بۆ کوڕە ئازاکەی کۆلێژی وێژەیی زانکۆی سەڵاحەدین

فەرەیدون کونجرینی
  2023-05-04     399

هاوەڵ و هاوبیرمان سەردەشت عوسمان“ ڕۆژی ڕفاندن و تیرۆرکردنت یاددەکەیینەوەو  بۆ ئەبەد لەگەڵماندا دەمێنیت"  لە پاش کۆچی تۆ  دەیانکەس هاتن  و  کەسایەتی تۆیان بەکارهێنا بۆخۆجێگاکردنەوەو بەرژەوەندییەکانیان شەقامیان هەژاند» پاش خۆدەرخستن و ناساندن و گەورەبونیان هەموو ئەوشتانەی بەویژدانیانەوە هەڵواسرابوو  فرۆشتیانەوە بە حزبێك یان بەرپرسێك" لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی بۆ کابینەی نــۆ کۆنەبەعسیەك کەیسەکەتی بەکارهێنا لە خۆکاندیدکردنیدا، هەندێك لەوانەی لە ڕۆژی بەخاك سپاردنتا دەیانگوت ئێمە هەمومان سەردەشت عوسمانین قۆناغەکانی حزبی دامەزراوەیی  بەگەندەڵی تێپەراندو ئێستا خانەنشینن. ساڵی پار داوام لەیەکێکیانکرد 05.05 یادی ڕفاندن و تیرۆرکردنی تۆیە!؟  لە وەڵامدا گوتی بابەتێکی گرنگترنییە باسیکەی، لەوڕۆژەوە ڕۆشنایی هاوڕێیەتیم لێ خامۆشکردوە.

لەپاش کۆچی تۆ  زۆرمان نوسی و خوێندنەوەشمان بۆ هەر بیروڕایەک هەبوە  بەردەوام ڕۆشنبیرانی سەربەخۆو»  ئازادیخوازان  لە پێشبڕکێدابوون و بیروڕایان فراوانتر  تاوداوەو  گوتارەکان لە گۆڕانکاریدان،  بەڵام  هۆزەکانی  باشورو دەسەڵاتداران لەشوێنی خۆیاندان و نەگۆڕاون  ئەوان هێشتا لەجەنگی ناوخۆدان و شەڕی گەندەڵی و پێگەیانە. لە گەڵ مەرگی تۆو ڕۆژانی دوایی زیاتر لە ١٣ ساڵە  لەنێو قوتابخانەیەکداین وانە بە سەرکردەکان دەڵێینەوە لە سایت و رۆژنامەو تۆڕەکۆمەڵایەتیەکان،  چەقبەستویی دیموکراسی و ئازادی بەجۆرێکە گوتارەکانی ئەوکاتی بوونت بۆ دۆخی ئێستا گونجاوەو لەگەڵ رەوشی ئێستای سیاسیان دەگونجێ.

ئەوانەی خۆیان نــەفرۆشت و قەڵەمیان بۆ هێشتنەوەو نوسینی وشەی ئازادی رادەربڕین بەکارخست خوێنەرو نوسەرو چەند هاوڕێیەکی کەمی ئەوکاتن و  هێشتا بەردەوامن، جۆرێکی هۆشیار پەروەردەبوون و ئەزمونی چارەسەرو خۆدەربازکردنیان هەیە بەڵام متمانەیان بەیەکتریی نیەو  بەگومانن" لە پاش کۆچی دوایی تۆ دەیان کەسی کامڵنەبوی ئازاو بەهەڵوێستی ڕوناکبیر هاتونەتە کایەی ڕۆژنامەگەری و نوسەری باشن» بەهۆی خراپی باری ژیانیان لە ئاستێکی باشدانین و نەگەیشتون بەهیواکانیان" یەکیان پاکەت و ئەویتریان ساردەمەنی دەفرۆشێ دوانیان عەرەبانچیە" هەندێکیشیان بەهۆی کەمتەرخەمی حکومەت وڵاتیان بۆ ژمارەیەک لەگەندەڵ و دزو چەوسێنەرو ژمارەیەکی گەورە لە چەوساوە جێـــهێشتوە" هەندێكیان گیرۆدەی بارودۆخن بەهۆی بەردەوامی لە بیروڕاو ئازادی سەربەخۆ هەڵدەکوتنە سەر ماڵیان و دەسگیر دەکرێن و لەزینداندا بەشکۆمەندی ماونەتەوە.

ڕۆشنبیری سیاسی چەواشەکار  زۆربوون» بەرپرسە بکوژەکان دەیان قەڵەم فرۆشی  هاوشێوە سەردەمی بەعسیان  هەیەو پیاهەڵدانیان بۆدەکەن و هەمیشە لە ئاشوب نانەوەو گێرشێوێنیدان، بەرپرس و حزب لە چاوەڕوانی هاتنی غولامێکدان بیکڕن و بیکەنە کۆیلەو پاسەوانی خۆیان و سەرمایەو موڵکیانی پێ ببستنەوە، ئەوان خەڵکانێکیان کڕیوە بەهەمان ئەومافەی لێی سەندراوەو بەرپرس داگیریکردوە پێیان دەفرۆشنەوە، ئیدی لەهونەری ستران" موسیک" شانۆ" سینەماو ئەکادیمی" مامۆستا" نوسەر" ڕۆشنبیر و دەیان جۆریتر و دەبنە بەربەستی چون بەرەو شارستانی نوێ.

خوێنەری بەڕێز

سەردەشت عوسمان سەرەتاو دوایین نیە" ئەوان ویستیان بە تیرۆرکردنی بەکر عەلی و  عەبدل ستارو سۆران و سەردەشت و کاوە گەرمیانی و ویداد دهۆکی  زیندانیانی بادینان وو هتد،  ئازادی بمرێنن و قڕوقەپ بە خەڵکی مەدەنی بکەن و ڕاستیەکان نەگوترێ و شەقام کپکرێ"  هەموو ئەوانە ڕەت دەکەینەوەو قەلە ڕەشەکانی باشور شەرماز دەکەیین بەجۆرێک باڵەکانیان دەبڕن و پێیەکانیان دەشکێنین.

ئازادیخوانی پەروەردەی دەوێ بۆو پەروەردە پێویستە وانەی یەکەم خوێندنەوەی ژیانی تیرۆرکردنی ئەوانەبێ لە ڕابووردودا خۆیان بەخشی لە پێناو بیروڕای ئازادو ئازادی تاک،  دەکرێ ئازادیخواز سڵ نەکاتەوە لە ڕفاندن و هەڕەشەی  دەسەلاتداران" بوێرانە ڕوبەڕوی هەر بەرپرسێك ببنەوە، وێنەی گەندەڵ کاران بەرز بکەنەوەو لەسەر وێنەکان ئاماژە  بە تاوانەکانیان بکەن، گەندەڵی و جۆری پیشەکانیان ئاشکراکەن، کاتێك بەئێوە دەگوترێ ڕۆژنامەنوس و چالاکوانی مەدەنی دەبێت قۆڵی مەردایەتی هەڵکەن و وشەی گورس وەشاندن ڕوبەڕوی هەر بەرپرسێك بکەنەوە تا چاک دەبن یان ڕیشەکێشدەبن لە کۆمەڵگەی کوردیدا.

سەردەشت عوسمان (٢٥ی کانوونی یەکەمی ١٩٨٧ – ٤ی ئایاری ٢٠١٠ ڕۆژنامەوان و قوتابی بەشی زمانی ئینگلیزیی کۆلێژی ئادابی زانکۆی سەڵاحەدین بوو. لە کاتژمێر ٨ی بەیانیی ٤ی ئایاری ٢٠١٠ لەبەردەم زانکۆی سەڵاحەدین لەلایەن چەند کەسێکی نەناسراو ڕفێندرا. دوای دوو ڕۆژ لە دیارنەمانی، لە ٦ی ئایاری ٢٠١٠، تەرمەکەی بە قۆڵبەستراوی لە دەوروبەری مووسڵ دۆزرایەوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×