لاوازی مرۆڤ!
نیاز لاجانی
2020-04-07   892
کرۆنا،بەباجێکی زۆرەوە، زۆر شتی فێرکردێن،لەوانە:
-مرۆڤایەتی بێچارەیە بەرامبەر نەک ھەر کارەساتی سروشتی بگرە بەرامبەر بەڤایرۆسیش، ئەمرۆ کرۆنایە سبەی جۆرێکیتر!
-ئەگەر ولاتە پێشکەوتوەکانی جیھان لە بری داھێنان لەبواری چەک و جەنگدا، بپرژانە سەر زانستی تەندروستی،ئەورۆکە نە خۆیان تووشی ئەو تراژیدایە گەورەیە دەبونەوە نەمرڤایەتیش دەکەوتە بەر ھەرەشە...
- ولاتانی ئیسلامی بەتایبەت ولاتە دەولەمەندەکان وەک ئێران،قەتەر،سعودیە وھتد لە جیاتی ئەو شەرە بێمانایانەی کە ھەریەکەش گوایایە لەپێناو خودا دا دەیکا، نەیانکردباو سەرمایەگوزاریان لە کەرتی تەندروستی و توێژینەوەی زانستی لەبواری پزیشکی دا بکردیایە،ئەمە دەبوە خوداپەرستیەکی حەقیقی نەک ھەلگیرساندنی شەر و بەکوشتدانی سەدان ھەزارکەس !
ھەرێمی کوردستانیش دەبێ لەمەودوا لایەنی یەکەم:
- گرنگیەکی زیێدە پئویست بەکەرتی کشتوکالی- ئاژەلداری بداو ھێندە بەھێزی بکا تاوەکو تەواو سەربەخۆ دەبێ و بێ ولاتانی دەوربەر بتوانێ لەسەر پێی خۆی بوەستێ.
- پێویستە حکومەت لەرێگای وەزارەتی ئەوقافەوە،ھانی سەرمایەداران بدا کە لەجیاتی کردنەوەی مزگەوتی زیاتر،بە ھاوکاری وەزارەتی تەندروستی خەستەخانەی مودێرنی حکومی دابمەزرێنن کە ئەمەش جوانترین رێگای خوداپەرستیە.