پۆڕن!

هه‌ڵاڵه‌ رافع
  2019-06-25     1764
دیاردەی بازرگانیکردن بەجەستەوە دیاردەیەکی جیهانیەو هەمو سنورێکی تێپەڕاندووە، کوردستانیش لەدەرەوەی ئەم جیهانە نیەو هەسارەیەکی تریش نیە. 

پۆڕن بکەرو کریاری خۆی هەیە لەهەمو شوێنێکدا بەڵام بەئاست و ئەندازی جیاواز بەپێی جوگرافیا جیاوازەکان. بەپێی ئامارەکان سالانە ٠،٦ یان ٤ ملیۆن کەس بازرگانی جەستەیی پێوە دەکرێت.

ئەم مەیدانە یەکێکە لەپڕدەستکەوتترین بازرگانیەکان، کە زۆر جار خودی دەولەت و دەزگا ئەمنیەکانیشی لەپشتەوەیە، بۆیە لەم پرۆسەیەدا بکەرەکانی ڕوبەروی سوکایەتی، بێکەرامەتی، کاری ناچار، هەڕەشەو فڕاندن بەشێوەی فەرمی و نافەرمی بەبەرژەوەندی باندە مافیاییەکان، سەرمایەداران و کەرتە بازرگانیە زەبەلاحەکان دەبنەوە. 

ئەمە هیچ پەیوەندیەکی بەکوردبون و ئابڕوی نەتەوەیەکەوە نیە، وە هیچ پەیوەندیەکیەکیشی بەشەرەفی نەتەوەیەکەوە نیە، بۆیە شەڕی کورد بون لێرەوە ناکرێت و شەڕێکی نەزانانەو بێ بنەمایە.

گەر کەسێک خۆی لە دوای تەمەنی ١٨ ساڵەوە ئەم کارەی هەڵبژاردبێت، وە هۆکارەکانی پشت ئەم هەڵبژاردەنە هەرچیەک بن، کە ئایا کۆمەڵایەتی یان ئابوری یان شەخسی، یان سەرەنجامی کاریگەری هەر هۆکارو فاکتۆرێکی دەرەکی بێت، ڕێگاپێدراو نیە سوکایەتی و هێرشی شەخسی بکرێتە سەر ئەم کەسانە، باسکردنیشیان دەچێتە خانەی ئاستێکی نزم لە مامەڵە و دەوروبەرو کەسوکار دەخاتە ژێر هەڕەشەی کۆمەڵایەتیەوە.

گەر قسە لەسەر پۆرن بێت وەک دیاردە و ڕوبەڕوبونەوەی، ئەوا شێوازی کارکردنی خۆی هەیە. لەسەرتاسەری جیهاندا زۆر ڕێکخراو و کەسایەتی هەن کار دەکەن بۆ کەمکردنەوە و نەهێشتنی ئەم دیاردەیە. لەسەر ئاستی تاکە کەسیش لەگەڵ نزیکەکاندا ڕێگا نەدەین منداڵانی ژێر ١٨ ساڵ بکەونە داوی ئەم بازرگانیەوە، لەهەمانکاتدا سەیری ئەم فیلمانە نەکەن.

تا دیاردە نەخوازراوەکان دوبارە بەرهەمنەهێنرێتەوە، دەبێت باسەکان و ڕەخنەکان بچنە ئاستێکی تر لە تێگەیشتن و کارکردن!
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×