فۆبیای دانوستاندنەکان‌و کەوتنی پرەنسیپەکان
ڕێباز حەسەن
2019-06-26   1430
لە دونیادا وه‌فدی دانوستانكار، له‌سه‌ر كۆمه‌ڵێك بنه‌مای دیبلۆماسی کاردەکات، كاتێك گفتوگۆ و دانوستان له‌گەڵ هێزێكی دیکە و وڵاتێكی دیکە ده‌كات، به‌ر له دیدار و سه‌ردانه‌كه، به ته‌واوی له هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه ته‌یار و ئاماده ده‌كرێت، هه‌م له ڕووی سایكۆلۆژی و هه‌م له ڕووی شكڵی و جووڵه و هه‌ڵسوكه‌وت و جلوبه‌رگ و زمانی گفتوگۆ و نه‌وعییه‌تی پسپۆری ئه‌و كه‌سانه‌ی گفتوگۆكه ده‌كه‌ن، تا ئه‌گاته ژماره و كات و شوێن.
ئه‌مانه‌ش كاریگه‌ری هه‌یه له‌سه‌ر چۆنییه‌تی و ئه‌نجامی دانوستانه‌كه، یه‌كێك له گرفته هه‌ره گه‌وره‌كانی وه‌فدی دانوستاكاری كورد، به‌درێژایی مێژوو ئه‌وه‌یه هه‌میشه ئه‌نجامه به‌ده‌ستهاتووه‌كانی له مه‌یدانه‌كانی جه‌نگی به دانوستان و له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ له‌ده‌ست داوه، به‌جۆرێك شپرزه و بێ پلان و به‌رنامه بوون، نه‌یانتوانیوه پرۆژه‌یه‌كی ستراتیژی و فره ره‌هه‌ندیان هه‌بێت كه گوزارشت بێت له ته‌واوی خواسته نه‌ته‌وه‌یی و مافه ئینسانیه‌كان، ته‌نانه‌ت زۆرجار هیچ یه‌كێك له ئه‌ندامه‌كانی وه‌فدی دانوستانكار پارچه كاغه‌ز و قه‌ڵه‌مێكیان پێ نه‌بووه، به‌شی هه‌ره زۆری داواكاری و مه‌رج و مافه ڕه‌واكانی گه‌له‌كه‌یان به‌چه‌ند بڕگه‌یه‌كی ئیسفنجیی سه‌ر كاغه‌ز له‌ده‌ستداوه یان به‌جۆرێك له جۆره‌كان به‌ر له وشكبوونه‌وه‌ی مه‌ره‌كه‌بی نووسراوه‌كه، ئه‌و به‌ڵێن و ڕێكکه‌وتننامه‌یه پشتگوێ خراوه.
نه‌وشیروان مسته‌فا له كتێبی (خولانه‌وه له‌ناو بازنه‌دا) له باسكردنی وه‌فدی دانوستانكاری كورد له ساڵی (1984)دا، ره‌خنه‌ی ئه‌وه ده‌گرێت هه‌ر له‌یه‌كه‌م رۆژی چوونی وه‌فدی كورد بۆ به‌غدا، به‌هۆی سه‌رقاڵییان به‌كه‌یفییه‌ت و گه‌شت و سه‌ردان، ئێمه لێیان بێ ئاگا بووین وه چه‌ند جارێك ئه‌ندامانی وه‌فد ده‌گۆڕان، ئه‌مه‌ش ته‌نیا بۆئه‌وه‌بوو ئه‌وانی دیکەش هه‌مان ئیمتیازیان ده‌ست بكه‌وێت.
ئه‌وه‌ی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕانیشی له‌م چه‌ند دانوستاندنانه‌ی له‌گه‌ڵ پارتی تووشی هه‌ڵه‌ی ستراتیژی كرد، ئه‌وه بوو به‌شی زۆری ئه‌ندامانی وه‌فدی بزوتنه‌وه‌ی گۆران، ئه‌وه‌نده‌ی خه‌می وه‌رگرتنی پۆستیان هه‌بوو بۆ خۆیان له پێناو درێژه‌دان به بزنسی تایبه‌تی، ئه‌وه‌نده خه‌می ئه‌وه‌یان نه‌بوو نه‌خشه‌ڕێگا و پڕۆژه و پاكێجه‌كانی گۆڕان له‌ناو به‌رنامه‌ی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تدا جێگیر بكه‌ن.
بۆیه ئه‌مه‌ش له‌سه‌رەتاوه بزوتنه‌وه‌كه‌ی كردووه به خاوه‌ن گوتارێك كه له ئیستاوه پشتی كردووه له‌و پڕه‌نسیپ و به‌ها باڵایانه‌ی كه نه‌وشیروان مسته‌فا و ده‌نگده‌ره‌كانی به‌شی هه‌ره زۆری ژیانیان له (10)ساڵی ڕابوردودا بۆ ته‌رخانكرد.
گۆڕان لە ئێستادا بە بەیاننامەکانی چەند پڕەنسیپێکی گۆڕانی بەتاڵ کردۆتەوە، بەتایبەتی لەمەسەلەی نەوتدا خەریکە ڕەوایەتی دەداتە یەکێتی و پارتی لە ڕابوردو و داهاتودا تا مەلەفی نەوتیان لەدەستدابێت.