سیاسەتا دەرڤەیا توركیا: داكەتنا توزگەڤسكا شەرێن روژھەلاتێ

د. سەردار موسی شەریف
  2021-06-12     403
لە ماوەی چەند سالی رابوردوو پەیوەندیەكانی توركیا- ئەمریكا لە سەر كومەلێك پرس ‎توشی تێكچونێكی گەورە بوتەوە، بە شێوەیەك زورێك لە شرۆڤەكاران باسی ئەوەیان دەكرد ئەمریكا خەریكە " بای بای" لە گەل توركیا دەكات لە روی پێناسەكردنی وەكو‎ ھاوپەیمانێكی ستراتێژی. ناكوكی یەكان لە سەردەمی تترامپ گەیشتە ئەو رادەی كە ئێستا ئەمریكا خەریكە بنكەی لەشكری لە سەر خاكی یونان بە تایبەتی لە دورگەی كرێتا  بە ناوی " Souda Bay"‎ دەكات.  ئەم پێنگاوەی ئەمریكا لە دوای تەحەدیكردنی ‎و ھەرەشەكردن لە ئەمریكا دێت ھەم بە داخستنی بنكەی ئینجرلیك و ھەمیش ‎بە خو نێزیكردن لە بەرەی روسیا كە ئێران و چین یش بەشێكن لەم بەرەیە و ھەولە ھاوبەشەكان ئەوەیە پێگەی ئەمریكا لەم جوغرافیایە لاواز بكەن. ‎ بویە، بە رێككەوتن لە گەل یونان لە پێناو دروستكردنی بنكەی لەشكەری، ئەمریكا نامەیەكی كراوە بو توركیا دەنێرێت كە ھەلسوكەوتی ئێوە ئێمەی ئەمریكا بێ ئالتەرناتیڤ بەجێ ناھێلێت. ‎ بو ئەمریكاش ھیچ شتێك رەنگە لەوە باشتر نەبێت كە دوژمنی سەرسەختی توركیایە، ئەویش یونان. توركیا و یونانیش ‎پەیوەندی یەكی كێشەداری مێژوی یان پێكەوە ھەیە. ‎لە لایەكی دیكە، بەرزەفریەكانی توركیا لە دەریای ناوەراست بوتە ھوكاری دروستكردنی كێشەگەلێك بو بەشێكی زور لەو دەوڵەتانەی كە ھاوپەیممانی ستراتێژیكی ئەمریكان لە دەڤەرەكە، و ھەولەكانی توركیا ‎ بوگوشارخستن لە سەر ئەم دەوڵەتانە لە پێناو ‎پاراستنی بەرژەوەندی یەكان، ژینگەیەكی ناتەندروستی دروستكردوتەوە. ئەمە بێجگە لەوەی، رێككەوتنی ئەم دوایانەی توركیا و لیبیا تایبەت بە پرسی ‎دیاركردنی سنوری دەریای‎ كە بەشێكە لە دوكتورینی تازەی جیوستراتێژیكی توركیا بە ناوی " ماڤی ڤاتەن"، بێ رەچاوكردنی ‎رێككەوتنە جیھانی یەكان، بوتە ھوكی دروستكردنی ناكوكی گەورە لەم دەڤەرە.‎

دوای ھاتنی بایدن بو سەر دەسەڵات، ماوەیەكی زور ئەردوغان چاوەرێی پەیوەندی تلفونی بو، بەلام ھەر ئەو تەلەفونە چاورەوانكراووەكە لە كاتی خویدا كە بو ئەردوغان زور پێویست بو، نەكرا.  ئەردوغان ھیوایەكی گەورەی لە سەر ئاساییكردنی پەیوەندی یەكانی لە گەل ئەمریكا بە تایبەتی ئیدارەی بایدن ھەلچنیەوە. لە روی سیاسی یەوە ئەردوغان باش لە ھوكارەكانی ھیوایەكی وەھا تێدەگات.‎ بێ پشتگیری ئەمریكا، توركیا لە روژھەلاتی ناوەراست، باكوری ئەفریقیا و قەرنی ئەفریقیا، پێگەی خوی لە دەست دەدات. لە لایەكی دیكەش ئەوە وە نەبێت توركیا بو ئەمریكا بایەخی نەبێت یانیش نەمێنێت. ل سنوری جوغرافی ئەم دەڤەرە كومەلێك قەیران ھەن كە ھەم ئەمریكا و ھەمیش توركیا بەشداری كارایان ھەیە و ئەمەش وا دەكات لە روی دیپلوماسی، سیاسی و ستراتێژیكی یەوە، ھەردوكیان پێكەوە كار بو ئاسایی كردن و كوتایی ھێنان بە قەیرانەكان بكەن. لەم دوایەنە كومەلێك وەفدی بالای ئەمریكا و توركیا چاویان بە یەكتر كەوتوتەوە. بەشێكیان ئامادەكاری بو ‎كومبونەوەی " بایدن-ئەردوغان" دەكەن كە لە پەراوێزی كومبونەوەی ناتو، دیدارێكی وەھا پێكدێت. دواین وەفدیش بریتی بو لە جێگری وەزیری دەرەوەی ئەمریكا وێندی شێرمان كە لە گەل ھاوتا توركیەیەكی كو بو.

لە پێناو ئامادەكاری بو كومبونەوەی نێوان بایدن- ئەردوغان، توركیا لە یەكەم ھەنگاو پسپورە روسیەكانی كە ئەركیان راھێنانە بە پسپورانی لەشكەری توركیایە تایبەت بە پروگرامی " ئێس-400" ی ناردە روسیا. ئەمە بە ھەنگاوێكی باش دەبینرێت لە لایەن ئەمریكایەكانەوە و بگرەش ناتو. یەكێك لە خالە جەوھەریەكانی ناكوكی ئەمریكا-توركیا پرسی ‎پروگرامی ئێس- 400ە سیستەمی بەرگری روسیا بووە. وەكو كاردانەوە ئەمریكاش توركیای لە ‎بێجگە لەوەی كە لە فروكەی ئێف-35 ی  بێ بەش كرد، لە ھەمان كاتیش لە پروژەكەش دەرخرا وەكو وڵاتێكی كە بەشدارە لە بەرھەمھێنانی ئەم جورە فروكەیە. ‎كومەلێك بابەت كاریگەری یان دەبێت لە سەر باشتربونی پەیوەندی یەكانی ئەمریكا وتوركیا، كە لێرە خالێكی جەوھەری ئەوەیە ‎گرێمانەدەكرێت توركیا‎ تەنازولاتێكی گەورە بو ئەمریكا بكات‎.

لە سەر ئاستی سیستەمی سیاسی جیھانی، ‎توركیا ھێزێكی گرینگی ھەرێماتی یە كە خاوەن بەھایەكی یەكجار گرینگە بو زورێك لە ئەكتەرەكان لەوانەش ئەمریكا، ‎روسیا، چین و ‎ئوروپاش. ھیچ كام لەم ئەكتەرانە لە سیاسەتی دەرەوەی خویان توانای ‎ئێھمالكردن وەیانیش گوشەگیركردنی یەكجاری توركیایان نییە‎. تورككیای سەردەمی ئەردوغان زور جیاوازە لە توركیای سەردەمی حزبە سیكولارەكان كەبنەما و ستراتێژی سیاسەتی دەرەوە و ئاسایش یان لە پەیرەوی ‎ستراتێژی یەكی " جێگیركراو  status quo" دەكرد و دورەپەرێز بو لە دەستوەردان لە قەیرانەكانی ھەرێمایەتی و جیھانی بەو شێوەی كە لە سەردەمی ئاكپارتی و ئەردوغان دەبینرێت. لە لایەكی دیكەوە، ئەكتەرە ئاماژە پێكراوەكان نەك توانای ئێھمالكردنی توركیایان نییە بگرە  لە ھەمو ئەو حیساباتە جیوستراتێژیك و جیوسیاسی یانەی كە پەیوەندی بە دروستكردنی ھاوسەنگی ھێزەوە ھەیە چ ھێزی نەرم بێت، یانیش ھێزی وشك، یانیش بەرژەوەندی یە مادی یەكان، ئەەی راستی بێت، حیسابی پێویست و جدیش بو توركیا كراوە‎. لەم رویەوە، سیاسەتی دەرەوەی ئاكپارتی لە سەردەمی ئەروغان خوی لە بلوكبەندی و جێگیركردنی ھەمو ھێلكەكان لە یەك سەبەتەدا دورخستوتەوە. ئاكپارتی و ئەردوغان كار لە پێناو ‎بەرژەوەندیەكانی توركیا دكەن‎ نەك ‎بەرژەوەندی ھاوپەیمانەكانی یان لە ناتو یان شوێنكی دیكە.  ھەر لایەنێك ‎بتوانێت بەرژەوندیەكانی توركیا لە بەر چاو بگرێت، بێ شك توركیایی ئەردوغان لە پەیوەندیە دولایەنەكان، ‎بەرژەوەندی یەكانی لایەنی بەرامبەری  لە بەرچاوگرتوتەوە. ‎‎كێبەركێ روسیا و توركیا لە سوریا، لیبیا و بگرە شەری ئازەربایجان-ئەرمینیا لە ناگورنوقەرەباخ نمونەیەكی باشی ئەم راستی یەن، كە روسیا و توركیا رەچاوی بەرژەوەندی یەكانی یەكتریان كردوتەوە بە شێوەیەك كە ھەردولا لە قازانج بكەن. ئێستا لە ھەمو كاتێك باشتر و زورتر ئەردوغان پێویستی بە سەركەوتنێكی دیپلوماسی لە ئاستی بالا داھەیە كە نە بایدن و نەش پوتین ھیچ پەلەپەلیان نییە لەم بارەیەوە بە ھەمان شێوەی كە ئەردوغان پێویستی پێیەتی.

بوچی لێكتێگەیشتتنێكی وەھا بو توركیا و روسیا گرینگ دەبێت و پێویستیشە رێز لێی بێتە گرتن. لە چەند ناوچەیەكی جوخرافی ھەرێمایەتی نێزیك ھەم توركیا و ھەمیش روسیا كێبەركێ یانە لە سەر بەھێزكردنی پێگەی خویان. ئەگەر لەم ناوچانە روسیا لە ژینگەیەكی بەرگریكار دا بێت، ئەوا توركیا ھێرش بەرە، بە تایبەتی لە دەڤەرەی ئوروئاسیا و قەفقازو بگرە تایبەت بە ئوكراین و كرێما. روسیا باش دەزانێت ئەگەر رەچاوی بەرژەوەندی یەكانی توركیا لەم دەڤەرە نەكات، ئەوا توركیا رەنگە برواتە پال ھاوپەیمانی ناتو و ئوروپا و گوشارەكان بو سەرروسیا بەھێزتر بن، بویە رەچاوكردنی بەرژەوەندی یەكانی توركیا باشترە لە حالەتێك كە توركیا لە پرسەكانی پەیوەستدار بە بەرژەوندی روسیا نەچیتە پال ھاوپەیمانی ناتو و ئوروپا لەم دەڤەرە. ئێستاكە چاوەكان بریون سەر كومبونەوەی نێوان " ئەردوغان- بایدن" و " بایدن- پوتین" و دوایش نێوان " پوتین- ئەردوغان". ئەمە دێتە واتای چی؟ لە ئاستی دیپلوماسی وسیاسی دا ئەردوغان ئێستا وەكو یەكێك لە كەسایەتی سیاسی بەھێز لە مەیدانی دیپلوماسی جیھانی خاوەن كاریگەرە. ئەمریكا پێویستی بە توركیایە لە كومەلێك لە دەڤەر و ناوچەی جیھانی، بە تایبەتی لە پرسی ئەفغانستان كە توركیا وەكو ھێزی ناتو بەشدارە و توركیاش مەیلی زوری ھەیە لە ئەفغانستان رولێكی گەورەتر بگرێتە دەست. ھەر چەندە تالیبان لەم دوایەنا ھوشداری داوەتە توركیاش كە دەبێت لە ئەفغانستان دەبچێت. ئەمە پەیامێكی مەترسیدارە، و لاواز بونی پێگەی توركیا لە ئەفغانستان رەنگە بو وڵاتێكی وەكو چین، ھندستان و روسیا و ئێرانیش زورگرینگ بێت و لەم رویەش ب شك پشتگیری لە تالیبان دەكەن. ‎ بەھێزبونی توركیا لە ئەفغانستان كێبەركێی و ھەژمونخوازی دوبارە نێوان ئێران- توركیا بەھێز دەكات ھاوشێوەی پرسی سوریا كە ھەردوكیان لە كێبەركێی جدی دان.
یەكێك لە فاكتەرە بەھێزەكانی كە دەتوانێت بە سودی توركیا دا بشكێتەوە پاكستانە، كە پێگەیەكی بەھێزی ھەیە لە ناو كومەڵگای ئەفغانستان و بە ھوی ھاوپەیمانی مێژویی نێوان توركیا و پاكستان، دەكرێت لە شوێنی ئەمریكا توركیا و پاكستان پێكەوە ھاوكار بن بو ئەوەی سەقامگیری بگەرێنەوە بو ئەفغانستان. ئەمە پێنگاوێكە كە رەنگە لە كولیسەكانی بریاری سیاسی ئەمریكاش دیراسە كرابێت. بویە دەبینرێت، ئەگەر پەیوەندی یەكانی ئەمریكا و توركیا لە دوای كومبونەوەی بایدن-ئەردوغان دەرئەنجامی باشی ھەبو، ئەوا رەنگە لەم دەڤەرە بالانسی ھێز لە بەرژەوەندی توركیا  توشی گوران بێت ‎. بە واتایەكی دیكە ‎ ئەمریكا لە پێناو كەمكردنی گوشارەكان بو سەر خوی، دەیەوێت رولێكی زیاتر بەتوركیا بدات. ئەمە ‎ھەمان ستراتێژی سەردەمی ‎ ئوباما بو كە لە بەڵگەنامە نھێنی یەكانی سەرۆك ئوباما ناسرا بە "PSD-11 " بە رونی ئاماژە پێكراوە. ھەر ئەم بوچونە بەشێكە لە بەرزەفریەكانی ئەردوغان لەم ناوچەیە. ھوكارەكەش ئەوە بو كە ئەردوغان وێنەیەكی جوانی " پێكەوە گرێدانی ئیسلام و دیموكراتی" پێشانی وڵاتانی روژئاڤاو جیھانی ئیسلامی دا، كە بەھاری عەرەبی ھەر ھەموی سەروژێر كرد. ئێستا توركیا ھەر ئەو رولەی ھەیە بە شێوەیەك كە بەرژەوەندی خوی دەپارێزت و خوی لە ئەمریكا دوركردوتەوە، بەلام ئەمریكا دەیەوێت لەم رویەوە لە ھەندێك بواردا توركیا بو پاراستنی بەرژەوەندی یەكانی خوی بەكار بێنێت و كەمێك پشو بدات بێ ئەوەی كە ئەم دەڤەرەی لە دەستتی بچێتە دەر. بویە، باشتر بونی پەیوەندی یەكانی ئەمریكا و توركیا لەم رویەوە ھەم بەھێزی توركیا پێناسەدەكات و ھەمیش گوشارەكان لە سەر ئەمریكا كەم دەكاتەوە، چونكە ئەمریكا ئەو كات داخوازی ئەوەی ھەیە لە توركیا كە خوی لە ئێران دور بكاتەوە ە نەبێتە ھوكاری ئەوەی كە ئێران لە روژھەلاتی ناوەراست بەھێز بێت.
قەیرانەكانی لیبیا، سوریا، قەتەر، قەرنی ئەفریقیا  و كە ھوكارەكانی بە بوھاری ئەرەبی دەگەرێتەوە،  توركیای كردوتە گەمەكەرێكی سەرەكی. ‎دەستوەردانە سەربازی و سیاسی یەكانی توركیا بوتە ھوی بەھێزبونی پێگەی توركیا و ئەكتەرێكی حیساب بو كراو. ‎توركیا چوتە ناو كومەلێك گەمەی چارەنوسساز كە ‎ دەرئەنجامەكان ھەتا ئێستاش دیارنین. ‎بەلام خوراگری توركیا لە كایە جیاوازەكان بە تایبەتی لە لیبیا، سوریا كە كێبەركێ لە گەل ئەكتەرە گەورەكانی ئوروپا و جیھانی عەرەبی دەكات، كە ھەر ھەمویان بو توركیا گرینگن لە گەمەی دیپلوماسی و بگرە لە گورینی ئەم گەمەیە بو " بەرژەوەندی و دەستكەوتی مادی" لە داھاتودا. ئێستا توركیا ھەولەكانی خوی چركردوتەوە كە پەیوەندی یەكانی خوی لە گەل مسر ئاسایی بكات و بە ھەمان شێوە و مێتودی كاركردن لە گەل روسیا، ھەم توكیا و ھەمیش مسر قازانجدار بن. ئەوەی راستی بێت ھەتا ئێستا توركیا مەرجەكانی مسری قبول كردوتەوە و تەنازولاتی گەورشی كردوتەوە كە پێگە و متمانەكردن بە ئەردوغانی دابەزاندوتە بو ئاستێكی زور لاواز لە لای ئێخوان موسلمانەكان. مەرجی سەرەكی مسر وازھێنان لە پشتگیری كدن لە ئێخونەكان و دەرخستنی ھێزەكانی توركیا لە قەتەر گرینگی و بایەخی خوی ھەیە، كە ع. سعودیە و ئیماراتیش پشتگیری بەھێز لە مسر دەكەن بەرامبەر بە توركیا. توركیاش ھەستی بەم بابەتەوە كردوتەوە. لە لایەكی دیكەوە، ئاسایی كردنی پەیوەندی یەكانی وڵاتانی عەرەبی لە گەل سوریا، كە مسر سەركێشی پروسەیەكی وەھا دەكات، ھوكارەكەشی بو ئەوە دەگەرێتەوە كە دەست و پێی توركیا لە جوغرافیای عەرەبی دابرن ئەگەریش نا ئەوەندە لاواز بكەن.
پرسێكی دیكەی گرینگ بو توركیا پەیوەندی بە ئاسایی كردنی پەیوەندی یەكانی توركیا-ئیسرائیل ھەیە. ‎بە ھاتنە سەر كاری حكومەتێكی نوێ لە ئیسرائیل ئەمریكا خوازیاری ئەوەیە پەیوەندی توركیا و ئیسرائیل ئاسایی بێتەوە. دوركەوتنە لە حەماس و رەچاوكردنی سیاسەتێك كە ھەولەكان خوی لەوە دا كو بكاتەوە، واتە دوبارە دانوستاندنەكانی ئیسرائیل-فلستین دەست پێبكات. لەم رویەوە، ئاسایی كردنەوەی پەیوەندی یەكان لە گەل مسر بو ئاسایی كردنی پەیوەندی یەكانی توركیا- ئیسرائیل چەندە گرینگە؟ لە چوار رویەوە ئاسایی كردنەوەی پەیوەندی یەكان گرینگە بو كەمكردنەوەی گوشارەكان ھەم لە رروی سیاسی، ھەمیش  لە روی ئابوری، لە روی جیوپولیتیك. مەزندەی ئەوە دەكرێت دوای ئاسایی بونی پەیوەندی یەكانی توركیا لە گەل ھەر یەكە لە مسر و ئیسرائیل پرسی " دەڤەری ئابوری دەریایی ناوەراست" ھەتا رادەیەك ئاسایی بێتەوە و توركیاش ببێت بە ئەندامی ئەم كلوبە كە ھەتا ئێستا بە ھوی بەرزەفریەكانی توركیا، لەم بابەتە بێ بەش كراوە، كە ھەم مسر و ھەمیش ئیسرائیل دوو ئەندامی كاران لەم كلوبە. پرسی دوویەم، لیبیایە، كە یەكێك لە خالەكانی ئاسایی كردنی پەیوەندی یەكانی مسر ‎ توركیا. مسر پێداگیرە لە سەر ئەوەی توركیا ‎ واز لە پشتیوانیكردنی ‎ئێخوانەكان بێنێت ھەم لە ناوخوی توركیا و ھەمیش لە جیھانی عەرەبی.‎‎ ئەگەر لەم پرسەدا توركیا پێنگاوی جدی باوێت و دلی مسر ڤێنك بكات، ئەوا بێ شك مسر و توركیا دەتوانن لە قەیرانی لیبیا پێكەوە كار بكەن و رەوشی سیاسی و ئاسایشی ئەم وڵاتە بەرەوە ئاسایی بونەوە بەرن، بە شێوەیەك كە ھەردو لا بەرژەوەندی بالایی ئابوری، سیاسی و ستراتێژیكی یان لەم وڵاتە ھەیە، بێتە پاراستن. توركیاش باش دەزانێت رولی مسر لە وڵاتانی عەرەبی بەھێزە و دەوڵەتێكی سەرەكی كومەلگای عەرەبی یە، و بگرە بە ھەمان شێوەی توركیاش پەیوەندی یەكی باشی لە گەل ئیسرائیل ھەیە. بویە، ئێستا توركیا لە قوناخێكی گوزەردایە لە سیاسەتی دەرەوە بەرەوە سیاسەتێكی دەرەوەی ئاساییكردنەوەی پەیوەندی لە گەل زلھێزەكان و ھێزە ھەرێمایەتی یەكان. لە روی ئابوریشەوە توركیا ھەست بە لاوازی پەیوەندی ئابوری دەكات لە جوغرافیای عەرەبی و
پرسی كورد لە پەیوەندی ئەمریكا- توركیا
بو ئەردوغان و توركیا پرسی كردورد خالێكی جەوھەری یە، چونكە پەیوەندیدارە بە پرسی ئاسایش و یەكگرتووی خاكی توركیا. پشتگیر یەكانی ئەمریكا لە كورد لە سوریا بێجگە لە رەوانگەی سیاسی و دیپلوماسی لە روی لەشكەریشەوە بو توركیا جێگا و قایەی قبولكردن نییە.ستراتێژی توركیا ئەوەیە ئەمریكا ‎لە پشتگیری لە كورد پاشگەزە بكات. ھەر جورە دروستبون یانیش پلانێك كە رێكخوشكەر بێت كە كورد بەشدار بێت لە پروژەی سیاسی بو داھاتوی سوریا وەكو مەترسی دێتە دیتن وب سەر ئاسایشی دەوڵەتی توركیا. لە ماوەی رابوردوو دا پەیوەندی كورد- ئەمریكا لە سوریا لاوازتر بوتەوە، یەكێك لە ھوكارەكان بریتی یە لە رێكنەكەوتنی كوردی-كوردی كە ئەمریكا و ھەتا رادەیەكیش ئوروپا ھەولێكی زوریان داوە لە پێناو دروستكردنی ‎ یەكرێزی و یەكگرتووی لایەنە كوردی یەكان‎ و لە پشت پەردەی دانوستاندنەكان ھوشداریش دراوەتە كوردەكان. بەشێكی گرێدراوە بە پروسەی سیاسی و دانوستاندن كردن لە سەر دەستوری داھاتوی سوریایە، و بگرە‎ پەیوەندی كورد-روسیا، و كورد-توركیا ھەیە، كە ئەمریكاش لەم بارەیەوە جورە تەحفوزاتێكی ھەیە، و چەندین جاریش پێكدادان لە نێوان ئەمریكا و روسیا لەم دەڤەرە دروست بوتەوە. لە لایەكی دیكەش نوێنەكردنی " رێككەفتنی نەوت" كە لە سەردەمی ترامپ ڤاژو كرابو بو ئەوەی سود لە داھاتی نەوت بێتە وەرگرتن بو كەمكردنەوەی گوشاری ئابوری لە سەر ئیدارەی روژئاڤا، ئێستا ھاتوتە ھەلوەشاندن. ئەمە چەند دێتە نوێكردن پەیوەندی بە لوبیكردنی بەھێز ھەیە لە ئەمریكا و دروستكردنی قەناعەت بو ئیدارەی بایدن، و رەنگیشە ئیدارەی بایدن ھەلوەشاندنەوەی رێككەوتنەكەی وەكو دروستكردنی گوشارێك بو سەر لایەنە كوردیەكان بەكار بێنێت لە پێناو یەكگرتن. یەكنەگرتنی كورد لە سوریا كاریگەری زورخراپی دەبێت لە سەر پرسی كورد لە سوریا، بە شێوەیەك ئەگەر ئەمریكا و توركیا لە كومەلێك پرس دا رێككەون و پەیوەندی یەكانیان بەرەوە باشی بروات، بێ شك كاریگەری لە سەر دروستكردن و جولەكردن لە پروسەی سیاسی و مەلەفی سوریا دەكات ھەم لە نەتەوە یەكگرتووەكان و ھەمیش لە سەر ئاستی ھەرێمایەتی. لە مانگی پێنجی ئەمسال لە وەفدێكی ئەمریكا سەرەدانی روژئاڤای كرد، توركیا یەكێك لە بەرپرسەكانی پ.ك.ك.ی بە ناوی نوردەینی تیرور كرد كە بە گوتەی توركیا بەرپرسی پەیوەندی یەكانی قەندیل- روژئاڤا بو. وەفدی ئەمریكا پێكھاتبون لە یاریدەری وەزیری دەرەوە بوی ھۆد، نیونەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بو كاروبواری سوریا ئەیمییی كۆرونا، و سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەی، زەھرا بێل. بەشێك لە ھەولەكانی ئەمریكا لە پەیوەندی لە گەل روژئاڤای كوردستان بریتی یە لە دابرینی پەیوەندی روژئاڤا لە گەل قەندیل.

لە كوتایی، لە ئێستا لە ھەمو لایەكەوە گوشارەكان لە سەر ئەردوغان بەھێزن. دەركەوتنی ‎ڤیدیوكانی " سەدات پەكەر" سەرۆكی مافیاكانی توركیا بازاری سیاسی توركیای توژی شلەژانی كردون. بە بەڵگەوە پەكەر بەرپرسانی ئێستای دەوڵەتی توركیا تومەتبار دەكەت بە كردەوەی نایاسایی. ‎ ئەمە نامەیەكی كراوەیە بو ئەردوغان لە دوو لایەوە، یەكەم، بە ئەردوغان دەلێن " واز لە دسەڵات دێنێت یان نا" ئەگەر نا، خوت بو شكەستێكی گەورەو ئاكامەكانی ئامادە بكە‎، دوویەم، دەكرێت لە رێگای ئەم ڤیدیویانە ھێزە نەتەوەپەرەستان گوشارەكانی یان بو سەر ئەردوغان زیاتر بكەن بە شێوەیەك كە دەتوانن لە پشتگیری خویان بو ئەردوغان پاشگەز بنەوە و مەترسی لە سەر پێگەی دەسەڵاتی ئەردوغان دروست بكەن. لەم رویەش لە ئێستا لە ناوخودی ئاكپارتی مشتومری یەكی گەورە ھەیە و چیدیكە بەرپرسانی ئاكپارتی ناتوانن بێ دەنگ بن بەرامبەر بە ڤیدیوكانی سەدات پەكەر و ئەردوغانیش لە ژێر گوشار دایە. دەكرێت ڤیدیوكانی سەدات پەكەر دەستپێكی وەشاندنی گورزێكی كەمەرشكێن بێت بە ئەردوغان كە لە ئێستادا ئەردوغان ھەمو شتێك دەكات سەركەوتن لە دوو بەرە بە دەست بێنێت یەكەم بە ھێرش كردن بو سەر ھەرێمێ كوردستان بە پاساوی شەر كردن لە گەل پ.ك.ك. گوشارە ناوخوی یەكان كەم بكاتەوە، لە لایەكی دیكە بە تەنازول كردن بو ئەمریكا، دوبارە پێگەی سیاسی متمانەپێكراو بو خوی ‎دەستەبەر بكات، سێیەم ‎جورە بوژانەوەیەك بە ئابوری توركیا دروست بكات كە توشی داتەپین بوتەوە. ئەمەش رەنگە ھەتا رادەیەك ‎بتوانێت متمانەی ھاوڵاتیان زیاتر بكات، بەلام ئەوەی راستی بێت، زور لە مێژە پایەكانی پێگەی ئەردوغان داروزخاون، بەلام نەبونی ئوپوزیسیونێكی یەكگرتوو، ھوكاری بەردەوامی ئەردوغانە لە سەر كورسی دەسەڵات. ‎ئەوەی جێگای ئاماژە كردن بێت، ھەرجورە رێكەوتنێك لە نێوان بایدن-ئەردوغان  كەئاماژەیەك بێت بو باشتركردنی پەیوەندی ئەمریكا-توركیا، ئەوا بێ شك پێگەی ئەردوغان بەھێزتر دەكات. ‎ئەمە بێجگە لەوەی كاریگەری دەبێت لە سەر پەیوەندیەكانی توركیا. ھەروەھا ھەر جورە رێكنەكەوتنێك لە نێوان ئەردوغان و بایدن، ئەردوغان رەنگە زورتر بەردەوام بێت لە سەر گوشار خستن بو سەر ئەمریكا و دروستكردنی سەرئێشە، بە تایبەتیش ‎ھەرێمی كوردستان و ‎ روژئاڤا‎ دەبنە بەشێك لە قوربانی یان تولەسەندنی ئەردوغان.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×