ئەوروپاو لەدەستدانی لوژیكی بیركردنەوە

د. سەردار موسی شەریف
  2022-03-18     424

لارس.ھ. ئھرنسڤورد، رائێد لە ھێزە لەشكەری یەكانی دانمارك كە لە ماوەی 40 سال خزمەتی سەربازی ھەیە لە ناو ھێزەكانی دانمارك و ناتو، لە ماوەی رابوردو بە نوسینی كومەلێك ووتار رەخنەی لە ھەلسوكەوتی وڵاتانی ئوروپا و ناتو گرتوتەوە بەرامبەر بە روسیا و ئوكراینا. بوچونەكانی لارس ئەگەر چی ھەتا ئێستا بریاربەدەستانی ولاتێكی وەكو دانمارك نەبوتە بەشێك لە ستراتێژی سیاسی. بەلام بوتە ھوی دروستبونی دەمەقالی و سەرەنجراكێشن. لارس رەخنە لە ناتو دەگرێت كە  گوێبیستی بوچونی روسەكان نەبووە و گرینگیشی بە " تەحفوزاتی روسیا" نەداوە تایبەت بە پرسی ئەندامێكی ئوكراینا و جورجیا، كە بە دیتنی لارس ھەلسوكەوتی روسیا ھەلسوكەوتی " شەرعین" و بوچێكی دیكەی لارس ئەوەیە كە تاوتوكردنی پرسەكانی تایبەت بە روسیا لە روژئاڤا و دانمارك چوتە ژێر سێبەری " سوز و هستيريا" و ئاموژگاری بریاربەدەستانی وڵاتانی ئوروپا دەەكات كە كاتی ئەوە ھاتوتەوە ئوروپا خوی لەم ھیستێریایە رزگار بكات و بە شێوەیەكی لوژیكی لە پرسی روسیا  و ئەندامێتی ئوكراینا و جورجیا بو ناو ناتو نێزیك بێتەوە. دەەبێت ئوروپا خوی لە ئەمریكا رزگار بكات، چونكە ئەمریكا كاتێك دێت ھێزەكانی خوی لە ئوروپا دەكێشێت و بەھێزبونی چین لە باشور و روژئاوای ئاسیا وا لە ئەمریكا دەكات كە گرینگی یەكی كەمتر بە ئوروپا بدات، لە لایەكی دیكە لارس ئەو بوچونەی ھەیە كە دەبێت لە پرسی ئاسایشی ئوروپا، ئوروپا ستراتێژی خوی ھەبێت و لەم روییەش دەبێت لە گەل روسیا دانوستاندن بكرێت. بوچونی بەشێكی زوری ئوروپای یەكان ئەوەیە كە " روژئاڤا بوخوی سەرەچاوەی دروستكردنی ئیستفزاز و ناسەقامگیری یە كە ئەمریكا ئەكتەری سەرەكی یە و ناتوش ئەمە جێبەجێ دەكات. لارس لەم بروایەدایە كە روژئاڤا لە بیركردنەوەی لوژیكیانەی ستراتێژیك دابراوە واتە كە لە پرسی ئاسایش بنەماكانی ئاسایش بریتین لەوەی كە : ئاسایشی للایەنەك دێتە واتای ناسەقامگیری لایەنی دیكە، كە لە زانستی سیاسی و ئاسایش دا پێی دەگوترێت " معضلة أمنية" كە پەیوەندی بە پرسەكانی بەرگریكردنەوە ھەیە كە ئەمە وێنەیەكی مەترسیدار لە لای لایەنی دیكە دروست دەكات.

بۆیە، ناكرێت ھەمو پرسەكان لە نەخشەیەك دا جێگیر بكەین كە روسیا وڵاتێكی پان و بەرینە، بەلكو دبێت ئەم خوێندنەوەمان بو ئەم نەخشەیە ئەو ژینگەیە بێت كە روسیای دەورە داوە، و ئەمە ئەو لوژیكەیە كە " پوتین" و زوربەی ستراتێژیستەكانی روسیا خوێندنەوە بوی دەكەن. لە لایەك ولاتێكی وەكو " چین" خەریكە جێگای روسیا دەگرێت بە ھوی پێشكەوتنەكانی ماوەی 30 سالی رابورودوو، لە لایەكی دیكەوە وڵاتانی باشوری روسیا كە كومەلێك وەڵاتی ئئیسلامین و مەترسین بو سەر روسیا، لو روژئاڤاش لە باكور ناتو لە رێگەی نەروێژ جێگرە، لە باكوری روژئاڤا وڵاتانی بالتیكی ئەندامی ناتو جێگیرن، لە باشور لە پال توركیا پالیان بە جورجیاوە دەنا كە ببێت بە ئەندامی ناتو و لە روژئاڤای روسیا ئێستاش ئوكراینا.  ھەمو ئەمانە ئاماژە بەوە دەكەت كە ھەلسوكەوتی پوتین ھەلسوكەوتێكی لوژیكی و حیساب بو كرراو بووە، و ئەوەی جێگای ئاماژە پێكردن بێت، ئابلوقەی ئابوری روژئاڤا ھەتا ئێستا نەیتوانیەوە كە ھیچ وڵاتتێك بروخێنێت چاو لە كوبا، ئێران، كوریای باكور، عێراق  و لیبیا و سودان و ھتد بكەین، ھیچ كاریگەری یەكی ئەوتوی بە سەر ئەم دەوڵەتانە، وەكو دەوڵەت نەبووە، بەلێ ژیانی خەلك توشی نەخوشی بووە، بەلام بو دەسەڵاتداران ئەمە جێگای بایەخ نییە. توركیایەك كە ئەندامی ناتویە بە ھوی كرینی موشەكی ئێس- 400 ئەمریكا و ئوروپا كومەلێك ئابلوقەیان بەسەری دا سەپاندن، نەبو ھوكاری ئەوەی كە ئەردوغان ھەلسوكەوتی بگورێت، بەلكو پێچەوانەوە، سەربەخوی بریاری سیاسی لە لای توركیا و ئەردوغانی بەھێزتر كر و ھەولی كردنەوەی دەرگای دیكە درا كە پێگەی توركیا بەھێز بكرێت. ئەوەی جێگای ئاماژە پێكردنەوە ئەوەیكە كە لە ئێستا دا ناتو مەترسی ئەوەی ھەیە نەتوانێت بەرگری لە وڵاتانی بالتیك بكات، بەلام ئەم مەترسی یەیان شاردوتەوە.

لارس وەكو كەسایەتی یەكی لەشكەری بە پێچەوانەی سیاسی یەكان بیردەكاتەوە و دەلێت " ئەمە لوژیكی نییە بلێت روسەكان بریارنادەن كە دەبێتە ئەندامی ناتو" ،ئەو پێداگیری لە سەر ئەوە دەكات كە بەلێ، روسیا مافیەتی و بریاریش دەدات و بو ئەمەش ھیچ رێگە چارەسەری یەك نییە. بە كەم زانینی روسیا بەوەی كە روژئاڤا ئاماژە پێدەكات كە روسیا خولیای ئەوەیە ببێت بە زێھێزێك بو لارس جێگای پێكەنینە. ئەو دەلێت كە ھەتا ئێستاش سیاسی یەكانی ئوروپا و راگەیاندنی ئوروپا ھەست ناكەن كە روسیا ولاتێكی زلھێزە! و و ئەم بوچونە بە نالوژیكی ناو دەبات، و پێداگیری دەكات كە روسیای ئێستا كە میراتگەلگری ئێكێتی سوڤیتی پێشویە ولاتێكی زلھێزە و خاوەن جێبەخانەیەكی گەورەی چەكی ئەتومی یە، خاوەن ھێزێكی رێكخراوی لەشكەری یە و لە ھەر ئان و ساتێك دەتوانێت جولەیان پێبكات و لە شونە جیاوازەكانی جیھان دا جێگیریان بكات. بویە، ئاموژگاری روژئاڤا دەكات كو دەبێت واز لە بەكەم زانینی روسیا بێنن، ئەگەر چی لە روی ئابوری یەوە لاوازە. لە پرسەكانی ئاسایش دا لە روی تیوری یەوە لە جیھانی ئاكادەمی دا باس لە " نسب القوة النسبية" دەكرێت و لە روی تیوری یەوە ئەمە تەنیا ئاماژەكردن نییە بە ھێزی لەشكەری، بەلكو فاكتەرەكانی وەكو ھێزی ئابوری، جوغرافیا، توانا پێشەسازی یەكان، سامنی سروشتی  بو نمونە بەشێكن لە فاكتەرەكانی ئەم تیوری یە، كە ھەر ھەمویان روسیایی ئێستا خاونداری یان دەكات. لێكدانەوەی پرسەكان پێویستی بە دەرسوەرگرتن لە مێژوو ھەیە و ئەوانەی  لە ئاستی مێژوو دا لاوازن لە ھەمان كاتیش لە ئاستی شیكردنەوەی زانستی دا لاوازن. بەلێ ئەمریكا وبریتانیا عێراق و ئەفغانستانیان داگیر كرد، پارەیەكی یەكجار گەورەیان لەم دوو ولاتە خەرج كرد، بونە ھوی لەدەستدانی ھەزارن لەشكەری خویان و كوشتن و رێرانكردنی وڵاتی عێراق و ئەفخانستان لە دوایش عێراقی یان بو وڵاتێكی وەكو ئێران بە جێھیێشت و ئەفغانستانیان بو تالیبان. دەپرسین، ئایا ئەمریكا و بریتانیا سەركەوتن؟ نەخێر، بە ھیچ شێوەیەك ئەمە سەركەوتن نییە. بویە، لەم رەوانگەیەشەوە روسیا بە ھەبونی تەجروبە لە شەرەكانی ئەفغانستان، چەچەنیا و قەفقازەكان تەجروبەی باشی ھەیە كە ناتوانێت بو ماوەیەكی درێژ بەردەام بێت لە سەر شەری ئوكراینا، بەلام ئارمانجەكانیلە ئێستاوە پێكاوە. بویە ھەلسوكەوتی پوتین لە جێگای خویەتی چونكە لە دوای 1812 روسیا  كە ناپولئون ھەولی داگیركردنی روسیای دا و بە ناوی  شەری" Anglo-Russian War " و بە رێككەوتنی " ئورێبرو Treaty of Orebro  كوتایی بە شەركە ھات.‎ روسیا دەرسی لە مێژو وەرگرتوتەوە بە ھوی ئەوەی سێ جار داگیركراوە، بویە ئەو نایەوێت روسیا باجی لەوە زیاتر بدات و بەرگری دەكات.

پرسێكی دیكەی پەیوەندیدار بە پەیوەندی ئوكراینا و ئوروپا بە بوچونی لارس ئەوەیە كە بە ئەندامبونی ئوكراینا لە یەكێتی ئوروپا ھاوسەنگی ھێز لە ئێكێتی ئوروپا توشی شلەژان دەبێت، و بویە بە بوچونی ئەو پەیوەندی ئوروپا و ئوكراینا لەم پرسەدا پەیوەندی یەكی ھاوسوزی یە، نەك راستەقینە، چونكە بە بون بە ئەندامی ئێكێتی ئوروپا، ناكوكی یەكان زیاتر دەبێت بە تایبەتی ناكوكی ئوكراینا لە گەل ھنگاری یا و لە سیاسەتی كشتو كالی كە ئوكراینا زور بەھێزە. بویە، پێشبینی ئەمە دەكرێت كە روژێك دێت ناتو ئەو قەناعەتەی بو دروست دەبێت یانیش دەبێت قەناعەتی ھەبێت كە ئوكراینا نابێت ببێتە بە ئەندامی ناتو، و تەحەفوزاتی روسیا سەبارەت بە پرسەكانی ئاسایشی روسیا كومەلێك تەحەفوزاتی ووەرعین و دەبێت رێز لێیان بگیرێت. بویە لارس پێشنیاری ئەمە دەكات كە ئوكراینا پێویستی بە " پێگەیەكی ھاوشێوەی وەڵاتی نەمسا" ھەیە لە سەردەمی شەری سارد، كە ھیچ یەك لە لایەنەكان نە ئەمریكا و نە روسیا دەستی خویان لێ بكێشنەوە.

ئەوەی جێگای سەرەنجە بو ئوروپا ئەم خالەیە، ھێزەكانی دەوڵەتێكی زلھێزی وەكو روسیا بەرەوە خاكی دەوڵەتێكی خاوەن سەروەری بەرێوەنە و دەیانەوێت حكومەتی فەرمی و شەرعی ئەو دەوڵەتە بروخێنێت، ئەویش بە خوێنرشتن و وێران كرن. ‎ ئەمە لە ھەمان كاتیش " جوت ستاندارد"ی روژئاوا نیشان دەدات لە پرسە ھەرێمی و جیھانی یەكان، ئەوەی بە دلی ئەوان بێت دەیكەن و بە ناوی بەرگری كرن لە پرینسیپەكانی " یاسایی نێودەوڵەتی و جیھانی" پێناسە دەكەن و شەرعیەت بە كردەوەكانی خویان دەدەن. لە كاتێكیش ئامادە نینن گوێبیستی " تەحەفوزات و دڵەراوەكی یەكانی روسیا" بن لە پرسێكی گرینگی وەكو ئاسایشی نەتەوەی. بێنن بەرچاوی خوتان بوچی ئەمریكا دژی جێگیربونی و جێگیركردنی ھێزە لەشكەری یەكانی روسیایا لە وڵاتی " ڤێنزوئێلا" و بوچی ئەمەیان بو خوی وەكو ھەلسوكەوتێكی شەرعی پێناسە دەكات كە بەلێ ئوكرانیا دەبێت ببێت بە ئەندامی ناتو؟ ئایا حكومەتی وئوكرانیا شەرعی یە و ھی ڤێنزوئێلا شەرعی نییە؟  بە ھەمان شێوەش شێوازی بوچون و رەوانگەی روژئاڤا بو پرسەكانی ئەفغانستان و عێراق لە قەیرانی ئوكرانیا دەبێت ئەو رەخنەیە ئاراستەیان بكرێت كە ئەم دوو وڵاتە بە پاشكەوتو پێناسە دەكەن  بەلام ئوكرانیا بە " كومەلگایەكی سیڤیل ھاوشێوەی ئوروپا" پێناسە دەكەن، لە گەل رێزم بو نەتەوەی ئوكرانیا و ئەوانەی لەم وڵاتە ژیاون دەزانن  كە نەتەوەیەكی پێشكەوتو و خاوەن كولتور و پرینسیپی تایبەت بە خویانن و نەتەوەیەكی ئاشتی خوازن. بەلام پرسەكە لێرە ئاراستەی " دووفاقی و دورویەتی روژئاڤا: دەكرێت لەم بەراوردە، بە ھەمان شێوەش كە روسیا و نەتەوەی روسیا بە نەتەوەیەكی " كەم و ئاست نزمتر : لە خویان دەبینن و شیكاری بو دەیكەن.

بەو پێیەی كە ئوروپای یەكان لە ئەگەر زور دوریش نەروین ئەوا لە دوایی شەری جیھانی دویەم و دروستبونی یەكێتی ئوروپا لە ناو خویان ھەولێكی زوریان داوە كە كومەلێك ریسای ھاوبەش دارێژن كە بە دامەزراوی كراون بە تایبەتی لە پرسەكانی رێگریكرن لە " قەیران و بەرێوەبردنی قوەیرانەكان" بەلام قەیرانی ئوكراینا كە لە 2014 لە ژێر مافور ھاتە دەرەوە و لە قەیرانێكی سیاسی سروشتی گورا بە قەیرانێكی پێكدادانی لەشكەری، پرسی ئەوە دەكرێت ئایا ریسا ھاوبەشەكانی ئێكێتی ئوروپا و ولاتانی ئەندامی (OSCE) تایبەت بە پرسەكانی ئاسایش و ھاوكاری لە پرسی چارەسەركردنی قەیرانی ئوكراینا لاوازە؟ ھوكارەكەش پەیوەستە بە پرسێكی سەرەكی یەوە كە ئەویش " قەیرانی ئوكراینا" قەیرانێك نییە كە تەنیا پەیوەست بێت بە ئێكێتی ئوروپا بەلكو قەیراێنكە پەیوەندیدارە بە پرسی  " ئاسایشی سیستەمی جیھانی" لە نێوان دوو بلوكی روژئاڤا بە سەرۆكاتی ئەمریكا و روسیا. لێرە ئەو خوێندنەوەیە پێویستە كە تەنیا نابێت لە رەوانگەی ئەمریكا و ولاتێكی وەكو ئوكرانیا كە وڵاتێكی سەربەخو و خاوەن سەرەوەری یە و خاوەن ماف و ببریاری خویەتی لە سەر ئاستی جیھان، بەلكو ئەگەر چی ئەمە راستە، بەلام لە پرسی ئوكراینا پەیوەندی بە پرسی ئاسایش نەتەوەی وڵاتێكی زلھێزەوە ھەیە  و ئەمەش وا دەكات ئوكراینا لە ھەلسوكەوتكردن لە گەل پرسەكان دەبێت رەچاوی ئاسایشی وڵاتێكی وەكو روسیا بكات.  پێكەوە لكاندنی دورگەی " قرم" یەكێك لە ھەرە گەورەترین تەحدیاتانە بو كە رێكخراوی ئاسایشی ئوروپا توشی بو و نەشیتوانی كە چارەسەری بكات، چونكە لە ئاستی توانای ھێزی رێكخراوێكی وەھا گەورەترە.

ئەوەی گرینگە ئێستا ئاماژە پێبكرێت، پەیوەندی بە توانا دیپلوماسی یەكانەوە ھەیە، ئەویش رێكخستنی كومبونەوە و دیداری روبەرو لە نێوان ھەردو لایەنی خاوەن ناكوكی سەرەكی كە ئەویش ئوكراینا و روسیایە، كە ھیچ لایەنێك ئەم جورە دیدارانە رەتناكاتن. ئەمە ئاماژەیەك بەوەی كە ھەردو لایەن نییەتی چارەسەركردنی كێشەكەیان ھەیە، لە ھەمان كاتیش ئوروپا بو خوی ئەگەر چی پشتگیری ئوكراینا دەكات بەلام بە ھوی كومەلێك پرسی ستراتێژیك كە ئاسایشی ئەندامانی ئوروپا لە سەری بونیاتنراو  و بە دامەزراوەی كراون ئامادە نینن ھەمو دەرگاكان لە گەل روسیا دابخەن، و بگرە ھەولەكانی لایەنەكانی ئوروپا بو ئەوەیە كە لەم قەیرانەدا ئوروپا ببە كەمتەرین زەرەر لە قەیرانی ئوكراینا بێتە دەر. ئەو تەحدیاتانەی كە ئوروپا توشی دەبێت قەیرانی گاز و نەفت، بێكاری و پەیداكردنی بازاری كاری نوێ و ھەتا دەگاتە ئەوەی كە رەنگە بەشێكی گەورەی حكومەتەكانی وڵاتانی ئوروپا توشی روخان بن بە ھوی بەرزبونەوەی نارەزایەتی و بێ توانایی لە ئاستی چارەسەركردنی پرسگركەكان كە پەیوەندی بە ژیانی روژانەی ھاوڵاتیانەوە ھەیە، لە ھەمان كاتیش بەرژەوەندی  ئابوری گەورەی كومپانیا گەورەكانی وڵاتی ئوروپا كە بە روسیاوە گرێدراوە، دەتوانێت گوشار بو حكومەتەكانی ئوروپا بێنێت لە سروشتی سیاسەتكردن بەرامبەر روسیا گورانی بەسەردا بێت. ئەمە لە كورت مەودادا رەنگە نەبێت بە ھوی ھاوسوزی لە گەل پرسی ئوكراینا بەلام لە درێژخایەن دا ھەمو ئەمانە دەبنە پرسگركی گەورە.

 

تێبینی: ئەم بابەتە تێكەلەیەكە لە وەرگێرانی دەقی ئەسلی لارس، كە لە روژنامەی یولاند پوستنی دانمارك بلاوی كردون و تێكەلكردنی خوێندنەوەی خومم بو پرسەكە.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×