تێڕامانێك لەكتێبی (لەبری بیرەوەری )
شەماڵ عادل سەلیم
2020-09-26   1372
لەدوای
ئەوەی مەلا بەختیار، ئەندامی ئەنجوومەنی
باڵای سیاسی و بەرژەوەندییەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کتێبەکەی (لەبری
بیرەوەری) بڵاوکردەوە ، ههڵمهتێكی فراوان و توندی جنێو وتەشهیر کردنی بەدوای
خۆیدا هێنا ، کە مرۆڤ بە هەقیقەت شەرم دەکات لێرەدا دووبارەیان بکاتەوە ، لەوکاتەی
دەبوایە ئەوەی رەخنەی بابەتیانەی هەبوایە بەبەڵگە وەڵامی نوسەری بدابایەتەوە
هەروەک خۆی لە دیمانەو کتێبەکەیشدا داوای کردووە .
من
بۆ خۆم وهك یهكێك له ئاگادارهكان و بەشداربووی بهشێك لەو مێژووه خوێناویە و،
دوورودرێژهی کە نووسەر باسی کردووە ،دەتوانم بەڕاشکاوانە دەیان بڕیار و کردەوەی
هەڵە و تاوانی ( هەموو لایەنە شەڕکەرەکان ) بەبەڵگەوە بخمە ڕوو کە شایەنی
لێکۆڵینەوەو رەخنەی جدیین .
لێرەدا
بەگرنگی دەزانم ،لەم چەند خاڵەی خوارەوە باسی هەندێ لەو تاوانانە بکەم کە لە مێژووی خوێناوی
براکانەوە دەست پێ دەکات و،هەتا ئەمرۆیش بە شێوازی جیا جیا بەردەوامی هەیە .
١
/ دیل کوشتن لە شەر و ململانێی نێوان حزبەکاندا و،هەروەها لەکاتی ئاشتیشدا تاوانێکی
حاشاهەڵنەگری خەباتی کۆن و نوێی حزبە
کوردستانییە کانە، بەڵگەکان ، تۆماری دەنگی بێژەرەکانی ئێزگەی حزبە شەڕکەرەکان ،
جەنگاوەرە رزگاربووەکان و خەڵکی شارو دێهاتەکان ، بەیان و بڵاوکراوەو
بیرەوەرییەکان ، لێکۆڵینەوەکان ، ئەو ڕاستییە دەسەلمێنن .
٢
/ ئەگەر حزبە کوردییەکان ئەو ڕق و تۆڵەسەندنەوەیەی چەنین ساڵە بەرامبەر یەکتر
پەیرەویان کردووەو تا ئێستایش بەردەوامن ، ئەگەر بەرامبەر دوژمنەکانیان پەیرەویان
بکرد با ، عەیامێک بوو کورد خاوەن دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی بوو .
٣
/ ئەو تاوانانەی لە شەڕی براکان ڕوویدا ،
تەنیا حزمەتی دوژمنانمانی کردووە ، بۆ سەلماندی ئەم ڕاستییەش ،ئەگەر لاپەرەکانی
مێژووی دوێنێمان هەڵدەینەوە ، بەدەیان
بەڵگە و دۆكیومێنتی ئیستیخباراتی حزبی
بەعس هەن کە خودی نەوشێروان مستەفا لە
کتابی ( پەنجەکان یەکتر دەشکێنن ) بڵاویکردۆتەوە
وئەو راستییە دەسەلمێنێت .
بەڵگەکانی بەعس ئەوەمان پێ دەلێن ،کە ڕیژێمی
بەعس هەمیشە لە رێگای سیخوڕەکانییەوە کە
لە ریزی حزبە شەڕکەرەکان بۆ جێبەجێ کردنی پڵانەکانی تەجنیدی کردوون ،هەوڵێ
بەردەوامی و خۆشکردنی ئاگری شەڕ و قوڵکردنەوەی کێشەکانی لە نێوان حزبە شەڕکەرەکان
داوەو چەندین چالاکی تێکدەرانەی بۆ ئەم مەبەستە جێبەجێکردوە و تا ڕادەیەکی زۆریش
سەرکەوتوو بووە .
٤
/ پیرۆزکردن و پەرستنی بنەماڵە و سەرکردەکان ، سەرۆکی حزبەکان ، منالەکانیان ، بە
زیندوویی و بە مردوویش ،دیاریدەیەکی کوشندە و کارەساتێکی گەورەیە، یەخەی هەموومانی گرتووە و ناهێلێت ڕاستییەکان وەک خۆی ببینین
و لە بازنەی کۆیلایەتی دەربچین .
٥
/ ئەوەی دوێنێ لەشاخ لەنێوان حزبە شەڕکەرەکان دا دەگوزەرا ، ئەمرۆ بەئاشکرا لەبەرچاوی کامێراکانەوە ترس
وتۆقاندن و گرتن وزیندانی کردن وئەشکەنجە و شاربەدەرکردنی ئازادیخوازان و بەشەق
لێدانی مامۆستایان لەسەر داواکردنی سادەترین مافەکانیان و نادادیی و ژێرپێخستنی
مافەکان و تیرۆرکردن و ئیرهابی فیکری دوبارە دەبێتەوە ، لەوەش زیاترتۆمەت و
تاوانەکانی چاوساغی بۆ دوژمن و تێکدانی ئاسایشی نیشتیمانی و بەکرێ گیراوی ودەستی
دەرەکی دەخەنە پاڵیان و هەوڵی ناشیرین کردن و خەفەکردن و بێدەنگ کردنیان دەدەن .
بۆیە
بەئازارەوە دەڵێم : ئەو ململانێ و ملشکاندنەی دوێنێ بە فیتی حزبی بەعس لەشاخ لەنێوان
حزبە شەڕکەرەکان جێبەجێ دەکرا ، ئەمرۆ لە هەرێمی بەتەمای خودا بە شێوازی جیا جیا بە
فیتی وڵاتانی دەوروبەر بەردەوامی هەیە ، ئەوەی ڕاستییەکانیش بڵێت ، دەبێت لە پێشدا
فاتیحایەک بۆ روحی خۆی بخوێنێت .