سیاسەتی سەپاندنی قەیوم

ئیبراهیم محەمەد
  2019-08-24     705
کورد و گەلانی تورکیا بەگشتی دووڕێگایان لەبەرەمە .یابەئازادی دیموکراتی ژیان . یان  ڕازی بوون بەکۆیلەیی ئاکەپە .ئەردۆگانی دکتاتۆری خوێن ڕێژ .بە قەیومە خۆسەپێنەکان. ئەیەوێت ئیرادەی کوردی ئازاد و دیموکراتی و ئاشتیخواز بشکێنێت . ژیانی کۆیلەیی دەسەپێنێت. کوردیش بۆ ئەوەی ڕێگای یەکەم  هەڵبژێرێت بەرخودان دەکات . تێکۆشانی دیموکراتی و مەدەنی پێش دەخات . ئەم جارە دەبێت سیاسەتی قەیوم سەری ئەردۆگانی تاکڕەوو دکتاتۆر  و حیزبە هەمەجیەکەی و مەهەپەو دەوڵەت باخچەلی ڕەگەز پەرستی هاوپەیمانی  بخوات. ئەبێت تورکیا ببێتە زۆنێکی گەورەی دیموکراتی و پێکەوە ژیانی گەلان . سەدان هەزار زیندانی سیاسی ئازاد بکرێت بەبەڕێز ئۆچالانی ئاشتیخوازیشەوە .ئەبێت دکتاتۆرو شەڕخوازەکان دزو گەندەڵەکان ، بچنە زیندان . 

ئازادی و دیموکراتی و ئاشتی خوازان نابێت ناچار بەکۆچ کردن و جێ هێشتنی وڵات بکرێن. گەلانی تورکیا گرنگە پێکەوە خەبات و بەرخودان بکەن.خۆتان لەم دڕندانە ڕزگار بکەنئرفۆگان و باخچەلی شەڕخوازو گەندەڵ و ڕەگەز پەرستن. تێکشکاندنی فاشیزمی ئەردۆگانیزمی قەومچی  نیوعوسمانی و مەهەپەی تیرۆریست و ڕەگەز پەرست و خوێن ڕێژ .تەنها بە بەرخودانێکی بەردەوامی توندی هەموو چین و توێژو ڕەگەزەکان دەبێت  . دانانی قەیومەکان ئەم جارە بەخێرایی ناڕەزایی نێو دەوڵەتی و نێوخۆیی لێکەوتەوە . ئەوکارەیان دژ بە بنەماکانی دیموکراسی و پێشێلی مافی دەنگدەران زانی .وای لێهات یەکێتی ئەوروپا بڵێت دوای هادەپ سەرەی کێی ترە .سەرەی شارەوانیەکانی ئەستەمبوڵ و ئەنقەرەیە. بەرەی دژە ئۆردگان و بڕیارە تاکەکەسیە دکتاتۆریەکانی  تادێت  بەرفراوان دەبێت .

ئەم سیاسەتی سەپاندنی قەیومە فاشستیە .دژ بەهەموو بەها دیموکراتی و سیاسی و ئەخلاقیەکانە .لوتکەی بێ شەرەفی ئەردۆگان و باخچەلی و ئاکەپە و مەهەپە دەردەخات. ئەم کارە قێزەونە تەعدایەکی گەورەیە بۆ سەردەنگەدەرانی هادەپ و دەنگدەرانی هەموو حیزبەکانی تر .تەعدایە  لەجەهەپەو ئازادیخوازان و دیموکراتی خوازانی تورکیا .نابێت قبوڵ بکرێت .گەلانی تورکیا  ئەبێت بۆ چۆک دادان  بەئەردۆگان و ئاکەپە پێکەوە بن. بەملیۆنان مرۆڤ بڕژێنە سەرشەقام وکۆڵانەکان .ئەبێت ژیان  بوەستێنن .تائەردۆگان ژیانی هەموانی بەتەواوی نەوەستاندووە.

ئەم دەسەڵاتخوازە دکتاتۆرە گەندەڵ و بێ مۆرا ڵە  .لەبری وەڵامی ئەرێنی پەیامە ئاشتی خوازانەو مرۆڤ دۆستانەکەی بەڕێز  ئۆچالان بداتەوە. پێچەوانەی هەموو عورفێکی دیموکراتی و سیاسی و ئەخلاقی . وەڵام بەسەپاندنی قەیوم دەداتەوە. مانەوەی دەسەڵاتەدکتاتۆریەتاکڕەویەکەی.لەدروستکردنی ، شەڕو قەیرانی بەردەوام دا دەبینێتەولەناوخۆو دەرەوە . قەیومەکان مێژوویەکی ڕەش و ناشیرینیان لەڕابردوودا تۆمار کردووە .قەیومەکان و خودی ئەردۆگان و خێزانەکەی لەگەندەڵی گەورەوە گلاون. دەست پیس و دزو درۆزن تاوانکارن. ئەمانە چەتەن خزمەتی گەلانی تورکیا ناکەن .

 شارەوانیەکانیان بۆ خزمەتی خۆیان و حیزبەکانیان بەکارهێناوە لەچوار ساڵی ڕابردوو بۆیە گەل ئەو چەتانەی لەهەڵبژاردن لابردو دەنگیان بەنوێنەرانی هادەپ دایەوە . چونکە ئەو دزو داسەپاوانە خزمەتی گەلیان دەکرد .کۆسپ و تەگەرەی بەردەم گەشەی ناوچەکانی هەرێمی  باکوری  کوردستان بوون. هەرخەریکی دزی و تاڵانی و خۆ دەوڵەمەند کردن و شەڕو خوێن ڕشتن بوون.

گەلانی تورکیایان بەهیلاک بردووە. لەپەلوپۆیان خستوون .تورکیایان کردووە بەدۆزەخ و گەلانی تورکیا لەگێژاودا ژیان دەکەنڕەوشی ئابوری،سیاسی ،کۆمەڵایەتی ،دبوماسی ،سەربازی .....هتد لەوپەڕی خراپیدایە .بەهۆی سیاسەتە قێزەونە فراوانخوازی و دەسەڵاتخوازیەکەی ئەردۆکان ئاکەپە باخچەلی مەهەپە.

ڕووبەڕوو بوونەوەی ئەم فاشستە .یەکخستنی وزەو تواناکانی گەلانی تورکیای پێویستە. هادەپ نابێت تەنیا بێت.پێویستە هەموو وزە و توانا و هەڵوێسستەکانی حیزبەکان و گەلانی تورکیا یەک بخرێن . بەرخودان پێش بخرێت و ڕادیکاڵ تر بکرێت  . تاچۆک بەو فاشستە دابدەن و ڕەوانەی زیندانی بکەن . هاوشێوەی عومەر حەسەن بەشیری سودان.  ئیتر کات کاتی ، چەسپاندنی پەیامە ئاشتیخوازانەو دیموکراتیخوازانە . یەک لەدوای یەکەکانی بەڕێز ئۆچالانە.کاتی تێکشکاندنی فاشیزمە .
ئەم دەرفەتە کەسیاسەتە سەقەت و خۆسەپێنەکانی ئەردۆگان ئافراندویەتی نابێت لەدەست دەربچێت. دەبێت ئاکەپەو ئەردۆگان  ڕەوانە ی زبڵدان بکرێن. کارێکی زۆر زۆر قورس نیە بیانویان داوە بەدەستەوە. پشتیوانی نێودەوڵەتیش هەیە.تەنها تواناکانی ناوخۆ و دەرەوە یەک بخرێت.دوکان و بازاڕ و دام و دەزگاو فەرمانگەکان  دەوام نەکەن و دابخرێت .  ژن و پیاو  کوڕو کچ دەست لەناودەست هاوشێوەی گەلی سودان.ئەم دکتاتۆرەو مەهەپەی هاوپەیمانی بڕوخێنن . چۆن گەلی سودان کۆڵی نەدا تابەشیری ڕوخاند.ڕێگاشیان نەدا جەنەراڵە دەسەڵاتخوازەکان حوکمی سەربازی ڕابگەیەنن .بەخوێنی خۆیان خەریکی  دروست کردنی حکومەتێکن کەبەدڵی زۆرینەی گەلەکەیان بێت .

لەناوچوونی ئاکەپەو مەهەپە زامنی ژیانێکی ئاشتیانەو دیموکراتیانەو خۆشگوزەرانیە بۆ گەلانی تورکیا بەگشتی.  تائەمانە بمێنن ئاشتی و دیموکراتی و ئاسودەیی و خۆشگوزەرانی نایەتەدی . ڕزگار بوون لەو گێژاوودۆزەخەی ئا  کەپەو مەهەپە و سەرۆکەکانیان دروستیان کردووە یەکێتی ئیرادەو تواناکانی پێویستە .چاونەترسی و قوربانی دەوێت . حیزبەکانی هەرێمی کوردستان، باتۆزێک بەخۆیاندا بچنەوە . بەسە هاوکاری داگیرکەران و سیخوڕی کردن بۆیان. ئەردۆگان درۆزن ،بێ وەفا ،بێ وەعدە .
بەبێ ترس پشتیوانی هادەپ ،قەندیل ،ئۆپۆزسیۆنی تورکیا بکەن بۆ چەسپاندنی ئاشتی نێوان کوردو تورک. بۆ تێکشکاندنی  ئاکەپەو مەهەپەو ئەردۆگان و باخچەلی ڕەگەز پەرست. کات کاتی  یەکێتی نێوان  کوردان و ئازادیخوازان و دیموکراتیخوازانە .
پەڕەیەکی سپی هەڵبدەنەوە .شەڕی کوردو کورد بەدرۆی ئەردۆگان مەخوڵقێنن .سیخوڕی بەسەریەکەوە مەکەن.شەرمە بۆ ئێوە ئەم دەرفەتە لەدەست بدەن .کەزۆر جوان هاتۆتە پێشەوە .ئەردۆگان و حیزبەکەی و مەهەپەی هاوپەیمانی .هەموو هەوڵیان بۆ ئەوەیە کورد لەم ڕوداوانە هاوشێوەی جەنگەکانی یەکەم و دووەمی جیهانی  هیچ پێگەیەکی نەبێت .

بەڕێز ئۆچالان لەدوا پەیامیدا بەهەمووتان دەڵێت . وەرن باپێکەوە پێگەیەک بۆ کورد دروست بکەین .هاوڕابن لەگەڵی ئەو دەسەڵاتخواز نیە، ئاشتیخوازو دیموکراتیخوازە. ژیانی خۆی خستۆتە زیندان بۆ دروست کردنی پێگەیەک بۆ کوردان .کەشایستەی مێژووی پانزە هەزار ساڵەی کورد بێت لە میزوپۆتامیادا  . پەکەکە گۆشتتان بخوات ئێسکتان ناشکێنێت  .  ئەو حەزی بەپێکەوە ژیانی نێوان هەموو گەلانە .چۆن لەگەڵ خودی کورد حەزی پێ نیە .دەست لەگەندەڵی و تاڵانی و خۆبەدەستەوەدانی داگیرکەران هەڵگرن .
ئەردۆگان و باخچەلی دەسەڵاتیان بێت  . ئێسک و گۆشتتان دەدەن بەدڕندەکانی بەردەمیان هەلاهەلاتان دەکەن. دەرسێک لەحەسەن خەیری بەگی سەرۆک خێڵی باکور وەربگرن .تاخزمەتی ئەتاتورکی کرد دۆستی بوو  .کەئیشی پێ نەما کوشتی تۆمەتی  بۆدروست کرد .کەبەجلی کوردیەوە چۆتە کۆنگرەو کۆنفرانسە نێو دەوڵەتیەکان .ئەتاتورکی ڕەگەز پەرست خۆیشی ناردبووی بەجلی کوردیەوە تا زامنی مانەوەی کورد بکات لەناو تورکیا .گەورەترین خزمەتی بەفاشیزمی ئەتاتورکیزم کردبوو . کەچی پاداشتەکەی کوشتن بوو وەک خائین.

هۆش و بیرتان بێت 
پیاوو ژنی ژیرتان بێت
لەجێی سەربەستی 
بۆزنجیرتان بێت .
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×