توركیا لەناو گێژاوی ئەكتەری ھەژەمونخواز

د. سەردار موسی شەریف
  2020-03-03     674
ئەگەر چاو لەسیستەمی سیاسی روژھەلاتی ناوەراست وردبینەوەو  تەماشای جوغرافیاكە بكەین، بومان‎ روندەبێتەوە ‎ھیچ پێكەوەگرێدانێكی ئەوتو لە ناو ئەم سیستەمە‎ بەر چاو ناكەوێت. لە سیستەمی ھەرێمایەتی روژھەلاتی ناوەراست، ئێمە روژھەلاتێكی عەرەبی- ئیسلامی خاوەن فاكتەری " امه‌ العربیه‌" دەبینین، روژھەلاتێكی ئیسلامی- توركی، روژھەلاتێكی ئیسلامی- فارسی و روژھەلاتێكی- ئیسرائیلی/ كوردی دەبینین. ‎واتە، روژھەلاتێك كە كوی گشتی فاكتەرەكانی پێكھێنەری كو سیستەمەكە، ئەگەر وا مەزندە بكرێت وەكو گرێمانەیەك، لە راستیدا‎ ھیچ فاكتەرێكی ھاوبەش كویان ناكاتاوە كە باسی سیستەمی سیاسی ھەرێمایەتی روژھەڵاتی ناوەراست بكرێت. 

پرسێك كە پسپوران ھەتا ئێستاش لە سەری ناكوكن. ‎كوی گشتی فاكتەرەكان ،‎لە ئاستی جیاوازدا ھاوپەیمان و كێبەركێكاری یەكترن‎. لێرە جوغرافیای عەرەبی ھەیە كە عەرەبەكان بە ناوی وگن العربی‎ پێناسە دەكەن، كە بەشێكی ئئەم جوخرافیایە، ھی عەرەب نییە و خاكی نەتەوەكانی دیكەیە، كە خەبات لە پێناو رزگاركردنی دەكەن، ‎و ئیسلام وەكو فاكتەرێكی كومەلایەتی و ئاینی نەك عەرەبەكان، بەلكو كورد و فارس و توركیش پێكەوەگرێدەدات،لە ھەمان كاتیش ناكوی پرینسیپی قول ھەیە لە ناو بەینی ئەم پێكھاتانە سەبارەت بە ‎دینی ئیسلام. 

ھەروەھاش ‎ گرینگە ئاماژە بەم راستیە بكرێت كە لە دوای روخانی رژێمی سەدام، ھاوسەنگی ھێز لە ناو كوی گشتی سیستەمی سیاسی روژھەلاتی ناوەراست تێكشكێندراوە.‎ ئەوەی ئێستا لە سوریا و لیبیا و یەمەن دەبینرێت، بە تایبەتی لە سەر ئاستی سیستەمی جیھانی، گەرانەوەیە بو سەقامگیركردنی ھاوسەنگی سیستەمی ھێز لەم ناوچەیە. یەكێك لە پێویستی یەكان بریتی یە لەوەی كە ‎روسیا دوبارە ببێتە خاوەن ھەمان پێگە لە روژھەلاتی ناوەراست، كە بەر لە روخانی دیواری بەرلین، خاوەن ئەو پێگەیە بو.

لە دەرئەنجامی سیاسەتی پاوانخوازی و ھەژەمونخوازی ئیمپراتوری ئوسمانی كە دەسەڵاتی بە سەر سێ كیشوەری ئوروپا، ئەفریقیا و ئاسیایی دا سەپاندبو، لە پێناو رێگریكردن لە بون بە ئەكتەری سەرەكی ھەژەمونخواز لە سەر ئاستی سیاسەتی جیھان،  ھێزە ئیمپراتورەكانی ئوروپایی كە لە كێبەركێ دا بون لە گەل ئیمپراتوریەتی عوسمانی، بە پێویستی یان زانی كە  دەست و لاقەكانی ئیمپراتتوریەتێكی وەھا تێكبشكێنن و بخەنە ‎ناو جەستەی و لە قالبی بدەن. ‎دەرئەنجامی پێكدادانێكی وەھا، كومەلێك رێككەوتنی سیاسی بو، كە توركیای ئێستا لێ دروست بو. بویە، لە رێگای دەستبردن بە فاكتەری ھاوبەشی دینی- ئیسلام- و لە پێناو شاردنەوەی ئارمانجە سەرەكی یەكانی ناسیونالیستی توركی، ئەردوغان و ئاكپارتی یەكان، ھەولی زوریان داوە سوزی خەلكی دەڤەرەكە بو لای خویان راكێشن. ‎زوری پێنەچو، ‎نھێنیەكان و ئارمانجەكان ئاشكرا بون. ئەردوغان سەرۆكایەتی توركیای ئاتاتوركێك دەكات‎، كە باوەری بە دین و ئیسلامی نەبو، ئاتاتوركێك لە ئەردوغان لە ژێر سێبەری وێنەكانی ئەو، ھەمو روژێ بانگەشە بو ئیسلام و برایەتی موسلمانان دەكات. 

ئەردوغان رێبەرایەتی ئەو توركیایە دەكات كە زیاتر لە 80 سالە لە پێناو بون بە روژژئاڤایی، نكولی لە ئیسلامی بونی خوی دەكات. ‎كە چی توركەكان لە سروشتی ئەڤینداری " پلاتونی" خویان بەرامبەر بە ئوروپا ‎تێنەگەیشتون. توركەكان لە ‎ پێناو تولە لێستاندن لە روژھەلاتی یەكان بە بون بە بەشێك لە جیھانی بە ناو پێشكەوتوی روژئاڤایی، دەیانویست " رقی مێژوی" خویان بەرامەر بە كومەڵگای روژھەلاتی ناوەراست دامركێنن. لە مەش كەمی یان ھێنا. توركیایەك كە خوی وەكو سێكولاریست و بەشێك لە كومەلگای روژئاڤا پێناسە دەكات، لە راستیدا، دانی بەوە دا نەناوە، كە خاوەن كەسایەتی یەكی تەموژاوی یە و زور زەحمەت بتوانێت ‎ئەم ھەمو ‎ " ناسنامە" جیاوازە لە ناو جەستەی یەك دەوڵەت ئاوێتە‎ بكات. كومەلێك ناسنامەی دژ بەیەكی سیاسی، كولتوری و ھەرێمایەتی. ‎

 لە ئێستاوە، دوای ئەوەی لە سالی 2002 ئاكپارتی كورسی دەسەڵاتی گرتە دەست و پێگەی كەسایەتی خوی بەھێز كرن، ‎ ئەردوغان ھەمو ھاورێگاكانی( ئەمە دەستەواژەیەكە كە ئەردوغان بەكاری دەھێنێت) كە بونی پێگەی سیاسی بەھێزیان لێدەھات، لە ناو حزبی ئاكپارتی گوشەگیریان كرد. ئەردوغان بە خونێزیك كردن لە ‎گولەنیستەكان، كوردەكان، بە گرتنە بەری كومەلێك ریفورمی ئیداری و سیاسی و دەسەڵاتداری‎ خوی لە ئوروپا نێزیكرد.‎ لە پروسەی‎ دادگایكردنی " ئەرگەنەكون" لە پێناو لێدان لە پێگەی ھێزە لەشكەری یەكان،كە زورتر مەبەستی ‎رورەشكردنی یان  بو لە ‎ناو كومەڵگای توركیا، ئەردوغان یەكەم ئاستەنگی مەترسیداری لە سەر رێگای بو بە تاكە پیاوی توركیای لابرد. 

دوابەدوای ئەمە ‎بە ریفورمی سیستەمی دادوەری و ھەلگرتنی حەسانە لە سەر ھێزەكانی لەشكەری، لە پێناو‎ پەلكێشكردنیان بو دادگاكان لە ژێر ناوی دادگایكردنی ئەرگەنەكون، ھێزە لەشكەریەكانی توركیا خەساند. لە قوناغەكانی دوایی و بە ھوی دروستبونی مەترسی گولەنیستەكان لە سەر پێگەی دەسەڵاتی ئەردوغان، ‎ كودەتایەكی كومیدیایی لە 15ی حوزێرانی 2016 رێككخرا. ئەم كودەتایەش دوو ئارمانجی سەرەكی ھەیبو، ئەردوغان نەك تەنیا گولەنیستەكان، بەلكو پاشماوەی ھێزە دیموكرات و سیكولارەكانی توركیای لە ناو دامەزراوە جیاوازەكانی ‎كردە ئارمانج، كە مەبەستی سەرەكی‎ ئەردوغان دروست كردنی بوشایی كادری پێویست بو لە ھەمو دامەزراوەكانی دەوڵەت‎،  و رێگەخوشكردن بو پركرنی پوستەكان بە دامەزراندنی ‎ كادری حزبی. 

قوناغی ددویەمی سیاسەتی دەروەی ئەردوغان لە روژھەلاتی ناوەررات گرێدراوە بو بوھاری عەرەبی، و ئەمەش وەكو رێگەخووشكردنێك دەھاتە پێناسەكردن بو ئەوەی دوای سەد سال لە داروخانی ‎ئیمپراتوری ئوسمانی، توركیای سەردەمی ئەردوغان، مەبەستی یەتی ھەمان رێچگەی سولتانەكانی ئوسمانی بگرێتە بەر و  سنوری نفوز و دەسەڵاتی توركیای ئێستا لە ناوچەكە بەفراوان بكات. لە سەردەمی ئەردوغان بو جاری یەكەم توركیا لە رێگای رێككەوتنی ستراتێژی لە گەل دەوڵەتی خاوەن سەروەری، بنكەی لەشكەری لە دەرەوەی سنورەكانی خوی دامەزراندوتەوە.  لە ئاستی سیاسەتی ھەرێمایەتی و جیھانی، ئەردوغان بە ستایلی خوی، تەحەدای ھێزە ھەرێمایەتی و زلھێزەكان دەكات، و ‎ئەگەر پێویستیش بكات، گالتەشیان پێدەكات. بوھاری عەرەبی و سەركەوتنی ئیخوانەكان لە ھەندێك وڵاتی عەرەبی، دەرفەتێكی نویێ بو ئاكپارتی و ئەردوغانی رەخساند. ‎بە پێچەوانەی سیاسەتی ئابوری ژێرانە و سفركردنی كێشەكان، لە گەران بو دوای پێگەی سیاسی، لە سوریا بە ھاندانی ئەسەد بە پروژەی ریفورمی سیاسی، ئەردوغان دەیەویست رێگاكان بو بەشداری لایەنە ئیسلامی یەكانی ئیخوانی لە پروسەی سیاسی سوریا خوش بكات.‎ 

بەلام ئەردوغان دیارە بویەرەكانی حمس و حەمای سەردەمی ئەسەدی باوكی لە بیرچوبون كە چی بە سەری ئیخوانی یەكانی ھێنا. ئەردوغان چاورەوانی ئەوە بو كە ئەسەدی كور، بە ریفورمی سیاسی قەرەبوی ئیخوانەكان بكات. لە قەیرانی سوریا ئەردوغان بانگشەی ئەوەی دەكرد‎، دوای 2 ھەفتە لە مزگەوتی ئەمەویەكان نوژێ ھەینی دەكات! بەلام، پوتینی ھاورێی سەردەمانێك و كێبەركێكاری سەرەكی ئەردوغان لە سوریا‎، بەر لە ئەردوغان گەیشتە مزگەوتی ئەمەوەیەكان و 2 ركعەت نوێژی سەركەوتنی ‎لە گەل بەشار ‎ئەسەدی خوێندەوە. وێنەكان، ‎ئەردوغانیان ‎داغبار كرد. 

بژاردەكانی بەر دەستی توركیا ئەوەندە زور نینن. لە ناو خو گوشارەكانی‎ سەر ئەردوغان رو لە زیادبوندایە، و لە ئەگەری بەردەوام بونی پێكدادانی لەشكەری لە گەل روسیا/سوریا و لە ھەمان كاتیش روسیا/لیبیا، و زیادبونی رێژەی كوشتنی ھێزەسەربازی یەكانی توركیا، و لە كاتێك دا یە كە ھاوپەیمانە مێژوی یەكانی وەكو ناتو و ئەمریكا و ئوروپاش ئەردوغانیان بێ ھیواكردون، ئەردوغان ھیچ رێگایەكی لە بەر دەست دا نییە كە دەبێت مل كەچ بكات بو گوشارەكانی ناوخو و دەرەكی. ‎

روسیا لە چونە ناو شەرێكی راستەوخو لە گەل توركیا رێگیری دەكات، چونكە ئەردوغان رەنگە لە كوتایی دا دەستبەرێت بو بژاردەیەكی وەھا، و ‎روسیاش دورەپەرێزی ھەلبژاردوتەوە. ئەمە لە كاتێك دایە كە پوتین باش دەزانێت دەبێت لە گەل ئەردوغان بە شێوەیەك گەمە بكات كە  نەبێتە ھوكاری دروستبونی گورانكاری ھاتن بو سەر سروشتی كایەی سیاسی لە سەر ئاستی ھەرێمایەتی، كە رەنگە لە دوایی دا لە بەرژەوەندی روسیادا نەبێت. ‎روسیا بە پێشكێشكردنی پشتگیری ئاسمانی بو ھێزەكانی سوریا، ھەولی دروستكردنی دەرفەتی سەركەوتن بو ھێزەكانی ئەسەد لە ئیدلیب دەدات. كونترولكردنی ئیدلیب لە لایەن سوریاوە، ‎توركیا لە ھەمو رویەك لاواز دەكات، بە تایبەتی لە سەر مێزی گوفتگو  دەبێتە ھوكاری ‎گوشەگیركردنی لە پروسەی سیاسی سوریا. ئەمەش لە بەرژەوەنندی ئێران و روسیایە. لە ئەگەرێكی وەھا، ئایا توركیا ھێرش دەكاتە سەر دەڤەری ژێر دەسەڵاتی ھسد لە پێناو قەرەبوكردنی شكەستەكانی ئەردوغان؟ 

خالێكی دیكە گرینگە ‎ئەردوغان لە پرسی سوریا لە بەر چاو بگرێت، بریتی یە لە لیبیا و دەڤەری ئوروئاسایا. توركیا لێرەش كێبەركێ لە گەل ھەر یەكە لە روسیا، ئێران و چین دەكات. ‎ئەم دەڤەرە بەشێكی دانەبراوی عومقی جیوپولیتیكی روسیایە. روسیا نایەوێت شەریكێكی دیكەی لەم دەڤەرە بوی زیادبێت. ‎‎ئەوەی ئێستا ‎لە سیاسەتی دەرەوەی توركیا دا رودەدات، پەیوەندیەكی چروپری ھەیە بە‎ كێبەركێ ئایدولوژی ناوخوی دەوڵەتی توركیا لە سیاسەتی دەرەوە و دروستكردنی ھاوپەیمانی نوێ. لە ئێستا بەرەی لایەنەگرانی " ئوروئاسیا" لە گەل نەتەوەپەرەستەكان خوازیاری دابرانی پەیوەندی لە گەل روژئاوا و بەھێزكردنی ‎پەیوەندی یەكی توندوتولی ‎توركیا لە گەل دەڤەری ئوروئاسیان. یەكێك لە بژاردەكانی ئەم گروپە بریتی یە لە بونی "شانگاھای فایڤ" بە بەدیلی یەكێتی ئوروپا و ناتو لە داھاتو. ‎ئەم بەرەیە سەرەرای ئەوەی پشتگیری ‎ئەردوغانە لە ‎ پرسی سوریا، بەلام ئاماژە بەوە دەكات كە گرینگە بەرژەوەندی و پپێگەی روسیا لە بەر چاو بگرێت. كە ئەم دیدێكی ستراتێژیكی یە و نایانەوێت توركیا لە ئوروئاسیا دابرێت، بە تایبەتی كە روسیا كایگەری بەھێزی ھەیە لە سەر ئەم دەڤەرە. توركیا دەیەوێت ببێتە ھاوپشكی روسیا لەم دەڤەرە. ‎‎

بەرپرسانی توركیا تێگەیشتنێكی كورتبینانەیان  بو بەرفراوانبونی بوعدی پرسگركەكان ھەبو. ھوكارێكی ئەم جورە بیركردنەوە بو لاوازی توانای بیركردنەوەی " ئەقلانی" لە لایەن بەرپرسەكانی سیاسەتی دەرەوەی توركیا، كە ئێستا تەنیا ئەردوغانە، دەگەرێێتەوە. ئەویش خوی وەكو تاكە كەسی فردیادرەس لە ناو مەیدان دا دەبینێت كە ‎بە ھیوایە لە ژێر كاریگەری ھزری پاواننخوازی ئیسلامی، شكو بو توركیا بگەەرێنێتەوە، ئەمە لە كاتێك دایە‎، ئەو رق و كینەی لە وڵاتانی عەرەبی و جیران ھەیە بەرانبەر بە توركیا، سنورەكانی تێپەراندوون. ‎ھەلسوكەوتەكانی بەرپرسانی توركیا بونەتە فاكتەری مەترسی بو سەر ئاسایشی وڵاتانی دەڤەرەكە.‎ ئێستا دەڤەرەكە بە گشتی وەكو ئەكتەرێكی ئاژاوەگیر چاو لە توركیا دەكات نەك ‎ ئەكتەرێك كە كار بو ھێوركردنی ناكوكی یەكان و دابینكردنی ئاسایشی دەڤەرەكە بدات. توركیا لە شوێنی ‎گرتنەبەری ‎سیاسەتێكی ‎ئاشتیخواز، ‎لە رێگای پشتگیری و پێشكێشكردنی یارمەتی بو ‎ھێزە تیروریستەكان، ‎متمانەی كومەڵگای ناوچەكە لە دەستداوە. 

بەردەوام بون لە شەری سوریا لە بەرژەوەندی توركیا دا نییە. پوتین دەیەوێت ئەردوغان ئەوەندە گوشەگیر بكات و بیخاتە ژێر گوشارەوە، كە دەرفەتی مانوری نەبێت. بێنینە پێشچاومان كاتێك توركیا فروكەی روسیای خستە خوار، ئەردوغان چەندە شپرزەبو. ‎ستراتێژی روسیا رون و ئاشكرایە: كونترولكردنی كوی گشتی خاكی سوریایە لە لایەن ھێزەكانی ئەسەدەوە. لە پرسی تێوەگەلانی توركیا لە سوریا ئەگەر لێی وردبین، توركیا دەیەوێ كێشەكانی ناوخوی خوی بگوازرێتەوە بو ناو سوریا، یەكێك لەوانە پرسی كوردە، و خالی دوویەم، بە ھوی ھەبونی ترسی گەورە لە كودەتای لەشكەری، ئەردوغان لە رێگای سەرقالكردنی ھێزە لەشكەری یەكان لە تێوەگلابون لە قەیرانەكانی سوریا و لیبیا، ‎دەیەوێت مەترسی سەرھلدانی كودەتایەكی دیكە لە توركیا، لە ناو بەرێت.‎ لەم سیستەمەدا توركیا رەنگە بە زەحمەت بتوانێت ببێتە خاوەن پێگەیەك. 


د. سەردار موسی شەریف- م. ز. دھوك- سەرۆكی بەشی سیاسەتی گشتی

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×