پەیڤێک بۆساڵیادی شەهیدبونی هونەرمەند (عەبەی مەلا)
عەبدولڕەحمان عەلی ڕەزا
2019-05-24   2192
کێ هەیەشەیدای دەنگەزوڵاڵەکەی شەهید عەبەی مەلا نەبوبێتو ساتێک ئەودەنگە نەمرە مەستی نەکردبێت، یاخود مۆسیقاوگۆرانی کوردی لا خۆشەویستر نەکردبێت.
زۆرکەمن ئەو دەنگانەی کەتوانیبێتیان خۆیان لەقەرەی دەنگەبەسۆزەکەی زیرەکی کوردان بدەن وهەقی خۆیان پێدابێت، بەڵام عەبەی مەلا ئەوڕێچکەیەی شکاندوبوەسەرمەشق وسەردەقشکێن، وگۆرانیەکانی زیرەکی وتەوە بەشێوەیەک کەکەمبون ئەوکەسانەی هەست بەجیاوازییەکی ئەوتۆبکەن لەنێوان دەنگی زیرەکو عەبەی مەلادا، وەتاکو هەنوکەش لای زۆرینەی هونەرمەندان وژەنیارانیش ئەوڕاستیە چەندین جار دووبارەبۆتەوە کەتەنها کەسێک توانیبێتی گۆرانیەکانی زیرەک وەک خۆی یان زۆر نزیک لەخۆی بچڕێتەوە عەبەی مەلایەوبەس!
( ۱۲-٥) ئەوڕۆژە غەمناکو کارەساتبارەبوو کەتێیدا هەڵۆیەک شەهیدکراو دەنگێکی ناوازەوبەسۆزیش بۆ هەتاهەتایە خامۆشو کپکرا، ئەمەجگەلەوەی کەخامەیەکی بەبڕشتی هۆنینەوەی شیعری کوردیش لەنوسین کەوت.
(٤۱)ساڵ بەرلەئێستاو لەدوانیوەڕۆی ئەوڕۆژەدا هونەرمەندو پێشمەرگە (عەبەی مەلا) لەکارەساتی هەکاریدا لەگەڵ خۆردا بۆئەبەدئاوابوو ، ئاوابونێک کەهەڵهاتنەوەی نەبو.
عەبەی مەلا جگەلەوەی کەپێشمەرگەیەکی مەفرەزەسەرەتاییەکانی شۆڕشی نوێی گەلی کوردستان بو خاوەنی دوو بەهرەی گەورەوگرنگیش بو کەیەکێکیان لای هەموان ئاشکرایەو بەوچەند گۆرانیە کەمە دانسقەی کە بڵاوکراونەتەوەو گوێبیستی بوین خۆی سەلماندوەو کەسمان ناتوانین گوێبیستی نەبینو شانازیش بەهونەرەکەیەوە نەکەین.
بەڵام لایەنێکی تری ئەم مرۆڤەمەزنە ئەوەیە کەجگەلەگۆرانی وتن هۆنەرێکی باشی بواری هۆنراوەش بوە، وتەنانەت زۆرلەهۆنراوەکانی خوشی کردۆتەگۆرانی.
عەبەی مەلا ئەو هونەرمەندەبوو کەتوانی لەسەرەتای ساڵی (۱۹۷۷)دا لەگوندی [ مۆردێن] بۆیەکەم جارئاهەنگ سازبکات. وەتوانیویەتی بەدەنگەپڕجۆشەکەی پێشمەرگەوخەڵکی دێهاتەکان بخاتە هەڵپەڕین ودەربڕینی شادی وخۆشی، هەرئەم هونەرمەندە گەورەیەبوو کەلەناوەڕاستی هەمان ساڵدا ئاهەنگێکی گۆرانی وهەڵپەڕکێی تری لەگوندی (شیوەگوێزان)ی پێنجوێن ڕێکخست، واتاعەبەی مەلا یەکەمین کەس بوە لەشۆڕشی نوێدا کەتوانیویەتی پێشمەرگەوجەماوەری گوندەکان لەیەکتری نزیک بکاتەوەو ئاشنایەتیان لەجاران زیاتربکات لەڕێی گۆرانیەوە.
ئەمساڵ (٤۱) ساڵ بەسەرشەهیدبوونی عەبەی مەلای هونەرمەندو پێشمەرگەدا تێپەڕیکرد، بەڵام تائێستا تەنهاجارێکیش یادێکی ئەم هونەرمەندە لەزێدی لەدایکبونی خۆیدابۆ نەکراوەتەوە، کەدەکرا جگەلەیادکردنەوە لانی کەم ناوی شەقام یان کۆڵانو پارک ولانی کەمی هۆڵێک بەناوی ئەم پێشمەرگەو شاعیرو هونەرمەندەوە ناوبنرایە.
عەبەی مەلا تەنها دەنگخۆشی بنەماڵەکەی نەبوەو لەئێستاشدا برایەکی تری خەریکی تاودانی ئەسپی خۆیەتی لەدونیای هونەروگۆرانی کوردیداو خاوەن دەنگێکی خۆش وحەزینە کە ئەویش هونەرمەندی لاو کاکە [ماجد]ە کەزیاتر بەماجدی موعین ناسراوە ئەویش بەهۆی ئەوەی هەم گۆرانیەکانی هونەرمەندی گەورەی فارسی [موعینی ئەسفەهانی] دەڵێتەوەو هەمیش موعین خۆی ڕەزامەندی دەربڕیوە کەتەنها ئەوگۆرانیەکانی بڵێتەوە، چونکە جگە لەوەی جێی ڕەزامەندیەتی، بەباشیش دەیانڵێتەوە.
ـــ پڕۆفایلێکی کورتی شەهید عەبەی مەلا
٭ ناوی عەبدوڵڵای کوڕی مەلائەحمەدی قازی پێنجوێنەو ناسراوە بەعەبەی مەلا
٭ ساڵی (۱۹٥۳)لەشاری پێنجوێن لەدایکبووە
٭ لە ( ۱۲-٥-۱۹۷۸)دالەکارەساتی هەکارییدا شەهیدبوە
٭ لەساڵی (۱۹۹۳)دا تەرمەکەی لەهەکارییەوە هێنرایەوە بۆسلێمانی ولەگردی سەیوان بەخاک سپێردرایەوە