جام پڕبوە‌و لێی دەرژێت

شەماڵ عادل سەلیم
  2020-02-14     1822
سەرەڕای ئەو هەموو سەروەت سامان وداهاتە قەبەیەی کە ٢٨ ساڵە دێتە گیرفانی بێ بنی  دەسەڵاتی کوردی، کەچی لەبەختی کەچمان تا ئەمرۆیش بێ نەوتیی وبێ کارەبایی ودواکەوتنی موچەو بێ کاریی وبێ ئاویی و هەژاریی ونەبونی خزمەتگوزارییە سەرەتایی وسەرەکییەکانی دیکە وەک تارمایەکی ڕەشی کوشندەیە خەو بەرۆکی هاوڵاتیانی هەرێمی بەتەمای خودای گرتووەو بەری نادات‌و، بەری نادات.


هەر دەسەڵاتێک، حکومەتێک، نەیتوانی بەرنامە هەنووکەیی‌و سەرەکیەکانی کاری لەماوەی دیارکراوی خۆیدا بۆ خزمەتکردنی هاوڵاتیان جێبەجێ بکات، دەبێت بەجدی بەدوای هۆکارەسەرەکییەکانی سەرنەکەوتن و فشەل بوون و بێتوانایی خۆی بگەرێت و هەوڵی لابردنی کۆسپ و بەربەستەکانی بەر دەمی بدات، بەڵام دەسەڵاتی کوردی نەک تەنها ئەوەی نەکردووە، بەڵکو ٢٨ ساڵی ڕەبەقە  لەهەمان بازەنە ی شکستی وفەشەل بوونی دەخولێنەوەو، ئەوەی تەنها گۆڕانکاری لێ کراوە کەسەکانە (دەموچاوەکانە)، ژمارەی کابینەکانە و هیچی تر. 

دەسەڵاتێک ٢٨ ساڵە لەنەهامەتی و قەیران بەهەموو جۆرەکانییەوە (سیاسی، ئابووری، کۆمەڵایەتی، رۆشنبیری)  هیچی تری بۆ میللەتەکەی  بەدی نەهێنابێت، دەبێ هاوڵاتیان ئەو ڕاستییە باش بزانن کە  ٢٨  ساڵی دیکەش ئەو حکومەتە هیچیان بۆ  ناکات، تەنها  کابینەی کۆن بەڕێ دەکات و بەدۆڵ زوڕناو بەڵێنی  باق  بریقی زەبەلاح  پێشوازی لە کابینەی نوێ دەکات و شانازیش بەبێدەنگبونی خەڵی هەرێمی بەتەمای خودا دەکات، وادەزانێت بێدەنگبونی ئەو خەڵکە خێر لەخۆنەدیوەی هەرێمی بەتەمای خودا مانای ڕازی بونیەتی بەو دەسەڵاتە سوپەر فاشیلە کە قەرداری هەموو تاکێکی ئەو هەرێمە بێنازەیە.

کە چی نازانێت، دەمێکە چامی سەبرو تەحەمولی هاووڵاتیانی هەرێمی بەتەمای خودا پر بووەو لێی دەڕژێت، ڕژانێک لەهەر کات وساتێکدا چاوەڕوانی ئەوەی لێ دەکرێت ببێتە تۆفانێکی  بێ ئامان و تەخت و تەراجی ئەودەسەڵاتە فاشیلەی پێ سەرەوبن بکات کە ناتوانێت لە وڵاتی نەوت و غازدا، ژیانێکی  شکۆمەندانە بۆ هاووڵاتیانی دابین بکات. 
لەکۆتایدا پڕ بەقورگم هاوار دەکەم و دەڵێم: 

ئەی حکومەتە پۆشتەو کەشخەو ڕەشیقەکەمان، باش بزانە، خەڵک لێت بێزارەو، بێدەنگبونیشی سنوری خۆی هەیە، بەهیچ شێوەیەک مانای ڕازیبون بەو کێشەو نەهامەتیانە  نییە کە ٢٨ ساڵە یەخەی گرتووەو ژیانی لێ کردۆتە دۆزەخ. 

هۆ ..هۆ حکومەتە شیک‌و ڕەشیقەکەمان، من گوتم ئێوەش گوێتان لێبو، پەشیمانیش دادی کەس نادات. 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×