هەر دوای ڕوخانی رژێمی بەعس لە۲۰۰۳، هەردوو وەلاتی ئێران / سەفەوی وەتورکیا /عوسمانی کەوتنە ئامادەکاری وەبەکارهینانی هەموو ئامراێک بۆ کۆنترۆل کردنی وڵات و سامانی و کۆمەڵگای عێراق تا عیراق وەکۆ مەڵگای عێراق بخەنە ژێر هەژموونی بەرژەوەندیەکانی خۆیان.
بەتایبەت تورکیا خۆی لەمە خۆش کرد بوو، کە لەڕێگەی عەرەبی سوننەو ئیخوانەکان وەهەتا سوننەی توندڕەوەوە وەک داعش بەهاوکاری هەندێ وڵاتی عەرەبی سوننەی دژ بەئێران ئەمجار هەندێ کوردی بێ ئامانجی سیاسی نەتەوەیی و نیشتیمانی کۆنترۆلی عێراق بکات و پێگەی ئێران لەعێراق لاواز بکات ، بەلام زوو خەونی تورکیا بوو بەهەڵم بەهۆی ئەم هۆکارانە
۱-دژایەتی بەردەوامی تورک بۆ کورد، وای کرد زۆرینەی هەرەزۆری جەماوەری کورد وەگرووپەکوردیەکان خۆیان لەبەرەی دژی سوننەی دژەکوردا ببینەوەکەتورک نوینەرایەتی ئەکات ، بۆیەلەناچاری کوردبوونە بەشێک لەبەرەی ئێران دژی بەرەی سوننەو گروپەداعشەکانی. واتەهەڵوێستی دژەکوردی تورکیا بەرامبەر کور لەئەنجاما بوو بەزیانیکی کوشندەبۆ تورک کەوەک بینرا تورک لەهەموو بەرەکان توشی شکست دوای شکست بوو وەهەژموونی ئێران تەواو زاڵ بوو بەسەر تورکیا نەک هەر لەعێراق بەڵکو لەسوریاش ، بەتایبەت دوای سەرکەوتنی شەرڤانانی کورد بەسەر گروپەتوندروەکان، کەبووەهۆی نەمانی پیگەی ی تورکیا لەسوریا وەنەمانی ئومید کەبتوانێ لای کورد متمانەی هەبێت . تورکیا بەم هەڵوێستەدژەکوردیەی نەک نەی توانی کورد لاواز بکات بەڵکو کورد زیاتر بەهێز بوو لەهەموو روویەکەوەوەهەروەها پێگەی ئێرانیشی بەهێز تر کرد لەسوریا.
۲- دروست بوونی حەشدی شعبی بەهاوکاری پاسدارانی ئێرانی وەبەفەرمی کردنی وەک هێزیکی نیشتیمانی وەئەمجار هاتنەمەیدانی شەر دژی داعش وەسەر کەوتن و لەناو بردنی پێگەی داعش لەعێراق بووەهۆی لاواز بونی پێگەی سووننەو تورکیا.
لەنێوان سالانی ۱٥۱٤-۱۸۲۳، سەفەوی و عوسمانی ۱۱ شەر لەنێوانیاندا رووی داوەکەکاریگەری نەرێنی هەبووەلەسەر کۆ مەڵگای عێراقی و کوردستانی وەهەتا هەندێ جار گەیشتۆتەتراجیدای کۆمەل کوژی بەهۆی بەکار هێنانی جیاوازی مەزهەبی لەنێوان شیعەو سوننەکەقوربابتەکەی گەلی عێرا ق و کوردستان بووە.
هەر یەکەلەم دوو هیزەبەدرێژایی میژووی دوژمنایەتیان لەگەڵ یەک کەڵکیان لەئامرازی ئاینی و مەزهەبی وەر گرتووە، وەگەلانی تریان وەک قوربانی ئەم ئامرازەبەکار هێناوە، بۆ نمونە عوسمانی یا تورک عەرەب و کوردی سوننەی بەکار هێناوە، کەتا ئێستا ش بەر دەوامەلەنمونەی ئیخوانیەکانی عەرەب و و کوردە یەک گرتووەکان. سەفەویش/ فارسیش کەڵکی لەشیعەی عارەب وەر گرتوەبۆ بەکار هێنانی دژی سوننەی عوسمانی . هەرەها ئامرازی نەژادی و ئیتنیکی بەدەر نەبووەو نیەکەوەک ئامرازێکی گرنگی نەکار هاتوو لەنێوان ئەم دوو هێزەدا، بۆ نموونە ئێران هەوڵ ئە دات کەڵک لەنزیکی فارس و کورد لەرووی نەژادی و فەرهەنگیەوەوەر بگری بۆ دژایەتی تورکی عوسمانی .
جگەلەهۆکاری ئایینی و مەزهەبی وەک هۆکاری سەرەکی شەڕو کێشەلەنێوان تورک و فارس ، هۆ کاری ئابووری و سیاسیش ڕۆلی گرنگ و چارەنوس سازیان هەیەلەشەر کردن بۆ کۆنترۆل کردنی عێراق لەنێوان ئەم دوو هێزەدژ بەیەکەدا.
- لەرووی ئابووریەوە
بۆ تورک/عوسمانی ، عێراق و کوردستانی باشور ڕێگایەبۆ گەیشتن بەوڵاتانی کەنداوو بازارەکانی وەنزیک بوونەوەلەرێگای بازارگانی هیند و ڕۆژهەلاتی ئەفریقاو وڵاتانی سوننەی باکوری ئەفریقیا. بەهەمان جۆر بۆ فارس /سەفەویەکان ، عێراق ڕۆلی گرنگ ئەبینێ بۆ پالپشتی ئابووری ئێران و فراوان بوونی رووبەری بازرگانی و نزیک بوونەوەو گەیشتن بەبازارەکانی ڕۆژئاوای ئاسیاو ئەورپا کەئەتوانێ لەبری ریگای ئەنادۆڵ/کوردستان کەپێش بوونی تورک لەوێ، فارس وەک ڕێگای بازراگانی بەکاری ئەهێنا لەگەڵ ئەوروپا .
پێویستەئاماژەبەمەبکرێ ، کەهەردوو هێز کەڵکیان لەهێزی بەشەری سووننەو شیعەوەر وەر گرتووە وە وەر ئەگرن بۆ پارێزگاری وەدلنیایی رێگاکانی بازرگانی و سەر بازیان، تورک کەلک لەکوردو عەرەبی سوننە وەفارسیش لەعەرەب و کوردی شیعە.
-لەرووی سیاسیەوە، فارس یا سەفەوی هەمشەڕێگر بووەلەلکاندن/بەیەک گەیشتنی مەلبەندی دەسەلاتی عوسمانی لەئەستەنبول بەوڵاتانی تورک زمانی سوننی ئاسیای ناوەڕاست کەبووەتەخاڵی لاوازی تورک ، وەهەرەها تورکیش ڕیگر بووە دەسەڵاتی فارس بگاتەهەموو ناوچەکانی شیعەوەک شیعەی وڵاتانی عەرەبی نمونەی عیراق و سعودیەوەهەروەها شیعەی عەلەوی لەسوریا وەهەتا عەلەویەکانی ناو خۆی تورکیا کەهەرەزۆربەیان کوردن وە لەرووی مەزهەبی و نەژادی و فەرهەنگیەوەلەفارس نزیکن.
ئەگەر تا پێش شەڕی یەکەمی جیهان عوسمانیەکان بەرامبەر سەفەویەکان کەم یا زۆر باڵا دەست بوو بن لەعێراق بەگەلیک هۆکار ، ئەوا ئەمرۆ بەهۆی گۆڕانکاری لەجیوسیاسی ، ، ستراتیجی وەڕەوشی ئابووری و کۆ مەڵایەتی وەلەهەمووش گرنگتربەهیزبوونی بزاڤی نەتەوەیی و نیشتیمانی کوردستانیەکەپارتی کریکاران رابەرایەتی ئەکات ، کەنەتەنها بوار بەتورکیا نادات پەل رابکێشێت، بەڵکو بەهۆی ئەم گۆرانکارییەی کەدروست بووە، ئێران تەواو گەمارۆی تورکیای داوەتا بینەقاقا، هەر بەدرێژایی سنوری سوریا لەڕیگەی دەسەلاتی ئەسەدوەتا ئەگاتەسنوری ئەرمەنیا و یونان کەهاکاری لەئێران وەر ئەگرن بۆ سنوردار کردنی چالاکیەکانی تورکیا.
پرسیاری بابەت ئەمەیە، کەئایا درێژەی مل ملانێیی سەفەوی و عو سمانی لەعێراق بەکوێ ئەگات، وەئایندەیان بەکوێ ئەگات؟
هێزی شیعەبەپالپشتی حەشد وەک بازوی هیزی سەربازی ئاراستەکراو لەلایەن ئێرانەوەبەردەوامەلەفراوان کردن و بەهێز کردنی پێگەی خۆی لەهەموو کایەکانی ژیانی سەربازی ، ئابووری ، پەروەردەیی ، زانستی سیاسی وەکۆمەڵایەتی، وەبەکار هێنانی پێگەی بۆ بەرەنگار بوونەوەی هەر هەوڵێکی تورکی و ئیخوانی لەعێراق.
لەمێژووی ٥۰۰ ساڵەی شەڕو مل ملانێیی نیوان سەفەوی وعوسمانی ، وەک لەسەروەوەئاماژەژەمان پێدا، ئێران توانی گەمارۆی تورکیای عوسمانی بدات بەدرێژایی سنوری سوریا لەگەل تورکیا بەهاوکاری حەشدی شەعبی بۆ پاڕێزگاری کردنی ریگەی گەیشتنی هێزی ئێرانی/ سەفەوی بۆ خۆرئاوای ئاسیاو نزیک بوونەوەلەئەوروپا کەبێ بوونی دەسەلاتی عەلەویەکان لەسوریا و دەسەلاتی حەشد ئێران نەی ئەتوانی، بۆیەئەمەیەکەم سەرکەوتنی سەفەوەیەبەسەر عوسمانیەکان.
تەنها پێگەی تورکیا لەعێراق لەناوچەکانی عەرەبی سوننەیەلەگەل هەولیر شاری سوننەی کوردی ، کەجگەلەپایەگای سەربازی و هەواڵ گری چەندەها مەلبەند و لۆبیشی دروست کردوەکەلەبواری فەرهەنگی و پەروەردەیی چالاکن . بەڵام لەهەر هەلێکا ئێران و حەشد ئەتوانن ئەم هێزانەی تورکیا بکەنەدەرەوە وەگەمارۆ لەسەر تورکیا توند تر بکەن ، وەلەناو خۆی تورکیاش کار بکەن بۆ هەلوەشانەوەی تورکیا وەدروەست کرنی رەوشێکی وەک یەمەن.
تورکیای عوسمانی لەهەموو زەمینەکان لەدەرەوەی سنورەکانی بەرامبەر ئێرانی /سەفەوی لەعێراق و شوینەکانی ترلەناوچەدۆڕاوە، وەکەی ئێران لەناوخۆی تورکیاش کۆتایی بەدەسەلاتی تورک/ عوسمانی دێنێت لەئایندەیەکی نەچەندان دورا ئاماژەکانی ئەبینین ، چونکە ئەمەسروشتی مل ملانێێ هێزەکانە کەلەگەڵ یەکەم سەرکەوتنا مەیلی سەرکەوتنی کۆتایی بەسەر بەرامبەرا جۆش ئەبێ.