هه‌ینی, 10 ی کانونی دووه‌م , 2025

کامه‌ن ئه‌م به‌ربه‌ستا نه‌ی روبه‌روی حکومه‌تی تازه‌ی هەرێم ئه‌بنه‌وه‌؟

د.محەمەد ئەمين
  2019-08-05     867

سه‌ره‌نجام،  دوای تێپه‌ر بونی نۆ مانگ به‌سه‌رهه ڵبژاردنه‌کانی په‌رله‌مانی کوردستان،  له‌۱.ی ته‌موزی ئه‌مساڵ ۲.۱۹ کابینه‌ ی نۆیه‌می حکومه‌تی هه‌رێم له‌لایه‌ ن مەسرور بارزانی کوڕی گه‌وره‌ی مەسعود بارزانی،  وەک سه‌رۆکی حکومه‌ ت راگه‌یه‌نرا به‌هاوبه‌شی به‌نزیکه‌یی هه‌مو پارته‌کانی تر به‌ناو ئه‌وانه‌ش که‌ ئۆپۆسزێون بون،  که‌وا به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌شی که‌سی‌و گروپی ئابوری له‌ناو حکومه‌تا کۆی کردونه‌ته‌وه‌ نه‌ک فکرو به‌رنامه‌ی سیاسی.
حکومه‌تی تازه‌ی ههرێم له‌گه‌ڵ چه‌نده‌ها فایلی گه‌وره‌ی که‌ڵه‌که‌ بوی زیاترله‌۲. ساڵی پاشاگه‌ردانی مامەڵه‌ ئه‌کات که‌ له‌کابینه‌ی حکومه‌ته‌کانی پێشو بۆ جێماوه‌،  به‌جۆرێ که‌ گه‌نده‌ڵی،  خراپ به‌کارهێنانی ده‌سه‌ڵات له‌هه مو بوارەکاندا،  قه‌یرانی ئابوری‌و دارایی،  بێکاری زۆر له‌ناو گه‌نجان،  وێرانبونی ژێرخانی به‌رهه‌مهێنانی نیشتیمانی،  قۆرخکاری بازار،  مافیاگه‌ری له‌بواری ده‌رمان و ته‌ندروستی له‌سه‌ر ئه‌ژماری ژیان و ته‌ندروستی خه‌ ڵکی هه ژار،  پۆخڵ کردن و وێران کردنی سامانی نه‌وت،  به‌میلشیا کردنی کۆمه‌ ڵگاو کایه‌کانی سیاسی،  تاڵانی موڵک و دامه‌زراوه‌ی گشتی تا ئه‌گاته‌ بڵاوبونه‌وه‌ی دیارده‌ی مادده‌ هۆشبه‌ره‌کان کاراکته‌ ری/ ناسنامه‌ی حکومه‌ته‌کانی پێشو بووه‌. بۆیه‌ بۆ راستکردنه‌وه‌ی ئه‌م حاڵه‌ ناهه مواره‌ وه‌ ک  ئه‌ رکێکی نیشتیمانی و مرۆییی ئامانج،  ئیراده‌ی به‌هێزو بێ سازش،  ئامرازی پێویست و‌ کاری بێوچانی گه‌ره‌که‌. له‌به‌رئه‌وه‌،  حکومه‌تی تازه‌،  ئه‌گه‌ر بیه‌وێت ببێته‌ چاره‌سه‌ ر،  قۆناخی حکومه‌تی فشه‌و که‌شخه‌یی‌و نابه‌رپرسیاریه‌ تی تێپه‌ڕێنێ،  له‌به‌رده‌م ئه‌رک و بڕیاری سه‌ختایه‌ .
مەسرور بارزانی روبهروی به‌ربه‌ستی جددی و گه‌ وره‌ ئه‌بێته‌وه‌،  ههم له سه‌ رئاستی ناوخۆهه م له‌سه‌ رئاستی ده‌ره‌وه‌.
له‌ سه‌رئاستی ناوخۆ،  هه‌ر له‌سه‌ رەتای دەستبه‌کاربونی به‌ ڵێنی گۆڕانکاری و به‌گژداچونه‌وه‌ی گه‌نده‌ ڵی و پاشاگه‌ردانیدا،  چوونکه خؤى ئه زانئ‌ کێشه‌ ی گه‌ نده‌ ڵی به‌ هه موو جۆره‌ کانیه‌ وه‌ به‌ گه‌ وره‌ترین کێشه‌ و به ربه ست دائه‌ نرێ که‌ هه مووکا یه‌کانی ژیانی کۆ مه‌ ڵگه‌ی کوردی له‌ باشوور گۆج کردوه‌. له به رئه وه، ئاینده‌ی ژیانی سیاسی وه‌ سه‌رکه‌ وتنی مسروربارزانى له‌ کاره‌که‌ی دا مه‌ رجه‌ وه‌ په‌ یوه‌ سته‌ له‌ سه‌ رتوانای بریاردانی له‌ سه‌ رشه‌ ڕکردنی هه مه‌لایه‌ نه‌ ی دژی گه‌نده‌ڵکاران و گه‌نده‌ ڵی، هەروهها  چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ هه ڵواسراوه‌کانی نێوان به‌غداوهه ولێر که‌ تا ئێستاش هاوڵاتیان باجی هەڵه‌ و نه‌ زانی بریاربه‌ده‌ستانی پێشو ئه‌دهن. به‌تایبه‌ ت جێبه‌جێ نه‌کردنی مادده‌ی 140 یه‌کێ له‌ م به‌ربه‌سته‌ گه‌ورانه‌یه‌ که‌ له‌کابینه‌کانی پێشو ماوه‌ته‌وه‌، به‌ڵام ئێستا له‌رێگه‌ی ئه‌م ده‌ ستوره‌وه‌ که‌ هه یه ئه‌توانرئ کاربکرێ بۆ یه‌ کلاکردنه‌وه‌ی ناوچه‌ داگیرکراوه‌کان به‌پێداگری له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی. 
له‌ م رووه‌وه‌ مسروربارزانى ئه‌ که‌ وێته‌ سه‌ر دووریانێکی چاره‌نووسساز،  یا ئه‌ وه‌تا ده‌ست به‌گۆڕانکاری ڕیشه یی ئەکا‌ت بێبواردنی خزم وخوێش یان به‌رده‌وامی و درێژ کردنه‌ وه‌ی ئه‌م ره‌وشه‌ی که‌ ۲۸ ساڵه‌ له‌وڵاتا زاڵه‌.، له‌حاڵه‌ تی یه‌ که‌ ما،  نزیکانی خۆی لەده‌ست ئه‌ دات به‌ ڵام هه ست وباوه‌ ڕی نه‌ ته‌ وه‌ به‌ داست  دێنێ، وه‌ له‌ حاڵه‌ تی دووه‌ما باوه‌ ڕی نه‌ ته‌ وه‌ له ده‌ ست ئه‌ دات به ڵام خۆی ئه‌ گونجێنی له‌ گه‌ ڵ نزیکانی،  که‌ له‌ ئه‌ نجاما رای ئه‌ کێشن به‌ ره‌ وهه مان تاس وحه‌ مام که‌ له‌ سه‌ ری راهاتوون وبۆته‌ خوویان . واته‌ مەسروربارزانى یا ئه‌ بێته‌ محەمەد بن سلیمانی کوردی ئاراسته‌ی تازه‌ی خۆی وه‌رئه‌گرێ یا به‌هه مان ئاراسته‌ی کۆنا ئه‌ڕوات که‌ له‌هه ردوو حا ڵه‌تا ده‌رکه‌ وته‌ کانی بێ کاردانه‌ وه‌ نابێ له‌ سه‌ ر هه‌مو ئاستئ.
له به رئهمه، خه‌ ڵک به‌تامه‌زرۆوه‌ ئه‌ڕوانن تا بزانن ئه‌ م گۆڕانکاریانه‌ چین که‌ بارزانی ئه‌نجامی ئه‌دات له‌سه‌رئاستی سسته‌می فه‌رمانڕه‌وایی، به‌ تایبه‌تی که‌ ئێستا گروپی ئۆپۆسزێون نه‌ماوه‌ تۆزێ هیوا که‌ ههبێ لای خەڵک ئه‌ مه‌ یه‌ بزانن مەسرور بارزانی چی ئەکات؟
وه‌ له‌ سه‌ رئا ستی ده‌ ره‌ وه‌، بارزانی رووبه‌ رووی به‌ ربه‌ ستی گه‌ وره‌ ئه‌ بێته‌ وه‌ له‌ سه‌ روکار به‌ پوه‌ندی له‌ گه‌ڵ وه‌ڵاتانی ده‌ره‌وه‌ به‌ تایبه‌ت له‌ گه‌ڵ وه‌ڵاتانی هاوسێ له‌ ڕووی ئابووری وسیاسیه‌ وه‌ به‌ تا یبه‌ ت ترله‌ بواری ئاسایش ووزه‌دا.، له‌ به‌ رئه‌ وه‌، پاش شکست هێنانی سیاسه‌ تی هه ڵه‌ ی سه‌ربه‌ خۆیی ئابووری که‌ ئه‌ نجا مه‌ تراجیدیه‌ که‌ی ئه‌ مه‌ بووکه‌ بینیمان، بارزانی ناچار ئه‌ کات پێداچوونه‌ وه‌ی جددی بکات به‌ په‌ یوه‌ندیه‌ کانی له‌ گه‌ ڵ یه‌ ک به‌ یه‌ کی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر،  وه‌ هه روه‌ها پێویست ئه‌ کات به‌ ڕوانگه‌ یه‌ کی تربڕوانێته‌ په‌ یوه‌ ند ی له‌ گه‌ ڵ کوردانی به‌ شه‌ کانی تری کوردوستان جیاوازله‌ وه‌ی که‌ تا ێئستا هه بووه‌.
ئه‌ وه‌ی که‌ په‌یوه‌ندی به‌ عێراقه‌ وه‌ بێ له‌ کاتی ئێستادا بۆ کورد گرنگه‌ له‌  رووی ئابووری، ئاسایش وه‌ سیاسیه‌ وه‌ په‌یوه‌ندیه‌ کانی له‌ گه‌ ڵ عێراق په‌ ره‌ پێ دا،  چوونکه‌
1-کورد له ‌۲..٥ له‌ ڕیگه‌ ی ئه‌ م گروپانه‌ی که‌ تائێساش له‌ گۆڕه‌پانی سیاسی بوونیان هه یه‌، ده‌نگیان دا به‌ ده‌ ستوری تازه‌ی عێراق ومانه‌ وه‌ی کورد له‌ناوعێراق له‌ بری دانگ دان به‌ سه‌ ربه‌ خۆیی که‌ ئه‌ وکات ده‌ وڵه‌تی عێراق دروست نه‌ ببۆوه‌، ‌ سه‌ربه‌ خۆیی گوونجاوو ئاسان بوو، تا سه‌ ره‌ نجام کورد به‌ ئا ره‌زووی خۆی بریاری دا به‌ یاساو به‌ ده‌ ستوور خۆی بکاته‌ عێراقیکه‌ براده‌ران ناویان نا بووعێراقی هیواوئاشتی .
2-له‌ که‌تی ئێستادا، پاش ئه‌ وه‌ی عێراقی دوای به‌ عس به‌ ده‌ستی کورد دروست کرایه‌ وه‌، وه‌ کوردیش بۆ/وه‌ له‌سه‌ رپۆست وایمتیازاتی ماددی عیراق شه‌ ڕی یه‌ کتر ئه‌ که‌ ن وه‌ خۆیان بێ حورمه‌ ت ورووره‌ش ئه‌ که‌ ن، وڵاتانی گه‌ وره‌ی خاوه‌ن هێزو بریاریش بۆ به‌ رژه‌ وه‌ ندی خۆیان لانی که‌ م تا ئێستاش له‌ گه‌ ڵ هه ڵوه‌شانه‌ وه‌ی عیراق نین .
بۆیه‌ دروست کردنی په‌ یوه‌ندی له‌ گه‌ ڵ وڵاتانی ده‌ وروبه‌ر له‌ سه‌ر ئه‌ ژماری په‌ یوه‌ندی له‌ گه‌ڵ عیراق زیان هه م به‌  کوردهه م به‌ عیراقیه‌ کان ئه‌ گه‌ یه‌ نئ، ئاش به‌ تاڵی ۱۹۷٥،  1988، ۱۹۹٦ وه‌ ۲.۱٦ نموونه‌ ی به‌ رهه می هه ڵه‌ سيىاسيىه كانن له‌ دیاری کردنی په‌ یوه‌ندیه‌ کانا، که خه‌ ڵکی هه ژاروزه‌ حمه‌ ت کێشی کوردوستان به‌ خوێنی خۆیان تا ئێساش باجه‌ که‌ی ئه‌ ده‌ن هه رله‌ قوربانی دان له‌ مه‌ یدانی نه‌ به‌رده‌ کان وبه‌ ندیخانه‌ کانا تا ئه‌ گاته‌ راگواستن و کۆچ پئ دان وکیمیا باران و ئه‌ نفال.
ئه‌ گه‌رله‌ماوه‌ی ئه‌ م چه‌ند  مانگهی داهاتودا بارزانی نه‌توانێ ڕوبه‌رووی به‌ربه‌سته‌کان ببێتەوه كه لەهه موو بواره كانا هەستي پێبکرێ به‌ره‌و گۆڕانکاری ریشه‌ یی، ئه وه‌ دووچاری کێشه‌ ی متمانه‌ ئه‌ بێته‌ وه‌، وه‌ خه‌ڵک زیاتربێ هیوا ئه‌بن له‌ نه‌ بوونی گۆڕان کاری،  بۆیه‌ ئه‌ گه‌ ری سه‌ رهه ڵدانی ره‌وشی ئێستای وه‌ ک سودان وئه‌ لجه‌ زائیرله‌ کوردوستان زۆره‌ ئه‌ گه‌رله‌ ئاینده‌یه‌کی نزیکا گۆڕان کاری جددی نه‌ کرێ، واته‌ بریار ئه‌ که‌ وێته‌ ده‌ ست شه‌ قام، مه‌ گه‌ ر ڕووداوێکی ده‌رکی رووبدات ورێگری بکات له‌ سه‌رهەڵدانی ئه‌و ره‌وشه‌ی که‌  له‌سودان و جه‌زائیر هەيه.
زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×