خۆپیشاندەران دەستی دەرەکیان لەپشتە؟!

ئەبوبەكر هەڵەدنی
  2020-08-21     920

قوربانت بم کوردەواری چەند جوانت فەرمووە (لەباخەڵی خۆیەوە گوێزان دەژمێرێت)و (لەدز وایە هەموو کەس دزە).
ئێوە کەخۆتان:

بەپشتیوانی ئێران وسووریاو لیبیا خەباتی چەکداریتان درێژە پێدا.

بەکاتیۆشا ی ئێرانی ودەبابەی بەعسی وفڕۆکەی تۆرانیەکان ڕاوی یەکترتان دەکرد.

لە (تاران وئەنقەرە ودبلن‌و درۆگیداو پاریس‌و واشنتۆن) ڕێکكەوتنی شەڕتان ڕادەگرت نەک لەسەر مەزاری شەهیدان.

لە گوند بەگوند و شار بەشاری هەرێما بونە چاوساغی ئیتڵاعات‌و میت.

بۆ مارێنزو کۆڵۆنێڵ‌و جەندرمەو پاسدار وەک مێژەڵۆک دەلەرزن.

کە دەچنە دەرەوە بەعەرەبی‌و تورکی‌و فارسی‌و ئینگلیزیەکی جوان دەئاخڤن.

لەڕێی هەواڵگیری ودەزگا جاسوسیەکانی دەوڵەتانی وابەستە ئاگاتان لەهەستو خوستی مێروولەیە ولەکونەماسی وئەزمڕەوە تا هەولێرونێروە و ڕێکان لەخزمەتی جەناب سەروان وباشقانن.

سلێمانی موعینی‌و مەلا ئاوارەو مستەفای سەلیمی‌و برازاکەی ساڵح موسلیم بکەنە شاباش.

دەی ئێوە ئاوەکەتان ڕشتوە، بەس دەربارەکانتان پێی تێ دەنێن.

نان وژیان ،،،ئازادی وئابروو 
داوای میللەتن هەموو
لەجیاتی تۆمەت بەخشینەوە
لەبەردەم گەلدا بچەمنەوە
بەسە نۆکەری بۆ بێگانە
ئاوڕ دەنەوە لەوگەلە بەستەزمانە
گەرنا ئاهو نزوڵەی ئەوان
تووکی سەرتان دەبا بۆ تەقڵی ئاسمان
بترسن لەڕقی پیرۆزی جەماوەر
تا کارلەکار نەترازاوەو لەدەست نەچۆتە دەر
گەلی ئێمە شایانی باشترینە
حکومداری وا  داوەشین و داڕزینە
ئەبو بەکر هەڵەدنی 
٢١-٨-٢٠٢٠

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×