لە جوغزی دەرماڵەوە ؟
شەماڵ عادل سەلیم
2021-11-22   647
بە بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە(1018) لە بەرواری 11/2/2014 بەهۆی
(قەیرانی داراییەوە کە خەریکە سەری هاووڵاتیان دەخوات )
خەرجكردنی دەرماڵەی خوێندكاران ڕاگیراوە.
هەروەک هەموو لایەکمان دەزانیین لەبەر خەراپی باری ژیان و گوزەرانی خوێندكارە خێر لەخۆنەدیوەکانی هەرێمی
بەتەمای اللە ، ئەوا دوورۆژە زانكۆ و پەیمانگاکانی سلێمانی ، هەڵەبجە ، ئیدارەی
ڕاپەڕین و گەرمیان خۆپیشاندانی ناڕه‌زایی
ئه‌نجام ده‌ده‌ن و داوای ده‌رماڵه و دابینکردنی
ئاوی پاک و غاز و ئاوی گەرم بۆ بەشە ناوخۆییەکانیان دەکەن .
ئەوەی لێرەدا چیتر مایەی قبووڵ کردن نییە ئەوەیە : لە بری گوێ گرتن
لە داوا ڕەواکانی خوێنکاران و دابینکردنی مافەسەرەتاییەکانیان ، لە لایەن پۆلیسی
چالاكییە مەدەنییەكان روبەڕوی توندوتیژی و ئازاردانی جەستەیی و دەروونی وسوکایەتی و
گرتن دەبنەوە .
لەوەش سەیرو سەمەرەتر ئەوەیە ، کە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای
سلێمانی، ئێوارەی ئەمڕۆ دوشەممە ٢٢/١١/٢٠٢١، لە پەرەگرافێکی
راگەیەندراوەکەیدا دەڵێت : ( به‌داخه‌وه
ئه‌مڕۆ هه‌ندێك له‌ئاماده‌بوانی خۆپیشاندانه‌كه كه به‌پێی زانیارییه‌كانی به‌ده‌ست
ئێمه گه‌یشتوه‌و به‌ڵگه‌ی ته‌واومان لایه كه خوێندكار نین، ده‌ستیانكرد به به‌رد
هاویشتن به‌ئاراسته‌ی هێزی چالاكی مه‌ده‌نی‌و هێرشكردنه سه‌ریان به‌چه‌قۆو
بۆكس خه‌نجه‌ر، ده‌رئه‌نجامی ئه‌م كاره گرژی‌و ئاڵۆزیی دروست بو چه‌ند ئه‌فسه‌رو
كارمه‌ندێك و چه‌ند خوێندكارێك بریندار بون به به‌ردو دار، برینداره‌كان چاره‌سه‌ری
پزیشكیان بۆ ئه‌نجامدراوه‌و باری ته‌ندروستیان جێگیره)
باشە من لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی دەپرسم : ئاخر ئەوە کەی لۆژیکە
خەڵکانێک (به‌چه‌قۆو بۆكس خه‌نجه‌ر) هێرش بکەنە سەر پۆلیسی چالاكییە مەدەنییەكان ولە
دەرئەنجامیشدا چه‌ند ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندێك و چه‌ند خوێندكارێك به( به‌ردو دار
بریندار ببن )؟! ،ئاخر ئەوەی (به‌چه‌قۆو
بۆكس خه‌نجه‌ر) هێرش بکات دەبێت قوربانییەکانیش برینداری (چه‌قۆو بۆكس خه‌نجه‌ر) بن
نەک (بەردو دار) ،وەک ئەوەی خۆتان لە ڕاگەیاندراوەکەتان ئاماژەتان پێ کردووە ؟
لەوە زیاتر درێژەی پێ نادەم ، لەکۆتایدا هەرئەوەندە دەڵێم :
ئەی دەسەڵاتدارانی ٣٠ ساڵە ی( سلێمانی و هەولێر )، بێ ئومێدی گەنجەکانمان و شکاندنی شکۆیان و
سزادانیان و بێبەشکردنیان لە سەرەتایی ترین مافەکانیان بەهەنجەتی بێ بنەما هۆکاری
سەرەکی کۆچکردنیانە بەرەو مەجهول .