ھەرێم، ئەنفالو بەندكراوانی بادینان: نامەیەكی كراوە
د. سەردار موسی شەریف
2021-07-31   440
ئەمرۆكە
كە یادی ئەنفالكراوانی بارزان بەرز دەنێرخێنین، بێ ھەلوێستی یەك بە سەر كومەڵگای
ھەرێمی كوردستان دا خوی سەپاندوتەوە. 30 سال زورترە بە سەر رزگاركردنی ھەرێمی
كوردستان و دروستكردنی ھەرێمێكی ھێمن بو گەلی كورد لە عێراق دەگوزەرێت. لە پێناو
دروستكردنی ئاشتەوایی و تەبایی ناوخوی كوردی، بەرپرسانی بەرەی كوردستان و دوایش حكومەتی ھەرێمی
كوردستان بریاری لێخوشبونی یان بو ھەمو ئەو
كەسانەیان دەركرد كە دەستیان ھەبو لە گەل رژێمی پێشو، بە ئەوانی بەشداری لە
ئەنفالیش دا كردویانە. لەم رویەوە سوپاسی ئاستی
بەرزی ھەستكردن بە بەرپرسیارەتی بەرپرسانی ئەو كاتی بەرەی كوردستانی دەكەین. ھەمو
سالێك ئەم روژ و بیرەوەریە یاددەكرێت، ئەنفالە. لەم
روژەش بەرپرسانی ھەرێمی كوردستان بە ووتاری پوپولیستی داخوازی لە حكومەتی عێراق
دەكەن "قەرەبوی بەركەوتووانی
پروسەی ئەنفالەكانی رژێمی بەعثی عێراق" بكات.
ئەوەی
داخ ھەژەێنە، خودزینەوەی بەرپرسانە لە بەرپرسیارەتی ئەخلاقی و نەتەوەی ئەم پرسە.
لە كاتێك دەبو وەكو پێویستی یەكی مێژویی، ھەمو ئەو سەرۆك جاشانە و رەفیق حزبی و كەسانی
كە دەستیان ھەبو لە پرسەكانی ئەنفال دا، دادگایی بكرێن و لێبورینی ھەرێمی كوردستان
شاملیان نەكات. بە پێچەوانەوە، بەرپرسانی ھەرێمی كورستان لە
كێبەركێی سیاسی ھاتن ھەمو ئەمانەیان " پاداشت كرد"،
و ھەرچی پلە و پایە و ئیمتیازی لە بەر دەست ھەیانبو، پێیان بەخشرا و رەوا بینرا.
بەمەش شەرعیەتییان بە كردەوەكانی یان درا. لە گەل ئەمەش داخباری ئەوەم بزانم، حكومەتی
ھەرێمی كوردستان بو خوی چی كردووە بو قەرەبوكردنی بنەمالە و پاشماوەكانی ئەنفالكراوان؟
نە
كوردایەتی و نەش شوڕشگێری دەفروشم لەو رەوانگەیەشەوە چاو لەم پرسە ناكەم،
چونكە زوركەس ھەندەیانەوێت وویستویانە لە رێگای مێژوی شوڕشگێری و
كوردایەتی، شەرعیەت بە كردەوە چەپەل و ھەلپەرەستیخوازی خویان
بدەن. پرسی شوڕش و شوڕشگێری و كوردایەتی و نەتەوەپەرەستی لە
سەر دەستی حزبە دەسەڵاتدارەكانی ھەرێمی كوردستان بوتە بە "كراس و ماركەیەكی
بازرگانی" لە پێناو شەرعیەت دان بە كردەوەكان و
پاراستنی پێگەی خویان لە سیستەمێك بە ناو حكومەت و دەسەڵاتدار. توی حزبی
سیاسی ھەر چی دەستەواژەی وەكو " دیموكراسی"، " مافی
مرۆڤ" و سوشیال دیموكرات" و ھتد
كە بو كولتوری سیاسی ئەم روژھەلاتی ناوەراستە نامویە، وەكو تابلویەك بە دوكانی
حزبایەتی خوتان ھەلواسیوە . توی حزب شانازی پێوەیان دەكەی، كە چی بە
پێچەوانەی ناوەروك و كوكی ھەمو ئەم دەستەواژە نامووانە رەفتار دەكەیت. سەركردایەتی
سیاسی یەك نە لە روی كردار، لە روی ئاستی تێفكرین و ھزی سیاسیش لە ئاست
نیونەرایەتی كردنی ئەم دەستەواژانە نەبێت، بە چ میكانیزمێك دەتانەوێت خوتان بە
ھاوڵاتیانی ئەم ھەرێمە بە قبول كردن بدەن. ئێمە لە كومەڵگایەك دا دەژین بەرپرسی
سیاسی بە شانازی یەوە دەلێت من ھەمو شتێك بە پارە دەكرم. واتە، پارە مقیاسی ھێز و
دەسەڵاتە لە لای ئەو و حزبەكەی، نەك پێوەرە دیموكراسی یەكان و دروستكردنی باوەری
لای ھاوڵاتی. یانیش ئەو بەرپرسەی بە
دەنگی بەرزەوە دەلێت، قەی چی دەكات من ھەم بازرگان و ھەمیش سیاسی بم، ئەوە نییە لە
ئەمریكا زورینەی بەرپرسە سیاسی یەكانی بازرگانن؟
لە یادی
ئەنفالكراوانی بارزان، كە داخێكی مێژوی یە لە سەر جەستەی گەلەكەمان، باز بدەم بو
سەر پرسێكی گرینگی ھەنوكی، ئەویش دەستگیركراوەكانی بادینان. پرسێك ئێستا ئێمە و جیھان سەرقالی دەرئەنجامی تاقیكردنەوەیەكی یاسایی گرینگین لە
ھەرێمی كوردستان. زورێك لە ئێمە چاورەوانی زورمان لە حكومەتی ئێستامان
ھەبو و ھەیە. بەلام زوربەمان بێ ھیوایەتی پشتی شكاندوین. لە
كاتێك ھیچ كەس لە ئێمە دژی جێبەججێكردنی یاسا و پراكتیزەكردنی نیننن ، بەلكو بە
ھەمان شێوەش پێداگیرین لە ئەگەری ھەر سەرپێچی یەك، یاسا و دادگاكانی ھەرێم بە
شێوەیەكی جدی بە ئەركی سەرشانیان ھەلستێن،
بەلام، و بەلامەكان، بێ وەڵام ماون و دەمێنن.
دەپرسم
ئەرێ دەتوانین بەراوردێك لە نێوان ": بوچی ئەوانەی دەستیان ھەبو لە
ئەنفالكردن دا، لە لایەن بەرپرسانی سیاسی ھەرێم، گەردەنیان ئازكرا، و پلە و
پایەشیان پێدرا، لە بەشخینی ئیمتیاز ھەتا ئێستاش بو ئەم نوخبەیە دریغتان نەكردتەوە
و ناشكەن، بەلام كومەلێك گەنجی دەڤەری
بادینان، سزای 6 سال زیندانی یان بو پەسەند بكرێت؟ بەشێكی گەورەی سیاسی یەكانی
ھەرێم، روشنبیران، یاساناسان، ماموستایانی زانكو و ھتد چاورەوانی ئەوەن كە
دەسەڵاتی دادوەری بە ئەركی ئەخلاقی و یاسایی خوی ھەلستێت. دەسەڵاتی دادوەری
دەتوانێت رولێكی گەورەی ھەبێت لە بەرجەستەكردنی سیمای ھەرێمی كوردستان، و دەتوانێت
ببێت بەو دامەزراوەیە كە جێگای متمانەی ھاولاتیان بێت. ئێمە
ئەگەر چی بو خەلكی ( ئوروپا و ئەمریكا) و ھتدانی دیكە ناژین و بو رازیكردنی دلی ئەوانیش
باوەریمان بە دیموكراسی و مافی مرۆڤ نییە. ئێمە دەتوانین كولتوری دیموكراسی و
رێزگرتن لە مافی مرۆڤ دەبێت ھاوشێوەی كولتوری " پێكڤە ژیانی پێكھاتەكانی ھەرێمی
كوردستان" بەرجەستە رابگرین. رێزگرتن لە پێكەوە ژیان لە
ھەرێمی كوردستان لە بەر چاوی " شینی ئوروپایی و ئەمریكای" یەكان نییە.
بەلكو ئەمە بەشێكە لە بوھاكانی نەتەوەی و نیشتیمانی ئێمەی كورد، كە
جێگای شانازی كردنە. بە ھەمان شێوە دەبێت ئێمە رێز لە بیرورای جیاوازی
ھاونیشتیمانی یانی خومان بگرین. دەبێت پێداگیر و تاكید لە سەر ئەم راستیە بكەین لە ناخمانەوە باوەری مان بە ئاشتی، دیموكراسی و
پێكەوەژیان ھەیە. رێزگرتن لە مافەكانی تاكی ھاوڵاتی كوردستان دەبێت
یەكێك لە پرینسیپەكانی " بەھێزی دەسەڵاتداری ھەرێم" بێت. دەبێت دەسەڵاتداران خویان سەرقافلەی دژایەتی و پێشەلكردنی
مافەكانی مرۆڤ بن لە ھەرێمی كوردستان.
ئەم
ھەرێمە بلبلەی چاوی ھەمو كوردێكە بە ئەوانیشەوە كە ئێستا لە زیندانەكانی ھەرێم دان. رەنگە ئێمە پێكەوە دەیان تێبینیمان لە سەر شێوازی
حكومداری، بەكار ھێنانی دەسەڵات، حزبەكان و شێوازی ھەلسوكەوتی یان ھەبێت. پەنجەخستن
سەر كەموكوری یەكان گوناھ و پێشەلكردنی یاسا و كەسایەتی سەركردەی سیاسی نییە. ئەمە
قولایی دیموكراسی و بەھێزی ھەرێمی كوردستان بەرجەستە دەكات. سەركردەیەك كە باوەری
بە دیموكراسی، مافی ھاوڵاتیان و پشت ئەستور بێت بە ھێزی ھاوڵاتیان، باكی لە رەخنە
و ئوپوزیسیونێكی سیڤیلی چالاك نییە. خزمەتكردن و كوردینی ئەوە نییە ئەندامی
حزبێكی تایبەت بین، یانیش پشتیوانیكاری دەسەلاتدارێكی تایبەت بین. ھەمو شتێكیش رەش و سپی نییە. رەنگی سێیەم یش لەو ناوبەینەدا بونی ھەیە. لەم ھەرێمە
تەنیا موسلمان و مەسیحی ناژین. ھەشە مولحیدە و ھەشە سەر بە ئاینێكی سێیەمە و ھتد. نە
بازرگان و نەش دەڵالی كوردایەتی و شوڕشگێریم. سەردەمی قارەمانیش نییە، چونكە قارەمانە
راستەقینەكانی وڵات و نەتەوەكەم دیارن، و ھەمومان باش دەیاناسین. ئەوەی راستی بێت،
ئێمە لە وڵاتێك و كومەلگایەك دەژین كە پریەتی لە غەدر و بێ رێزی بەرامبەر ھەر چی
كە پێی دەگوترێت پیروزی نەتەوەی یە، ئەویش تاكی ھاوڵاتی یە، نەك كورسی دەسەڵات. باوكانی ئێمە و ئێوە و گەنجانی ئەم خاكە خوێنی خویان كردە
قوربانی لە پێناوی " ئازادی". ئەنفالكراوەكانی
بارزان، گەرمیان و بادینان لە بەر ئەوەی داخوازی ئازادی یان دەكرد، بەم شێوەیە لە
لایەن رژێمی دیكتاتورەوە كوتای بە ژیانی یان ھێنرا. ئەوان دژی داپلوسین سەریان
شور نەكرد.
ئەگەر ئەم 30 سالەی دەسەڵاتداری لە لایەن حزبەكانی كوردستانەوە
لە بەرچاو بگرین، دەسەڵاتداران لە دروستكردنی متمانە لە لای ھاوڵاتی كەمیان ھێناوە، لە قمەی بێ
متمانەی دەژین. ھەلسوكەوتی بەرپرسانی سیاسی و ئیداری ھەرێم فاكتەرێكی بوژێنەری
دروستكردنی پەرچەكردارە لە لایەن ھاوڵاتی یەوە. تێگەیشتنی سیاسی یەكان و
تاكەكانی ھەرێمی كوردستان زور لە یەك دورەو، و واتە دوو جیھانبینی جیاواز، كە ھیچ پردێكی پێكەوەگرێدان بەرچاو ناكەوێت. لە روی تێگەیشتن و جیھانبینی بەرپرسە سیاسی و ئیداری یەكانی
ھەرێمی كوردستان، گەورەترین پروژەی ھزری لە ناو مێشكیان دا بسورێت " كوكردنی سەروەت و
سامان"ە لە رێگای ناشەرععی و دەستبەسەرداگرتنی سامانی ئەم ھەرێمە. ھیچ شتێك لەمە مەترسیدار تر
نییە بو سەر ئاسایشی نەتەوەی. ئەمەش مانای ئەوە نییە ناتوانین ئاماژە بە كومەلێك
پروژە و پێنگاوی حكومەتی ھەرێم بكەین كە جێگای شانازی بێت. دەتوانم دەیان پروژە
لێرە رێز بكەم، بەلام ھەمو ئەمانە ناتوانن داخی ناعەدالەتی كە ھاوڵاتی روژانە
ھەستی پێدەكات و دەبینێت، سارێژ بكات.