سوریا: لە نێوان خواستی نەتەوەی کورد و ژینگەی سیاسی هەرێمایەتی و جیهان

د. سەردار موسی شەریف
  2025-03-14     176

پسپوری پەیوەدنی نێو دەوڵەتی/سیاسەتی دەرەوەی تورکیا- زانکوی دهوک

 

ئەوەی هەمومان چاورەوانیمان لێنەدەکرد، ڤاژوی لەسەر کرا بە پپێجەوانی هەمو ئەو هیوایەتەی کە بە رێکەوتنی ١٠ ئاداری ٢٠١٥ ی نێوان ژنرال مەزلوم عەبدی ( هسد) و ئەحمەد حەلشەرع ( سەرۆککوماری دەسەڵاتی راگوێزەری سوریا) وەکو بەشێک لە بنەمای دەستوری سوریە پەییرەو بکرێت. دەستوری نوێ سوریا تەنیا ئەو کاتە جێگای باوەری دەبێت کاتێک خوی بەرپرسیار ببینێت لە پەرەپپیدانی دیموکراسی، فرەلایەنی نەتەوەی و جیاوازی یەکانی موزایکی وڵاتی سوریا هەمبیز بکات. نەک ئەمە نەکراوە بگرە هاوشێوەی رژێمەکانی پێشو مورکی " عەرەبی" بە ناسنامەی " دەوڵەتی سوریا" لکێندراوە، کە پێویست بو ئەمە پرسێک بێت دەسەلاتی ئێستای سوریا بە تێفکرینی قولی مێژوی ئیسلامی کە هەیانە و بە پێداچونەوە بە مێژوی ١٠ سالی رابوردوی خوێناوی سوریا و لە پێناو هاوشانکردنی نەتەوەکانی دیکە کە لە سوریا دەژین و سنوری دەوڵەتی سوریای بە ناو عەرەبی، بەشێکی خاک و کولتور و ناسنامەی نەتەوە و کەمەنەتەوەکانی دیکەی داگیر کردون کە خویان بە عەرەب پێناسە ناکەن. لکاندنی نازناوی " عەرەبی" بە دەوڵەتی سوریاوە، ئاماژەیەک نییە بەوەی کە سەرکردایەتی ئێستای سوریا نەتەوەکانی ناعەرەبی یەکسان و هاوشان و هاوبەش لە سوریای نوێ پێناسە بکەن.

ئەمە لە کاتێک دایە کە ئەنجومەنی سوریای دیموکرات ناسراو بە ( مسد) دەستوری نویی سوریا بو قوناخی راگوێزەری رەفز کردوتەوە. هوکارەکەشی بو ئەوە دەگەرێنێتەوە کە یەکانگیر نییە لە گەل دەقی ئەو رێکەوتننامەی " لێکتێگەیشتن" لە ١٠ ئاداری ٢٠٢٥ لە نێوان ژنرال مەزلوم عەبدی ، فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات و ئەحمەد شەرع سەرۆکی راگوێزەری سوریا ڤاژو کراووە. ئەم رونکردنەوەیە گرینگە بدرێت، رێکەوتنی ژنرال مەزلوم عەبدی (هسد) لە گەل ئەحمەد شەرع دەکرێت لە لایەن ئەنجومەنی سوریای دیموکرات رەفز بکرێت بە هوی ئەوەی مەزلوم عەبدی دەسەڵاتی سیاسی نییە بو رێکەوتن لە گەل دەوڵەتی سوریا و ئەمە پێویستی بە پشتگیر/بریاری سیاسی ئەنجومەنی ناوبراو هەیە رێکەوتنەکە پەسەند بکات. ریکەوتنەکە ئەگەر چی کوردی لە پێگەیەکی بەهێزتا جێگیر کردوتەوە لە روی سیاسی و دیپلوماسی یەوە، لە سەر ئاستی هەرێمایەتی و لە لای هاوپەیمانان. بەو شێوەی کە دەستوری نوێ دارێژراوە، پرسێک نییە کە ئەحمەد ئەلشەرع بتوانێت پشتیوانی نێودەوڵەتی  بە دەست بێنیت. دەستوری راگوێزەری سوریا یەکەم پێنگاوی تاقیکردنەوەی ئەحمەد شەرع دێتە دیتن کە نییەت پاکی خوی بەرامبەر بە پێکهاتەکانی سوریا پێناسە بکات، و وێنەکە رونیشە و پێویستی بە تەفسیر و شروڤەی زیاتر ناکات.

 

هاوپەیمانی کورد، دروز و عەلەوی

هەروەها، لەم کاتە نالەبارە ، سەرۆکی روحانی دروزی یەکان " حکمەت هجری" ئاماژەی بەوە داوە ئەوان وەکو دروزی هیچ رێکەوتنێک لەگەڵ دەسەڵاتدارانی دیمەشق ناکەن، و لەم بارەیشەوە  لە نێوانیان هیچ کودەنگی یەک  بەدی ناکرێت. هاوکات مەترسی خوشی نەشاردوتەوە کە ئەوان لە قوناغی مان و نەمان دا دەژین و ئەو رێگایە دەگرنە بەر کە لە بەرژەوەندی درورزی یەکان بێت. ئەگەر چی رێکەوتنی قسد لە روی ستراتێژی یەکی  سیاسی گرینگ دیتە دیتن، چونکە بنەما و نییەت پاکی کورد بو گەرانەوەی ئاسایشی سیاسی و ناوخوی پێناسە دەکات. لە پال ئەمەش، دژایەتیکردنی دروزی یەکان و کوشتاری ئەلەوی یەکان لە کەنارە ئاوەی یەکانی سوریا، بو کود پێویستی بە خوێندنەوەی گرینگ هەیە هەم لە بواری هاوسەنگی بەرژەوەندی و هاوسەنگی هێز  لە نەخشەی سیاسی داهاتوی سوریا و هەمیش لە سەر ئاستی روژهەلاتی ناوین و جیهان، گرینگ دێتە دیتن  کات بە فیرونەدرێت لە پێناو دروستکردنی "هاوپەیمانێتی لە نێوان کورد، دورزی و ئەلەوەی" یەکان لە مەیدانی سیاسی سوریا بە پێویست دەبیننرێت. لە ئێستا دا لە سەر ئاستی نێو دەوڵەتەی زەمینەیەکی بەهێز هەیە لە پێناو کوکردنەوەی پشتگیری و دەستوەردان لە پروسەی ئێستای سیاسی و رێگری گرتن لە دەسەلاتێکی توندرەوەی تەکفیری ئیسلامی لە سەر بنەمای پرینسیپەکانی داعش، کە ماوەی ١٠ سالە کومەڵگای نێو دەوڵەتی و هەرێمایەتی خەریکی شەرکردن و لە ناو بردنی یانن، بویە پێکهێنانی هاوپەیمانی یەکی وەها پشتگیری بەهێز کودەکاتەوە.

ئەگەر چی بە شێوەیەکی گشتی لە ناو کومەڵگای نێودەوڵەتی بوچونەکان جیاوازن و خاوەن تەحەفوزن، بلە چەند لایەکەوە ئەمە سەرکەوتنێکی گەورەیە بو کورد لە روژئاڤای کوردستان، لە سەر ئاستێ نێو دەوڵەتی، مەزلوم عەبدی بەم رێکەوتنە هاوپەیمانی روژئاڤای کوردستانی لە بواری سەربازی یەوە گواستی یەوە  بو قوناغی سیاسی و دیپلوماسی و بە هێشتنەوەی پشتگیری نێو دەوڵەتی. واتە، ژنرال مەزلوم عەبدی کودەکانی ستراتێژیکی ریکەوتنێکی وەهای بە باشی خوێندویەتی لە دانوستاندنەکانی لە گەل هاوپەیمان و ئەو لایەنانەی کە هەولی لێک نیزیکردنەوەی قامیشلو- دیمەشق یان داوە.  هاوکات، رەنگە ئەم بژاردەیەش خرابێتە بەر دەستی کورد، لە ئەگەری رێککەوتن لە گەل دیمەشق، و لە ئەگەری کشانەوەی هیزەکانی ئەمریکا لە روژئاڤای کوردستان، کشانەوەکە بێ گەرەنتی نابێت. پاراستنی روژئاڤای کوردستان دابینکراوە و ئەمەش لە راگەیاندراوی بەرپرسانی هەردو وڵاتی ئەمریکا و فرانسا بەرجەستە کراوە و خوێندنەوەی بو دەکرێت.

 

پرسی کورد لە ژێر هەژەمونی خواستەکانی تورکیا

رێکەوتنی عەبدی و ئەلشەرع خوێندنەوەی ئەوە بو دەکرێت درێژە پێدەری دانوستاندنەکانی شاراوەی بەرپرسانی تورکیا لە گەل ئوجالان بیت.  سەبارەت بە پرسی ناوخوی تورکیا، دوو پرسی جەهەری هەن، یەکەم، ئەو قەناعەتە دروست بوتەوە بێ ئوجالان پرسی کورد لە تورکیا و سوریا چارەسەر نابێت. دوویەم، گورانکاری یەکانی روژهەڵاتی ناوەراست و گورانکاری هاتن بە سەر نەخشەی هاوپەیمانی سیاسی لە روژهەڵاتی ناوەراست، پالنەری بەهێز بووە تورکیا بە هەر شێوەیەک بە رێگای رێکەوتنی ئاشتی،  کورد گوشەگیر یانیش هێور بکات لە پێناو کەمترین تێچو بو تورکیا. ئەگەر چی لە لایەن بەشێک لە سەرکردایەتی روژئاڤای کوردستان لە وانە مەزلوم عەبدی و سالع موسلم پابەند بون بە پەیامی ئوجالان ئەوان ناگرێتەوە، و پرسی کورد لە سوریا ئەگەر چی جیاوازی نییە لە گەل تورکیا بەلام ئەوان هاوڵاتی سوریان و بو دەستەبەرکردنی مافی کوردلە سوریا خەبات دەکەن،  نەک تورکیا.

لەم رویەوە،  لە پێناو دابینکردنی زەمینەی ئاسایشی ناخویی و رێگە خوشکردن بو ، دەستپێشخەری تورکیا- ئوجالان گرینگ دێتە دیتن. لە ناو خودی تورکیا کومەڵگای تورکیا دابەشبوتەوە و بەرەیەکی دژ بەری ئەردوغان هەیە کە بێ شاردنەوە ئاماژە بەوە دەکەن ئەردوغان لە پێناو دسەڵاتی خوی، پرسی کورد بەکار دێنێت، و شک لەوەش دا نییە لە ناو کومەڵگای تورکیا زورن ئەوانەی باجی گەورەیان داوە لە بەرگریکردن لە سەر مافی کورد و هەلسوکەوتە ناتەندروستەکانی دەوڵەتی تورکیا لە گەل نەتەوەی کورد. لە مەراسیمی " ئیفتاری روژی پێنج شەمبە لە پارلەمانی تورکیا" ئەردوغان بو جاری یەکەم داوای پشتیوانی هیزە سیاسی یەکان و کومەڵگای تورکیای کرد پالپشتی سەرخستنی پروسەیەکی وەها بکەن.

ئەو رێکەوتنەی  قامیشلو- دیمەشق، بەکومەلێک پرس و گوشاری سیستەماتیکی سیاسی هەرێمایەتی و جیهانی یەوە گریدراوە، یەکەمیان بەرهەمی هیرشی ٧ ئوکتوبەری ٢٠٢٣ ی حەماس بو سەر ئیسرائیل کە دەرئەنجامی ئەم هێرشە ئیسرائیلی کردە بە دەوڵەتێکی هەژەمون لە ناوچەکە، و پشتیوانی بێ سنوری ئەمریکا لە سەردەمی بایدن و لە دوای ئەویش سەرکەوتنی ترامپ، زەنگی مەترسی بو وڵاتانی روژهەلات و جیهانی لیدا. ئێرانی لە روژهەلاتی ناوەراست خستە سێگوشەیەکی داخراودا، و سوریا و لبنان لە ژێر هەژەمونی ئێران رزگاریانبو، دوویەم، ئاشتی لە نێوان روسیا- ئوکراینا، کە لە ئەرکە هەرە لە پێشەکانی سەرۆک ترامپ دەستنیشان کراون. بو ئەم مەبەستە پەیامی ترامپ بو غەزە، و هەلسوکەوتی لە گەل زێلینسکی، هەم جیهانی عەربی و هەمیش جیهانی روژئاڤای توشی سەرسورمان کرد. رای خوم وایە هاتنی ترامپ بو سەقامگیرکردنی ژینگەی ئاسایش و ناکوکی یە قولەکانی ئەم قوناغەی سیاسی جیهان زور گرینگ و بە پێویستیش دەبینم کە جێگای پێشەوازی لێکردنە. گرینگە وێنەکە بە شێوەیەکی بەرفروان بێنین بەرچاومان و کاریگەری یەکانی سیاسەتی ترامپ لە دامرکاندنی شەر و ئالوزی یەکانی جیهان، لە ئێستاوە بێنین بەر چاومان کە چ هەولێکی جدی لە گورەپانی سیاسی جیهان دا بەدی دەکرێت. ترامپ ئەمەی بو رون بوتەوە ناکرێت لە گەل روسیا بەو شێوەیە هەلسوکەوت بکرێت کە ئیدارەی بایدن یانیش گروپێکی خاوەن کاریگەر لە واشینگتون نەخشەی ستراتێژی و سیاسەتی ئاسایشی ئەمریکایان لە سەر بنەمای دژایەتی روسیایان دارشتبو کە بەشیکی پەیوەندی بە پاراستنی ئاسایشی ئوروپاوە هەبو.  گورانکاری جەوهەری کە ئیستا لە لایەن ترامپ بەدی دەکرێت سەبارەت بە روسیا و بگرە شێوازی هێنانە پێشەوەی پرسە ناکوکەکان، گرینگە، لەوانەش ئاسایشی ئوروپا. ئاسایشی ئوروپا بەند نییە بە دروستکردنی ناکوکی لە گەل روسیا، بەلکو لە رەوانگەی ترامپەوە نەبون و نەهیشتنی ناکوکی زەمینەی ئاسایش دابین دەکات، کە لە درێژماوە دا لە بەرژەوەندی ئوروپا و ئەمریکای هاوپەیمانی دەبێت. پشتگیری وڵاتانی ئوروپا لە کومبونەوەی لەندەن لە ئوکرانیا، ئەو قەناعەتەی بو زێلینسکی دروستکرد کە بێ ئەمریکا مەحالە ئاسایش بو ئوکرانیا دابینبکرێت، بویە هەر زو پەشیمان بو لە هەلسوکەوتی لە گەل ترامپ یان بە پیجەوانەوە. بەشداری زێلێنسکی لە دوویەمین کومبونەوەی ئاشتی لە ع.سعودیە، گرینگی و بایەخی ئەمریکا بو ئوروپا و زیلینسیکی پێناسە دەکات.

لە وێنەی سەرەوە روژئاڤای کوردستان لە کوێ جێگری کراوە؟ ریکەوتنی عەبدی و  ئەلشەرع بو کورد بریتی بو لە دابینکردنی پشتگیری بەردەوام. خوێندنەوەی خوم بو پشتگیری ئەمریکا یانیش هاندانی عەبدی بو رێکەوتن لە گەل ئەلشەرع بریتی بووە لەوەی دەبێێت پشتگیری سەرۆک ترامپ بکرێت! چ جورە پشتگیری یەک؟ بو ئەمریکای یەکان و بە تایبەتی ترامپ زور گرینگە هیزەکانی ئەمریکا لە ناوچە خاوەن ناکوکەی یەکانی جیهان بکێشێتەوە. ئەمە بەشیک بووە لە سیاسەتی لە دوو لایەنەوە، یەکەم، بە بوچونی ترامپ شکەست بە داعش هێنراوە و چیدیکە پێویست ناکات هیزی ئەمریکا لە روژئاڤای کوردستان بونیان هەبێت، دوویەم، ترامپ لە ئێستادا لە ژیر گوشاری ئابوری گەورەدایە، و دەستی بردوتە هەمو کون و قوژبنێکی دەوڵەتی ئەمریکا بو ئەوەی بتوانێت نەک تەنیا خەرجی یەکان کەم بکاتەوە بەلکو رێگری لە خەرجی ناتەندروست و بێ هودەکان لبگرێت. بوچونی ترامپ ئەوەیە داهاتی باجی ئەمریکی یەکان نابێت بێ بەرامبەر لە وڵاتانی دیکە بێتەسەرف کردن. شک لەودا نییە، بەرپرسانی پنتاگون ئەم پرسانەیان لە گەل عەبدی تاوتوکردون، واتە لە نێوان کشانەوەی هیزەکانی ئەمریکا و بەردوامی پشتیوانی و پاراستنی روژئاڤای کوردستان لە رێگای میکازمی جیاوازەوە لە گەل هاوپەیمانەکانی ئەمریکا بە مەرجی رێکەوتن لە گەل ئەلشەرع، ئەمە بە هەمان شێوە، هاوشێوەی سەردەمی یەکەم پەیوەندی ئەمریکا لە روژئاڤا کە ئەمریکا لە ژێر گوشاری گەورەی تورکیای هاوپەیمانی دا بووە، و  لە لایەن ئەمریکی یەکان و بە تایبەتی برێت مەگگورک پێشنیاری  ناوی " هسد" یان بو کورد کرد. ئێستاش ترامپ دەیەوێت کورد هاوکار بن لە گوشارەکانی تورکیا بو سەر ئەمریکا، ئەم لێکتێگیشتنی نێوان هسد و ئەمریکا/هاوپەنەکانی، پالپشتی سیاسی و دیپلوماسی ئەوان بو کورد بەهێزتر دەکات. پرسی دیکە، رێکنەکەوتن لە گەل ئەلشەرع، دەبێتە هوکاری کشانەوە و لە دەستدانی پشتگیری ئەمریکا.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×