قسه‌كردن له‌سه‌ر حوكمڕانی له دنیای سیاسه‌تی كوردیدا قسه‌كردنێكی ناته‌واوه كه ناتوانێت پشت به تێۆره‌كانی هزر و زانستی سیاسی ببه‌ستێ، له‌به‌رئه‌وه‌ی حوكمڕانی هه‌ڵگری كۆمه‌ڵێك خه‌سڵه‌ت و ره‌هه‌نده. له‌وانه توانای به‌ڕێوه‌بردنی په‌یوه‌ندیه سیاسی و ئابوریه‌كانی وڵات و دابینكردن و فه‌راهه‌مكردنی سه‌رجه‌م خزمه‌تگوزاریه‌كان، هه‌روه‌ها هه‌ڵگری ئایدۆلۆژیایه‌كی خۆیه‌تی بۆ حوكمڕانی كه له‌ڕێگه‌یه‌وه ده‌توانێت به‌رنامه‌كاری خۆی له ماوه‌ی گرتنه ده‌ستی ده‌سه‌ڵاتدا پیاده‌بكات، هه‌روه‌ها دامه‌زراوه یاساییه‌كان و جێبه‌جێكاره‌كانی خاوه‌نی گه‌وره‌ترین ده‌سه‌ڵاتن و له‌سه‌روو ده‌سه‌ڵاته‌كانی خێڵ و هۆز و خێزان و تاكه‌كه‌سه ده‌ستڕۆیشتوه‌كانه‌وه دێت.
كرده‌ی حوكمڕانی له كوردستاندا هیچ یه‌كێك له‌مانه ناگرێته‌وه، به‌ڵكو بریتیه له به‌ڕێوه‌بردنی حكومه‌تێكی كرێخۆریی كه نه‌یتوانیوه پشت ئه‌ستور به تیۆره‌یه‌كی ئابوریی ژێرخانێكی ئابوریی بۆ وڵات به‌گه‌ڕبخات كه توانای خۆنوێكردنه‌وه‌و گه‌شه‌سه‌ندن و جوڵه‌یه‌كی دینامیكی هه‌بێت و بازاڕ رێكبخات.ئه‌م سیستمی حوكمڕانیه به پله‌ی یه‌كه‌م خۆی له‌سه‌ر كرێخۆریی به‌خێوده‌كات، واته له رێگه‌ی به كرێدانی چاڵه نه‌وته‌كان و فرۆشتنی و وه‌رگرتنی كرێی ده‌رهێنانی سامانی سروشتی وڵات له لایه‌ن كۆمپانیا بیانیه‌كانه‌وه كه هه‌ر له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه داهاتی وڵات دابینده‌كات. ئه‌مه خراپترین و نابه‌رپرسیارانه‌ترین فۆرمی ئابوریه كه وڵاتێكی له‌سه‌ر دابمه‌زرێنرێت كه ئه‌مه به ده‌وڵه‌ت یان ئابوری كرێخۆریی ناوده‌برێت (Rentier state).ئه‌م حكومه‌ته هه‌ڵگری هیچ جۆره ئایدۆلۆژیایه‌ك نیه بۆ حوكمڕانی، واته له بۆشاییه‌كی گه‌وره‌ی ئه‌و به‌رنامه‌كارانه‌دا ده‌ژی كه له ماوه‌ی ساڵانی حوكمڕانیدا ده‌بێت هه‌وڵی خستنه سه‌ر رێگه‌ی بدات بۆ به‌دیهێنانی دادپه‌روه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوریی و بنه‌بڕكردنی گه‌نده‌ڵیی كه بووه‌ته دیارده‌یه‌كی دامه‌زراوه‌یی و، سه‌روه‌ركردنی یاسا‌و جێگیركردنی دامه‌زراوه‌كان و به‌دامه‌زراوه‌یكردنی ئه‌و كه‌رتانه‌ی كه ده‌بێت له ده‌ست حیزب بسه‌نرێته‌وه. حوكمڕانی به مانا سیاسیه‌كه‌ی هه‌میشه له هه‌وڵی سه‌رخستنی چاكه‌ی گشتیدایه‌و له كاتێكدا یاساكان جێبه‌جێده‌كات له هه‌مانكاتیشدا به‌رپرسیاره له‌به‌رده‌م یاسادا.
حوكمڕانی له كوردستاندا له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان فۆرمێكه له داڕزانێكی سیاسی كه نوێنه‌رایه‌تی نابوتبوونێكی سه‌رتاسه‌ری پره‌نسیپه سیاسی و مۆراڵیه‌كان ده‌كات له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌م ده‌سته حوكمڕانه كه توانای خاوه‌ندارێتی بۆ هیچ به‌رنامه‌كارێك نیه. مێژووی ئه‌و بونه‌وه‌ره سیاسیه‌ی پێیده‌وترێت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی بیست ساڵی رابردوویدا مێژووی شه‌ڕێكی ناوخۆی نێوان دوو حیزب و دوو سه‌ركرده‌و دوو ده‌سته‌و دوو بنه‌ماڵه و دوو خێزانه كه درێژكراوه‌ی هه‌مان ململانێیه له شه‌سته‌كانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه. ئه‌م حوكمڕانیه حیكایه‌تی گه‌نده‌ڵیه‌كی به‌رده‌وامه، حیكایه‌تی كۆچی هه‌زاران گه‌نج و خێزانی ئه‌م وڵاته و به‌جێهێشتنی زێد‌و نقومبوونیانه له‌ناو ده‌ریاكاندا. ئه‌م حوكمڕانیه حیكایه‌تی ده‌رهێنانی سامانی ژێر زه‌وی و سه‌ر زه‌وی و به‌تاڵانبردنێتی و به‌شكردنی چاڵه نه‌وته‌كانه له‌نێوان دوو هێز و دوو نوخبه‌ی ده‌سه‌ڵاتداردا و دواجار گواستنه‌وه‌ی به‌شێكی گه‌وره‌ی داهاته‌كه‌ی بۆ سه‌ر هه‌ژماره بانكیه تایبه‌تیه‌كانیان.به هه‌مان ئه‌ندازه‌ش حیكایه‌تی هه‌ژمون و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه له‌لایه‌ن دوو نوخبه‌ی حیزبی و دوو بنه‌ماڵه‌و دواجار دوو خێزانه‌وه له‌رێگه‌ی به سه‌ربازیكردنی حیزب و دروستكردنی هێزی چه‌كداریی تایبه‌ت و ده‌زگا سه‌ركوتكاره‌كان له رێگه‌ی داهاتی نه‌وته‌وه. ئه‌م قۆرخكردن و هه‌ژمونگه‌راییه به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵاتی سیاسیه‌وه هیچ كاتێك ره‌نگدانه‌وه‌ی دۆخێكی سیاسی نیه كه له ئه‌نجامی پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسیه‌وه و له رێگه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه هاتبێته‌كایه‌وه. هه‌ڵبژاردنه‌كانی كوردستان پڕن له ساخته‌كاریی و نادروستی و كاری ناڕه‌وا بۆ گۆڕینی ده‌نگ و كڕین و زیادكردنی ده‌نگی دوو هێزه ده‌سه‌ڵاتداره‌كه.
ئه‌م دۆخه بریتیه له دۆخی هه‌ژمونێكی سیاسی و سه‌ربازی دوو حیزب به‌سه‌ر ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌و ده‌سه‌ڵاتی سیاسی‌دا. گه‌وره‌بوون و پته‌وكردنی ئه‌م هه‌ژمونگه‌راییه سیاسیه له رێگه‌ی به حیزبیكردنی حكومه‌ت و دواجار به خێزانیكردنی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی كۆتایی دێت.حكومه‌ت و كرده‌ی حوكمڕانی له كوردستاندا خولانه‌وه‌یه له بازنه‌یه‌كی بچوكی داخراودا كه له‌لایه‌ن یه‌كێتی و پارتیه‌وه داگیركراوه‌و هه‌میشه له هه‌وڵی كردنه ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو هێزو گروپ و كه‌سێكدان كه خوازیاری شكاندنی ئه‌م بازنه‌یه‌ن به مه‌به‌ستی كرانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات به رووی پانتایه‌كی فراوانی به‌شداریكردنی هاوڵاتیان و هێزو گروپی دیكه‌دا. ئه‌م بازنه‌یه تا دێت بچوكده‌بێته‌وه و به شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی پارتی له هه‌وڵێكی گه‌وره‌دایه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی چه‌قی ده‌سه‌ڵات له ده‌ستی خۆیدا و، راستتر كۆكردنه‌وه‌ی چه‌قی ده‌سه‌ڵات له ده‌ستی خێزانه‌كه‌یدا. سه‌ره‌ڕای باسكردنی هه‌موو حیكایه‌ته‌كانی حوكمڕانی له كوردستاندا، حیكایه‌تی نه‌بوونی دامه‌زراوه‌كان و بگره رێگه‌نه‌دان به دروستبوونیان ئه‌و خاڵه گرنگه‌مان بیرده‌خاته‌وه كه مۆنتیسكیۆ باسیلێوه‌ده‌كات كاتێك ده‌ڵێ له‌سه‌ره‌تای در‌وستبوونی كۆمه‌ڵگه سیاسیه‌كاندا، ئه‌و رۆڵه‌ی ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی سه‌ركرده‌كان بریتی ده‌بێت له دروستكردنی دامه‌زراوه‌كان. پاش ئه‌م پرۆسه‌یه ئیتر چیدی سه‌ركرده‌كان ئه‌م پرۆسه‌یه به‌ئه‌نجام ناگه‌یه‌نن، به‌ڵكو دامه‌زراوه‌كان رۆڵی دیاریكردن و ره‌نگڕێژكردنی سه‌ركرده‌كان ده‌گێڕن.ئه‌وه‌ی له كوردستاندا رووده‌دات به ته‌واوی دژ به‌مه كارده‌كات له‌سه‌ر هه‌ردوو ئاسته‌كه.
واته ئه‌م سه‌ركردانه نه‌ك هه‌ر دامه‌زراوه‌كان دروستناكه‌ن، به‌ڵكو عه‌قڵ و میتۆدی كاركردنیان بریتیه له حیزبچێتیه‌كی رووت به ئاراسته‌ی تێكشكاندنی بیرۆكه‌ی حكومه‌ت و كرده‌ی حوكمڕانی. كاتێكیش دامه‌زراوه‌كان دروستنابن، ئیتر سه‌ركرده‌كان بریتی ده‌بن له سه‌رۆك خێڵ و هۆزه‌كان و به شێوه‌یه‌كی وردتر، سه‌رۆك خێزان و بنه‌ماڵه‌كان كه به هۆی به‌شداریكردنیان له بزوتنه‌وه به‌رهه‌ڵستكاریه‌كانی به‌ناو كوردایه‌تیه‌وه له مێژووی كورددا، بوونه‌ته سه‌رۆك حیزب و كاری سیاسیان كردووه. لێره‌دا ته‌نها ناوه‌كان گۆڕاوه به‌ڵام عه‌قڵیه‌ت و كاركردنی سیاسیان به هه‌مان عه‌قڵیه‌تی ناو بنه‌ماڵه‌و زنجیره‌ی خێزانی ماوه‌ته‌وه.لێره‌وه ده‌بینین كه ئاراسته‌ی كۆكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و ئابوری و حوكمڕانی له كوردستاندا له ده‌ستی خێزانێكدا رۆژبه‌ڕۆژ به‌هێزتر ده‌بێت و ده‌موچاوی نوێتری ناو ئه‌م خێزانانه دێنه‌پێشه‌وه.
ئه‌م پرۆسه‌ی به خێزانیكردنی حوكمڕانیه به تایبه‌تی له‌لایه‌ن بارزانیه‌وه ئاماژه‌یه‌كی مه‌ترسیداره بۆ توندكردنه‌وه‌ی هه‌ژمونگه‌راییان به‌سه‌ر قه‌واره‌ی حكومه‌تداو هێشتنه‌وه‌ی چه‌قی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و سه‌رچاوه‌كانی نه‌وت و ئابوریه له ده‌ستی بازنه‌یه‌كی بچوكی خێزانی‌دا و دامه‌زراندنی ده‌سه‌ڵاتێكی میرنشینیه له ده‌ره‌وه‌ی ته‌نانه‌ت هێزێكی وه‌ك یه‌كێتی به مه‌به‌ستی وابه‌سته‌كردن و شكاندنی و دواجار ده‌خوازێ جۆرێك له تاك ره‌نگی و تاك ده‌نگی دروستبكات به ئاراسته‌ی فاشیزمێكی سیاسی.پاشان به په‌راوێزكردن و كردنه‌ده‌ره‌وه‌ی هه‌موو هێزو ده‌نگه جیاواز و ناڕازیه‌كانه بۆ ده‌ره‌وه‌ی ئه‌م بازنه بچوكه‌ی حوكمڕانی به هه‌موو هێز‌ه‌كانی وه‌كو بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان و ئه‌وانی دیكه‌وه. كاتێك ئه‌م هێزانه مل به خێزانیكردنی حوكمڕانی و به‌م جۆره له سیاسه‌تكردن ده‌ده‌ن، ئه‌مه بۆ خۆی خۆكوشتنێكی سیاسی و كۆتایهێنانه به به‌رگریكردن له به‌رامبه‌ر ده‌سه‌ڵاتێك كه بناغه‌كانی میرنشینێكی سته‌مكار داده‌ڕێژێ. ئه‌مه كرۆكی ئه‌و دیمه‌نه تراژیدیه‌ی واقیعی سیاسی كوردستانه كه له نزیكه‌ی سێ ده‌یه‌ی رابردوودا پانتایی سیاسه‌ت و كرده‌ی حوكمڕانیان به ئه‌نجامێكی هێنده خراپ گه‌یاند كه خۆی له هه‌ژمونی حیزبی و خێزانیی ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و حوكمڕانیه‌كی میرنشینیدا ده‌بینێته‌وه.