه‌ل داهاتوو بتوانێ بریاری له بژارده دروه‌سته‌كان بدات به‌مه‌به‌ستی په‌ردانی به‌رده‌وام .
5- هه‌بوونی شه‌فافیه‌ت له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌كان و كۆمپانیا كاركه‌ره‌كان له بواری پیشه‌سازیه‌ده‌رهاتوه‌كان و پێویستیان به به‌هێزكردنی سیسته‌می دارایی گشتی و لێپێچینه‌وه .
6- دروستبوونی روونی و شه‌فافیه‌تێكی زۆر و به‌هێز ده‌بێ له چوارچێوه‌ی رێزی‌گرتن بێ له یاسا و و گرێبه‌سته‌كان .
7- هه‌بوونی شه‌فافیه‌ت هۆكارێكی به‌هێزی راكێشانی و درسوتبوونی وه‌به‌رهێنانی ناوخۆیی و ده‌ره‌كی ده‌بێت به‌شێوازێكی راسته‌وخۆ.
8- بروای ته‌واوه‌مان هه‌یه به ملكه‌چ بوونی حكومه‌ت و كۆمپانیاكان بۆ لێكۆلینه‌وه لێپێچینه‌وه له‌لایه‌ن هه‌موو هاوڵاتیه‌كه‌وه و له‌پێناو سه‌رپه‌رشتی كردنی داهات و خه‌رجیه‌گشتیه‌كان.
له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و مه‌بده و پره‌نسیپانه هه‌ر وڵاتێكی خوازیار بۆ ئه‌ندامێتی ئه‌م رێكخراوه پابه‌ند ده‌كرێ به چه‌ند ڕێنمایی و پێوه‌رو مه‌رج كه ده‌بنه ده‌روازه بۆ بوونه ئه‌ندام له‌م رێكخراوه.
عێراق تا ئێستا كه ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه له‌ئه‌ندامێتی سڕكراوه له‌كۆی 22 ڕێوشوێن بۆ بونه ئه‌ندام ته‌نها 10 رێوشوێنی جێبه‌جێكردووه و سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش چاوه‌رێ ده‌كرێ ئه‌مساڵ متمانه‌ی ئه‌ندامێتی به‌عێراق ببه‌خشرێ.
رێكخراوی EITI و ڕۆڵی رێكخراوه‌كان
هه‌ر وڵاتێك بۆ بوونه ئه‌ندام پێویسته كۆمیته‌یه‌ك یاخود سكرتاریه‌تێك به‌سه‌رۆكایه‌تی گه‌وره‌به‌رپرسێكی حكومی رابگه‌ینێ و ئه‌و سكرتایریه‌ته ناسراوه به ئه‌نجومه‌نی خاوه‌ن به‌رژه‌وه‌ندیه‌كان MSG)Multi-stakeholder group) پێكدێت له :
1- نوێنه‌ری حكومی.
2- نوێنه‌ری كۆمپانیاكان.
3- نوێنه‌ری رێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی .
له لایه‌نی به‌رپرسێكی باڵای حكومیه‌وه ئه‌نجومه‌نێك پێكدێت و سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت له عێراقدا ئێستا به‌رێز سامر غه‌زبان وه‌زیری نه‌وتی عێراق و جێگری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق بۆ كاروباری وزه ئه‌و سه‌رۆكایه‌تیه ده‌كات و كه‌سێكی دیكه‌ش به پله‌ی به‌رێوبه‌ری گشتی به‌رێوه‌به‌رێ جێبه‌جێكار ده‌بێ .
له‌گه‌ڵ دووباره خۆرێكخستنه‌وه بۆ نووسیینه‌وه‌ی راپۆرته‌كان و جێبه‌جێكردنی ڕاسپارده‌كانی كۆمیته‌ی گشتی رێكخراوی EITI، تا ئێستا ته‌نها له‌سه‌ر ئاستی پارێزگاكانی دیكه‌ی عێراق (جگه له كوردستان) نوێنه‌ری رێكخراوه‌كان ده‌ستنیشان كراون.
به‌داخه‌وه چه‌ند كه‌سێكی بیرته‌سكی مه‌زهه‌بی و حیزبی له چوارچێوه‌ی سكرتاریه‌تی به‌غدا رێگرن و نایانه‌وێ رێكخراوه‌كانی هه‌رێمی كوردستان نوێنه‌ریان هه‌بێ و دواین هه‌وڵه‌كانیشیان تێكدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنی 22/09/2018 ساڵرابردوو بوو به‌و پیلانه سیسته‌ماتیكه‌ی كه پیاده‌یان كرد و چه‌ند كه‌سێكی ناو رێكخراوه‌كانی هه‌رێمیش كه دلنیابوو له‌وه‌ی نوێنه‌ره حیزبیه‌كانیان ده‌رناچن هه‌ڵسان به تێكدانی پرۆسه‌كه.
وێرای ئه‌وه‌ی دوای تێكچوونی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژارده‌نه‌كه به‌ڕێز پارێزگاری هه‌ولێر نه‌وزارد هادی داوای لێ‌كردن هه‌ڵبژاردنه‌كه ئه‌نجام بده‌ن و هه‌موو هاوكاریه‌كیان له رووی لۆجستیك و سكیورتیه‌وه پێشكه‌ش ده‌كه‌ن ئه‌گه‌ر داوای بكه‌ن، به‌لام چونكه مه‌به‌سته‌كه‌یان دیار و روونه كه لایه‌نێك دژی دانانی نیۆنه‌ری رێكخراوه‌كانی هه‌رێمه له به‌غدا بۆیه تا ئیسَتا چه‌ندین جاره شكست به‌و هه‌وڵانه ده‌هێنرێت كه داوای دیاری كردنی نوێنه‌ری رێكخراوه‌كانی هه‌رێم ده‌كه‌ن له به‌غدا و له و رێكخراوه.
گرنگی رێكخراوی EITI
رێكخراوی EITI ده‌ستپێشخه‌ری روونی (شه‌فافیه‌ت) له پیشه‌سازیه ده‌رهاتووه‌كان له‌سه‌ر ئاستی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی متمانه‌یه‌كی زۆری هه‌یه و پێوه‌ر و بنه‌ماكانی ئه‌و رێكخراوه له سێكته‌ری نه‌وت و گاز و كانزا ده‌رهاتووه‌كان ده‌رخه‌ری روونی و شه‌فافیه‌تی سامانه سروشتیه ده‌رهاتووه‌كانی هه‌ر وڵاتێكه كه جێ به‌جێان ده‌كات.
زۆرێك له هاوكاریه نێ‌ودوه‌ڵه‌تی و پێدانی قه‌رز و كۆمه‌كی دارای و هاوكاری مرۆیی و هاوكاریكردن له لایه‌ن بانكی نێوده‌وڵه‌تی و سندوقی قه‌رزی نێوده‌وڵه‌تی ..... هتد پشت ده‌به‌ستێ به راپۆرته‌كانی ئه‌م رێكخراوه و له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی متمانه‌یه‌كی گه‌وره‌ی هه‌یه و رۆڵێگی گرنگ ده‌بینێ له په‌یوه‌ندیه نێوده‌وڵه‌تیكان له‌گه‌ل ولاتانی پابه‌ند به بنه‌ماكانی روونی و مافی مرۆچ.
كوردستان و وه‌ڵامدانه‌وی پێوه‌ركان EITI
كابینه‌ی نۆیه‌م وه‌ك هه‌نگاوی كرده‌یی و نیشاندانی نیه‌تی جێبه‌جێكردن و ئیداره‌دانێكی باش پێویسته به فه‌رمی پاڵپشتی و ئاماده‌یی خۆی بۆ جێبه‌جێكردنی پێوه‌ر و ستاندارده‌كانی ئه‌م رێكخراوه رابگه‌ینێ و ئه‌مه‌ش له‌پێناو به‌رێوه‌به‌ردنێكی چاكی سامانی سروشتی و ره‌نگدانه‌وه‌ی به‌سه‌ر گوزه‌رانی خه‌ڵكه.
ئه‌گه‌ر چی له یاسای نه‌وت و گازی هه‌رێم به روونی ئاماژه به پابه‌ندیه‌كی حكومه‌تی هه‌رێم كراوه بۆ پێوه‌ره‌كانی شه‌فافیه‌ت به‌ڵام تائێستا ئه‌م هه‌ماهه‌نگیه نه‌گه‌یشتۆته ئاستی ئه‌وه‌ی وه‌زاره‌تی سامانه سروشتیه‌كان نوێنه‌رێك ده‌ستنیشان بكات له ئه‌نجومه‌نی رێكخراوی EITI له به‌غدا و به‌شدار بێ له نووسینه‌وه‌ی راپۆرته‌كان.
به‌داخه‌وه ئه‌م كه‌یسه تا ئێستا به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیراوه و نه‌بۆته پێشینه و به‌رنامه‌ی كاری حكومه‌ت و كاری له‌سه‌ر نه‌كرواه ئه‌گه‌ر نا وه‌كو حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له زۆر بواری شه‌فافیه‌ت له پێشه‌وه‌ی حكومه‌تی عێراقین، تا ئێستا حكومه‌تی عێراق به‌شێوازێكی ناروون گه‌ره‌كانی پێدانی مۆڵه‌تی گه‌ران و پشكین ده‌دات و گرێبه‌سته‌كانی عێراق ناروونه و بڵاونه‌كراونه‌ته‌وه، ئه‌مه وێڕای ئه‌و داتا و ژمارانه‌ی كه سۆمۆ بڵاوی ده‌كاته‌وه كه جێگای تێبینی زۆرێك له شاره‌زایان و وردبینانی بیانی و عێراقین.
پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم یه‌كێك له‌م دوو بژارده‌یه هه‌ڵبژێركه تایبه‌ته به شه‌فافیه‌ت له كه‌رتی نه‌وت و گاز :
1- پێكهێنانی ئه‌نجومه‌نێكی EITI تایبه‌ت به هه‌رێمی كوردستان و هه‌رێم ئه‌م كه‌یسه سه‌رپه‌رشتی بكات كه هاوشێوه‌ی ئه‌نجومه‌نی به‌غدا بێت و دواجار راپۆرته‌كۆتاییه‌كان یه‌كخرێن
2- نوێنه‌رێك بۆ به‌غدا ده‌ستنیشان بكات و له به‌غدا ده‌ستبه‌كارێ و له نزیكه‌وه سه‌رپه‌رشتی ئه‌م كه‌یسه بكات.
ئه‌م رێكخراوه EITI ده‌رفه‌تێكه بۆ خزمه‌تی خه‌ڵك له‌سه‌ر ئاستی ناوخۆ و خزمه‌تێكه به نێوبانگی حكومه‌تی هه‌رێم له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی .
سعود هاشم
به‌ڕێوه‌به‌ری په‌یمانگه‌ی كوردستان بۆ وزه