رو لەبەغدا پشت لەھەرێم، پشتگیری لەسەرۆكی حكومەت؟

د. سەردار موسی شەریف
  2020-05-07     745

لەم دوخە نالەبارەی كە ھەرێمی كوردستان تێكەوتوتەوە، ‎ بێجگەلە دەربرینی ھەلوێستمان وەكو ھاوڵاتی بەرامبەر بە ئەو غەدرەی بغداد لە ھەرێمی كوردستان دەكات لە لایەك، كە پێویستە وەكو پرسێكی نەتەوەی دور لە " قەوانەلێدانی حزبی" تەماشای ئەم ھەلسوكەوتەی بغداد بكەین، خالی دوویەم لەم پرسە دا بریتی یە لە ھەلوێست دیاركرند بەرامبەر بە ‎‎كوی گشتی سیستەمی ‎حوكومەرانی ‎ھەرێمی كوردستان، جێگای بەرجەستەكردنە، غەدرێكی زور لە لایەن ھەردوو حزبی گەورەی كوردستان و حوكمرانی ھەرێم، كە من بو خوشم ئەندامی یەكێكیانم، لە ھاوڵاتیانی كوردستان دێتە كردن.  ‎ھاوكات جێگای ئاماژە پێكردنە، كرداری كومەلێك پارلەمانتاری كورد لە بغداد، جێگای ھەلوێستە، بە تایبەتی بردنەوەی دەرەرەوەی كێشەكانی ھەرێمی كوردستان، جا رق لە پارتی بێت، یان یەكێتی، پێویستی بە تێگەیشتنی جدی و سیاسی یانە ھەیە، بغداد و پایتەختی داگیركەرانی كوردستان، ئەو شوێنانە نین ‎ لە پێناو چارەسەركردنی ناكوكی یەكانی ناوخو، ‎پەنای بو بیبرێت. ئەمە مەترسی جدی ھەیە بو سەر ھەرێم. ‎ 
ھاوشێوەی قەیرانی سالی 2014 و شەری داعش، ئێستا دەرفەتێكی زێرین لە بەر دەم ھەمومان لە ھەرێمی كوردستان ھەیە، پێكەوە بتوانین بە سەر ئەم ژینگەیە زال بین، بەلام ئەمە پێویستی بە " تێرامانینێكی نەتەوەی و لێبوردەی سیاسی و كومەڵایەتی" جدی لە ناو سنوری ھەرێمی كوردستان ھەیە. لە رێزی یەكەمی ئەم وێنەیە، حزبە سیاسی گەورەكان، بە تایبەتی پارتی و یەكێتی، ئەرك و بەرپرسیارەتی سەر شانیان، گەورەترە. 
ئەمە پاساو ھێنان نییە و پشتگیریش نییە لە سیستەمی ئێستا- بە پێداگیریكردن لە سەر ئەم راستیە، كە بێ باكی بەرپرسانی ئێستا، دەرئەنجامی كولتورێكی ناتەندروست- دەبێت بگەرێنەوە ناوخومان، و چاو لە روی یەكتر بكەین‎، بێ باكی لە نەتیجەی نەخوێندنی پێشھاتەكان، وێرانكاری بەدوای خوی دا دەھێنێت. ئێمە پێویستیمان بە دوزینەوەی میكانیزمێك ھەیە لە زاخو ھەتا خانەقین پێكەوە یەك دەنگ بین بەرامبەر بە بغداد ، نەك لە پێناو بە ھاناچونی حزبە دەسەڵاتدارەكان، بەلكو، لە پێناو‎  پاراستنی ھەرێمی كوردستان. نابێت  ئەم ھەرێمە بە ھەمو كەموكاریەكانی ‎تەسلیمی داگیركەر بكرێت. 
ئێستا نەوەیەكی نویێ لە كوردستان بونیان ھەیە، خوێێندەوار، ئاگادار لە پرسەكانی ئابوری، سیاسی  ھەرێمایەتی و جیھانین. ئەم چینە فریان بە كومەلێك سیمبولەكانی حزبە سیاسی یەكانیان نییە. ھوكار؟ ھەلسوكەوتی خراپی حزبە دایكەكانە لە گەل سیمبولەكانی خویان، كە ناوی " رەمزە شوڕشگێرەكانیان " ‎ وەكو " ماركەی بازرگانی" بو لوشدانی ملك و مال و سامانی گشتی بەكار ھێناوە.  لەم سونگەیەوە، حزبەكان نەبونە نیونەرێكی باشی ئایدولوژیا و ھزری سیاسی سیمبولەكانیان، كە یەكێكە لەو ئامرازە بەھێزانەی كایەی سیاسی و پشكەوتنی كومەڵایەتی، كە بە داخەوە، ئەمرۆكە لە كایە و كیبەركێ سیاسی ھەرێمی كوردستان، ھەمو تەركیزی حزبەكان لە جیاتی ئەوەی كێبەركێ یان بێت لە سەر پێشكێشكردنی خزمەتی باشتر بە ھاوڵاتیان، ستراتێژی سەرەكی یان تەركیز كردنە ل سەر‎ كوكردنی سەروەت و سامانێك بە رێگای ناشەرعی، كە ملك و مالی گشتی ھەرێمی كوردستانە. بویە، گوتار و كرداری لایەنەكان، پێچەوانەی یەكترە.  شاراوەش نییە كە جورە شورشێكیش لە ناو حزبەكان بە ھوی بونی ناعەدالەتی و سیاسەتی جیاوازیكردن، بونی ھەیە، و ئەمەش فاكتەرێكی یارمەتیدەرە لە دابەزینی پێگەی جەماوەرەی حزبەكان، بە تایبەتی حزبە سەرەكی یەكان. ئەوەی راستی بێت‎، تەنیا دەستەبژێرێك سودمەندی گەورن،  99%  باقی لە دەرەوەی ھەمو حیساباتەكانن. سوشیال میدیا بو خوی، باسی بەشی سەرەكی گەندەڵكاران دەكات، كە پێویست ناكات دێرەكان بویان تەرخان بكرێت. ‎


پێكدادانی یەكێتی و پارتی
پارتی حزبێكی ھەژەمونخوازە، باوەری بە بەفروانكردن و پاوانكردنی سنور و دەسەڵاتی خوی ھەیە، و جەوھەری ‎كایەی سیاسی پارتی لە سەر ئەم پرسە تەركیزكراوە،و پەیوەندی جیاوازەكانی ھەرێمایەتی و نێودەوڵەتی بو بەھێزكردنی پێگەی خوی بەكار دەھێنێت، و سەركەوتوانەش پەرەی بەم ستراتێژی یەی داوە. ھاوكات خوی بە خاوەن و پارێزەری پرسە نەتەوەییەكان دەزانێت، كە ئەمەش پەیوەستە بە پاشخانی مێژویی بنەماڵەی بازارنی لە خەباتكردن لە دژی داگیركەران. لە ئێستادا، پرسی گشتپرسی وەكو داخێكی گەورەی سارێژ نەكراو لە سەر جەستەی پارتی ماوە بە ھوی ‎‎16 ئوكتوبەرەوە، و پارتی ئەمە بە خەنجەر لێدانێك نەك لە پشتی خوی، بەلكو لە پشتی نەتەوەی كورد پێناسە دەكات. 
حزبەكان وەكو قەوارەیەكی سەربەخو مافی خویانە چ سەركردایەتی یەك ھەلدەبژێرن، كە ‎پەیوەستە بە دامەزراوەكانی حزبەكان ،كادیران، ئەندام و لایەنگرانیان. لە ھەلبژاردنی پێشوەی ھەرێم، كێبەركێی یەكی بەرفراوان لە نێوان كاك مەسرور بارزانی، و لاھور شێخ جەنگی ھەبو. ھەردوكیشیان توانی یان سەركەوتن بو حزبەكانی خویان تومار بكەن. لە كایەی سیاسی بەغداد، باڤل تالەبانی كە سەركرادیەتی یەكێتی دەكرد، توانی بە سەر پارتی دا سەركەوێت ئەویش بە مسوگەركردنی پوستی سەرۆكومار بو ‎ د. بەرھەم سالح بەرامبەر بە د. فواد حوسێن.‎  وەكو دەرئەنجام، د. بەرھەم بو كەسێكی نەخوازراو و نامەقبول لە سەری رەش. دەرئەنجامەكانی  دوایین كونگرەی یەكێتی، كە بەرێز مەلا بەختیار گوتەنی، ‎پارتی و یەكێتی بەدیلی یەكتر نینن. ئەوەی راسستی بێت، ھەردوكیان مێژوی یەن كێببەركێكاری سەرسەختی یەكترن. ئەوەی ئێستا خوی لە سەر یەكێتی و پارتی فەرز دەكات، ‎پێداچونەوەیە بە ناكوكی یەكان. واقعی ژینگەی ئێستای سیاسی عێراق و ھەرێم خوی بە سەر ھەردولایەن دەسەپێنێت كە ‎لە پێناو بەرژەوەندی یەكان و دەستكەوتەكان، كە رەنگە ھاولاتی بپرسێت كامە بەرژەوەندی ‎و دەستكەوت؟ دەتوانم بلێم، شوكر خودا توزێك خاكی كوردستان ئازادە، و چرای گەلی كوردستانە، با روناھی ئەم چرایە نەكەینە قوربانی  ھەندێك بەرژەوەندی بەرتەسك. بویە، نابێت رێگە بدەین ئەم چرایە دامركێت. بەلكو دەبێت بگەرێنەوە ناوخومان و بوێر بین كوی گشتی ئەم سیستەمە بخەینە سەر رێچگەی راست. بەلام بەرامبەر بە دوژمنان، دەبێت یەكگرتوو و یەك ھەلوێست بیت. پاراستنی ئەم ھەرێمە لە بەرژەوەندیەكانی پارتی و یەكێتتی بەرزترە. سەركردایەتی ئێستاای پارتی ئەمری واقیعە و ناتوانرێت لەمە زیاتر ئێحمال بكرێت.
‎لە دەڤەری سەوز، یەكێتی لە ژێر چەتری لاھور تالەبانی، خەریكی دروستكردنی "پالانسی ھێزە" لە ھەرێمی كوردستان، و بە دانوستاندن كردن لە گەل ‎ گوران و حزبەكانی دیكە، لێزانانە بە سود وەرگرتن لە قەیرانەكانی ھەرێم، و بە تایبەتیش پرسی بودجە و موچەی ھەرێم،  لە گەمەیەكی سیاسی و ستراتێژی بە ‎بەرزكردن ئالای لامەركەزی، توانیویەتی لە ھەولەكانی بو بەھێزكردنی پێگەی یەكێتی لە ناو جەماوەری دەڤەری سەوز چر كردوتەوە. لە راگەیاندنیش، لە ئەجێنداش، پارتی ئەو لایەنە كە دەبێت لومەی سەرەكی لێبكرێت، شوێن پێی خوی قایم كردوتەوە. ‎
‎سەبارەت بە پرسی گشتپرسی و دەرئەنجامەكانی، ئەوەی راستی بێت پێویستە خوێندنەوەی بو بكرێت، قەلسبون لە قەناعەت ھێنان بە لایەنەكانی دیكەی كوردستان لە لایەن پارتی یەوە، بەشێكی دەگەرێتەوە بو سەركردایەتی پارتی، كە بە ئاشكرا تەحەفوزیان ھەبو بەرامبەر بە پرسی گشتپرسی و بگەر دورەپەرێزیش بون لە بەشداریكردن و یارمەتیدانی سەرۆك مەسعود بارزانی. ئەم ھەلسوكەوتەی بەرپرسانی پارتی وای لە لایەنەكانی دیكەی گورەپانی سیاسی كوردستان و بە تایبەتی یەكێتی كە ھاوپەیمانی ستراتێژی پارتی بو، كرد،  كە بە لێكدانەوەی خویان بە شكەوە چاویان لە پرسی گشتپرسی  كرد.  پەیوەندیدار بەم بابەتە، بویەری 16ی ئوكتوبەر، پالی بە پارتی یەوە ناوە كە‎ ‎سەركردایەتی نویێ یەكێتی، كە بە ئەكتەرە سەرەكی‎ ‎بویەرەكانی‎ 16 ئوكتوبەر، پێناسەی كردوتەوە، بە نامەرغوب لە قەلەم بدات. بە پێچەوانەوە ،‎ لە سنوری دەڤەرەی سەروز، یەكێتی،  گشتپرسی وەكو ‎‎" دەرئەنجام" ی سیاسەتێكی ناتەندروست  و پاوانخوازی پارتی پێناسەی كردوتەوە و دەشكات. لەم رویەش لاھور و لایەنگرانی توانیویانە بەرامبەر بە گوشارەكان و ستراتێژی راگەیاندنی پارتی بە ورەیەكی گەورەترەوە بێنە ناو مەیدانی سیاسەت. 


‎ئوپوزیسیون: دوژمن یان تەواوكەر
لە ھەمو ولاتێكی دیموكراتی، و ئەو كومەڵگایانەی باوەریان ئەرێنی و راستەقینەیان بە بەشداری سیاسی لایەنەكانی دژبەر ھەیە، بە چاوێكی رێزەوە  تەماشای ئوپوزیسیون دەكرێت. لە كایەی سیاسی ئوپوزیسیون بون دژی دەسەڵات، لێرە مەبەست پەیوەندی نێوان حكومەت و حزبەكانی گورەپانی سیاسی، پروسەیەكی كاتی یە. بوچی كاتی یە؟ بە پێی بەرژەوەندی و خوێندنەوەی بارودوخی سیاسی، حزبەكان بریار لە سەر ئوپوزیسیون بون یانیش بەشداری و پشتگیری لە حكومەت، دەدە‎ن. ‎لە ھەرێمی كوردستان پەیوەندی ئوپوزیسیون و حكومەت ، تەجروبەیەكی نویە، بێجگە لەمە كایەی سیاسی لەم رویەوە ژەھراوی كراوە، و زورتر سروشتی " تەخوین، غەدر، الحاد" ی دژە نەتەوەی پێوە دیارە. ئەمەش كاریگەری خرابی لە سەر  ‎ھاوڵاتیانی كوردستانی كردوتەوە، و چیدیكە ئەم كومەڵگایە ناتوانێت تەحەمولی قەبارەیەكی وەھا ەگەورەی بارگرانی بكات. بویە، لە پێناو شەفافتركردن، خوێندنەوەیكی نوێمان پێویستە بو كایەی سیاسی كە بتوانرێت دروستكەری ژینگەی یەكی تازە بێت لە پەیوەندی ئوپوزیسیون و حكومەت. بویە، قەیرانەكان ئێستا كە ھەرێمی كوردستان لە گەلی دەست و پەنجە گەرم دەكات، لە پێناو تێپەربون و زالبون بە سەر تەحدیاتی سیاسیش، گرینگە ‎كاك مەسرور ھەولی دروستكردنی ‎ژینگەیەكی نوێ برەخسێنێت بە مەبەستی پێكەوەكاركردنی ھاوبەش لە نێوان ئوپوزیسیون و حكومەت، ھەم لە ناو پارلەمان و ھەمیش دەرەوەی پارلەمان. ھەروەھاش گوران و یەكێتی دەبێت ئەم راستی یە لە بەر چاو بگرن، ناتوانن ھەم ئوپوزیسیون بون، ھەمیش لە ناو حكومەت. ئەم ھەلسوكەوتە بێجگە لە وەی كە رێگرە لە دروستكردنی " كودەنگی" لە ناو ھەرێم، كاریگەریش لە سەر رەوتی سیاسی لایەنە كوردەیەكان ھەیە لە بغداد. بۆیە، ھەردو لایەنی ناوبراو، گرینگە كە ھەولەكانیان چر بكەن كە یارمەتیدەر بن بو لێكنێزیكردنی لایەنەكان لە ناو ھولی پارلەمان لە پرسە گرنگەكان.‎ 


پشتگیر لە كابینەی مەسرور بارزانی
ئەمرۆكە لە ھەر كاتێك زورتر دەنگی نارەزایەتی لە ناو ھەرێمی كوردستان بەرزبوتەوە، ‎ ئەم دەنگەش ‎جێگای خویەتی، و لە پشت كوالیس و لوبیەكانی" سیاسەتەمەداران و بەرپرسانی ھەرێم دان بەم راستی یە نراوە و دەنرێت، كە  ھەرێمی كوردستان بە نیسبەت سیستەمی حكومرانی و ھەلسوكەوت دەیتوانی زور باشتر لەوەی كە ئێستا دەیبینین، ھەلسوكەوت بكات. یەكگرتنێكی بەرفراوان لە نێوان لایەنەكان ھەیە بە نیسبەت بەوەی كە ‎" فیرودانێكی بەفروان لە سامانی گشتی" دا كراوە، و كودەنگی یەككی بەرفروانایش ھەیە ‎كە دەبێت و پێویستە پرسی گەندەلی بەرپرسانی حزبی و حكومی بە شێوەیەك لە شێوەكان چارەسەر بكرێت. ئەمە چیدیكە بابەت و تەوەرێك نییە ‎" بڤە بێت و‎ كەس دەستی بو درێژ نەكات".  بكەیت. ‎حزبەكان و سەركردایەتیشیان گەیشتونەتە ئەو قەناعەتە كە پێویستیمان بە چارێك ھەیە بو ئەم پرسە. كە وایە، چیام گەرەكە؟ روخانی ئەم حكومەتە نابێت بیریشی لێ بكرێت، ئالتەرناتیڤێكی باشتر لە یەكێتی و ‎ پارتی لە گورەپان دا نییە. ‎ئەمەش نابێت وەكو پینەپەروكردن یانیش بەشان و بالی پارتی و یەكێتی ھەلدان پێناسە بكرێت. نا.
شك لەمەداش دا نییە، دەرئەنجامی 28 سال حكومرانی ھەرێم زەربەیەكی گەورەی لە مێژوی خەبات، خزمەت، شوڕشگێری و گیانفیدای ‎‎سەردەمی شاخ، گورزێكی كوشەندەی لە بەرپرسانی یەكێتی و پاترتی داوە. باش دەزانن بە ھەمو شێوەیەك قەزداری ئەم نەتەوەیەن. كاتی تاوانباركرد و تەخوینكردنی زیاترمان لە بەر دەست نییە. ‎ئەم بوچونە، لە راستی دا پەیوەندیەكی جدی بە سەر لە نوێ بونیاتنانەوەی ھەرێمی كوردستانەوە ھەیە، وەكو دەوڵەتێك‎ بە مانای ووشە كە ‎بونی دەوڵەتداری لێی بێت و ئێمە شانازی پێوە بكەین. 
سەركەوتنی مەسرور بارزانی لە حكومەتداری پەیوستە بە سود وەرگرتن لە كادری بە توانا، و خاوەن رویا و داھێنان لە بواری ئیداری و بەرێوبەرایەتی و ھەروەھاش پرسە ستراتێژیكەكانی پەیوەست بە بونیاتنانەوەی ھەرێمی كوردستان لە روی ئابوری یەوە كە سەربەخو بێت، بێ ئەوەی پشت لە داھاتی نەفت و گاز ببەستێت. پارتی و یەكێتی كە ئێستا حكومەتیان بە دەستەوەیە، لەوە باش تێگەیشتون كە بێجگە لە ھاولاتی، كادیر و ئەندامەكانیشیان ‎چیدیكە ئامادە نینن باجی ھەلەكانیان بدەن. چونكە بەرگری كردن لە ھەلسوكەوتی ھەلە، زور زەحمەتە. 
ئێستا چی خوی فەرز دەكات لە سەر سەرۆكی حكومەت، كاك مەسرور بارزانی؟ یەكەم، دەركەوتن لە ‎بازنەی كلاسیكی ‎‎و كولتوری حكومەداری, واتە ‎گورانكاری ریشەی بریتی ‎لە ‎كوتایی ھێنان بە كولتوری دەوڵەتداری ‎" لە سەر خاتری خاتراتان"، و كوتایی ھێنان بە رێبەرایەتی كردنی ھەرێم بە دروشمە كلاسیكی یەكان، ژان و برینی خەلكی داماوی كوردستان سارێژ ناكات، بەلكوش فریای تێپەربونی ئێستای ھەرێم لە قەیرانە ریشەی یەكانیش ناكەوێت. دەبێت ئەمە ‎كروكی ستراتێژی ‎دەولەتداری سەرۆكی حكومەتی ھەرێم‎ بێت. گەنجی دوای راپەرین فری بە دروشمی كلاسیكی یەوە نییە، ‎ گەنجی ئێستا ‎موچە، دەرفەتی كاری، خوێندن و ژیانی یەكسانی دەوێت ھاوشێوەی مندالانی بەرپرسانی حزبی و حكومی. گەنجی ئێستا چیدیكە ئامادە نییە ‎قومار بە داھاتوی خویەوە بكات، بەلكو لە ھێزكوكردنە بو وەشانی گورزی خوی، ھاوشێوەی ئەوەی كە لە تونس بو بە چریسكەیەك كە بو 10 سالی رەبەق نەتوانراوە بە ھێزە جیھانی یەكان دامركێنێت. بەرژەوەندی ئابوری و دەسەڵاتداری نوخبەی ئەم وڵاتە دەبێت خوی لە دابینكردنی ژیانێكی شایستە بو ھاولاتیان، دا وێنە بكات. كاك مەسرور بەوردی ئاگاداری كەموكوریەكانی حوكومداری رابوردوی ھەرێمی كوردستانە، و باشیش ئاگای لەوە ھەیە كە‎ پینە پەرو، نابێت بەشێك بێت لە كولتوری حكومداری سەردەمی ئەو، بەلكو ‎یەكێك لە ھەرە سەرەكیترین ئەركەكانی بریتی یە لە كونترولكردن و  سنوردیاركردن بو ‎ھەلسوكەوتی بەرپرسانی نوخبەی حكومەت و حزبەكانی، بە تایبەتی لە ‎پێنگاوی یەكەمی تاقیكردنەوەكە، ئەگەر بە دوای متمانەی ھاوڵاتیان دەگرێت، دەبێت لە حزببی خویەوە دەستپێبكات. كاك مەسرور پێویستی بە گژداچونەوەیەكی ستراتێژیكی و لێكدانەوەی فاكتەرەكان خوێندنەوەیكی فرەرەھەندی ‎پێویستە.  بویە:‎
یەكەم، حكومەتی ھەرێمی كوردستان ئەم دەرفەتە بقوزێتەوە ھەول بدات بە ‎ھاوكاری و تواناكانی ناوخوی ھەرێمی كوردستان بە تایبەتی پسپورانی زانكوكانی ھەرێمی كوردستان و كەسانی خاوەن ئەزمونی ئیدارەی لە ماوەی ئەم 28 سالە، بە تایبەتی سەركردە سیاسی یەكان و وەزیرەكان، نەخشە رێگایەكی ستراتێژیك بو تێپەرین لە قەیرانەكانی ناوخوی كوردستان بە پلەی یەكەم، و ستراتێژی دوویەم، بریتی بێت لە دارشتنی نەخشە رێگایەك بو دیاركردنی پەیوەندی ھەرێم-بغداد و چارەسەكردنی پرسە ھەلواسراوەكان، كە بغداد بگرە و بینە بە ھەرێم دەكات لەم پرسەدا. 
دوویەم،  گشتپرسی ژینگەی سیاسی ھەرێم و پێگەی ھەرێمی توشی گورانكاری گەورەی كرد، و لە ھەمان كاتیش دەرئەنجامەكانی گورەپانی سیاسی ھەرێمی كوردستانی گوری، و لە پێناو دەركەوتن لەم دوخە و لە پێناو دابینكردنی ئاشتی یەكی درێژخایەنی نێوخوی، بێجگە لەوەی كە پێویستە، بەلكوش گرینگە كە لایەنەكان لە سەر مێزێك كوبنەوە ووەرەوقەیەكی  "میپاق الوحدە"   خاوەن رەھەندی سیاسی، ڤاژو بكەن. ناكرێت دەستكەوتەكان بە زەربی سفر بكرێت، بەلكو دەبێت ھەولی پاراستنیان بدرێت لە رێگای وەرەقەیەكی وەھا ھاوبەش.
سێیەم،  لایەنە سیاسی یەكان چون لێكدانەوە بو ئەم بوچونانە دەكەن، ئازادن، ئەوی لەم وێنەیەدا رونە بو ھەمو لایەك، حكومداری و دەوڵەتداری، كە بەشێكە لە كایەی سیاسی حزبەكانی كوردستان،  ئەو دەرفەتەی لە پێشدا نەماوە ‎بە تامی " كلاسیكی 28 سالی رابوردوو"، بەردەوام بێت. ‎ئەم دوخەی ئێستا، تاكە تاكەی ئێمە لێی ‎بەرپرسین. شانخالی كردن، نیشانەی لاوازی، و خودزینەوەیە لە بەرپرسیارەتی، بە پێچەوانە ھەولدان بو دوزینەوە و چارەسەركردنی ئالوز یەكان، كولتوری كەسایەتی ‎چاك و ژێرە. ‎
چوارەم، پارلەمان، حكومەت و سەرۆكایەتی ھەرێمی كوردستان، دەبێت بە ئەركی " دەولەتداری" خویان ھەلستەن، و فەزای سیاسی پەیوەندی ھەولێر-بغداد و ھەولێر دەوڵەتانی جیران، بو پارتی و یەكێتی بەجێنەھێلن. راستە لایەنە پێكھێنەرانی حكومەت حزبەكانن، بەلام، ئێمەلە پرسی " دەولەتداری و دامەزراوەی بون" باسی چەمكی " سەروەری كیان" دكەیەن، كە لێرەش مەبەست لە كیان، ھەرێمی كوردستانە، كە پارلەمان، حكومەت و سەرۆكایەتی ھەرێم نیونەرایەتی شەرعی كیانی ھەرێم  لە كوروكوربەندەكانی دیپلوماسی، دانوستاندنە سیاسیەكان دەكەن، ھاوتەریب ‎مافی رێكەوتن و واژوكردنی رێككەوتنی لە گەل لایەنەكانی دیكەی ھەیە. ‎ لەم رەوانگەیەوە حزبەكانی سیاسی ھەرێم، دەبێت لەم باریەوە ھەولی ئەوە بدەن لە بغداد دەرگای ھەولێر وەكو ئەو شوێنەی كە لایەنە عێراقی یەكان پێویستە لە گەل رێكبكەون، نیشانی عێراقی یەكان بدەن، نەك مەكتەب سیاسی حزبەكان. ‎چونكە رێككەوتن لە گەل حزبێكی سیاسی عێراقی نابێتە فاكتەری دابینكردنی پشتگیر لایەنەكانی دیكە لە گورەپانی پارلەمانی عێراق، كە دەتوانێت لە زور لایەوە پرسەكانی پەیوەندی بە ھەرێم قەلس بكات. لە عێراق ھەتا رادەیەك پرسی " ھاوسەنگی ھێز" لە نێوان حكومەت و پارلەمان دا بونی ھەیە، و جێبەجێش دەكرێت. ئەمە یەكێكە لە ئامرازەكانی گرینگ لە سەر ئاستی جیھانی كاتێكك رێككەوتن ڤاوژو دەكرێت، و ھوكارەكەشی ئەوەیە كە رێگە بە حكومەت نەدرێت بەرژەوندی یە بالاكانی دەوڵەت بكاتە قوربانی سیاسەتی تایبەتی خوی. ئەمە چیمان پێ دەلێت، ھەرێم دەبێت بزانێت رێكەوتن لە گەل عێراق لە رێگای دامەزراوەكان، باشترین بژاردەیە، كە پارلەمانی عێراقیش رولی لەم پرسەدا ھەبێت. 

 

نوسەری ئەم وتارە سەرۆكی بەشی سیاسەتی گشتی- ز. دھوك-ە


وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×