بەڕێز سەرۆکی پارلەمان بوەستە؟!
ئەبوبەكر هەڵەدنی
2020-03-31   983
بەڕێز سەرۆکی پارلەمان بوەستە؟!
ئۆپۆزسیۆن بەرپرسیاریەتیە نەک ئاسان
سەرەتا ئۆپۆزسیۆن خەڵات ودیاریەک نیە پێی درابێت،ئۆپۆزسیۆن پشت ئەستوورە بەدەستوور ،بە یاسا،بەپەیرەوی ناوخۆی پەرلەمان،بەئەزمون ونەریتی پەرلەمانە زیندوەکانی دونیا.
جەنابت پێش ئەوەی سەرۆکی پارلەمان بیت مامۆستای زانکۆ یت دکتۆرات لەیاسا دا هەیە،،چۆن دەبێت ئۆپۆزسیۆن لە(قسە)دا کورت بکەیتەوە کەئەویشت بەئاسان وەسف کرد؟؟؟؟.
بەڕێز سەرۆکی پارلەمان:
ئۆپۆزسیۆن بەرپرسیاریەتیە،دونیابینیە،تەواوکاری پرۆسەی سیاسیە،ئۆپۆزسیۆن ئاوێنەی دەسەڵاتە،ئۆپۆزسیۆن پرۆژەیە،ئۆپۆزسیۆن پرۆسەی هەڵسەنگاندنی پێداویستی حوکمرانیە،،
جەنابی سەرۆکی پەرلەمان دەزانی قسەکردنیش بەرپرسیاریەتیە ،چونکە قسە بۆقسە،قسەبۆدرۆ،قسەبۆ خۆهەڵکێشان،قسەبۆ چەواشەکردن،قسەبۆخۆدەرخستن بەری کورتە و خاوەنەکەی بچوک دەکاتەوەلەدونیاو دواڕۆژ،،خودا دەفەرموێ(مايلفظ من قول الا لديه رقيب عتيد)و(ولا تقف مالیس لک بە علم)
ئۆپۆزسیون بوون قورسە ،چونکە دەبێ زانیاری کۆبکەیتەوە کە بەزەحمەت دەستمان دەکەوێ چونکە خۆت دەزانی لەسەرتاسەری کوردستان بەڕێوەبەری فەرمانگەکان هەموو حزبین ولەمامەڵدا حزبیانە دەجوڵێنەوە ،کون بەکون بەدوای کەموکوڕیەکاندا بگەڕێی،دوایی بیکەیتە یاداشت،پێشنیازی یاساو بڕیار،واژۆی بۆ کۆبکەیتەوە،
.
ئۆپزسیۆنی پەرلەمانی لەهەموو دونیا بەچاوی گرنگی وبایەخەوە تەماشای دەکرێت وزەمینەی تەواوی بۆدەڕەخسێنرێت ،بەڵام لەکوردستان لەسەربنەمای (تفی خۆت بکەو بڕۆ)سەیری دەکرێت.
بەڵێ لەم خولە هیچ پێشنیاز وپڕۆژەیەکی ئۆپۆزسیۆن تێنەپەڕیوەو تێ ناپەڕێت تاحکومەت ئۆپۆزسیۆن بە(دژ ودوژمن ونەیار)لەقەڵەم بدات ولەپارلەمانیش سەرۆکەکەی سیاقی کاری ئۆپۆزسیۆن لەقسەکردندا کورت بکرێتەوە.
ئەوە پڕۆتۆکۆڵی پارلەمان شاهیدی قسەکانمانن ئەو مداخەلانەی کردوومانن پشت ئەستوور بوە بەداتاو زانیاری،
، ئەو پرسیارانەی لەحکومەتمان کردووە هەمووی پرسیاری واقعی بوون ،پێشنیازی یاساو بڕیارەکانی ئۆپۆزسیۆن هەمووی لەقازانجی خەڵک وتەنانەت دەسەڵاتیش بوە،،ئۆپۆزسیۆن ئەوەندە دڵسۆزانە کاری خۆی دەکات دەڵێ ئەوە پێشنیازو پڕۆژە حکومەت خۆت ڕاستبکەوە.
بۆیە تکایە تێروانینت ڕاست بکەرەوە بەرامبەر ئۆپۆزسیۆن ،نەگونجاوە سەرۆکی دامەزراوەی یاسادانان کەم بایەخ وب بەگاڵتە و لاقرتێ وە بۆکار وپێگەی ئۆپۆزسیۆن بڕوانێت.
وەلە دیمانەکەی ئەم ئێوارەی nrtزیاتر لە(٩)جار ووشەی (ئاسان)ت بەکار هێنا(قسەکردن ئاسانە،ئۆپۆزسیۆن ئاسانە،لەڕابردوو دامەزراندن ئاسان بوو،دەستلەکارکێشانەوە ئاسانە،خۆ بەپالەوان کردن ئاسانە ئاسانە ئاسانە،ئاسانە،).
بەرپرسیاریەتی قورسە پێگەو ناوونیشان مەرج نیە هەمووکات خزمەت بە مرۆڤ بکات،ئیمتیازی بێ مەسئولیەت خاوەنەکەی سەربەرزناکات،،هەرچەندە من لەناخی دڵەوە هیوادارم خوشکی ئازیزم وسەرۆکی پەرلەمانەکەم بەسەرکەوتنەوە ئەم قۆناغەوخولەکە تێپەڕێنێت وئەو پەڕی هاوکاریشی دەبم چونکە پەرلەمان سەرکەوتوبێت هەمومان براوەین وگەلیش دەنگی دلێر دەبێت ،ئەوە ش دەزانم جاری واش هەیە کەسانێک باجی قۆناغی ڕابردوو،یان خۆت ووتەنی نەبوونی ڕوئیاو ستراتیژ وپلانی حزبەکانیان دەدەن.
خۆت ووتت ئەوانەم زیاتر خۆش دەوێ کەڕەخنەدەگرن،بۆیە گەرماوگەرم دەڵێم نەتپێکا.
شتی ترم زۆر هەبوو لەسەر دیمانەکەت،قەیرانەکان ،چارەسەرەکان،چاودێری حکومەت،رۆڵی پارلەمان بۆدەرفەتێکی تر.
تێبینی:بەهیچ شێوەیەک ڕێگە بە سوکایەتی وکۆمێنتی نەشیاو نادەم،،با گفتوگۆیەکی لۆژیکیانە وبەرپرسیارانە بکەین
ئەبو بەکرهەڵەدنی
30_3_2020