دورپێچكردنی ئەردوغان
د. سەردار موسی شەریف
2019-11-19   838
ئەو دەڤەرە ئارامەی توركیا مەبەستی یەتی لە روژئاڤای كوردستان دروست بیكات و پلانی بوی دارشتوتەوە، لە یەكەم خوێندندەوەی ئەم راستی یە بو شرۆڤەكاران و سیاسی یەكان رونبوتەوە، توركیای سەردەمی ئەردوغان مێژوی درندایەتی موغولەكان، سەلجوقی یەكان و كوشتاری ئەرمەنی یەكان لە سەدەی رابوردوو زیندو دەیكات.
ھەلسوكەوتی توركیا و ھێزە تیرورسیستی یەكان سەربەم دەوڵەتە، كردەوەكانی یان لە عەفرین لاپەرەیكی تاریكی ئەو مێژویەمان بو زیندە دەكەن و كردویانە: وێرانكردنی مێژو و میرات و شونازی كورد لەم دەڤەرە، و بگرە رێزنەگرتن لە قەبرستانەكان و گورەكانی كوردەكان. كردەوە تیروریستی یەكانی گروپە ئیخوانی و توركمانەكانی سەر بە توركیا بەرامبەر بە نەتەوەی كورد و كەمە نەتەوەكانی دیكەی روژئاڤایی كوردستان پرسی لای زورێك لە سیاسی و چاودێرانی كاروبواری سوریا و توركیای دروستكردوتەوە كە ئارمانجەكانی توركیا لەم ھەلسوكەوتە چی یە؟
جیھانی دوای دەركەوتنی داعش لە روژھەلاتی ناوەراست، بە سەرۆكاتی ترامپ، پوتین و ئەردوغان، كە لە سەر ئاستی جیھان دا لە یەك شوێن بەرژەوەندی یەكانی یان یەكانگیرە و پێكەوە گرێدراوە، ئەویش بازرگانی یە. لێرە ئەم سێ سەركردەی جیھانی بێجگە لەوەی كێبەركێ یانە لە سەر ھەژمونی سیاسی لە سەر ئاستی جیھان، لە لایەكی دیكەوە، بەرژەوەندی یە ئابوری یەكانی یان پێكەوە گرێدانێكی جدی ھەیە، كە بە ھەمو شێوەیەك ھەول دەدەن بریارەكانی سیاسی یان كاریگەری لە سەر پرسی ئابوری ھاوبەشی یان نەكات. سەردەمی ئێستای سیاسەی جیھانی شاھیدی ئوروپای لاواز و بێ ھەلوێست و جیھانی عەرەبی مردوو، مەدیانی كێبەركێكردن و داگیركردنی پانتاییی روژھەلاتی ناوەراستی بو ئێرانی سەفەوەی كە ئەمرۆكە دەستی بە سەر پێنج پایتەختی روژھەلاتی ناوەراست دا گرتوتەوە شك لای ھیچ كەسی نەھێشتوتەوە، بە تایبەتی ئەگەر خوێندنەوە بو ھەلسوكەوتەكانی ناوخوی توركیا و دەرەكی بكرێت، ئەوا ئەردوغان لە ھەولی ئەوەدایە كە رێچگەی ئێران بو دەستبەسەر داگرتن و ھەژەمونخوازی بگرێتە بەر. زیندوكردنی خەونی مێژویی توركەكان، ریشەكانی لە مێشكی ئەردوغان و خاوەن بیروراكانی ئیسلامی توركی و نەتەوەپەرەستانی تورك دا لە دوای 2002 یەوە بەھێزتر داچەقیەوە. بویە، دەكرێت جیھانبینی داودئوغولو لەم بارەیەوە كە گرێدراوی ھەردو پروژەی قولایی ستراتێێژی و سفر كێشە، ستراتێژی دورمەودای توركە نەتەوەپەرەوەستانی خاوەن بوچونی توركیای وێنەكراو لە ناو چوارچوڤەی ئیسلامی یە.
ناكوكی یەكانی توركیا و ئەمریكا سەبارەت بە پلانەكانی توركیا تایبەت بە روژئاڤای كوردستان، شكێكی لە دوای خویدا جێنەھێشتوتەە كە ئاماژە بەوە بكات، سێ ئەكتەری سەرەكی دژبەری یەكترن، بێجگە لەوەی ئێمە ئەمرۆكە دەبینین كە چون ئەمریكا و روسیا لە لایەك و ئەمریكا –توركیا و روسیا- توركیا لە لایەكی دیكەوە لە سەر ھێلەگشتی یەكانی دابەشكاری دەڤەری ژێر نفوزی خویان گەیشتونەتەوە رێككەوتن. ترامپ دەیەوێت پاشەكشەكردنی ھێزەكانی ئەمریكا لە سوریا وەكو دەستكەوتێكی سیاسی بو رای گشتی ئەمریكا بفروشێت، و لە لایەكی دیكەشەوە یارمەتی ئەردوغان بدات یانیش چاكەیەكی لە گەل دا بكەت، كە ئەویش پێگەی لە ناوخوی توركیا بەھێز بێت بەرامبەر بە بەرھەلستكاران. ئەوەی لێرە ھەتا رادەیەكی باش ناومالی ئارامە، پوتین ە، كە وەكو سەركردەیەكی پولاین لە سەر ئاستی جیھان بەرامبەر بە ھەژەمونی ئەمریكا قیت راوەستاووە، بەلكو لە لایەكی دیكەوە، خەریكە روژھەلاتی ناوەراستیش دەكاتە ناوچەی پلە یەكەمی نفوزی روسیا.
پوتین باش دەزانێت كومەلگای روژھەلات و بەرپرسانی ئەم دەڤەرە، لە سەردەمی ترامپ دا باوەری یان بە ئەمریكا نییە، بویە، ئەم ماوەیە باشترین دەرفەتە بو پوتین كە بتوانێت سود لە ھەلسوكەوتە ناتەندروستەكانی ترامپ بەرامبەر بە ھاوپەیمانەكانی، وەربگرێت. بویە، بە لێھاتویی توانیویەتی ببێتە ئەو ئەكتەرەی كە متمانەی ع. سعودیە و ئیماراتی بە دەست ھێناوە و ئێستاش وەكو ھاوبەشێكی ئابوری ئەم دوو وڵاتە پێناسەكراووە و دەكرێت. ئەمە سەرەرای ئەوەی كە پوتینی روسیا لە ھەولی ئەوەدایە، دڵەراوەكی یەكانی ئەم دوو دەوڵەتە تایبەت بە ئێران وەلابنرێت، بە پێچەوانەوە كە ئەمریكا ئەم دوو وڵاتەی بەتەنیا جێھێشتوتەوە. واتە، ھاوپەیمانە مێژوی یەكان، بو ترامپ، ھیچ بایەخێكی یان نەماوە.
پەیوەندیدار ببە پرسەكانی سەرەوە، توركیا كە ئێستا لو روژھەلاتی ناوەراست و دەڤەری قەرنی ئەفریقیا ( سومالیا و قەتەر) خاوەن بنكەی لەشكەری یە، مەترسی یەكانی بو سەر مسر و ع. سعودیە و ئیمارت بەھێزكردوتەوە، سەرەرای ئەوەی كە بنكە لەشكەری یەكانی توركیا نامەیەكن بو ئێرانیش، بە تایبەتی توركیا دەیەوێت ھاوسەنگی ھێز بەرامبەر بە ئێران لە روژھەلاتی ناوەراست دروست بكات. لە پرسی باكوری ئەفریقیا، كە دەولەتی لیبیایی لێیە، توركیا بێجگە لەوەی كە كێبەركێ لە گەل وڵاتە زلھێزەكانی وەكو ئەمریكا و روسیا دەكات، ھاوكات لە گەل ولاتە ئوروپای یەكانی وەكو فرانسا و ئیتالیاش لەم رویەوە بەشدارە لە كایەكە. تایبەت بە جیھانی عەرەبی، مسر و ع. سعودیە و ئیمارت كێبەركێ كاری توركیان لە دەڤەرە و ھەبونی ھەردو بنكەی لەشكەری سومالیا و قەتەر وەكو فاكتەری گوشارخستن بو سەر ولاتانی عەرەبی لە لایەن توركیاوە بەكار دەھنێرێت.
بویە، لەم وێنەیە دا، ئەگەر چی لە سەر ئاستی جیھانی و ئەمریكا دژایەتی یەكی گەورو و بێ وێنە بەرامبەر ھێرشی توركیا بو سەر روژئاڤای كوردستان دروست بوتەوە، كاردانەوەكان نەیانتوانیوە كاریگەری ئەوتویان بە سەر توركیا ھەبێت كە لە ھەلسوكەوتەكانی خوی پاشەگەز بێتەوە. لە لایەكی دیكەوە، ئەردوغان دەتوانێت ھەمو ئەو ناوچانەی كە داگیری كردون، وەكو كارتی گوشار بەرامبەر بە ئەمریكا، روسیا، ئێران و سوریا بەكاربێنێت لە پێناو جێبەجێكردنی خواست و ئارمانجە سیاسی یەكانی.
سەرەدانیكردنی ئەم دوایەی ئەردوغان بو ئەمریكا، ئەگەر چی داوا لە ترامپ كرا كە سەرەدانەكە ھەوەشێنێتە، بەلام، ترامپ دەستكەوتێكی ئەوتوی بو ئەردوغان دەستەبەر نەكرد. بەلكو لە یاری یەكی دەگمەن دا، ترامپ لە جیاتی ئەوەی خوی شەر لە گەل ئەردوغان بكات، بە دەعەوتكردنی كومەلێك سێناتور بو كوشكی سپی بو كوبونەوە لە گەل ئەردوغان، بە تایبەتی لیندسی گراھام، ئەوەی مەبەستی ترامپ بێت لەم گەمەی دیپلوماسی، لە راستی دا ترامپ، وەكو " سەگ" سێناتورەكانی بەردایە گیانی ئەردوغان. ئەواننیش ھەرچی لە دلیان دا بو رشیانە سەر ئەردوخان. ئەمەش لە پێناو لاوازكردن و نەھێشتنی تواناكانی بەرگری ئەردوغان. ئەمە ھەمان بوچوننی ترامپمان وەبیر دێنێتەوە كە لە ماوەی رابوردو ئاماژەی پێكردبو: بە تایبەت كە ناكوكی كورد و توركیای بە ھەلسوكەوتی مندالانی وێنەكردبو كە بەردەوام شەر لە گەل یەكتر دەكەن و لە دوای دا یەكێك پێویستە ناوبژێوانی بكات و ئەم شەرە راگیرێت. ترامپ وەكو یاری یەكی مندالانە ئەردوغان و سیناتورەكانی بەردایە گیانی یەكتر و لە دوایش ھەرخوی ئەوانی لە یەكتر جیاكردەوە. بە دیتنی من مەبەستی ترامپ لەم كردەوەیە ئەوە بو كە بە ئەردوغان بلێت ئەو چیدیكە ناتوانێت بەرگری لە ئەردوغان بكات. بویە دەبێت ئەردوغان كوتایی بە ھەلسوكەوتەكانی بەرامبەر بە ئەمریكا، كورد بێنێت، دەنا دەبێت چاورەوانی سزاكان بكات كە پەسەند كراون.
د. سەردار موسی شەریف- م. بەشێ زانستێ سیاسەتا گشتی- ز. دھول