توركیا لەناو گێژاوی ناكۆكییەكانی روژھەڵاتی ناوەراست

د. سەردار موسی شەریف
  2020-02-10     901
لەئێستادا لەھەرێمێ روژھەلاتی ناوەراست و باكوری ئەفریقیا، چوار دەڤەر ھەن بو توركیا جێگای بایەخی ستراتێژین كە بریتین لەسوریا، لیبیا، قەتەر و سومالیا، و ھەبونی پێگەی لەشكەری توركیا لەم دەڤەرانەش، لەروی دیپلوماسی یەوە پێگەی توركیای لە ئاستی ھەرێمایەتی و جیھانیدا بەھێزكردون. توركیای ئەردوغان لەروی دیدگای ستراتێژی یەوە خوێندنەوە  یەككی باشی بو گورانكاری یەكانی كە لە دەڤەرەكە ھاتونەتە ئارا، كردون‌و ‎بەشێوەیەكی باش ھەلسەنگاندنی بو دوخەكەی كردوتەوە. خوێندنەوەی بەرپرسانی توركیا بو ناكوكی یەكانی ئەم دەڤەرە، خوێندنەوەیەكی واقیعگەرایانەیە، لەپێناو بونی توركیا لەسەر مێزی گفتوگو، پێویستە ھێزی لەشكەری توركیا لە سەر ئەرزی واقیع ووجودی ھەبێت. 

بونی توركیا لە سەر مێزی گوفتوكان، دێتە واتای بونی كاریگەری لە سەر دیاركردنی رەوتی سیناریوكان و بەشداربون لە رێرەوەی پێشھاتەكان، كە ئارمانجەكانی سیاسەتی درێژخایەنی توركیا بێنە پاراستن. بریاردان بە تێوەگلاوبون لە ناكوكی ناوخوی یەكانی وڵاتانی دەڤەری ناوبراو‎، كە سروشتێكی كێبەركێ جیھانی و ھەرێمایەتی بە خویانەوە دەبینن، بێ كاریگەری نین لە سەر پێگەی توركیا.  توركیا لە سەر ئاستی جیھانی، وەكو ھێزێكی مامناوەندی پێناسەكراوە، و خاوەن پێگەی جوغرافیایەكی سەرەنجراكێشە بو كوی گشتی ولاتانی زلھێزی جیھان. 

سیاسەتی ئەردوغان لە سوریا بەوە دەستی پێكرد، ئەو دەیویست لە رێگای قەناعەت ھێنان بە ئەسەد رێگە خوشكەر بێت بو ئیخوانی یەكانی سوریا لە رێگای ھەلبژاردنی ئازاد. لەم رویەش ھەولێكی زوریدا ئێخوانەكان بكاتە بەدیلی ئەسەد، و لەم رویەش ئەمریكا لە سەردەمی ئوباما پشتگیری لەم سیاسەتەی توركیای دەكرد. بەلام ئەسەد ئەم رێگەی ھەلنەبژارد، و لە گەرمەی قەیرانی ناوخوی سوریا كە پێنگاو بەرەوە خوێناوی بونی ھاوێشت، ئەردوغان پێگریی لە سەر دەستبەرداربونی ئەسەد لە دەسەڵاتی كرد.  

واتە، ئەمریكا لە رێگای توركیاوە ھەولی گورینی ئەسەدی دەدا، بەلام، بە ھاتنی روسیا و ئێران بو ناوھاوكێشەكە، و بەھێزبونی پێگەی كورد لە سوریا لە شەری دژی داعش، پەیدابونی ناكوكی لە گەل روسیا بە ھوی خستنەخواروی فروكە جەنگی یەكە، وپارانەوەی ئەردوغان بو ئاشتبونەوە لە گەل پوتین لە رێگای لایەنی سێیەم، بووە ھوی ئەوەی كە ئەردوغان داودوئوغلو بكاتە قوربانی ولە ناو ئاكپارتی و سیاسەتی توركیا داگوشەگیربكات. لە لایەكی دیكەوە بەرزەفرەكانی ئەردوغان لە سوریا و بونی ناكوكی لە گەل ھاوپەیمانە ستراتێژەكەی، ئەمریكا، لە پرسی سوریا، پالی بە ئەردوغان نایەوە كە لە سەر ئاستی سیاسی و دیپلوماسی بو كاریگەربون لە سەر رەوتی گورانكاری یەكانی سیاسی تایبەت بە سوریا، بە دوای بەدیلی ئەمریكا بگەرێت. 

باشترینیش لەو بەدیلانە، روسیا بو. پوتین بە خوێندنەوەی سروشتی ناكوكی یەكانی توركیا و ئەمریكا، دەیزانی ئەردوغان پێویستی بە چی ھەیە، و دەرگای بە روی توركیای كردەوە و كومەلێك پروژەی ستراتێژیكی لەوانە، سیستەمی بەرگری ئێس-400، پروژەی ئاكیولی ئەتومیی، و پروژەی گازی سروشتی تورك ستریم  و ھتد گەل توركیا ڤاژو كرد، كە گەرانەوەی توركیا لە روسیایی لە ئێستادا بە ھوی نەبونی جێگیرەوە، بو ئەردوغان زەحمەتە.  لە روی سیاسی یەوە بە بون بە ئەندامی پروسەی ئاستانا و سوچی، توركیا لە گەل روسیا و ئێران كومەلێك رێككەوتنی یان لە بارەی سوریاوە ڤاژو كرد لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندی ھاوبەش. 

سەبارەت بە پرسی ئیدلیب، لە ئێستادا، روسیا بە ھوەی ئەوەی كە پشتیوانی سەرسەختی سوریایە و مانەوەی لە سوریا واتایەكی جیوستراتێژیكی بو روسیا ھەیە، بە تایبەتی بە ھوی ڤاژویكردنی گرێبەستی 49 سالانە لە گەل رژێمی ئەسەد بو سودوەرگرتن لە بەندەرەكانی تەرتوس و لازقیە لە لایەن ھێزی دەریاوانی روسیاوە، ھەیمەنە و پێگەی روسیا لە روژھەلاتی ناوەراست و باكوری ئەفریقیا و دەریای ناوەراست لە داھاتودا باشتر دێتە پێشچاو. لێرەوە روسیا كێبەركێ لە گەل ئوروپاش دەكات. بەلام، پێشرەوەی یەكانی رژێمی ئەسەد لە دەڤەری ئیدلیب، تەنگی بە ئەردوغان چنیەوە. روسیاش باش دەزانێت ئێستا دەتوانێت كە گوشارەكان بو سەر ئەردوخان زیاد بكات، توركیا لەم دەڤەرە وەدەر بنێت. 

كێبەركێ توركیا-روسیا تەنیا سوریا نییە، بەلكو ھاوكێشەی ئیدلیب پەیوەندی یەكی زوری ھەیە بە پرسی لیبیاوە كە بو روسیاش گرینگە. پشتگیری روسیا لە حەفتار دژبەرە لە گەل پشتگیری توركیا لە ھێزەكانی سەراج، كە لە لایەن كومەلگای نێو نەتەوەی یەوە بە شەرعی ناسراوە. لێرە دوو فاكتەرن ھەن كە بونەتە ھوكاری پالنەر كە رژێمی ئەسەد و روسیا ھەولی كونترولكردنی دەڤەرەی ئیدلیب بدەن، یەكەم رەوانەكردنی ھێزە توندرەوەكانی كە توركیا لە سوریا پشتگیری یان لێدەكات بو لیبیا، بە دلی روسیا نییە. بویە، روسیا و ئەسەد ئەمەیان بە دەرفەتێكی باش زانیوە كە گوشارەكان بو سەر دەڤەری ئیدلیب زیاتر بكەن لە پێناو كونترولكردنی دەڤەرەكە. 

بەتایبەتی كە لە روی ھێزی پشتگیرەوە، ھێزەكانی توركیا پێگەیان لە مەترسی دایە. دوویەم، توركیا رێككەوتنەكانی ئاستانا و سوچی جێبەجێنەكردون، بە تایبەتی ئەو بەشەی پەیوەندیدارە بە پرسی لێكجیاكردنەوەی ھێزەكانی تیروریست و ئوپوزیسیون. ئەمەش ھوكاری دوویەمە كە پال بە روسیا و رژێمی ئەسەدەوە دەنێت گوشارەكان بو سەر  توركیا زیاد بكەن لە پێناو مەجبوركردنی توركیا ‎ بو كشانەوەی ھێزەكانی خوی لە دەڤەرەكە. ئەگەر روسیا و ئەسەد لەم رویەوە سەركەوتن بە دەست بھێنن، ئەوا لە سەر مێزی دیپلوماسیش دەتوانن توركیا گوشەگیر بكەن. ‎

 لە سەر ئاستی جیھانیش توركیا بە ھوی ھێرشەكانی سەر ھێزەكانی،  گوشاری بو ئەردوغان ھێناوە كە پێداچونەوە بە سیاسەتی خوی بەرامبەر بە روسیا و ئەمریكاش بكات. لە پرسی لیبیا، روسیا و ئوروپا ھاودەنگن كە دەبێت پێگەی توركیا لاوازبكرێت. بە تایبەتی بە ھوی رێككەوتنی توركیا لە گەل سەراج تایبەت بە پرسی دەستكاریكردنی سنورە ئاوەیەكان، بەرژەوەندیەكانی وڵاتانی باشوری ئوروپا وەكو یونان، ئیتالیا و فرانسا لە لایەك، و لە لایەكی دیكەوە بەرژەوەندی یەكانی مسریش خراونەتە مەترسی یەوە. 

لێرە ستراتێژی یەكی ھاوبەش ھەیە بو  گوشارخستن بە سەر توركیا لە لایەك و لە لایەكی دیكەش سەراج لە پێناو پاشگەزبونەوە لەم رێككەوتنە. لە ئێستاوە گوشاری ھەمە لایەنە ھەیە بو سەر توركیا و سەراج، و لە ئەگەری سەرنەكەوتنی گوشارەكان بو سەر توركیا، ئەوا ھەولەكان بەرەوە ئەو ئاقارەوە دەچن كە گوشارەكان بو سەر دەسەڵاتی لیبیای ئێستا و داھاتو زیادبكرێت كە لە رێككەوتنی دارشتنی سنورە ئاوەی یەكان، لیبیا پاشگەز بێتەوە. 

رەتكردنی خواستی ئەردوغان بو ئاسانكاریكردن لە رەوانەكردنی ھێز بو لیبیا لە لایەن ئەلجەزائیر و تونس نامەیەكی كراوەی كومەلگای عەرەبی یە بو توركیا، گرینگە ئەردوغان لە بەر چاو بگرێت. رون و ئاشكرایە لیبیای داھاتو پێویستی یەكی رادەبەدەری بە پشتیوانی كومكاری عەرەبی، مسر و سعودیە ھەیە كە دژی ھەمو جورە ھەژەمونخوازی توركیان لە دەڤەرەكە. بویە، لێرە فاكتەری بەھێز ھەیە كە لیبیا لەم رویەوە پێداچونەوە بە رێككەوتن لە گەل توركیا بكات. لە لایەكی دیكەوە، لیبیا پێویستی بە پشتگیری وڵاتانی وەكو ئیتالیا و فرانسایی ئوروپا ھەیە، بە تایبەتی كە لە سەردەمی قەزافی دا كومەلێك رێككەوتنی ‎ستراتێژیك ڤاژوكران لە پێناو رێكخوشكردن و كردنەوە دەرگاكانی سیاسی و ئابوری بو سەر لیبیا كە بە ھوی ئابلوقەوە بە سەر لیبیا دا سەپێنراوبون. 

لیبیا بو یەكێتی ئوروپا خاوەن گرینگی یەكی تایبەتە، و لە ئەگەری بەردەوام بونی كومبونەوەكانی بەرلین لە پێناو دوزینەوەی رێگەچارەسەری بو لیبیا، كە ھەولەكان ئاماژە بەوە دەكەن رێككەوتنێكی سیاسی لە ناو بەینی سەراج و حەفتەر دا بكرێت، ئەوا دەڤەرەكە ئارامی بە خویەوە دەبینێت و كاریگەریش لە سەر پرسی سوریا دەبێت. بەڵام بە رەوانەكردنی ھێزە توندرەوەكان لە سوریاوە بو لیبیا، توركیا كەوتوتە بەر رەخنەی لایەنەكانی بەشدار لە كونفرانسی لیبیا كە ئاستەنگ بو گەیشتن بە رێككەوتنی سیاسی دروست دەكات، و ئەمەش وایكرد كە ئەردوغان لەم لێدوانانە تورەبێت و ‎ئوروپا بە پرسی كوچكردن، ئەمجارە لە لیبیاوە، تەھدید بكات. لە ھەمان كاتیش ئاماژە بەوەی كرد كە " رێگای ئاشتی و چارەسەری سیاسی لە ئەنقەرە" تێدەپەرێت. ئەمەش لە روی سیاسی یەوە زمانی تەھدیدە، كە ئەردوغان بەكاری دێنێت، و باكیشی نییە كە بەردەوام بێت لە سەر سیاسەتێكی وەھا.

لە لایەكی دیكەوە، پشتگیری یەكانی ئەمریكا لە توركیا بەرامبەر بە ھێرشەكانی ئەسەد، پەیوستە بە چەند پرسێكەوە. ئەمەش بو توركیا دلخوشكەرە و كردنەوەی دەرگایەكی نوێیە لە پەیوەندی یەكانی ئەمریكا و توركیا كە سر و ساردیەكی بەھێزی بە خویەوە بینیوە لە ماوەی رابوردو. پشتیوانی ئەمریكا لە توركیا دەكرێت بەم شێوەیە خوێندنەوەی بوی بكرێت، یەكەم، ئەمریكا دەیەوێت گوشارەكانی توركیا بو سەر خوی لە پرسی سوریا كەم بكاتەوە، تایبەت بە دەڤەری كوردی. دوویەم، تایبەتە بە پرسی رێككەوتنی سەدە؛ ئەمریكا ھەولەكانی چر دەكات لە پێناو ئەوەی ‎توركیا بێنێتە ناو بەرەی پشتگیر لە رێككەوتنی سەدە. 

لێرە لە گەمەی سیاسی دا، توركیا ھەلسەنگاندن بو دەستكەوت و قازانجەكانی دەستپێدەكات. پرسی پشتگیری لە رێككەوتنی سەدە ھەتا چەند دەتوانێت بەرژەوەندی یە گرینگەكانی توركیا لە دەڤەرەكە بپارێزێت؟ بویە، ‎لە ناو بەینی پشتگیری ل سیاسەتی ئەمریكا لە سوریا كە پشتگیری لە كورد دەكات، و پشتگیری لە رێككەوتنی سەدە، رەنگە توركیا پشتگیری لە رێكەكەوتنی سەدە بە پرسی دروستكردنی ھەرێمێكی كوردی لە سوریاوە گرێبدات. لە ئەگەرێكی وەھا، توركیا لە ری ستراتێژی ئاسایشی نەتەوەی یەوە، دەستكەوتێكی گەورە تومار دەكات، و ئەمریكاش بە ھەلبژاردنی خیانەت و پشتگكردن لە كورد، كە لە ماوەی رابوردو نیشانی داوە، تومەتبار دەكرێت و پرسی كورد دەباتە قوناخێكی نویەوە. لەم رویەوە ھەلسەنگاندنی كورد لە ھەرێمی كوردستانیش گرینگە. 

لە ئێستادا ئەمریكا ھەولی ئەوە دەدات كو توركیا لە مەترسیەكانی ھێرشەكانی روسیا و ئەسەد بو سەر پێگەكانی لە دەڤەری ئیدلیب ئاگادا بكاتەوە. پرسێكی دیكە بریتی یە لە ئاسایی كردنی پەیوەندی یەكان لە رێگای دەزگاكانی ئاسایشی توركیا و سوریا كە لە ماوەی رابوردو زەمینەسازی كراوە بو كومبونەوەی ئاشكرا. ئەمە بێجگە لەوەی كە لە ئاستی نزم دا پەیوەندی یەكان بەردەوام بون بە تایبەتیش لە روی سیاسی یەوە، چونكە ھەتا ئێستاش كونسولخانەی سوریا لە ئیستانبول بونی ھەیە. دروستكردنی پەیوەندی لە گەل رژێمی ئەسەد بەشێكی پەیوەندی بە گوشارەكانی ھێزە ئوپوزیسیونەكانی توركیاوە ھەیە، و بەشێكی پەیوەندی بەو دانپێنانە ھەیە، كە توركیا و سوریا و ھاوكات ئێرانیش پێكەوە كار بكەن لە سەر تێكدانی ھەرێمی كوردی لە سوریا، كە ئێستا بوتە ئەمری واقع، بەلام ئەم ئەمری واقعە پەیوەستە بە پشتگیریەكانی بەردەوامی ئەمریكا و بونی ئەمریكا لە دەڤەرەكە. 

ھاوكات، ھاتنی روسیا بو دەڤەری كوردستانی، كێبەركێی ئەمریكا و روسیایی سەبارەت بە كارتی كوردی لە سوریای گەرم كردوتەوە، كە روسیا ھەولی جدی دەدات كورد و رژێم نێزیكی یەكتر بكات و بەم شێوەیەش ئەمریكا لە سوریا دەربكات. روسیا ئەمە باش دەزانێت بونی ئەمریكا لە سوریا ھەتا رادەیەكی باش پەیوەندی بە پێگەی كوردەوە ھەیە كە ھێزێككی خاوەن كاریگەری گەورەیە لە شەری دژی داعش. 

لە لایەكی دیكەوە، ولاتانی عەرەب بە تایبەتی ئەو نێزیكی یەی كە لە پەیوەندی مسر و سوریا دا دروست بوتەوە، بوتە فاكتەرێك بو دروستكردن و جێبەجێكردنی ستراتێژیەكی نوێ و ھاوبەش لە پێناو رێگریكردن لە توركیا لە جوغرافیایی عەرەبی بە شێوەیەكی دیكە. لە روی ئابوری یەوە بە تایبەتی بەرھەكانی جل و بەرگ، مسر و سوریا رێككەوتن لە سەر ئەوەی تەنگ بە بەرھەمەكانی توركیا لە جوغرافیایی عەرەبی ھەلچنن. 

ئەمەش شەرێكی ئابوری یە دژی توركیا. لە سەر ئاستی ئوروپاش خەریكە دەنگی ھەلوەشاندنەوەی رێكەكەوتنەكانی ئابوری ئازاد لە گەل توركیا بەرز دەبێتەوە كە سویسرا لە ئێستاوە بریاری ھەلوەشاندنەوەی لە لایەن پارلەمانی ئەو وڵاتەوە پەسەند كرا. ئەمەش گوشارەكان بو سەر توركیا بەھێزتر دەكات بە تایبەتی ئابوری توركیا زور لەرزوكە، و روژانەش لە ناوخوی توركیا جورەھا " باج" لە سەر كالا و شمك و خزمەتگوزاریەكان كە لەلایەن حكومەتەوە پەسەند دەكرێت، بارگرانی گەورەی لە سەر ھاولاتی یان دروستیكردوتەوە. 

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×