وێنەیێ گەورە: ‎شەرێ ئەمریكاو ئیران ‎

د. سەردار موسی شەریف
  2020-01-14     989
كوشتنی قاسم سلێمانی، سیناریوكان و ستراتێژی یەكانی پێكدادان یانیش زورانبازی ئەمریكا و ئێرانی لە روژھەلاتی ناوەراستی توشی وەرچەرخانێكی نویێ كرد. ھەرچەندە توانا سەربازی یەكانی ئێران لە گەل ئەمریكا بەراورد ناكرێت، بەلام ھێز و لایەنە جیاوازەكانی ناو گورەپانی سیاسی ئێرانیش بێ كردەوە نامێنن بەرامبەر بە گوشاركانی ئەمریكا. ھەولەكانی دیپلوماسی بەو ئاراستەیە كاردەكەن كو ئێران لە گوشەگیركردنی جیھانی و ھەرێمایەتی رزگاربكەن. مێژوی مودێرنی تێكچونی پەیوەندی یەكانی ئەمریكا و ئێران بو سەردەمی سەرۆكوەزیران موحمەد موسەدق دەگەرێتەوە‎ كاتێك موسەدق سیاسەتێكی نەتەوەی  دەگرێتەبەر‎. 

ئەمەش بووە ھوكاری رێكخستنی ناوخو و لە روژی 7 تەباخی سال1953 بە كودەتایەك موسەدق لادرا. ‎ئەم كودەتایە بێجگە‎ ب پەیوەندی بە‎ ناكوكی سیاسی و ئیداری ناوخوی ئێرانەوە ھەبو، بەشێكیشی پەیوەندی بە ‎ھەولدان بو تێكنەچونی پەیوەندی  ئێران و ئەمریكاەوە ھەبو، كە موسەدق دەبووە ھواكاری سەرەكی. ھەروەھاش سیاسەتی موسەدق مەترسی ھەبو بو سەر پێگەی دەسەڵاتی ھەندێك لایەن لە ئێران. بویە، پشتگیری ئەمریكایەكان و بریتانیای یەكانیان كرد بو رێكخستنی كودەتایەك لە دژی سەرۆك وەزیرانێكی یاسایی ئێرانی‎.‎ 

دژبونی موسەدق بەرامبەر بە ھەبونی ھێزی بێگانە لە سەر خاكی ئێران‎، كە مەبەستی ھێزەكانی ئەمریكا و بریتانیا لە لایەك، و ھەرەوەھاش پشتگیری سەرسەختی بە نەتەوەی كردنی سامانە سروشتی یەكانی ئێرانی‎كە نەفت سەرەكیترینیان بوو، ھوكاری لادانی موسەدق دێنە ھەژماتن. ئەم سیاسەتە بە دڵی ئەمریكا و بریتانیا و ھەندێك لایەنی ناوخو بە تایبەتی شاھیش نەبوو، چونكە موسەدق دژبەری بنەمالەی شاھنشاھی ئێران بوو. 

ئەوە بوو كە موسەدق لادرا. بویەری دوویەمی دژایەتی ئێران بەرامبەر ئەمریكا بو ھاتنی حكومەتی ئیسلامی ئایەتولا خومەینی  دەگرەێتەوە كە سالی 1979 كورسی دەسەلاتی گرتە دەست و كوتایی بە سیستەمی پاشایەتی ھێنا. بەمەش خەونی موسەدقیش ھاتە ئارا. ‎ خومەینی بە گرتنە بەری سیاسەتی "" نەشەرق نە غەرب"، واتە نە سیستەمی ئەمریكی نەش سیستەمی كومونیستی، ھەتا رادەیەك خوی لە پرینسیپەكانی سیاسەتی موسەدق نێزیك كردەوە بەلام لە چوارچێوەی بەرگێكی دینی- شیعەگەرایی ئێران كە ئارمانجی بەرفراوانكردنی ھەژەمونی ئێران بووە. 

خالی سەرەكی سیاسەتی دەروەی ئێران، بریتی بوو لە ئاودیوكردنی فەلسەفەی شوڕشگیرێ ئێرانی شیعە بو روژھەلاتی ناوەراست و جیھان  بوو. ھاوتەریب ئێران بە پێناسەكردنی خوی ‎بە پشتگیری " ھەژارەكان" لە سەر ئاستی جیھان، لە روی ئایدولوژی یەوە، ئانتی تێز ( بەرەی دژبەرلێرەدا) ی دژی سوڤیێتی كومونیست و ئەمریكایی كاپیتالیستی بەرزكرد.  11 ئەیلولی 2001 سەرەچاوەی سێیەمی زورانبازی ئەمریكا و ئێران لە روژھەلاتی ناوەراستە، كاتێك ئەفغانستان و عێراق بوون بە مەیدانی كێبەركێ نێوان ئەمریكا و ئێران.‎

كوی گشتی ستراتێژی یانیش بیردوزەكانی سیاسەتی دەرەوەی ئەمریكا (دوكتورین) لە دوای جێمی كارتەر سەرۆك كوماری ئەمریكا، تەركیزی یان كردوتە سەر دیموكراسی، ئازادی، مافی مرۆڤ، بازاری ئازادی ئابوری،  كە زورتر ستراتێژی یەك بوو بو سەركەوتن بە سەر بەرەی كومونیستی سوڤیێتی. ھاوتەریب لە گەل ئەمە، بەشێك لە ستراتێژی سیاسەتی دەرەوە تەركیزی كردوتە سەر " شەری تیرور، ھێزە رادیكالەكان" كە زورتر مەبەستی لایەنە ئیسلامی یەكانی جیھانی ئیسلام و بە تایبەتی روژھەڵاتی ناوەراستی كردوتە مەبەست. 

ئەمە زورتر لە سەردەمی كوماری ئیسلامی ئێران ھاتە ئارا كە ھێزە فلستینی و لوبنانی یەكان كردەوەی تیروریستی یان لە وڵاتانی جیھان دا جێبەجێ دەكرد، و بە پێی بەڵگەنامەكان كوماری ئیسلامیش پشتگیری ئەم جورە رێكخراوانەی دەكرد. لە رەوانگەیەكی دیكەوە ئەمە درێژەپێدەری شەری دژی جیھانی ئیمپریالیستی یە و ناھاوسەنگی ھێزی سیاسی، لەشكەری و ئابوری بەشێوەیەكی جدی پێوە دیار بوو. ئێران لەم وێنەیدا جێگایەكی تایبەتی پێوە دیارەبوو، و ئەمریكاو ھاوپەیمانەكانی لەم جورە ھەلسوكەوتەكانی ئێران تورە بوون. لە لایەكی دیكەوە، ئێران لە رەوانگەی دید و ئایدولوژی خویەوە‎، ئەمەیان بە مافێكی شەرعی خوی پێناسەدەكات و دەیكرد و دەشكات، یارمەتیدەری ھێزە چەوسێنەرەكان بكات لە پێناو گەیشتن بە ئارمانجە سەرەكی یەكانی یان. 

قولبونی ناكوكی یەكانی ناوبەینی ئەمریكا و ئێران كە بووە ھوكاری كوشتنی جنرال قاسم سلێمانی، دەبێت ئەم راستی یە بە باشی وێنەبكرێت، یەكەم، دەرئەنجامی ناكوكی ناوخوی سیاسی ئێرانە، دوویەم، پەیوەندی بە ناكوكی قولی سیاسەتی ھەژەمونخوازی ھێزە ھەرێماتی یەكان لە روژھەلاتی ناوەراست ھەیە: بە شێوەیەك ‎بونی قاسم سلێمانی رێگر بووە لە سەركەوتنی ستراتێژی ھەندێك لە دەوڵەتانی ھەرێمایەتی لەوانەش توركیا، ع. سعودی و ئیمارات و مسر. سێیەم، ‎پەیوەندی بە پرسەكانی ناوخوی عێراقەوە ھەیە، بە تایبەتی ئەو كەلێنەی ئێستا لە ناو مالی شیعەی عێراقی دا دروست بوتەوە، ھی تەنیا ئەمرۆ نییە. بەلكو بەرھەمی لە سەر یەك كەلەكبوی ھزری سیاسی بەشێك لە لایەنە سیاسی یەكانی شیعەی عێراقی یەوەھەیە. بویە كوشتنی قاسم سلێمانی، لە راستی دا بووە ھوكاری رزگاربونی ھێزێكی زور، و ژینگەیكی تەندروستی كێبەركێ بو لایەنەكانی سەرەوە دروستكردوتەوە، كە رەنگە ھەر پێكەوەكاركردنی ژێربەرژێری لایەنە ئاماژەپێكراوەكان، لە پێناو سەرخستنی پروژەی دروستكردنی ژینگەی تەندروستی سیاسەتكردن لە عێراق و روژھەلاتی ناوەراست بێت. 

پەیوەندی بە پرسی ناوخوی عێراق، ناو مالی شیعە، لێرە دوو رەوانگەی جیاواز لە ناو ئەم مەیدانە ھەیە، یەكەمیان بیرێكی نەتەوەی عەرەبی دینی عێراقی یە، كە خویان لە بیری دوویەمی دینی- ویلایەتی فەقیھی ئێرانی جیا دكات. ئەم بیرە لایەنگرانی بیری یەكەم، ھاوشێوەی موسەدقی ئێرانی بیر دەكەنەوە، تایبەت بە ھەندێ پرس كە بریتی یە لە بونی ھێزی بێگانە لە سەر خاكی عێراق (بە تایبەتی ئێرانن)‎، كە جێگای قبول نییە. لە رەوانگەی بەشێكی زوری عێراقی یەكان، ئەوە ئەمریكا نییە كە ئیمپیریالیستە. بەلكو ئیمپیریالسیتی سەردەمی مودێرنی ئێستای عێراق: ئێرانی ئیسلامییە، كە جنرال قاسم سلێمانی رابەرایەتی ستراتێژی یەكی وەھا دەكات لە ئاستی روژھەلاتی ناوەراست.

لایەنی یەكەمی بیرێكی وەھا باش دەزانن‎ بوونی ئەمریكا لە عێراق واتە بەھێزبونی عێراقێكی نەتەوەی عەرەبی خاوەن سەروەری بەرامبەر بە ئێرانی شیعەی خاوەن ستراتێژی ویلایەتی فەقیھی ھەژمونخواز. بەلام لاوازبونی ئەم ھێزانە لە گورەپانی سیاسی عێراق، یانیش پەیرەكردنی سیاسەتێكی دوورویانە، لە توانایان دا نییە ‎وەكو پیاوی دەوڵەت، خواستی خویان وەكو عێراقی یەك دەربرن. لێرە ئەم سیاسی یانە كێشەی ناسنامە یانیش بونەتە زیندانی كومەلێك كردوەیە ناتدروست، كە پێناسەكردنی سیاسەتێكی نوێ، دژوارە بو ئەم چینە. ئەگەر رەچاوی بارودوخی ئێستای عێراقی دوای كوشتتی قاسم سلێمانی و مەھدی موھندیس بكەین، ئەوا دوخەكە بە تەواوەتی گوراوە و لە بەرژەوەندی چینی عێراقی عەرەبی نەتەوەی دایە. 

ھێنانە پێشەوەی ھزری دەركردنی ھێزە بیانی یەكان لە عێراق، لە لایەن ھێزەكانی پشتگیری ئێران، ئەمریكای زوتر تورەكردوتەوە، و خوێندنەوەی جیاواز بو ئەم بابەتە دەكرێت. لە ھەمان كاتیش بەرپرسانی شیعەی عێراقی خستوتە بەرامبەر دوریانێكی زور مەترسیدارەوە. پشتگیری بریارێكی وەھا بكرێت، ناوەكانی یان لە لیستە جیاوازەكانی ئەمریكا تومار دەكرێت وەكو تیروریست و پشتگیری تیروریست و مولك و مالی یان لە بانكەكانی جیھان دەستی بەسەردا دەگیرێت. پشتگیری ئەمریكا بكەن، مەترسی ئەوە ھەیە كە بكەونە بەر غەزەبی دەسەلاتدارانی ئێرانی. 

بویە، ئەم دوریانە، زور مەترسیدارە بو سیاسی یەكانی شیعە. ئەمەش بو شەقامی شیعەی عێراقی دیاربوتەوە كە ھاوڵاتی عێراقی قوتابی بەرژەوەندی یەكانی دەولەتێكی وەكو ئێرانە. ھێرشەكانی ئەم دوایە بو سەر پێگەكانی ئێران، دەرخەری ئەم راستی یە كە عێراق لە بونی ئێران لە سەر خاكی خوی ماندوبوتەوە، و پێویستی بە پشودان و نەفس و ھەلمژینی نەفەسێكی ئازادی ھەیە، كە لە كاتی ئێستدا ئەم نەفەس و ھەوایە داگیركراوە. بویە، باشترن بژاردە بو سەركردەكانی شیعەی عێراق لە ئێستا بریتی یە لە بێ دەنگی، و سود وەرگرتن لە كات لە پێناو پێداچونەوە بە دارشتنی سیاسەتێكی عێراقی یانە كە بەرژەوەندی عێراق و ھاوڵاتی یانی عێراقی لە پێشەوەی بەرژەوەندی وڵاتانی ھەرێمایەتی و بە تایبەتی ئێران بێت. 

شیعەكان ئێستا باش دەزانن كە ئەوان ناتوانن بەرگەی ‎ئابلوقەی سیاسی و ئابوری و لەشكەری ئەمریكا بگرن. راستی تالە. 17 سالە كە ھاوڵاتی عێراقی چێژی لە ژیانی نەبینیوە و چیدیكە توانای گوێبیستی قسە كلاسیكی و ھەزەلی یەكانی مەلاكانی عێراقی و سەركردە سیاسی شیعەگەرایان نییە. ھاوڵاتی عێراقی چیدیكە خوی ناكاتە قوربانی لایەنە شیعەكان، و تورەیی شەقامی عێراقی شیعە لە داھاتودا پێگەی سەركردە شیعەكان سەروژێر دەكات. ھەرجورە ھەلسوكەوتێكی ھەلە، رەنگە ببێتە ھوكاری ئەوەی دیسانەوە ئەم سەركردانە، رێگای ئاوارەیی بگرنە بەر ھاوشێوەی سالانی بەر لە 2003. 

ھەرێمی كوردستان لەئێستادا خاوەن یەكێك لە بەھێزترین و باشترین پێگەكانە. دەتوانێت رولێكی گرینگی ھەبێت. ویستی بوون بەبەشێك لە ھێزی چارەسەری قەیرانەكانی عێراق لە ھەرێمی كوردستان بونی ھەیە. بەلام بەمەرج، ئەویش ‎‎بەر چاوگرتنی مافەدەستوریەكانی ھەرێمی كوردستانن. قسەكانی عادل عەبدولمھدی، سەرۆك وەزیرانی كاربەكەری عێراق لە یەكەمین كومبونەوەی حكومەت لە دوای كوشتنی قاسم سلێمانی، نامەیەك بوو بو لایەنە شیعەكان، كە پێویستە و دەبێت‎ تایبەتمەندی ھەرێمی كوردستان لە بەر چاو بگرن و رێزیشیان بو ھەبێت. چونكە ئەوان چیدیكە ناتوانن بە دژایەتیكردنی ھەرێم سوزی شەقامی عێراقی بو لای خویانەوە بجولێنن. ئەمە ھیچ خزمەتێكی یان ناكات‎. خوێندنەوەی قولی ئەم پەیامە پەیوەندی بەوە ھەیە كە ھەرێمی كوردستان دەبێت ھەمان رولی ساڵانی 1992-2003ی ھەبێت بو عێراقی ئێستا كە ئەوكاتیش پەناگای ھێزە ئوپوزیسیونەكانی عێراقی بە گشتی بوو. 

لەھەمانكاتیش عادل عەبدولمھدی ئەو داخوازیەی لە لایەنە شیعەكان ھەیە، كە ئەو ئازادیە بە ھەرێمی كوردستان بدەن لە روی سیاسی یەوە، چونكە لە دوایی دا ئەمە ھەر ھەرێمی كوردستان دەبێت، كە ئەوان وەكو عێراقی پێویستی یان پێیەتی لە تێپەراندنی قەیرانەكانی یان. 


د. سەردار موسی شەریف- ماموستای ز. دھوك- بەشی سیاسەتی گشتی

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×