لەجوغزی كلوربيريفوسەوە !
شەماڵ عادل سەلیم
2021-12-01   1022
دوێنێ یەکێتیی ئەوروپا بایکۆتی کڕینی سەوزی ومزرەمەنیەکانی وڵاتی تورکیا کە (پرتەقاڵ و لیمۆی ترش وشیرین و سندی ونارنج و لالەنگی
و کریب فروت)دەگرێرتەوە ، بایکۆتی کرینی کردوو لە ڕاگەیاندراوێکیشیدا دەڵێت
: بە هۆی بەکارهێنانی قڕکەری کیمیایی (كلوربيريفوس)ەوە
کە مادەیەکی کیمیایی و ژهراویە وبەکارهێنانی لە لایەن رێکخراوی تەندروستی جیهانی قەدەغەکراوە ،
تورکیا بۆ قەڵاچۆکردنی زیندەوەرەکان (حەشەرات) لە ساڵی ١٩٦٥ وە بە شێوەیەکی بەربڵاو بەکاری دەهێنێت
لەگەڵ ئەوەش کە مادەیەکی کوشندەی دژە دەمارە و لە هەمان رەگەزی گازی ( سارین / sarin)ە . هەروەها بەکارهێنانی
دەبێتە هۆی ژەهراوی کردنی ژینگەو لەناوبردنی باڵندەو هەموو جۆرە زیندەوەرکان .
دیارە یەکێتی ئەوروپا بەو بڕیارەی تورکیای توشی قەیرانێکی ئابووری گەورە
کرد ، چونکە هەروەک ئاشکرایە کە تورکیا ساڵانە بە ملێۆنان تەن سەوزی مزرەمەنییەکان
و مێوەی تری لەم بابەتانەهەنارەدی وڵاتانی
ئەوروپای دەکات و لە بازارەکانیان ساغی دەکاتەوە ، بەم بڕیارەی یەکێتیی ئەوروپا ،
تورکیا ئابوورییە داتەپیوەکەی زیاتر دادەتەپێت و بەرو هەڵدێر دەڕوات .
لەم بارەیەوە (Bülent ŞIK)کە ئەندازیارێکی خۆراکی تورکە( Food Engineering )لە هەژماری خۆی لە توێتەردا دەڵێت : (یەکێتیی
ئەوروپا بریاری رەتکردنەوەی سەوزیی ومزرەمەنییەکانی تورکیا داوە بە هۆی بوونی رێژەیەکی زۆر لە پاشماوەی قڕکەری
کیمیایی (كلوربيريفوس)ەوە لە مزرەمەنیەکانی وڵاتی تورکیا ، ئەوەش بەهۆی ئەوەی کە مادەی كلوربيريفوس بە بریاری رێکخراوی تەندروستی یەکێتیی ئەوروپا بەکارهێنانی
قدەغەکراوە ).
(ŞIK) لە توێتەکەیدا درێژە بە
پەیامەکەی دەدات و دەڵێت : (كلوربيريفوس
کاریگەری زۆر خەراپی لە سەر مێشک و دەمارەکانی مرۆڤ دادەنێت ویەکێکیشە لەو ١٢ مادە ژەهراویانەی کە کاریگەری خەتەرناکی لەسەر گەشەی مندالدا دەبێت ، هەربۆیە لە یەکێتیی ئەوروپادا قەدەغە کراوە ،
بەڵا م لەوڵاتی ئێمەدا ( تورکیا ) بەکاردەهێنرێت ، ئایا وەزارەتی کشتوکاڵ لەم
بارەیەوە هیچ پەیامێکت هەیە ؟ ) .
لە لێکۆڵینەوەیەکی زانستی لە ساڵی ٢٠٠٣ دا لەسەر کاریگەری قڕکەری
کیمیایی كلوربيريفوس لەسەر گەشەی منداڵاندا دەرکەوتووە ، کە ئەو مادەیە کاریگەری
لە سەر دەمار و مێشک (ئەعساب)ی مرۆڤ دادەنێت ، هەربۆیە لە وڵاتانی ئەوروپی بەتوندی
بەکارهێنانی قەدەغەکراو.
پرسیارە گرنگەکە لێرەدایە : ئایا هەرێمێ بەتەمای اللە و وەزارەتە
پەیوەندیدارەکانی ، هیچ کاردانەوەیەکیان وەک وڵاتانی دونیا بەرامبەر
بەلێشاوهەناردەکردنی کاڵا ژەهراویەکانی تورکیا بەرەو بازارەکانی هەرێم دەبێت ، یان
نا ، گوێ بە تەندروستی هاووڵاتیانیان نادەن و هەر بەردەوام دەبن لە کرینی ژەهرو و
کالای بەسەر چووی تورکیا و ئێران ؟