بێ چەندوچوون وڵاتی تورکیا بەهەموو تێبینیەکەوە لەسەری لە کۆی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا باشترین و نزیکترین دەوڵەتە لە دیموکراسییەوە. ئێوە دەبینن لایەنە ئۆپۆزیسیۆنەکان بە هەدەپە و پارتی سەوزی چەپ و هەموویانەوە لە هەڵبژاردنەکانی تورکیادا چالاکانە و بێ ڕێگری بانگەشەی خۆیان دەکەن. ئەی پێتان سەیروسەمەرە نییە خەڵکی سلێمانی نەتوانێت پشتیوانی لە هەمان لایەن بکات کە لە وڵاتی خۆیدا بە ئاشکرا و بێ ڕێگری بانگەشە دەکات؟؟؟
عێراق، بە هەرێمی کوردستانیشە، زۆری ماوە بگاتە دامێنی تورکیا.
گەر ئەردۆغان لە هەڵبژاردنەکانی ١٤ ی ئەم مانگە بکەوێت، گۆڕانکاری گەورە بەسەر ناوچەکەدا دێت. ئەمانەی لای خۆمان کوردوتەنی، «سەگ بە گووەوە ئەیانبات».
شەرمە یەکێتی نیشتیمانی ئەوەندە ئاستی خۆی دابەزاندووە و ڕێگری لە پشتیوانییەکی هێمنانەی شاری سلێمانی دەکات بۆ هاوزمانەکانی خۆیان لە باکور.