دەستپێشخەری ئاشتی ئوجالان، ئاستەنگ و مەترسی یەکان

د. سەردار موسی شەریف
  2025-03-06     193

پسپوری سیاسەتی دەرەوەی تورکیا – ز. دهوک

 

پێنج مێژوی گرینگ لە ناکوکی سەبارەت بە پرسی کورد بە رێبەرایەتی پ.ک.ک.  لە گەل دەوڵەتی تورکیا گرینگە ئاماژەیان پێی بکرێت: ١٩٧٨-١٩٨٤ دامەزراندنی پ.ک.ک. و خوئامادەکردن بو دەستپێکردنی شەری چەکداری، ١٩٩٩ دەسگیرکردنی سەرۆکی پ.ک.ک. ناسراو بە ئاپو، ٢٠١٣-٢٠١٥ رێککەوتنی ئاشتی، ٢٠١٥-٢٠١٦ دەستپێکی شەری خەندەق، ٢٠٢٤-٢٠٢٥ دەستپێکی نوێی پروسەی ئاشتی بە دەستپێشخەری دەولەتی قولی تورکیا و موبارەکەی ئەردوغان.

بانگەوازی بەرواری ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥ی سەرۆکی پ.ک.ک. ئوجالان داخوازی لە هیزەکانی پ.ک.ک. کردووە چەکەکانی یان دابنێن لە پێناو دەستپێکردنی پروسەیەکی دەستپێکراوی ئاشتی لە نێوان ئوجالان، دەوڵەتی قول و حکومەتی ئاکپارتی بە سەرۆکایەتی ئەردوغان. ئەم دەستپیشخەری یە لە بنەرەتدا پەیوەندی بە دوو بابەتی گرینگەوە هەیە: یەکەم، گورانکاری یەکانی روژهەلاتی ناوەراست و مەترسی تورکیا لە کاریگەری یەکانی پرسی کورد وەکو درێژکراوی پرسی کورد لە سوریا لە سەر پرسی کورد ناوخوی تورکیا، دوویەم، پرسی مانەوەی ئەردوغان لە سەر کورسی دەسەڵات،  لە کاتێکدایە مەترسی یەکان بو سەر پێگەی ئەردوغان لە ناوخوی تورکیا یەکجار بەهێز بونەتەوە. بویە، لەم رویەوە، ئەو خوێندنەوەی کە دەکرێت بریتی یە لەوەی ئەردوغان دەیەوێت بە پشتگیری کورد، کورسی دەسەڵاتی خوی مسوگەر بکات. پروسەی ئێستای ئاشتی، بێ ئەوەی ئەردوغان بو خوی پێنگاوێک هاتبێتە پێش هاوشێوەی هەولەکانی پیشوی پەیوەندیدارە بەم پرسە.

دانوستاندنەکانی پشت پەردە ماوەی زیاتر لە سالێکە لایەنەکان پێوە خەریکن، ئەمە ئاماژەیە بەوەی گوشارەکانی سەر دەوڵەتی تورکیا چەندە جدین، و دەوڵەتی تورکیا لە ژێر گوشار نەبێت ویستی ئەوەی نییە سەبارەت بە پرسی کورد پێنگاوێک بێتە پێش، کە پرسی کورد چارەسەر بکات. بەلام پرسەکە چ جورە چارەسەری یەک بە دوای خویدا دێنێت و چ دەستکەوتێکی پراکتیکی بو کورد بەرجەستەدەکرێت/کراوە؟ شک لەوە دا نییە  کەسێکی وەکو دەوڵەت باخچەلی رەننگە بزوێنەری ئەم پروسەیە بێت، کە بە پیاوی دەوڵەتی قول ناسراوە، و ئەگەریش پشتیوانی باخچەلی مسوگەر نەکرابێت، ئەردوغان زاتی ئەوەی نەدەکرد/نەشی بو خوی لە پرسێکی وەها نیزیک بکاتەوە. دەبینین لە دوای نەخوشکەوتنی باخچەلی و دورکەوتنی لە چاوی میدیا، ئەردو‌غان سەبارەت بەم پرسە دودلێ پیوە دیار بووە و کەمتر ویستی ئەوەی هەبووە خوی لە پرسەکە نیزیک بکاتەوە. ئەردوغان ترسی لەوەی هەیە باخچەلی بمرێت و ئەوەی دێتە شوێنی، رەنگە هەمان کاریزما و پێگەی باخچەلی نەبێت کە بتوانێت، سیاسی یەکی کارامە و لێهاتو بێت و پشتی پێ قایم بکرێت. لە ناوخوی تورکیا " یلدیرای ئوگور،  روژنامەنوس و گوشەنوسی روژنامەی " قەرار (Karar)"ی تورکیا یەکەم کەس بووە سەرەداوەی پرسێکی وەهایی خستوتە ناو کومەڵگای تورکیا ، ئەو دەنوسێت" دەوڵەت، بە تایبەتی، داخوازی کرد کە بریاری هەلوەشانەوە بدرێت- ئەمە داخوازی دەوڵەت بووە، و ئەوان ( دەوڵەت) زور دلخوش بون."  هەروەهاش ئاماژە بەوە دەکات دەرفەتی خودزینەوە لە بریاری ئوجەلان دا پەیدا نابێت لە لای پ.ک.ک.  لەم ناوەش کومەلێک پرسی تەکنیکی تایبەت بە پرسی چەک دانان و شێوازی هەلسوکەوت کردن لە گەل ئەم چەکانە و لایەنی کوکەرەوە و پرسی بەردەوامی پێدان لە ژیانی ئاسایی لە وڵاتە جیاوازەکان، کە پێویستی بە دانوستاندن و چارەسەرکردن هەیە. بو خوم ئەم بوچونەم هەیە لە ماوەی رابوردو بە هوی ترافیکی دیپلوماسی هاکان فیدان و ئیبراهیم کالین سەرۆکی دەزگای میت بو ئێراق و ئێران و هەرێمی کوردستان ئەم پرسانە تاوتو و چارسەرکراون. ئاماژە بەوەش دەکرێت کە رەنگە بەشیک لە سەرکردەکانی پ.ک.ک. لە دەڤەری سلێمانی نیشتەجێ بن.

فاکتەری ناوخو دا، پێویستی ئەردوغان بە پشتگیری کورد هەیە، و ئارمانجی ئەردوغان ئەوەیە " هاوپەیمانی میللەت" (Altılı Masa، پێکهاتووە لە ٦ پارتی) بە سەرۆکایەتی ج.ه.پ. کە هادەپ/دەم بەشێوەیەکی ناراستەوخو بەشێک بون لەم هاوپەیمانێتی یە ، لاواز بکات و بە پروسەی ئاشتی تەرازوی هاوسەنگی هێز بو لای " هاوپەیمانی جمهور" دا بشکێنێت کە ئەردوغان سەرۆکایەتی دەکات. شەری ئێستای ئەردوغان لە گەل ج.ه.پ و دەم پارتی و دەستگیرکردنی سەرۆک شارەوانی هەلبژێردراوەکان بەشێکە لە پروسەی گوشارخستنەوە لە سەر هێزەکانی دژبەری ئەردوغان.  لە دوای هەلبژاردنی ٢٠١٥، ئەوە شاراوە نییە، کە سەرۆکایەتی سەلاحەدین دەمیرتاش کاریگەری یەکی گەورەی لە سەر کومەڵگای تورکیای کرد و ترسی خستە دلی ئەردوغان و سەلاحەدین سەرکێشی دروستکردنی بەرەیەکی دژی ئەردوغان بو و ئەو پەیوەندی یەکانی هادەپ و هیزەکوردی یەکانی نێزیک لە پ.ک.ک. لە گەل حزبی ج.ه.پ. خستە سەر رێچکە و لە هەلبژاردنەکان ئەگەر بە شێوەیەکی گشتگیریش نەبوبێت بەلام لە ئاستی ناوچە جیاوازەکەن هاوپەیمانیتی یان پێکهێناوە و شکەستی یان بە ئاکپارتی هێناوە بە تایبەتیش ئەگەر ئیستانبول وەکو نمونە بێنین بەر چاو.

 

بانگەوازی ئوجالان

سەرەرایی ئەو رەخنانەی لە ناوەرۆکی بانگەوازی ئوجالان گیراوە، بەلام بە دیتنی من بەلاغی کومیتەی ناوەندی پ.ک.ک. تەواوکەری بانگەوازی ئوجالان دێتە هەژمارکردن. هەردوکیان لە یەکتر جیاناکرێنەوە. ئوجالان گولی خوی لە تورکیا و ئەردوغان کردووە، بانگەوازەکەی لە سەر ئاستی جیهان پێشەوازی یەکی گەرمی لێکرا و ئوجالان بو جیهانی سەلماند کە  ئاشتیخوازە، لەم رویەوە ئێستتا توپەکە لە یاریگای ئەردوغان دایە چون هەلسوکەوت لە گەل ئەم بانگەوازە بکات. ئەمە لە کاتێک دایە کومەڵگای جیهانی چاورەوانی پێنگاوەکانی تورکیایە، هەم لە روی "سیاسی و هەمیش یاسایی" نەک تەنیا بەرامبەر بە پ.ک.ک.، بەلکو پ.ک.ک ماوەی زیار لە ٤٠ سالە خوی لە پرسی کورد کردوتە خاوەن، بەرهەمی ئەم خەباتە ئەگەر هەلسەنگاندنێکی جدی بوی بکرێت کوتایی بە سیاسەتی یەک سەدەیی دەوڵەت و سیستەمی سیاسی تورکیا کە بریتی یە لە " ئینکار" ی هینا، و لە  " ئینکارەوە بەرەوە دانپێنان" ی فەرمی راکێشا. ئەم دەستپپێشخەری ئوجالان بو کوردد بە گشت بێ بەرهەم نییە. پرسەکانی جێگای مژار کە بو تورکەکان و کوردیش خالی گرینگ و جێگای نیگەرانی دوولایەنەن، بریتی یە لە "ناسنامەی دەوڵەتی تورکیا و رێگەدان بە زمان و کولتوری کوردی"، و ئێستا ئەم تەوەرانە بە جدی لە ناو کومەلگای تورکیا و هێزە سیاسی یەکانیش تاوتو دەکرێن. هەمو ئەمانە، وەکو پ.ک.ک. ئاماژەی بو دەکات بەشێکن لە دەستکەوتی گەورە کە بەرهەمی خەباتی زیاتر لە ٤٠ سالی پ.ک.ک. و ٢٥سالی زیندانی ئوجالان دێنە هەژمارکردن.

پرسی کورد و گەشەسەندنی پرسێکی وەها بێ شک بو بەرپرسانی تورکیا مەترسی گەورەیە، بە تایبەتی کاتێک باسێ پێگەی " قەوارە" دیتە کردن لە روی یاسایی و سیاسی و لەشکەری یەوە. هەمو ئەمانە پێکەوە ئافەرینەری هێزن بو پێگەی کورد لە روژهەلاتی ناوەراست ئەگەر هەرێمی کوردستان بێنین پیش چاو و شاراوە نییە ئەردوغان چەندین جار ئەوەی دوپاتکردوتەوە، کە ئەو رێگەی بە دروستبونی هەرێمی کوردستان نەدەدا. هێزە سیاسی یەکانی تورکیا بێ شک مەترسی یان لە لا دروست بوتەوە تایبەت بە پرسی کورد و پەرەسەندنەکانی هەرێمی کوردستان و روژئاڤای کوردستان کاریگەری یان هەیە و کردویانە سەر پەرەسەندن و بەهێز بونی نەتەوەپەرەستی کورد. هیزە سیاسی یەکانی تورکیا ئەوەیان بو رونبوتەوە کە چی دیکە ناتوانن بە پەیرەوکردن لە سیاسەتی ئینکاری نەتەوەی کورد ئاسایشی خویان دابین بکەن، چونکە لە سەر ئاستی نێو دەوڵەتی و بونی هەرێمی کوردستان و هاوپەیمانی لە گەل وڵاتانی روژئاڤا و ئەمریکا، تورکیا دوو رێگای هەیە، یان کورد وەکو فاکتەرێک بو دابینکردنی ئاسایشی خوی پێناسە دەکات یانیش دژی ئاسایش. ئەوەی یەکەمیان گورانکاری هاتنە بە سەر تێگەیشتینی بەرپرسانی تورکیا بە تەحەفوزەوە.  بویە بەرپرسانی تورکیا لە پێناو پاراستنی ئاسایشی ناوخوی تورکیا و بەهێز کردنی پێگەی تورکیا، پێویستی یان بە ئاشتی لە گەل کورد هەیە و بە پێویستیشیی دەبینن. لە گەل هەمو ئەو هیوایەتی کە بە دەستپێشخەریەکە هەیە، بە تەحفوزەوە، گرینگە هەلسەنگاندن بو هەلسوکەوتەکانی دەوڵەتی تورکیا  کە ئەردوغان سەرۆکایەی دەکات، بێتە کردن و بریاری لە سەر بدرێت.

بە شێوەیەکی گشتی هێز و لایەنە سیاسی یەکانی تورکیا پێشەوازی یەکی گەرمیان لە پەیامی ئوجالان کردوون، و گوشارەکانی یان لە سەر ئەردوغان زیاتر کردوون بەتایبەتی خوازیارن پروسەکە تەنیا بو هیشتنەوەی ئەردوغان نەبێت لە سەر کورسی دەسەڵات: بەلکو  بەیەکجاری کوتایی بە کیشەی  ناکوکی نێوان کورد- تورک بێنێت. بو ئەم مەبەسەش هەولەکانی یان لە پێناو " کرانەوەی پروسەکە" بو رای گشتی و بەشداری هیز و لایەنەکانی کومەڵگای تورکیا و رای گشتی بە گرینگ دەبینن بو سەرکەوتنی پروسەیەکی وەها. لێرە پارلەمان  ئەو دامەزراوەیە دێتە دیتن بو چارەسەرکردنی گشتگیر و یەکلایەنە و لە هەمان کاتیش دروستکردنی چورچێوەیەکی یاسایی بو پرسەکان. ئەمە لە کاتێک دایە بەپرسانی کون و ئێستای ئاکپارتی هەتا ئێستا لە داخویانی یەکانی یان سەرەداوەیەکی " ئومێد"  بو کورد بەدی ناکرێت، بەلکو زمانی هەرەشە و ئینکارکردنی گورانکاری دەستوری و هتد دێتە بەرچاو و ئەمەش هەمان ئەم ترسەیە نەک کورد بەلکو هیزەکانی ئوپۆزیسیونی تورکیاش نیگەرانن، و ئەم هەولەش وەکو هەولێکی ئەردە‌ان پێناسە دەکەن کە فێل لە کورد بکات بو مانەوەی لە سەر کورسی دەسەڵات. لە هەمان کاتیش ئەمە ئەوەمان بو رون دەکاتەوە ئامادەگی بەهێز و جدی لە ناو هێزە سیاسی یەکانی تورکیا دا هەیە بو ئاشتەوایی لە گەل پ.ک.ک و کورد، بەلام لایەنی دەستپێشخەر پێویستی بە پشتگیری دەوڵەتی قول  ( دەڵەت باخجەلی) هەیە. لەم رویەوە گرینگە کورد پشتگیری لە بوچونەکانی هیزەکانی ئوپوزیسیون بکات لەم باریەوە و هەولیش بدرێت بەشداری یان پێ بکرێت، بەشداری نەکردنی لایەنەکانی دیکەی گورەپانی سیاسی تورکیا مەترسی لەسەر پرسەکە لە داهاتو دا دروست دەکات. ئەردوغان راستە پیاوێکی سیاسی بەهێزە، بەلام هی متمانە پێکردن نییە. ئەمە لە کاتێک دایە ئەحمەد داودئوغلو و بە هەمان شێوەش عەلی باباجان، وەکو  دوو کەساتی سیاسی بە ئاشکرا باسی پرسی کوردو گورینی دەستوری تورکیا دەکەن، ئەو ترسەیان هەیە ئەردوغان لەم پرسەدا راستگو نەبێت. داودئوغلو هوکارەکەش بو ئەوە دەگێرێتەوە ئەردوغان رێگری لە باخچەلی دەکات  و داودئوغلو پیی وایە سەرکەوتنی ئەم پرسە لە ناوخودی تورکیا پێویستە گرینگی بە دیپلوماسی گشتی بدرێت بو ئەوەی جورێک ئاشتەوایی لە نێوان نەتەوەی تورک- کورد بێتە دروستکردن وزەمینەسازی گشتی بکرێت. پیشەوازی حزبەکانی تورکیا لە پەیامی ئوجالان ئاماژەیەکی گرینگیشە کە سیاسەتی ئینکاری کورد لە تورکیا شکەستی هیناوە، و کورد وەکو نەتەوە ناتوانرێت وەلا بنرێت. هەبونی پرسی کورد و چارەسەرنەکردنی لە روی سیاسی و یاسایی یەوە هەمیشە مەترسی یە بو سەر پیگەی تورکیا لە کومەڵگای نێو دەوڵەتی و رێگریشە لەوەی کە تورکیا بەرەوە دەوڵەتێکی بەهێز پێنگاو بنێت کە یەکێکە لە ئارمانجەکانی ئەردوغان لە سەردەمی دەوڵەتداری ئەو.

 

روژئاڤای کوردستان لە نێوان پروسەی ئاشتی

یەکێک لە پرسە هەرە ناشەفافەکان و خوێندنەوە جیاوازەکان کە بو نامەی ئوجالان دەکرێت لە لایەن بەرپرسانی ئاکپارتی یەوە پەیوەندیدارە بە سوریا، کە لێرە مەبەست هێزەکانی هسد/ی.پ.گ./ پ.ی.د. یە. لە کاتێک بە هیچ شێوەیەک ئوجالان باسی روژئاڤ و هسد و لایەنەکانی دیکەی نەکردوتەوە خوێندنەوەی تورکیا ( محمەد ئوچوم، راوێژکاری ئەردوغان، ئەفکان ئالای، جێگری سەرۆکی ئاکپارتی و هتد) لە دەقی نامەی ئاپو ئەوەیە کە بریارەکە سوریاش دەگرێت! ئەم پرسە لە لایەن سەرکردایەتی هسد/پ.ی.د ەوە رەتکراوە کە ئەوان پابەندی بانگەوازی ئوجالان بن، چونکە پرسەکە پەیوەندیدارە بە دوو دەوڵەتی جیاواز و دوو رێکخراوی جیاواز و پابەندیش نابن.  ئەوەی راستتی بێت پرسی کورد لە سوریا قوناغی گەورەی بریوە لە سەر ئەرزی واقع، بەلام ناوەندەکانی تورکیا ئاماژە بەوە دەکەن کە ر؛ککەوتنێک لە نێوان لایەنی دانوستاندکار لە گەل ئوجالان دا هەیە کە پ.ک.ک. چالاکی یەکانی یان رابگرن و خوی هەلوەشێتەوە و ئاوێتەی پروسەی سیاسی تورکیا بێت لە رێگای حزبە کوردی یەکان، و تورکیاش لە بەرامبەر ئەمەدا دەستی خوی لە روژئاڤا دەکێشیت. ئەم هەلسوکەوتی تورکیا وەها لێکدانوە بوی کراوە لە لایەن ناوەندەکانی تورکیاوە کە تورکیا دان بە هەرێمێکی کوردی لە روژئاڤای کوردستان دەکات هاوشێوەی هەرێمی کوردستانی ئێراق و ئامادەگیشی دەربریوە کە پەیوەندی یەکانی لە هەمو بوارەکان لە گەل ئەم هەرێمە بەهێز بکات. لایەنی دانوستاندکار بەشێک لە دەوڵەتی قۆل و دەزگای میت پێکهاتون کە لە گەل پ.ک.ک. لە قەندیلیش ئەم پرسەیان تاوتوو گەنگەشە کردون کە ئوجالانیش لایەنی سەرەکی دانوستاندن بووە. دوای رێککەوتنی ئەم لایەنانە لە گەل ئوجالان و قەندیل، کەسانی وەکو باخچەلی ئاگادار کراون و ئەویش ئەم پرسەی لە گەل ئەردوغان تاوتو کردوتەوە، و داخوازی کردوون کە ئوجالان بێتە ناو پارلەمان ووتاری ئاشتی بەلاو بکاتەوە، بەلام ئەردوغان لە گەل ئەوە نەبووە کە ئوجالان بێتە پارلەمان و ووتار بدات، چونکە لە پێگەی خوی ترساوە.

لە سەر ئاستێ هەرێمایەتی، وەکو هوکارێکی دیکە، هەوڵەکانی ئەردوغان بو گوشارخستن سەر ئەمریکا کە لە پشتیوانی هێزەکانی کورد لە سووریا پاشگەز بێتەوە و ئەو هێزانەی تورکیا پشتیوانی یان لێدەکرد نەیانتوانیوە بە سەر هسد دا سەرکەوتن تومار بکەن، شکەستی هێناوە. ئەردوغان ترسی لەوە هەیە مێژو خوی دوبارە بکاتەوە و پەرسەندنەکانی سوریا و پەیوەندی بەهیزی کورد و ئەمریکا لە سوریا لە ژێر سەرکردایەتی هسد،  هاوشێوەی هەرێمی کوردستان، کیانێکی دیکە بو کورد دروست بکات، و ئەمەش دەبێتە پالنەری بەهێز  و کاریگەری لە سەر نەخشەی سیاسی ناوخوی تورکیا دەبێت، کە بێ شک لە بەرژەوەندی کورد دا دەبێت. بویە،  لە پێناو رێگری کردن لەم پەرەسەندنانە هەولی ئەردو‌غان ئەوەیە، بە کەمی لە ناوخودی تورکیا، پرسی کورد " گوشەگیر و ئیحتیوا" بکات. دەرئەنجامی ئەم هەوڵانەی ئەردوغان چ بەرهەمێکی بو تورکیا دەبێت؟ فاکتەرێکی دیکەی پەیوەندیدار  لە پرسی ئاشتی بریتی یە لە فاکتەری نێو دەوڵەتی، واتە ئەردوغان بە رێکەوتن لە گەل ئوجالان و پ.ک.ک. و بە ناو چارەسەرکردنی پرسی کورد لە تورکیا دەیەوێت کاریگەری یەکانی لە سەر ئەمریکا بەهێزتر بکات، و بەم شێوەیە هەول دەدات کە قەناعەت بە ئیدارەی ترامپ بێنێت ئەمریکا واز لە پشتگیری هێزەکانی هسد بێنێت، چونکە، چیدیکە تورکیا و کورد کیشەی دوژمنداری یان نییە و ئاشتبونەتەوە و تورکیا مافەکانی کوردی دابینکردووە. رەنگە ترامپ ئەمە قبول بکات، و بوچونێکی لوژیکیشە. بەلام پێویستی کورد بەوە هەیە هەولەکانی ئەردوغان نسبەت بە سوریا پوچەل بکات، و رێگری بکات ترامپ نەکەوێتە داوێکی وەهای ئەردوغان. هسد و کورد پێویستە پێداگیربن پرسی سوریا لە پرسی تورکیا جیاوازە، و مەترسی سەرهلدانی دەسەڵاتێکی جیهادی ئیسلامی توندرەو لە سوریا، بەهیزترە لە هەر کاتێکی دیکە.

سەرەرای هەمو ئەمانە شک  لەوەدا نییە تورکیا دەستەوەستان بوەستێێت، بەلکو بەردەوام دەبێت لە سەر گوشارەکانی بو سەر هێزەکانی هسد چ راستەوخو یانیش لەرێگای دەسەلاتدارانی دیمشق، و هەمو هەولیشێ ئەوەیە هسد لە پروژە یاخود خواستی ئوتونومی دور بخاتەوە. بە واتایەکی دیکە، خونەچەماندنی هسد بو گوشارەکانی تورکیا دەبێتە هوکاری بەهێزکردنی ئوجالان/پ.ک.ک./دەم لە دانوستاندنەکانی یان لە گەل دەوڵەتمەدارانی تورکیا بە تایبەتیش لە پێناو دەستەبەرکردن و زامانکردنی مافی زیاتر بو کورد لە تورکیا. بویە، پشتگیری هیزەکوردی یەکان لە هسد و گوشارخستن بو سەر تورکیا، کاریگەری گەورەی دەبێت لە سەر جێبەچی کردنی خواستەکانی کورد. لە سوریایی هەنوکی دا بە سەرۆکاتی ئەلشەر‌ع کە جێبەجێکاری پروژە و رویای تورکیای ئەردوغانە، هەمو هەولەکان تەرکیز لە سەر ئەوە دەکرێت کە پێکهاتەکان لە هەمو رویەکەوە بێ بەش بکرن، و هیچ ئاماژەیەک بە مافەکانی یان نەدرێت لە دەستوری نویێ سوریا. ئەمە لە کاتێک دایە دەستورێکی وەها دەبێتە دەستورێکی خوسەپێنەر و رێگە خوشکەر دەبێت بو ناسەقامگیری سیاسی و لەشکەری لە سوریا. تورکیا سوریایەکی سەربەخو و خاوەن سەروەری ناوێت بەلکو دەیەوێت وەکو ویلایەتێکی  بویێ تورکیا چاو لە سوریا بکات. سوریایەکی خاوەن سەروەری سەربەخو و دور لە گوشار و رکێفی تورکیا، هاوکیشەی هیز لە روژهەلاتی ناوەراست دەگورێت و رەنگە ئەمەش لە بەرژەوەندی تورکیا دا نەشکێت. کورد پێویستی بەوە هەیە کە ناو مالی بێتە رێکخستن و دوای ئەوە لە گەل لایەنەکانی دیکەی سوریا بەشداری لە پروسەی سیاسی بکات. ئەمە ئەوە دەردەخات ئارمانجەکانی تورکیا ئەوەیە کە پێشڤەچونەکانی پرسی کورد لە روژهەلاتی ناوەراست ئاستەنگدار بکات و لە رێگای پروسەیەک بە ناوی ئاشتی هەمو دەستکەوتەکان لە ناو بەرێت.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×