تێڕۆڕکردنی د. عه‌بدولره‌حمان قاسملو، فازیل ره‌سوڵ، عه‌بدوڵا قادری ئازه‌ر له‌ڤیێنا
فه‌هد گرده‌وانی
2019-07-05   1012
ڕێک له 13ی ته‌مموزی 1989 له شه‌قامێکی پایه‌ته‌ختی نه‌مسا [ڤێنا] له‌باوه‌شی سوسیال دیموکراته‌کانی هاوڕێی تێکۆشه‌رو سیاسه‌تمه‌دارو نوسه‌ر دکتور قاسملۆو هاوڕێ یه‌کانی خه‌ڵتانی خوێن ده‌کرێن به‌بێ که‌سی له‌ناوده‌برێن‌و بریندار‌و بکوژانی ئه‌و تاوانه گه‌وره‌یه‌ش ڕه‌وانه‌ی وڵاته‌که‌ی خۆیان، ئێران ده‌کرێنه‌وه.
دکتور قاسملۆ به‌نوسین و به‌کرده‌وه‌ش دژی وڵاتانی سوسیالیستی و به‌تایبه‌تی چیکیسلوڤاکیا بو، که‌چی به‌ده‌یان دیدار له‌پراگی جوان شیوعیه‌کان پاراستیان و بۆیان رێکده‌خست و ڕه‌وانه‌ی ئه‌و شوێنه‌یان ده‌کرده‌وه که ئاره‌زووی بوو. به‌شی زۆربه‌ی سه‌فه‌ره‌کانی بۆ لای براده‌ره سوسیال دیموکراته‌کانی وه‌کو خۆی بوو له فه‌ره‌نسا و سوید و ئه‌ڵمانیا و ئوتریش ده‌بوو . له دیدادێرێکیش هه‌ر ئه‌وه‌م پێگوتووه و که‌چی ئه‌و له سیاسه‌تی بیروکراتی و تاکحیزبی وڵاتانی پێشووی به‌ناو سوسیالیستی ره‌خنه‌ی ده‌گرت . دۆستایه‌تی له‌گه‌ڵ کاک عه‌زیز محه‌مه‌د گه‌لێک خوش بوو ، به قسه‌ی کرد و له‌گه‌ڵ علی خاوه‌ری و تێکۆشه‌ر غه‌نی بلوریان دیداریان کرد . ژنه‌که‌ی هێلێن [نه‌سرین]دایکی دوو کچه‌که‌ی چاکده‌زانێت له وڵاتی سوسیالیستی مێرده‌که‌ی به هیچ جۆر شه‌هید نه‌ده‌کرا و بگره پارێزگاریشی لێده‌کرا ، به‌ڵام هاوڕێ یه‌کانی که قاسملۆش ئه‌ندامی سوسیالدیموکراته‌کان بوو و حزبی دیموکراتیشی په‌لکێشکرد بۆ ئه‌ندامبوونی که‌چی ژیانیان نه‌پاراست و بووه قوربانی کوردستان .
فازیل [مه‌لا مه‌حمود] ره‌سول په‌ناهه‌نده‌ی نه‌مسا و هه‌تا سه‌رئێسقانی دژی یه‌کێتی سوڤیه‌ت و حزبی شیوعی عیراق بوو ئه‌ویش خه‌ونی به ماویزم ده‌بینی و گوایه ڕه‌وتی شۆڕشی ئیسلامی ئیرانی ڕه‌نگه کوردستان ڕزگاربکات ئه‌ویش هه‌ر له‌ماڵی ژنه نه‌مساوی یه‌که‌ی خه‌ڵتانی خوێنکرا و هه‌تا هه‌نووکه‌ش که‌س باسی ئه‌و به‌شداری یه ناکات بۆ ئه‌و له‌و دانیشتنه بووه که نه به ئه‌ڵمانی قسه ده‌کرا هه‌تا وه‌ڕگێربیت نه قاسملۆ و ئازه‌ر فارسی [ به‌له‌د نه‌بوون ] هه‌تا بۆیان به کوردی بکات . فازیل ته‌نها له‌بنده‌ستی جه‌لال تاڵه‌بانی بوو و ئه‌رکه‌کانی یه‌کێتی نیشتمانی وه‌کو [ ئه‌ندام نا ] وه‌کو کۆنه [جه‌لالی] و [ماوی]یه‌ک بۆ تاڵه‌بانی ڕاده‌په‌ڕاند و [فوئاد]ی برای که ئه‌ویش له نه‌مسا بوو هاوڕێی نه‌وشیروان مسته‌فا بوو .
له ئه‌وروپا ناوی [باپیر] ده‌بیته پاش ناو بۆیه فازیل مه‌لا مه‌حمود به {فازیل ره‌سول} ناوی ده‌رکرد و له‌سه‌ر به‌رگی کتێبه‌کانیش هه‌ر به‌وناوه ناسراوه .
ئه‌وانه‌ی دژی بیروباوه‌ڕی مارکسی و دژی بیروباوه‌ڕی شیوعیه‌تن قیژه‌یان ده‌چووه ئاسمان و دنیایان به‌سه‌ر یه‌کێتی سۆڤیه‌ت و وڵاتانی هاوپه‌یمانی سۆڤیه‌ت ده‌روخاند ئه‌گه‌ر بهاتبایه له یه‌کێک له‌و وڵاتانه ئه‌و سێ کورده تێڕۆڕبکرابان .هاوخه‌بات و هاوبیره‌کانی ئه‌و سێ کورده ده قسه‌ی ناخۆشیان به سوسیالدیموکراته‌کان و ئه‌و وڵاتانه هه‌ڵنه‌ڕشت و به پێچه‌وانه‌وه یه‌کیتی نیستمانی و حزبی دیموکرات بوونه ئه‌ندام .
پاش 30 ساڵیش ویژدانی ئه‌و سوسیالدیموکراتانه و ئه‌و هاوبیرانه‌ی قاسملۆ وا نووستووه باسی ئه‌و ڕوداوه ناکه‌ن .
یست ساڵ له‌مه‌وبه‌ر به نووسین بڵاومکرده‌وه که نهێنی ئه‌و دانیشتنانه جه‌لال تاڵه‌بانی زانیاری ده‌رباره‌ی هه‌یه و هیوادارم ڕۆژێک له ڕۆژان ئه‌و نهێنیانه ئاشکرابکات و ئه‌و ڕوداوه باس‌بکات که‌چی [هه‌ردوو به‌رگی کتێبه‌که‌ی سه‌لاح ره‌شید] بڵاوبۆوه مامجه‌لال زیاترباسی کوشتنی شه‌ره‌فکه‌ندی ده‌کات نه‌ک شه‌هیدکردنی قاسملۆ و فازیل ره‌سول .
ئه‌وانه‌ی زیندوون و به‌شداریان ده‌کرد له ئه‌لقه‌کانی سه‌ره‌تایی جه‌لالیزم و پاشان که کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی لینینی یان دامه‌زراند شایه‌دی ئه‌وه ده‌ده‌ن که فازیل مه‌لا مه‌حمود یه‌کێک بووه له‌و قوتابیانه‌ی لای جه‌لال تاڵه‌بانی و به‌شداری ده‌کرد له‌و کۆبونه‌وانه که چۆن بتوانن شته‌کی تر دامه‌زرێنن میژووی جه‌لالیزم پاکبکاته‌وه یان راست بکاته‌وه و گه‌نجه‌کان له‌جیاتی به‌ره‌وه شیوعیه‌ت هه‌نگاو بنێن بچنه باوه‌شی ئه‌وان . ئه‌و کاته مه‌لامسته‌فا به‌ره‌و ئێران و ئیمپریالیزمی ئه‌مریکی و ئیسرائیل هه‌نگاوی ده‌نا و بیری شیوعیه‌ت و سوسیالیستی و مارکسی له عێراق به گشتی و له کوردستان تایبه‌تی له‌ناو گه‌نجه‌کان هه‌نگاوی خێرای گرتبووه پێش و گه‌لێک گه‌نجی ئه‌و سه‌رده‌مه بۆ خۆ رازیکردنیش بێت ده‌بوایه خۆی باوێته باوه‌شی بلۆکی سوسیالیستی و یه‌کێتی سوڤیه‌ت . مامجه‌لالیش له‌و دیداره‌ی باس ده‌کات که چۆن ئه‌وانه که گه‌نجیش بوون هه‌ڵیانبژاردبوو ببیته سکرتێری کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی لینینی به‌ڵام [خیری] بۆ بنوسرێ قه‌بوڵی نه‌کردووه و پاشانیش که [ئارام ] شه‌هید ده‌بێت [نه‌وشیروان مسته‌فا] ده‌کاته سکرتێری کۆمه‌ڵه که خودی خۆی له بیره‌وه‌ری یه‌کانی باس ده‌کات باوه‌ری به مارکسی لینینی نه‌بووه و هه‌نوکه‌ش قورئانێکی گه‌وره له‌سه‌ر سینگی له گۆڕه‌که‌ی دانراوه. بابی هه‌ژاران و زه‌حمه‌تکێشان هینده‌ی نووسیووه دژی شیوعیه‌کان و کوشتنی یان ئێره داڕشتنه‌وه‌ی ئه‌و مێژووه نی یه . بۆخۆشم گه‌لێک جار قه‌ڵه‌م به‌و میژووه داهێناوه .
ئێمه‌ی شیوعیه‌کان ئه‌و کاته ده‌مانزانی دروستبوونی کۆمه‌ڵه‌ی مارکسی لینینی دژی حزبی شیوعی بووه ، بۆیه هه‌نوکه هه‌ر ئه‌و کۆنه کۆمه‌ڵه‌یانه ئه‌و حزبه‌یان له چاڵ مردارکردوو به ئاشکرا یه‌کێتی نیشتمانی سوسیال دیموکراتی کرده ڕێبازی خۆی هه‌مووان ده‌زانن په‌یوه‌ندی سوسیال دیموکرات و حزبه شیوعیه‌کان په‌یوه‌ندی ڕه‌ش و سپی یه .
هه‌ردوو سکرتێره‌کانی دوایی کوشتنی [قاسملۆ و شه‌ره‌فکه‌ندی] باسی ئه‌و ڕوداوه دڵته‌زێنه‌یان کردووه به‌ڵام هه‌ردووکیان درۆ ده‌که‌ن و هیچ ئاگایان له‌و په‌یوه‌ندی و دانیشتنانه‌ی دکتور قاسملۆ نه‌بووه و دکتور قاسملۆش بۆ [حه‌یاکی] و [هیجری] هیچ ئه‌رزش و ریزه‌کی نه‌بووه هه‌ردووکیانی چاکده‌ناسی که هی ئه‌و مه‌یدانه نین سیاسه‌ت بکه‌ن و حزبی دیموکرات بخه‌نه سه‌ر شانیان بۆیه که‌س حه‌سودی به‌و میژووه نابات که له قوناغه‌کانی ئه‌و دوو به‌ڕێزه‌ی که ئه‌رکی سه‌ڕشانی به‌ڕێوه‌بردنی حزبی قازی محه‌مه‌دیان وه‌ئه‌ستۆ بووه حزبیان دووچاری چ کردووه به‌داخه‌وه‌ش له [کویه یا له سلێمانی و هه‌ولێر] تاران ناروخێ و له سلێمانی مه‌رکه‌زی پاسداران و له‌هه‌ولێریش مه‌رکه‌زی به‌ناو قونسلی ئێران ته‌راتێن ده‌که‌ن و په‌نجه‌شیان بریندار نابێت . جار جاره بۆ ئابرووبردنی ئه‌وانه له [هۆڵی قازی محه‌مه‌د]یش بۆنه و چالاکی یه‌کانی ڕژێمی ئێرانی ده‌کرێت و کوری قازیش وه‌کو [کلاون] له‌سه‌ر شانۆ قاچاغچیه‌تی به ئاڵای کوردستان ده‌کات و ده‌ڵێ ئه‌و ئاڵایه ده‌داته [نیچیروان بارزانی] گوایه ئاڵای کوردستانی له سه‌فاره‌تی ئیران له‌بۆن وه‌گیرکه‌وتووه ئه‌وکاته له بڕی خوینی باوکی وه‌ریگرتبوو که بۆ رژیمی شای ئیران کاری ده‌کرد. دایکیشی حه‌زی ده‌کرد ئه‌و تاقه کوڕه‌ی کچیک بوایه وه‌کو کچه‌کانی تری نه‌ک ناوی باوکی له‌که‌داربکات ، له‌گه‌ڵ ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌رایه‌تی کۆمه‌ڵه‌ی خویندکارانی کورد له ئه‌وڕوپا مه‌رکه‌زی پراگ چوینه خزمه‌تی هاوژینی قازی محه‌مه‌د و ده‌سته‌کانیم ماچکرد ، که شه‌هید قازی محه‌مه‌د لای من چه‌ند گه‌وره‌وبه‌نرخ بوو .
میژووی کورد چه‌ند بۆگه‌ن و چه‌ند قیزه‌وه‌نه که هه‌ندێک له‌و که‌سانه ده‌ینووسنه‌وه که به ڕۆژی روناک درۆ تۆمارده‌که‌ن و پاشانیش ده‌یکه‌نه سه‌رچاوه. دولار چۆن قونی ئه‌وانه باده‌دات که ناتوانن خاوه‌ن که‌سایه‌تی خۆیان بن .
کورد تێکۆشه‌ر و نووسه‌رێکی گه‌وره‌ی له‌ده‌ستدا دکتور قاسملۆ جگه له‌وه‌ی گه‌لێک زمانی ده‌زانی له نووسینیش ده‌ستی باڵا بوو بۆ دوست په‌یداکردن و دیبلوماسیه‌ت خۆی گه‌یاندبووه سیاسه‌تمه‌دارانی نه‌مساوی و فه‌ره‌نسی و سویدی و ئه‌لمانی و ئیسپانی و ئینگلیزی و عاره‌بی . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له بیروباوه‌ڕ لێک جیاوازبووین من عه‌یار 24 شیوعی و ئه‌ویش سوسیال دیموکرات نزیکه‌ی بیستوپێنچ ساڵ له‌مه‌وبه‌ر کاتێک سه‌ردانی [پاریس]م کرد له‌گه‌ڵ هاوڕێی خۆشه‌ویستم [دلۆڤان] چوومه زیاره‌تی کۆڕه‌که‌ی و گڵکۆیه‌کیم ماچکرد . کاتێک دایکی زه‌مه‌ند نه‌وه‌ند ئه‌وکاته ده‌یویست ببیته ئه‌ندامی حزبی دیموکرات گوایه باوکی کادیره‌کی ئه‌و حزبه بوو دکتورقاسملوی قسه خۆش گوتی با ببیته ئه‌ندامی [حزبه‌که‌ی فه‌هد] واته شیوعی، ئێمه به ڕۆژ له فه‌هد نابه‌ینه‌وه جا شه‌وانه چۆن . زه‌مه‌ند ی کچم له 15 /5 /1989 له‌دایک بوو زۆری که‌یف هات که له دێره شیعره‌کی [تاریک ورون ]مامۆستا هێمنی شاعیر ئه‌و ناوه‌م وه‌رگرتووه دایکی زه‌مه‌ند سه‌یری ده‌هات و باوه‌ڕی نه‌ده‌کرد بۆ قاسملۆ چۆن فرمێسکم ده‌باراند و ده‌مگووت کورد که‌سێکی به توانای له‌ده‌ست دا. له شیستا تریف به‌شداری پرسه‌که‌ی بووم . ساڵی 1992 له هه‌ولێری خۆشه‌ویست بوم کاتێک پرسه‌ی شه‌ره‌فکه‌ندی دانرا به‌شداریم کرد .
دکتور [که‌ریم پیرۆتی] که بوخۆی له نه‌مسا ده‌ژیت ، ئه‌رکی گواستنه‌وه‌ی دواڕۆژه‌کانی قاسملو و عه‌بدوڵڵا قادری له‌سه‌رشان بووه جوان باسی دوارۆژه‌کانی ئه‌و دیدارانه‌ی کردووه و قاسملۆ به زیره‌کی 500 مارکی ئه‌ڵمانی پێداوه بۆی بگۆریته‌وه بۆ شلینگ هه‌تا به‌بێ ئه‌و له‌گه‌ڵ فازیل ره‌سول و عه‌بدوڵلای ئازه‌ر قسه‌بکات له کۆبونه‌وه‌که باسی چی بکه‌ن . بۆیه توندیش دژ بووه که نهینیه‌کانی نه‌زانیووه ئه‌گه‌رچی ئه‌ندامی حزب بووه . هه‌روه‌ها مافناس حه‌سه‌ن ئه‌یوب زاده که به گۆران ناسراوه ئه‌ویش سه‌رده‌مێک له نه‌مسا ژیاوه و کۆنیش ئه‌ندامی حزبی دیموکرات بووه گه‌لێک بابه‌تی ده‌رباره‌ی ئه‌و ڕوداوه نووسیووه و به‌رپه‌چی کتێبه‌کانی [عه‌بدوڵلای حه‌یاکی] و [مسته‌فای هیجری] داوه‌ته‌وه و هه‌تا ناو و شوێنی ڕوداوه‌که‌شی بۆیان ئاشکراکردووه . که ئه‌وانه هه‌ر نه‌یانزانیووه .
سێ نووسه‌ری بێگانه
Peter Pilz... Carol Prunhuber... Helene Krulich
ده‌رباره‌ی ئه‌و کاره‌ساته نووسینیان بڵاوکردۆته‌وه و گه‌لێک دیکومانت و به‌ڵگه‌نامه‌ش له ژووره‌کی حزبی دیموکرات فڕێ درابوو گوایه که‌سیان وه‌گیرنه‌که‌تبوو له ئه‌ڵمانیه‌وه بۆیان بکاته کوردی ، هیوادارم ده‌ستێکی پاک ئه‌وانه بڵاوبکاته‌وه و ڕوداوه‌که‌ش بووه 30 ساڵ ته‌مه‌ن و مافی هه‌مووانه ئه‌و نهێنیانه بزانن که نازانن .
هه‌ردوو حزبی دیموکرات هه‌ر دیکومه‌نت و نهینی و په‌یوه‌ندی که هه‌تا هه‌نووکه بڵاونه‌کراوه‌ته‌وه تکایه بیخه‌نه به‌رچاوی خوێنده‌واری کورد .
فازیل ره‌سول به‌ناوی [ئه‌نوه‌ر] نامه‌ی بۆ سه‌رکرده‌کانی چین ساڵی 1988 ره‌وانه‌کردووه و باسی کوردی بۆ کردوون و به هیوابووه ماویه‌ت کوردستانی بۆ ڕزگاربکات .
پێشوو له‌گه‌ڵ حزبی شیوعی قیاده‌ی مه‌رکه‌زی کاری کردووه و پاشانیش له‌گه‌ڵ سه‌رانی ئیرانی په‌یوه‌ندی هه‌بووه و هاوڕێ یه‌کی خۆشه‌ویستم له تاران بینیویه و به یارمه‌تی
فازیل ره‌سول له ئێران ده‌رچووه بۆ ده‌روه واته فازیل ره‌سول ده‌ستی له نوینه‌ری پارتی و یه‌کێتی زیاتر ڕۆیشتووه .
فازیل دوو ژنی نه‌مساوی به‌ناوه‌کانی [سوزان] و [راناتا] هه‌بووه و له ماڵی [راناتا] ئه‌و ڕوداوه ئه‌نجامدراوه و ئه‌و سێ کورده به‌سته‌زمانه کوژراون .
به ڕێگای سه‌فاره‌تی عیراقی [ڕژێمی فاشی عێراقی ئه‌وکاته] له ڤێنا ته‌رمه‌که‌ی فازیل مه‌لا مه‌حمود گه‌یندراوه‌ته‌وه سلێمانی ، دیاره فازیل ره‌سول هینده [مه‌منووع] نه‌بووه له لایه‌ن ڕژێمی عیراقی ده‌نا [بڤه ده‌بوو] بۆ گه‌رانه‌وه . ئه‌وانه‌ی باسی دینداری و شیعه‌یی و ئیسلامی و ڕیشداری فازیل ره‌سول ده‌که‌ن به‌هه‌ڵه چوون ئه‌وانه‌ی فازیلیان دیووه هه‌ر مروڤه کراوه‌که بووه به‌ڵام وه‌کو که‌سانی وه‌کو شاعیر ئه‌دۆنیس و ڕۆشه‌نبیرانی عاره‌بی و ئه‌حمه‌د بن بێلا و هه‌ندێک له فه‌له‌ستینه‌کان گوایه شۆڕشی ئیسلامی له ڕۆژهه‌ڵات ده‌توانی گۆڕانکاری له بڕی بیری سوسیالیستی و مارکسی و چه‌پی و نه‌ته‌وه‌یی و شیوعی شوینی خۆی بکاته‌وه .
ئه‌و خه‌ونه به هینانه دی دیکتاوریه‌تی [ولایه‌تی فه‌قی] له ئێران ، له گۆڕنرا و که‌سیش حه‌سودی به‌و ئیرانه نابات که له سایه‌ی ئیسلامی ده‌بیته به‌هه‌شتی مرۆڤایه‌تی .
ئه‌وانه‌ی ئه‌و کاره تێرۆڕیه‌یان ئه‌نجامدا زبڵدانی مێژوو شوێنیانه و هه‌تا مرۆڤایه‌تیش هه‌بێت ئه‌وا به ڕوو ڕه‌شی ده‌مێننه‌وه .
گه‌وره‌ترین هه‌ڵه‌ی قاسملۆ له‌و دانیشتنانه به‌بێ ئاگاداری و پارێزگاری بووه و ده‌بوایه له سمکۆی شکاک ده‌رسی وه‌ربگرتبایه که به‌بێ نووێنه‌ری و دادوه‌ری ئه‌وڕوپی له‌گه‌ڵ ڕژێمی دوژمن دانه‌نیشێ . ئه‌گه‌ر کاک سه‌لاح ره‌شید که خودی خۆی له ئه‌ڵمانیا ژیاوه و ده‌زانی پاش 30 ساڵ نهێنیه‌کان ده‌بنه ئاشکرا ، له کاسێته‌کانی جه‌لال تاڵه‌بانی ده‌رباره‌ی ئه‌و باسه سه‌نسورکراوه داواده‌که‌م بڵاوی بکاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی بزانین ئه‌و کاره چۆن ڕێکخراوه .
ئه‌وه‌تا دیکومه‌نت ده‌رچووه که سه‌فاره‌تی ئێرانی له نه‌مسا له ڕێگای فازیل ره‌سول شوقه‌یه‌کی بۆ ئه‌حمه‌د بن بیلا کریووه و له دوا دانیشتن گوایه به قاسملۆ وتراوه ئه‌ویش به‌شداره که‌چی بۆخۆی ئاشکرای کردووه ده‌لێ ئیرانیه‌کان رازی نه‌بوون ئه‌و به‌شداری بکات.
کاره‌کی باشه ئه‌وانه‌ی ژێر به‌ڕه‌که بکه‌ویته سه‌ره‌وه .
روحتان شاد و یادتان زیندوو
فه‌هد گرده‌وانی - شیمالی ئه‌فریقا - تونس
2019/7/1