نەخشە جیوپولیتیكی ناوچەی روژھەلات: پروژەی شامی نوێ
د. سەردار موسی شەریف
2021-06-29   521
مێژووی پروژەی شامی جدید
پروژەی شامی جەدیدی لە بنەرەتدا جێبەجێكردنی
دەستپێشخەری سەدام حسێن، سەرۆكی پێشوی عێراقە كە پێشنیاری دروستكردنی " ئەنجومەنی ھاریكاری
عەرەب" ی كردبو، و لە 16 شوباتی 1989 ئەم رێككەوتنە لە بغداد لە لایەن سەرۆكی
ھەر چوار وڵاتی عێراق، مسر، ئوردون و یەمەنی باكور، ەوە ڤاژو كراوە. ئەم رێككەوتنە
لە نەتەوەیەكگرتووەكانیش لە ژێر ژمارەی " No. 26558 " توماركراوە. نوێكردنەوەی پروژەی شامی نوێ بە دەستپێشخەری
حەیدەر عبادی سەرۆك وەزیرانی ئەو كاتی عێراق ھاتوتە ئارا، و لە دوای ئەوەش عادل
عبدالمھدی بەردەوام بووە لە سەرزیندوكردنەوەی پروژەكە بە ناوی " میكانیزمی
ھاریكاری سێ لایەنە" كە دوو كومبونەوە لەم بارەیەوە لە نێوان وڵاتانی ئەندام
ئەنجام درا ، كە یەكەمیان لە 24 مارسی 2019 و دوویەمیان لە مانگی سێپتەمبری ھەمان
سال لە كومبونەوەیەكی لاوەكی لە نەتەوەیەكگرتووەكان. لە دوای عادل عبدالمھدی، مستفی كازمی
وەكو سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق بەردەوامی داوە بە پروژەكە و لە پێناو پێشخستن و
سەركەوتنی پەیوەندی یە دیپلوماسی و تەكنیكی یەكان لە ئاستی وزارەتە
پەیوەندیدارەكان و سەركردە سیاسی یەكان بەردەوام بووە. پروژەی " شامی نوێ" یانیش "
روژھەڵاتی نوێ" دوو دەستەواژەن لە لایەن سەرۆك وەزیرانی عێراق، مستفی كازمی
یەوە لە بەرواری 20ی ئوگوستی 2020 لە چاوپێكەوتنێك لە گەل روژنامەی واشینگتون وێنەیكردوون. ھەمان بیروكە لە رێگای راپورتێك لە لایەن بانكی جیھانی، لە مارسی 2014، پێشنیاركراوە،
بەلام ئەم پروژەیە خاوەن جوخرافیایەكی بەرفروانترە كە پێشنیارەكە ھەفت
وڵاتی " مسر، عێراق، سوریا، فلستین، لبنان و
توركیا" ھەمبێز دەكات.
فاكتەرە جیوپولیتیكی یەكان
ھەر سێ وڵاتی دەستپێشخەر لە پروژەی شامی نوێ ئەوەیان بو گرینگە، كە
تایبەتە بە بوعدی سیاسی پروژەكە، پێچەوانەی پروژە پێشنیاركراوەكەی بانكی جیھانی یە، ئەویش
ئێحتیواكردنی دوو دەوڵەتی غەیری عەرەبی ئەوانیش ئێران و توركیان لە سنوری جوغرافی
جیھانی عەرەبی. ھەر سێ وڵات لە سەر ئەم پرسە كوكن دەبێت رێگری لە دەستوەردانەكانی دەوڵەتێكی
وەكو توركیا و ئێرانیش بكەن لە وڵاتانی عەرەبی و ئەگەر پێویستیش بكات روبەرویان
بنەوە. لە دیدی سیاسی ئەم دەوڵەتانە، ھەردو دەوڵەتی غەیری عەرەبی خاوەن
ئەجێندای فراوانخوازی، كولونیالیستین كە فاكتەری دروستكردنی ناسەقامگیری و ئاسایشن
لە وڵاتانی عەرەبی. بە ھەمان شێوەش ھەردو دەوڵەت پشتگیری لە رێكخراوە توندرەوەكان
دەكەن كە مەترسین بو سەر ئاسایشی ناوخوی وڵاتانی عەرەبی. لەم رەوانگەیەوە، ھەر سێ
دەڵەت لە سەر ئەمە كوكن كە پێویستە پێكەوە
دژایەتی ھەرشێوازێك لە شێوازەكانی تیروریسم بكەن.
گرێدراوە بە بابەتی سەرەوە، دەرئەنجامی كومبونەوەی
25 ئوگوستی 2020ی سەركردەی ھەر سێ وڵات، عێراق، مسر و ئوردون لە سەر كومەلێك پرسی
گرێدراو بە روژھەلاتی ناوەراست كە بەشێكی ھەرە زوری گرێدراوەبووە بە پرسەكانی كە
بەروكی وڵاتانی عەرەبی گرتوتەوە و بەشێكیش گرێدراون بە پرسەكانی ھاوسەنگی ھێزی
ھەرێمایەتی. ئەو پرسانەی كە بوتە مژاری سەرەكی كومبونەوەی سەركردەكان بریتی بونە
لە قەیرانی سوریا، لیبیا و یەمەن. بوچونی سیاسی و دیپلوماسی سەركردەكانی ئەم وڵاتانە
ئەوەیە، واتە رەوانگەیەكی ھاوبەش و كوك، یان ھەیە كە قەیرانی ئەم وڵاتانە پێویستی بە رێككەوتن و
پەیداكردنی رێگەی چارەسەری سیاسی ھەیە. لەم رویەش ھەرجورە دەەستەوەردانێكی دەرەكی
بە تایبەتی وڵاتانی ھەرێمایەتی لە ناكوكی ناوخوی ئەم وڵاتانە رەتدەكەن چونە بوچوی یان ئەوەیە دەبێتە ھوكاری
ئالوزتركردنی رێگە چارەسەری قەیرانەكان. ھاوكات پێكەوە پێداگیریان لە سەر پرسێكی ھەرە
گرینگی ئێستای ژینگەی قەیراناوی سیاسی روژھەلاتی ناوەراست و باكوری ئەفریقایان
كردوتەوە و عێراقیش بە كێشەیەكی وھاوە دەنالێت كە پرسی كوردە و لە سالی 2017
گشتپرسی كراو و كورد بە گشتی دەنگی یان دا بە سەربەخوی ھەرێمی كوردستان. ئەویش
پرسی " یەكگرتووی خاكی وڵاتان"ی عەرەبی یە و بە ھەمان شێوەش
ھەولەكانی یان دەخەنە كار لە پێناو رێگریكردن لە دەستوەردانی ولاتانی دەرەوە لە
كاروبواری ناوخوی جیھانی عەرەبی. واتە بێجگە لەوەی كە سەروەری ولاتانی عەبەری بو
ھەرسێ دەوڵەت گرینگە، بە ھەمان شێوەش سەروەری ناوخوی ھەمان وڵاتان گرینگە. لە سەر
ئاستی كێشەكان، پرسی فلستین كە بە یەكەك لە پرسە جەوھەری یەكانی جیھانی عەرەبی
دێتە پێناسەكردن و فاكتەرێكی نەگورە لە پەیوەندی یەكانی وڵاتانی عەرەبی لە گەل
ولاتە زلھێزەكان و جیھانی دەرەوە، ئەویش پرسی فلستین-ئیسرائیل دە، كە بوچونی ھەر
سێ وڵات ئەوەیە، پشتگیری و جەخت لە سەر جێبەججێكردنی رێككەوتنی 1976ی دیاركردنی سنوری نێوان فلستین-ئیسرائیل دەكەن. ئەمە
بە واتایەكی دیكە، وڵاتانی عەرەبی دان بە دەوڵەتی ئیسرائیل دەنێن كە ئەویش بەشێكە لە پروژەی " دەەستپێشخەری ئاشتی عەرەبی the Arab Peace
Initiative".
پرسێكی سەرەكی كە لە ناو مێشكی ھاوڵاتیانی عەرەبی و
بگرە شرۆڤەكارنی سیاسی دروستبوتەوە ئەوەیە، ئایا ئەم پروژەیە سەرەكەوتن بە دەست
دەھێنێت؟ یانیش پروژەیەكە كە لە قەبارەی توانای سیاسیاسی سەركردەكانی ئەم وڵاتانە
گەورەترە كە جێبەجێ بكرێت؟ ئەگەر چاو لە ئەنجومەنی ھاوكاری خەلیج بكەین، دەبینین
كە ھەلسوكەوتەكانی قەتەر چی بە سەر پرسی یەكگرتووی گوتاری سیاسی و ھتدی لەم دەڤەرەی ھێناوە. ئەی
كومكاری عەرەبی؟ سەركەوتنی ئەم پروژەیە بەند و بریتی دەەبێت لە ھەبونی رویا و ستراتێژی یەكی یەكگرتووی لە نێوان
وڵاتانی خاوەن پروژە و پشودرێژی. ھەروەكو لە سەرەوە ئاماژە پێكراو یەكێك لە
ئارمانجە سەرەكی یەكانی پروژەكە بریتی یە كە دروستكردنی سیستەمێكی ئاوێتەی عەرەبی لە
بوارەكانی" سیاسی، ئابوری و لەشكەری" كە ھاوشێوەی پروژەی دروستكردنی
" یەكێتی ئوروپا یە كە لە دەستپێك بە ناوی مجتمع الصلب والفحم الأوروبي"
دروستبو لە پێناو دابینكردنی بەشێك لە پێداویستی ولاتانی ھاوبەش، كە بوعدی سیاسی و
ستراتێژیكی پێوە دیار بو. تایبەت بە پرسی پروژەی شامی نوێ، " مسر لە بواری
توانا مرۆڤی یەكان، عێراق سەرەچاوەی وزە/نەفت و ئوردونیش بوئدی جوغرافی واتە خالی
پێكەوەگرێدان" ی ئەكتەرەكان رول دەبینن.پروژەی یەكێتی ئوروپا خاوەن رویایەكی
بەرفروان بو، كە سەركردەكان و ھاوڵاتیان و كەرتی تایبەت پشتگیری یەكی بەھێزیان لە
بون بە ئەمری واقعی پروژەكەیان دەكرد. ئەوەی جێگای پرسیارە تایبەت بە پروژەی شامی
نوێ، ئەوەیە، ئایا سەركردەكانی ھەرسێ ولات ھاوشێوەی وڵاتانی ئوروپا ھەمان رویا و
بوچونیان ھەیە؟ كروكی سەركەوتنی پروژەكە لێرەوە دەسپێدەكات بە تایبەتی كە ھەر سێ
وڵاتیش لە روی پێكھاتەی كومەڵایەتی جیاوازی گەورەیان ھەیە. ئەگەر پروژەی یەكێتی
ئوروپا بەرھەمی "مادەی خام" بو كە پێویستی یەكای
بەھێزی پیشەسازی وڵاتانی ئوروپا پێویستی یان پێ ھەبە، ئەوە بە ھەمان شێوەش پروژەی
شامی نوێ پێكھاتەی دوو مادەیە: نەفت بەرامبەر وزەی كارەبا. عێراق پێویستی یەكی جدی بە وزەی كارەبا ھەیە،
و مسریش یەكێككە لە وڵاتانی ناوچەكە لەم بارەیەوە رێژەیەكی زور كارەبا بەرھەم
دەھێنێت و بە وڵاتانی وەكو ع. سعودیە، یونان، قبرس، سودان و ھتد دەفرشێت. و مسر
ھەروەھاش خاوەن زورتر لە 15 پالاوگای نەفتە، كە لەم بارەیەوە دەتوانێت یارمەتی
عێراق بدات. ئەمە پرسێكە واشینگتون پشتگیری یەكی جدی لێدەكات لە پێناو كەمكردنی
رولی ئێران لە عێراق و ھەروەھاش لێدان لە بەرژەوەندی یە ئابوری یەكانی ئێران لە
عێراق لە وانەش كارەبا كە سالانە زیاتر لە 2 ملیار دولار بو ئێران دابین دەكات.
چوارچێوەی سیاسی پروژەكە
سەركردایەتی سیاسی ئێستای عەرەبی لە دەستوەردانە دەرەكیەكان بێزارن و ھەست بە لاوازی دەكەن، بویە لە رێگای دارشتنی
پروژە و ستراتێژی ھاوبەش رێگر بن لە ھەمو دەستوەردانەكان بە تایبەتی لە لایەن دەوڵەتانی
ھەرێمایەتی یەوە. بە ھوی بونی ناكوكی پێكھاتە كومەلایەتی وڵاتانی عەرەبی
دەستوەردانی دەرەكی زور ئاسانە، و سەركردەكانی وڵاتانی عەرەبی لە ئاستی
چارەسەركردنی ئەم جورە پرسانە "بێچارەی
" یان پێوە دیارە، و ئەمەش پێگەی وڵاتانی عەرەبی لە ئاستی ھەرێم و جیھان دا
لاواز كردوتەوە وەكو وڵاتی سەقامگیر لە روی سیاسی، ئابوری و كومەلایەتی. ھەروەھاش
ئەم لاوازی سەركردایەتی عەرەبی ھەتا رادەیەكی باشیش شەرعیەتی سیستەمی سیاسی
وڵاتانی عەررەبی خستوتە ژێر پرسیارەوە. لەم رویەوە سەركردەكانی عەرەبی بە دوای
رێگە چارەیەك دەگەرن، كە ئەم پروژەیە ئارمانجی ئەوەیە كە ھیوایەتێك لە ناو دلی
ھاوڵاتیان دروست بكاتە.
ئاماژەكان بو ئەوە دەچن كە ھەر سێ وڵات لە سەر ئەوە
كوكن كە ئەم پروژەیە پێویستی بە بەرفروانكردنی ھەیە. بویە، ئەكتەرێكی گرینگی
عەرەبی و ناوچەكە ع. سعودیە بێ شك ویستی ئەوەی نییە كە لە دەرەوەی پروژەیەكی وەھا
بمێنێت، پروژەیەك كە كاریگەری راستەوخوی سیاسی، ئابوری و ستراتێژیكی ع. سعودیە
ھەیە و دەبێت. لە روی سیاسی ناوچەكەش ئەم وڵاتە مەیلی بەشداریكردنی ھەیە كە یەكێك لە فاكتەرەكان
بریتی یە لە سەركێشی كردنی بەرەی دژە ئیران و ئێحتیوای ئەم وڵاتە. بە ھەمان شێوەش
ئیماراتی عەرەبی، ئەگەر چی وڵاتێكی بچوكە، بەلام بەھێز و خاوەن كاریگەرە لە
سیاسەتی ناوچەكە و ھاوشێوەی ع. سعودیە دژی دەستوەردانی ئێران و بەرزەفریەكانی توركیایە لە ناوچەكە. ئیمارات بە
ھەمان شێوەش چالاكانە بەشدارە لە شەری یەمەن و دژی پێگەی ئێران لەم وڵاتە و بگرە
ھەتا رادەیەكیش لە عێراق و سوریا و لیبیا چالاكە و خاوەن قسەیە. خالێكی گرینگی
ئەم پروژەیە پێویستی بە ئاماژە پێكردنە، ئەویش دروستكردنی پەیوەندی لە گەل ئیسرائیلە، كە
گرینگ دێتە ھەژماردن. بە جێبەجێكردنی رێككەوتنی ئیبراھیم لە سەردەمی ئیدارەی ترامپ
و نەتەنیاھو كومەلێك وڵاتی عەرەبی بە تایبەتی ئیمارات كومەلێك رێككەوتنیان لە گەل
ئیسرائیل خستە بواری جێبەجێكردن لەوانەش پەیونەدی سیایس و دیپلوماسی، ئابوری و
ئاسایش. ئەمەش ئێرانی لە ناوچەكە تورە كردوتەوە ھەرەشەی لە وڵاتانی كەنداو بە
تایبەتی ئیماراتی كردوتەوە. ئیسرائیل بە ھەمان شێوەش لوبی كردووە لە بەرژەوەندی
ئیمارات كە ئەمریكا ئەو فروكە ئێف-35 انەی كە بەشی توركیا بون لە پروژەكە دوای بە
كار ھێنانی سیستەمی ئێس-400 لە لایەن توركیاوە، كە لە پروژەكە دەركرا، بفرشرێت بە
ئیماراتی عەرەبی. بویە، لەم رویەوە لە ئەگەری بونی ئیسرائیل بە ئەندام لە پروژەیەكی
وەھا، بێ شك پرسی پەیوەندی یەكانی عێراق و ئیسرائیل دەبێتە روژەڤێك، سەرەرای ئەوەی
بونی ئیسرائیل لە پروژەكە تەكانێكی گەورە دەبێت بە ھوی ئاستی پێشكەوتنی ئیسرائیل و
سود وەرگرتن لە تواناكانی ئیسرائیل. بەم ھویەش ئاماژە بەوە دەكرێت كە ئالوگوری
ئیسرائیل لە گەل وڵاتانی عەرەبی تەكانێكی گەورە دەخوات. لە پال ئەمە، وەزیری
دەرەوەی ئیسرائیل لە كوتای یەكانی سالی 2019 پێشنیاری دروستكردنی ھاوپەیمانی یەكی
عەرەبی و ئیسرائیل كرد كە خەلیج فارس بە دەریای ناوەراست ەوە گرێبدات. ئەم بیروكەی ئیسرائیل دوو تایبەتمەندی ھەیە،
یەكەمیان دروستكردنی رێگای شەمەندەفر لە پێناو " ئالوگوری بازرگانی و ھاتوچوی
مرۆڤەكان"، دوویەم، ئاسایش، و گورینی رێرەوی نەفتی خەلیج لە رێگای بوریەوە بو بەندەرەكانی
عەقەبە و دەریای ناوەراست و دەریای سور لە پێناو كەمكردنی گوشارەكانی ئێران لە
خەلیج فارس.
لە پال ئەم ھەولی وڵاتانی ناوبراو، جێگای ئاماژە
پێكردنە، ھەم ئێران و ھەم توركیاش پروژەی تایبەت بە خویان ھەیە بو روژەھەلاتی ناوەراست.
توركیای ئەردوغانی لە رێگای ئێخوان موسلمانەكان و پشتگیریكردن لە رێكخراوە
توندرەوەكانی ئیسلامی و جیھادی لە سوریا و لیبیا دەرگای دەستوەردانی لەشكەری لە كاروبواری ناوخوی
وڵاتانی عەرەبی پەیدا كردوتەوە. لەم رگایەوە ئەردوغان دەیەوێت ویستی خوی بە
سەر عەرەبەكان بسەپێنێت. ئەمەش بوتە ھوكاری پێكدادن لە نێوان توركیا و سەركردەكانی
عەرەبی بە شێوەیەك بەشێكی زوری وڵاتانی عەرەبی بایكوتی كالای توركیایان كردووە و
ئەمەش گورزێكی گەورەی لە ئابوری توركیای داوە، بە تایبەتی ع. سعودیە. پەیوەندی
یەكانی مسر و توركیا لە دوای سالی 2013 یەوە لێكدابرانێكی گەورەی بە خویەوە
بینیوە، و ئێستاش ئەردوغان ھەمو جورە تەنازولێكی بو سیسی و مسری كردوتەە لە پێناو
ئاسایی كردنی پەیوەندی یەكان. ئەمەش سەركروتنێكی گەورەیە بو سیسی و مسر لە ئاستی
وڵاتانی عەرەبی و ناوچەكە. ئەردوغان باش دەزانێت كە مسر كاریگەری گەورەی ھەیە لە
سەر وڵاتانی عەرەبی و لەم رویەش ئەردوغان بە پێویستی دەەزانێت كە بە ئاسای كردنی
پەیوەندی یەكان دوبارە بگەرێتەوە ناو كومەلگای عەرەبی، بەلام بە خواستی عەرەبەكان
نەك بە خواستی ئەردوغان. مسر كە ع. سعودیە و ئیماراتیش پشتگیری دەكەن لەم رویەوە،
بە ئاسای كردنی پەیوەندی یەكان لە گەل قەتەریش دەیانەوێت پێگەی توركیا ھێشتا
لاوازتر بكەن. ئێرانیش بە ھوی پشتگیری لە لایەنە شیعەكان لە وڵاتانی عەرەبی "
بەرەی مقاومەی" دامەزراوندوتەوە كە ھەم دژی ئەمریكا و ھەمیش دژی توركیا و
وڵاتانی عەرەبی وەكو ع. سعودیە شەر دەكات. ئێران توانیویەتی ئاسایشی سیاسی و ناخوی وڵاتانی عەرەبی
لەرزوك بكات. بەو پێیەی كە عێراق بە شێوەیەكی جدی و بەھێز بە ئێرانەوە
گرێدراوە و لایەنە شیعەكان بە ھەمان شێوە ھاوكارن لە بەھێزبونی پێگەی ئێران لە
عێراق، پرسێكی جەوھەری ھەیە لەم بارەیەوە، ھەتا چ رادەیەك عێراق دەتوانێت ئێران
لەم پروژەیە ئێھمال بكات یانیش لە بەرژەوەندیە ئابوری یەكانی ئێران بدات؟
ئەگەر چاو لە نەخشەی سیستەمی عەرەبی ئێستای وڵاتانی
عەرەبی بكەین، ئەوا بومان رون دەبێتەوە بە سەر سێ بەرەدا دابەش بونەتەوە،
یەكەمیان، بەرەی میانرەوەكان، پێكھاتون لە وڵاتانی وەكو مسر، ع. سعودیە، ئیمارات،
كوێت، بەحرێن و ئوردون و ھەندێك حزبی لبنانی و مەغرب، تونیس، دوویەم، بەرەوەی
بەرگریی یان مقاومە، پێكھاتون لە وڵاتانی ئیران، سوریا، حزب اللە لبنان، حەماس و
جیھادی ئیسلامی و ھەتا رادەیەكیش سودان و ئەلجەزائێر. بەرەی سییەم، ھێزە ئیسلامی
یەكان، بریتین لە توركیا، قەتەر و ئێخوان
موسلمان. بویە، رەنگە لە پێناو گورینی ھاوسەنگی/ بالانسی ھێزە لە روژھەلاتی ناوەراست، دروستبونی بەرەی شامی نوێ لە لایەن مسر، عێراق و ئوردن، رەنگە ھیوا بەخش
بێت بو بەشێكی ین.
1-رەھەندە جیوپولیتیكی
پێشخستنی سیستەمێكی عەرەبی، نوێكردنەوەی دیپلوماسی ناوخوی عەرەبی، ھاوسەنگی ھێز بە تایبەتی ئێحتیواكردنی ئێران و توركیا
پشتگیری ئەمریكا، پاراستنی سەروەری خاكی وڵاتانی عەرەبی، سەربەخوی و سەروەری، یەكگرتووی
پێگەی جیوستراتێژژی مسر، لە ھەمو رویەكەوە، مسر دەتوانێت وەكو بوزێنەری سەركەوتنی پروژەكە بێتە پێش ھەم لە رروی توانا لەشكەری، دیپلوماسی جیھانی و عەرەبی، دروستكردن و راگرتنی ھاوپەیمانی لە سەر ئاستی ھەرێمایەتی،
ھاوسنور بون لە گەل دەریای ناوەراست، كەندوی فارس، رێكخراوی دەریای سور.
چالاكی یەكانی مسر لەم دەڤەرە لە پێناو دورپێچكردنی توركیا و رێگریكردن لە دەستوەردانەكانی، بە تایبەتی لە لیبیا، سوریا و یەمەن و قەرنی ئافریقیا
ھاوپەیمانی یەكە رویایەكی عەرەبی پێشكێش دەكات لە سەر بنەمای بەرژەوەندی یەكانی ئابوری، ئاسایش و سیاسی
2-تەحدیات و دەرفەتەكان
پشتگیری ئەمریكا و وڵاتانی خەلیج
پەیوەندی یەكانی ئێران-عێراق
خواستی واشینگتون بو دوركردنی عێراق لە پروژەی ھەژەمونخوازی روسیا و چین
ھەولەكانی ئێران و توركیا لە پێناو شكەست ھێنان بە پروژەكە لە رێگای بەكار ھێنانی ئامرازە لە بەر دەستەكان
بو ئێران سوروا و عێراق گرینگە، چونكە شادەمار و پردی دروستكردنی پێگەی جیوستراتێژیكی ئێرانە بو دەریایی ناوەراست بە تایبەتی بەندەرە ئاویەكانی سوریا لاتەقیە لە سەر دەریای ناوەراست، پشتگیری لە حزب اللە