سوریا، تورکیا، ئیران و رووسیا ئەمجار ئەمریکا، لەگەڵ دژایەتی و پلان گیری دژی یەکتر، بۆ دژایەتی کورد گۆرینەوەی سود بۆ یەکتر لەسەر جەستەی کورد مەملەو سەودا ئەکەن ، هەموویان بۆ وەرگرنتی ئیمتیازو بەرژەوەندی خۆیان سەودا لەسەر کورد ئەکەن لەگەڵ یەکت و هیچیان سەودا لەگەڵ کورد ناکەن وەک خاوەن ماف. هەمویان مافی کورد لەژیان، ئازادی و ئاسایش نادیدە دەگرن . تورکیا دوای پاشەکشەو دەرکردنی لەەە موو بەرەکان وە تەنازولی ئۆردۆگان بۆ ئەسەدی سوری و سیسی میسری بەم جۆرەی کەئەبینرێ هەموو ئیمتیازێ ئەدات بەسوریاو ئیران و روس تا رێگەی پێ بدەن شەڕی کورد بکات ، بەلام بەرامبەر کورد خۆی کردۆتە پالەوان و ەەڕەشەی ئەنجام دانی ئەنفال ردن ئەکات .
ئەوەی کەجیگای سەرنجەلەم گەمەجیەانیەی سەودا کردن لەسەر کورد ەەڵوێستی سوریایە، سوریا پا ش ئەم هەموو وێرانیەی تووشی ەات بەەۆی ەاوکاری تورکیا بۆ هەموو گروپەکانی دژی ڕژێمی ئەسەد ، وەتەنەا کورد لەسوریا نەک ەەر شەڕی ئەسەدی نەکرد بەڵکو لەزۆر حالیشا بەهۆی شەڕ نەکردنی لەگەل سوپای سوریا هاوکار بووەکەسوپای سوریا هێزی زیاتری ەەبێ شەری ئەوانی تر بکات، بەرگری لە دیمشق بکات، بەڵام ئێستا رژێمی سوریا ، ەەتا ئەگەرلەەەژماری سەروەری خاکی ولاتەکەشی بیت ئامادەیەەاوکاتی تورکیا بکات دژی کورد . کە ئەمەش بۆ خۆی وانەیەکە بۆ کورد کە چۆن هەلسانگاندن بکات لەماملەکردنا لەگەڵ دۆست وناحەزان، هەڵبەتە ئێرانیش لەگەڵ ئەوەی لەزۆر بەرەو شوین دژایەتی تورکیا ئەکات، بەلام حەز ئەکات هەم بەدەستی تورک تۆڵەی شۆرشی ژینا ئەمینی لەکورد بکاتەوەو هەم کوردو تورک زیاتر ببنە دوژمنی یەک، کە لەبەرژەوەندی ئێراندایە لەبەر گەلێک هۆکاری مەزهەبی، ئیتنیکی، مێژوویی، بەرژەوەندی سیاسی و ئابوری، جیوپۆلیتیکی و شەڕی ناوچەکانی نفوز.
لەم شەڕە جیهانییە دژی کورد بەشداری هێزە ناوچەیی و جیهانیەکان ئەوەی کە ڕۆلی هەرە سەرەکی ئەبینێ تورکیا یە و هەموو ئەو هێزانەی تریش کە دژی کوردن تورکیایان کردۆتە سەرەنێزەی شەڕ دژی کور ، بۆ ئەوەی تورکیا بکەویتە بەر تۆڵەی کورد و لەئەنجاما تورکیا بکەنە سوریایەکی نوێ و هەر یەکەیان بەجۆریک تۆڵە لەتورکیا بکاتەوە، بەتایبەت ئێران کە لەهەلێک ئەگەڕێ تۆڵەی پشتگیری تورکیاو ئازەربایجان بۆ خۆپێشاندنەکانی ئازەر بایجانی ئێران لەتورکیا بکاتەوە، وەهەروەها روسیا و سوریاش ەەر یەکە چەندەها هۆی هەیە کەتۆڵە لەتورکیا بکەنەوە، بە هاندانیان بۆ تورکیا کە هێرش بکاتەسەر ڕۆژئاوا تۆڵەش لەئەمریکا بکەنەوە، ئێران تۆلەی پشتگیری روکەشی ئەمریکا بۆ خۆ پێشاندانەکانی ئێران، روسیا تۆڵەی پشتگیری ئەمریکا بۆ ئۆکرانیا و سوریاش تۆڵەی حالی خۆی بکاتەوە و لەئەنجاما بەتەواویش تورکیا لەتەوەری ئەمریکا دەربچێ . واتە لەهەموو لایەک تورک بەکاردێنن ببتە پێشەنگی شەڕێ کە ئەنجامەکەی بۆ دیار نیە.
لەم کاتەدا کەتورکیا وا ئەزانێ باشی بۆ هەلکەوتوەو هاتۆتەپێش کە شەری کورد بەفراوانی بکات ، چونکە رووس کاری بەتورکیایە بەهۆی شەری ئۆکرانیا، ئێران بهۆی پشێوی ناوخۆی ناتوانی لەگەڵ تورکا ناکۆک بیت و رژێمی سووریاش ئارەزوو ئەکات تورکیا ئەم کارەی بۆ کات کەئەبێ خۆی بیکات دژی کورد، ئەمریکاش وەک هاوپەیمان چاوی لێ ئەپۆشێ، هەڵبەتە بۆ کوردیش ئەم کاتە گونجاوە کە لەم گەمارۆیەو گەلەکۆمە سەربەرزانە دەر بچێ و دوژمانی ببەزێینێ چونکە نەرەوشی ئێران هێندە باشە بتوانێ بەردەوام بێ لەدژایەتی کورد و هەرەها نەرووس و نەسوریاش و نەرەوشی سیاسی و ئابوری تورکیاش لەتوانایدایە شەڕی درێژخایەن بکات، بەلام کورد پانتیایەکی فراوانی جوگرافی هەیە لەتوانایدایە کە نەک تورکیا بەڵکو گەورەترین هێزی دنیا بکێشێتە شەرێکی فراوانی وا لەمیێژوودا نەبوو بێ.
مێژووی خەباتی کورد نیشانیداوە کەچەندەها تراجیدیای تێپەراندوە هەر لەئەنفال و کیمیابارانەوە، نەهاتۆتە سەرچۆک و دوژمنانی ریسوا کردوە، بەردوەامی خەباتی کوردیش نیشانی داوە و نیشانی ئەدات کە لەڕۆژهەڵاتی ناوەراست ئاسایش بۆ داگیر کەرانی کوردستان ئەفسانەیە، کە کورد نەتوانێ لەئاشتی و ئاسایشدا بژی و خۆی بریاری چارەنووسی خۆی نەدات . ئیتر بەهیوای گیانی یەکتر قبوڵ کردن لەبری سرینەوەی کورد تا ژیان، ئاشتی، ئاسایش و داهاتوو بۆ هەموان بێت .