‘قسەیەک لەم خۆپیشاندان و قەرەباڵغیە
د. شوان عەبدوڵا حەمەد
2020-08-21   744
گۆڕانکاری ڕاستەقینە بە شۆرشێکی کۆمەڵایەتی شێلگیر دەکرێت، شۆرش بە مرۆڤی زیندوو و هۆشیار بە مەعریفە دەکرێت. لە باشوردا مرۆڤ خەسێنراوە، مەعریفە بونی نیە، عەقڵ و مەنگق تورێک ناهێنێت، کتێب و کتێب خوێنەران بونەتە گاڵتەجاڕی خەڵکە عامەکە. یەکێک کتێب بخوێنێتەوە و قسە لە مەعریفە و مەنگق بکات، پێی ئەڵێی شێت بوە.
بە قەولی ئۆجالان، شۆرشێک بە مرۆڤی ئاوا خەسیو و تێکشکاو بکرێت، ئەنجام بەدەست ناهێنێت و فەشەل دەهێنێت. هەرچەندە هەر لەسەرەتاشەوە شۆڕش و گۆڕانکاری بە مرۆڤی لەم جۆرە ناکرێت، دەسەڵاتێکی زۆردار لەگەڵ کۆمەڵگەیەکی خەسیودا ئاوێتەبون، ئەم کارەساتەی باشور ئەنجامەکەیەتی. ئەوەشی لێرەو لەوێ ڕووئەدەن من بە شتێکی ئەوتۆی نازانم، کورد بەم عەقڵە کۆڵەوارەوە هیچی بۆ ناکرێت، چجای شۆڕش و ڕاپەڕین و گۆڕانکاری!