سەرۆككوماری عێراق لەنێوان پارتی‌و یەكێتی

د. سەردار موسی شەریف
  2021-04-15     692
سەرەداوەكانی كێبەركێكردن لە سەر پوستی سەرۆككومارێ عێراق لە ھەرێمێ كوردستان خەریكە دەردەكەون و قسەو قسەلوكەكانی ناو كولیسەكانی بریاردەرانی سیاسی ھەرێمی كوردستان خەریكە ژینگەی سیاسی ھەرێمی كوردستان دلوپ دلوپ تەردەكەن. بارینی نمای بارانی پوستی سەرۆككوماری عێراق، رادارەكانی چاودێران و شرۆڤەكانی سیاسی و ئاكادەمیشی خستوتە كار بو ئەوەی ھەر ھیچ نەبێت لێكدانەوەی خویان بو ئەم بابەتە بخنە رو. لە ولاتێكی وەكو عێراق، كە لایەنە سیاسی یەكان بە گشتی خاوەن بریاری سەرەكی و خاوەن سەروەری نین, شاراوە نییە دەوڵەتانی ھەرێمایەتی و زلھێز ‎و تاد لە پرسێكی وەھا دا خاوەن قسەی خویان دەبن.لە كوتایی ‎ ھەمو چاوەكان لە سەر كێبەركێ و زورانبازی دوو دەوڵەتی سەرەكی  و خاوەن ھەژەمون دەبێت، كە ھەردوكی یان كومەلێك ئەكتەر لە پشت خو كویانكردوتەوە.‎ بێ گومان گومی سیاسی  جەستەی عێراق لە لایەن ئەمریكا و ئێرانەوە توشی شلەژان دەبێت. 
لە ھەرێمی كوردستان پارتی و یەكێتی دوو ھێزی كێبەركێ كارن، و خاوەن ئەجێندای تایبەت بە خویانن. مێژوی دوورودرێژی ناكوكی نێوان ئەم دوو ھێزە بو كەس شاراوە نییە.‎ ھەر یەكەیان خاوەن سروشتی تایبەت بە خویانن لە روی رەوانگە و ھەڵسوكەوتی سیاسی یەوە. بێجگە لەمە، كارەكتەری سیاسی و بریاردەری ئەم ھەردو ھێزەش زور جیاوازن. لەم دوایانەش‎ توشی گورانكاری بونەتەوە كە بەرھەمی دواھەمین كونگرەكانی ھەردو لایەنی سیاسی یە. ‎ئێستا، نەوەی سێیەمی " مەلایی-جەلالی/ئیبراھیم" خەریكی زورانبازین لە ژینگەی سیاسی ھەرێمی كوردستان. كومەلێك روداووی سیاسی و ستراتێژیك لە ھەرێمی كوردستان ئەم كێبەركێی یەی " توختر" كردوتەوە. ئەمەش بێ كاریگەری نییە لە سەر ‎كوی گشتی پەیوەندی كومەڵایەتی ھەرێمی كوردستان‎. ھەردوو ھێزی سەرەكی، بە ھوی چوار فاكتەرەوە نەیانتوانیوە بە سەر یەكدی زالبنەوە، و ھێزە دەرەكی و ‎ھەرێمایەتیش لەم رویە ویستی بونی جورێك لە " ھاوسەنگی ھێز" لە نێوان ئەم دوو ھێزەیان پێ باشترە لە خوسەپاندنی یەكێك بە سەر ئەوی دیكە و گورینی ئەجێندای سیاسی. ‎یەكەم، ھێزی لەشكەری، دوویەم، ھێزی ئابوری، سێیەم، ھێزی پەیوەندی دەرەوە، چوارەم، كونترولی سنوری جوغرافی، پێنجەم ‎ھەبونی دەسەڵاتی چوارەم كە دەزگا زەبەلاحەكانی میدیای كوردستان لە ژێر ھەیمەنەی ئەم دوو ھێزەدا كوكراون. بویە وەكو مەلا بەختیار ئاماژەی پێكردوتەوە، ھیچ كامیان ناتوانن دەسەڵاتی خویان بە سەر ھەمو ھەرێمی كوردستان بسەپێنن. ھوكارەكەش ئەمری واقعی ئێستای ھەرێمی كوردستانە ئەویش ‎نەبونی كاریگەری دەسەڵاتی ئەم دوو ھێزە لەم دیو و ئەو دیوی سنورەكانی " دێگەلە و زینی وەرتێ".
ھەردو حزبی ناوبراو خاوەن كەسایەتی بەھێزن بو پركردنەوەی پوستی سەرۆككوماری عێراق، كە لە دوایی ھەلبژاردنەكانی داھاتوو بێ شك، كێبەركێی یەكی بەھێز لەم رویەوە دەكرێت. لێرەدا بو پارتی بو پوستی سەرۆك كومار سێ كارەكتەری سیاسی بەرچاو ھەنە.
1-یەكەم، پارتی دیموكراتی كوردستان كە خوی بو كونگرەیەكی نوێ ئامادە دەكات، مەزندە دەكرێت كە بەشێك لە كارەكتەرە بەھێزەكانی بە ھوی ھەلكشانی تەمەن، خویان ویستی ئەوەیان نەبێت بچنە ناو كێبەركێ ھەلبژاردنی سەركردایەتی پارتی. لەوانەش كاك فازل میرانی كە ئێستا سكرتێری مەكتەب سیاسی پارتی دیموكراتە. لە ناو پارتی دا فازل میرانی خاوەن پێگەیەكی تایبەتی سیاسی و كومەلایەتی یە. توانای رەوانبێژێكی رادەبەدەری ھەیە (orator)  كەم كەس لە ناو پارتی ‎دەتوانێت لەم بوارە كێبەركێ لە گەل كاك فازل بكات. كەسایەتی یەكی سیاسی لێھاتوو، خاوەن ھەلوێستە ھەم لە گەل ھاورێیانی و ھەمیش لە ناوەندە سیاسی یەكان، خاوەن رێزێكی تایبەت. كاك فازل میرانی دروسكەری كادری بە توانایا، و ئەم تایبەتمەندی یەشی ئەو لە باقی ئەندامانی سەركردایەتی بە دەر لە بنەمالەی بارزانی جیا دەكاتەوە. زوركەسیش لە ئێستاوە ئەم پرسە دەكەن، ئەرێ كەسێك لە ناو پارتی دا ھەیە لە دوای كاك فازل و بە كوالیتی سیاسی/ستراتێژیست، كولتوری و روشنبیری كاك فازل، شوێنی پر بكاتەوە؟ ئەمەیان من ناچمە تەفاسیلی و بریاریش نادەم، بەلام ئەوەی ئاماژەم پێكردون پرسێكە كە  لە ناو بەشێكی زوری كادر و بەرپرسانی پارتی دەمەقالی لەسەری دەكرێت. كاك فازل رەنگە یەكێك لە بژاردەكانی سەرەكی بێت بو پوستی سەرۆككومار.
2-دوویەم، كاك نێچیرڤان بارزانی یە، كە ھاوشێوەی كاك فازل خاوەن كومەلێك فاكتەری بەھێزی سیاسی، لە روی ھەلسوكەوتی سیاسی یەوە دەكرێت بە كەسێكی لیبرال پێناسەبكرێت، واتە رەوانگەیەكی سیاسی سروشی ھەیە كە لە سیاسەت دا نابێت تەحەفوزت لە سەر كەس و لایەنێكت ھەتبێت. ‎لە پێناو كردنەوەی گرێكوێرەكان دەبێت دانوستاندن بكرێت. ئەمە ئەو رەوانگەیە كە وەكو حزبێكی سیاسی لە ژینگەیەكی كێبەركێكاری سیاسی لە پێناو وەلانانی ‎مەترسی ‎دوراندن  یانیش ‎گوشەگیری، ‎‎باشترین فاكتەرە ئەوەیە ‎لە رێگای دانوستاندنەوە قوفلی دەرگا داخراوەكان تێكبشكێنی. ئەمە یەكێكە لە سێحرەكانی كەسایەتی سەرۆكی ئێستای ھەرێمی كوردستان، كاك نێچیرڤان بارزانی. بێجگە لەمە، بە ھوی پێگەی كومەلایەتی یەوە، لە ئاستی عێراق، روژھەلاتی ناوەراست خاوەن رێزە و حیساب بوی دەكرێت. كاك نێچیرڤان ھەم لە لایەن توركیا، ھەمیش ئێرانەوە كارەكتەرێكی پەسەندكراوە. لە ئاستی نێو دەوڵەتیش،‎ بە لە بەر چاوگرتنی پێگە و قەوارەی ھەرێمی كوردستان خاوەن كەسایەتی خویەتی. ‎كومەلێك فاكتەر لە سەر ئاستی جیھانی و ھەرێمایەتی‎ پالپشتی بونی كاك نێچیرڤان دەكەن بو پوستێكی وەھا. ‎پرسەكە ئەوەیە لە ئێستا دا كە نەخشەی سیاسی داھاتوی عێراق دیار نییە. یەكەم بنەمالەی بارزانی بەھوی سەركردایەتی كردنی بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان، ھەمیشە رەفزی ئەمەیان كردوتەوە كە پوست لە عێراق وەربگرن، واتە خزمەت بە دەوڵەتێك بكەن، كە ئەوان لە بنەرەت دا لە دژی دەجەنگن.‎ با ئەو گرێمانەیە بكەین، ئەرێ كاك نێچیرڤان بارزانی دەتوانێت ببێت بە "مام جەلالی دوویەم"، بە تایبەتیش كە سەرۆكی ئێستای ھەرێم سەرسامی خوی بە كەسایەتی مام جەلال نەیشاردوتەوە.  مەبەست لێرە ئەوەیە، بتوانێت ھاوسەنگی و بەرژەوەندی ھێزە كێبەركێكارەكانی لە سەر گۆرەپانی عێراق بپارێزێت. لە لایەكی دیكەوە، ئایا كاك نێچیرڤان بارزانی دەتوانێت پێگەی خوی بەكار بێنێت بو شكاندنی قفلە چەقبەستووەكانی سیاسی ھەرێمی كوردستان؟
 ئەگەر راست بێت، ئایا چونی كاك نێچیرڤان بارزانی بو بغداد نائێتە واتای ئەوەی كە پارتی  بەرەوە " عێراقچیتی" پێنگاو دەنێت؟ شك لەوە دا نییە كە ھەرێمی كوردستان بەشێكە لە عێراق و پەرچەكرداری كومەڵگای جیھانی لە دوای ریفراندومی 2017 ھەمویان تەركیز لە سەر ئەوەیان دەكرد كە ھەرێمێكی بەھێز لە ناو عێراقێكی دیموكرات دا، ئاواتەخوازن. بەش بە حالی خوم من ئەمەم زور پێ باشترە كە سەرۆكی ھەرێم " كوشكێكی سەرۆكایەتی ھەرێم" لە بغداد دابینبكات، و بونیشی لە بغداد كاریگەری گەورەی دەبێت لە سەر پێگەی ھەرێم لە ھەمو رویەكەوە. لە ھەمان كاتیش گرینگە كە دەسەڵاتەكانی ھەرێمی كوردستان لە سنوری تەشریفاتی بێتە دەر لە پێناو بەھێزكردنی پێگەی پوستی سەرۆكی ھەرێم و ھەرەھاش كاریگەری لە سەر كومەڵگای عێراق و جیھان. لە سەردەمی بەرێز كاك مسعود بارزانی، بەھوی ھەبونی كومەلێك دەسەڵات، لە راستی دا پێگەی ھەرێم بەھێز بو. بویە، دەبێت دوبارە لەم رویەوە بیر لە پێدانی دەسەڵاتی زیاتر بە سەرۆكی ھەرێم بكرێت.  
3-سێیەم كەسایەتی، ھوشیار زێباری یە، خالی سەرۆك مەسعود بارزانی،  زیاتر لە ھەشت سال وەزیری دەرەوەی عێراق، وەزیری ئابوری و بەرپرسی پەیوەندی یەكانی پارتی، ئەندامی مەكتەب سیاسی، ئاگادارە لە كوی گشتی مەلەفەكانی نێوان پارتی و یەكێتی، پارتی و عێراق، ئەمریكا و ھتد. خاوەن پاشخانێكی سیاسی گەورەیە، رەنگە لە ھەندێك بواردا بە مام جەلال بچێت، بە تایبەتی كە نوكتەچی یەكی بەرێزە، كە دەتوانێت دیوەخانی دانوستاندنی سیاسی لە گەرمەی تەنگەژەدا، بە ئاقارێكی دیكە دا بەرێت. ‎دەنگوی ئەوەش ھەیە ‎رەنگە لە دوای كونگرەی داھاتو پوستی سكرتێری مەكتەب سیاسی بەركەوێت. ‎كاك ھوشیار زێباری زورێك لە تایبەتمەندی یەكانی كاك فازل میرانی لایە، و بونی بە سكرتێری مەكتەب سیاسی پارتی، دەتوانێت پردێك لە نێوان چینی كلاسیكی شوڕشگێر و چینی نوێی سەركردایەتی و جەماوەری لە ناو پارتی دا دروست بكات. 
پارتی بو 10 سالی دیكەش پێویستی بە كەسێكە كە بتوانێت پەیوەندی یەكانی نێوان ئەم دوو چینە راگرێت كە پێگەی جەماوەری پارتین. ئەوەی راستی بێت چینی ئێستای ھەرێمی كوردستان خواست و ویستی جیاوازی یان ھەیە بە پێچەوانەی ‎چینی كلاسیكی. ‎ئەو " وەلا" یەیان بو پارتی ھاوشێوەی چینی كلاسیكی شوڕشگێر لایان بەدی ناكرێت. فاكتەری دوویەم وەكو پالپشتی بو كاك ھوشیار زێباری، ئەوەیە ، بەشێك لە ئەندامانی سەركردایەتی ئێستای پارتی رەغمەن ‎لە بنەمالەكانی شوڕشگێرن، بەلام نەیانتوانیەوە لە ئاستی ئەو خواستە بن كە كادرو جەماوەری پارتی  چاورەوانی یان لێدەكرت. زوربەیان سیاسەت لە رەوانگەی " ماكیاڤلی" یانە دەخوێنن، كە ئەمەش ھەلەیەكی گەورەیە. زوربەیان وەكو كەسانی " ئوپورتونیست و بەرژەوەندیخواز" دێنە پێناسەكرن كە وا ھەست دەكەن لەم جیھانی سیاسی یە تەنیا كارەكتەرێك كە فوكوسی ھەرێم لە سەری بێت ھەر ئەوانن. لەم رویەش سوشیال میدیا بێ كاریگەری نییە، بەلام سوشیال میدیا ناتوانێت تورەبونی خەلك دامركێنێت، بەلكو سوشیال میدیا بوتە ئامرازێك بو بە پوپولیست كردنی سیاسی یەكان. ئەمەش ئەم چینەی سەركردایەتی پارتی توشی كەمی مسداقیەتی گەورەی كردوتەوە لە ناو جەماوەر. لە كونگرەی داھاتوی پارتی دا دەبێت چ وێنەیەك بێتە ئارا، خودا دەزانێت، بەلام ئەوەی رونە، پارتی خاوەن مەرجەعی سەرەكی و بریاری مەركەزی یە و ھەتا رادەیەكیش دلی زورێك لە جەماوەری خوێنگەرمی پارتی ھەر بە بونی مەرجەعێكی وەكو كاك مەسعود بارزانی خوشە. 
ئەوەی پەیوەندی بە یەكێتی یەوە ھەبێت، دوای وەفاتی سەرۆك مام جەلال، و سروشتی پێكھاتەی یەكێتی و جیابونەوەی گوران،  ‎یەكێتی توشی قەیرانی سەركردە و مەرجەعی یەت ھات. مەرجەعێك كە بتوانێت  كوكەرەوەی لایەنە جیاوازەكان بێت ‎لە ژێر چەتری خوی. ئەم ژینگەیەش پالی بەكومەلێك ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی یەوە نا باشتر وایە بێتە دركاندن كە بەھوی پشتگوێخستنی یان لە كومەلێك پرس، خویان نێزیكی خیتابی نەتەوەی پارتی كرد. ئەم خو نێزیك كردنەوە تاكتیكی بێت یانیش ستراتێژیك،‎ دەڵاڵەت لەوە دەكات كە ئەوان قبولی واقعی خوسەپێنەری یان نەدەكرد. ھەلسوكەوتیشیان ‎لە پێناو گوشارخستن بو سەر بریاربەدەستانی نویێ یەكێتی، ‎لە پێناو ئەوەی خویان پێدەلێن " خستنەوەی یەكێتی بو سەر رێگای راست". ئەمە وەكوو تەحەدایەكیش بۆ بریاربەدەستانی نویێ یەكێتی‎. دەكرێت ئاماژە بەم راستی یە بدرێت ‎لە نێوان نەخوشكەوتن و وەفاتی مام جەلال شەركردن لە سەر میراتی "مام" لە ناو یەكێتی ‎ئاراستەی گوری . ھەر بەشێك خوی بە میراتگەری كولتور و پاشخانی سیاسی مام جەلالی یان دەزانی، كە ئەمەش زور سروشتی یە لە نێو حزبێكی سیاسی كە پێكھاتبێت لە كومەلێك لایەنی جیاواز و خاوەن كولتورێكی سیاسی لیبرال بو ئەم كێبەركێ یە بێتە ئارا. 
لە كوتایی دا، دەرئەنجامەكانی كونگرە زور پرسی یەكلای كردەوە. ‎گرینگترینی یان رێككەوتنی نێو مالی تالەبانی لە لایەك و لە لایەكی دیكەوە لایەنەكانی دیكەی ناو یەكێتی. سەركردایەتی یەكی نوێ و ناوەندێكی نویی یەكلاكەرەوەی بریاری سیاسی لە ناو یەكێتی ھاتە ئارا. ئەم دەرئەنجامە ئەگەر ‎ بە دلی ‎بەشێكی زوری سەركردایەتی كلاسیكی یەكێتی نەبو، بەلام لە پێناو یەككرێزی یەكێتی ھەمویان دەرئەنجامی كونگرەیان قبول كرد. ‎ لە لایەكی دیكەوە ‎پارتیش بە كێشانی خەتی تەحفوز لە سەر كومەلێك كەسایەتی سەركردایتی نویێ یەكێتی، لە وانەش ھاوسەرۆكی ئێستای یەكێتی لاھور شێخ جەنگی، كە ھاوشانی باڤل تالەبانی وەكو بكەرەكانی سەرەكی ‎بویەری 16 ئوكتوبەر 2017 لە لایەن بەشێك لە سەركردایەتی پارتی یەوە " سركراو" و بریاری ھەلسوكەوتكردن لە گەلی پەسەندكرا. ئەمەش ‎ناكوكی یەكی گەورەتری نێوان یەكێتی و پارتی دروستكرد. ‎لوژیكی نییە، لەم ‎ پرسە پارتی دەرگاكانی بو باڤل تالەبانی دەكاتەوە ‎بەلام بو لاھور نا. ‎ ئەمە لە كاتێك دایە ھەم باڤل و ھەمیش لاھور پێكەوە تیمێك بون كە دانوستاندنی یان لە گەل عێراق كرد لە پرسی كەركوك و روداووی 16 ئوكتوبەر. ‎فاكتەرێكی دیكە كە ھێزی بە یەكێتی بەخشی توانای باڤل تالەبانی بو كە د. بەرھەم سالح یان ھێنایەوە ‎ناو رێزەكانی یەكێتی، ھەم ‎بونی ھاوپەیمانی یان بێ واتا كرد، بەلكوش وەكو پالێورای سەرۆككومار باڤل و لاھور پێكەوە توانیان سەركەوتن بە سەر پارتی تومار بكەن كە ‎‎ لوبی بو د. فواد حسێن بو ئەم پوستەی دەكرد. ‎بو پارتی حەزمی ئەم یەكلایكردنەوە دژوار بو. ‎بەلام لەم یەكلاكردنەوە دا كومەلێك فاكتەر ھەن كە لە بەرژەوەندی پارتی دا نەبون. ‎پشتگیری ئێران لەم پرسە دا بو یەكێتی گرینگ بو، بە ھوی ئەوەی یەكێتی ھەر چی یەك نەبێت لە روی سنوری یەوە جیرانەو لە یەكەوە نێزیكن.‎ لایەنە شیعەكانیش تەحفوزیان لە سەر  د. فواد حسێن ھەبو كە وەكو سوارەچاكی سەرۆكی ھەرێم لە سەر ئاستی جیھانی و ھەرێمایەتی خەریكە دیپلوماسی و لوبی كردن بو كوكردنەوەی پشتگیری لە ریفراندوم بو. لەم رویەوە شیعەكان و لایەنە عێراقی یەكان قبولی یان نەبو، كە كەسێك خەباتی كردبێت بو دابەشبكردنی عێراق، پوستی سەرۆككوماری عێراقی پێ بدرێت. 
بویە، ئەو خوێندنەوەی كە ھەیە و پالنەرە بوچی پارتی (بە شێوەیەكی گرێمانەی) ھەولەكانی چر كردوتەوە بو ئەوەی ‎پوستی سەرۆككوماری عێراق لە ھەلبژاردنەكانی داھاتودا بو خوی مسوگەر بكات. كێن پالێوراكانی پارتی بو ئەم پوستە؟ ئەگەر ئەوەی لە فەزای میدیای كوردستان دا باس لێوەدەكرێت بەشێك بێت لە راستی، ئەوا چەند ھوكارێك بو ئەم پرسە ھەن كە پارتی دیراسەی وردی بوی كردوتەوە. ‎یەكەم، پارتی دەیەوێت ھەلسەنگاندنی جەماوەی بو ئەم پرسە بكات لە رێگای وروژاندنی پرسی مافداربونی خوی بو پوستی سەرۆكی عێراق. بە ھەمان شێوەش كە پارتی وەكو حزب توانیویەتی پێگەی بەھێزی خوی لە ھەرێم و عێراق دا بپارێزێت. ئەوەی راستی بێت سیستەمی ئێستای ھەلبژاردنی پارلەمانی عێراق دەرفەتەكان ھەم بو پارتی و ھەمیش بو یەكێتی لە روی رێژەی كورسی یەوە بەرتەسك دەكات. ئەمە یەكێكە لە فاكتەرەكان كە بو لایەنە عێراقی یەكانیش واریدە. خالێكی دیكەی سیستەمی نویی ھەلبژاردنی عێراق ئەوەیە كە رێگە بە حزبە بچوكەكان‎ نەدرێت لە پارلەمان دا جێگایان ھەبێت. ھاوكات ئەم سیستەمە پال بە حزبە بچوك و مامناوەندی دەنێت ‎ھەولی دروستكردنی ھاوپەیمانی لە گەل حزبە گەورەكان بدەن و لە كوتایی دا ئەگەر كورسی پارلەمان بەدەست نەھێنن، ھەر ھیچ نەبێت لە پوستە سیاسی و ئیداری یەكان بەشداری یان ھەبێت. ‎
ئەوەی ئێستا لە راگەیاندن باسی  دەكرێت تایبەت بە پالێوراكانی یەكێتی بو پوستی سەرۆككومار، رەنگە خوی لە دوو تا سێ كەس كوبكاتەوە، ئەگەر د. بەرھەم ئەو شانسەی پێنەدرێت و بو كوردستان بگەرێتەوە كار لە سەر بەھێزكردنی پێگەی یەكێتی بكات. ئالتەرناتیڤێكی دیكە بو د. بەرھەم سالح ئەوەیە كە یەكێتی لوبی بوی بكات سەرۆكایەتی یەكێك لە رێكخراوە جیھانی یەكان پێی بدرێت، كە لەم بارەشەوە عێراق خاوەن پێگە بێت. ئەمەش پوستێكە كە د. بەرھەم سالح دەتوانێت لە ئاستی جیھانی دا كاریگەری خوی بپارێزێت.
1-ئەوەی باس لێوەدەكرێت ‎ھێنانی ناوی لاھور تالەبانی، ھاوسەرۆكی یەكێتی یە. ھەمو كەسێكی سیاسی ‎تموحی دەسەڵاتی ھەیە، واریدە یەكێتی لاھور ‎بیخاتە ناو كێبەركێ پوستی سەرۆككومار. خوێندنەوەكان بو كەسایەتی لاھور  تالەبانیزور جیاوازن، ئەگەر چی لە روی سیاسی یەوە دەكرێت بە بەراورد كردن لە گەل كەسانی سەرەوە ئاماژە پێكراو ، ھاوسەنگی یەكە بە ئاستی لاھور دا نەبێت، ‎بەلام كەسێكە خاوەن توانای سیاسی. لاھور پەروەردەكراوی بەر دەستی مام جەلالە، ھەر ئەمەش فاكتەرێكی بەھێزە لای لاھور، كە زور كەس ھیچ سەرەنجێك پێی نادەن. یەكێك لە خالەكانی كە رەنگە لە بەرژەوەندی لاھور تالەبانی دا نەجولێت، پرسی پێگەی یەكێتی  یە لە ھەرێمی كوردستان، كە بو یەكێتی لاھور وەكو داینامویەكی بەھێزە. دوركەوتنەوەی لاھور لە ھەرێمی كوردستان رەننگە لە بەرژەوەندی درێژخایەنی یەكێتی  دا نەبێت، و لە روی ستراتژیكیش رەنگە لاھور ‎مانەوەی لە سەر مەیدانی سیاسی ھەرێمی كوردستان پێی پەسەندتر بێت. 
2-مەلا بەختیار، یەكێك لەو سەركردانەی كە دەكرێت ئاماژە پێی بكرێت بەشێكە لە دامەزرێنەرانی یەكێتی. مێژویەكی دورو و درێژی سیاسی، چەكداری و روشنبیری ھەیە. لە روی وتاربێژی و تێگەھیشتنی كولتوری، روشنبیری و سیاسی یەوە، خاوەن تێفكرینی قولە و جێگای رێزە. خاوەن كەسایەتی یەكی تایبەت بە خویەتی، و بێ شك لایەنە عێراقی یەكان و دەوڵەتانی ھەرێمایەتیش پێشتگیری لێی دەكەن، ئەگەر بو پپوستێكی وەھا بێتە بەرژێر كردن. لەوبروایەش دام كە پشتگیری كردنی پارتی لە مەلا بەختیار بو ئەم پرسە، لە بەرژەوەندی پارتی دا بێت، بە تایبەتی كە ھیچ كام لە پارتی و مەلا بەختیار تێبینی یان لە سەر یەكتر نەبێت دوای ئەو ھەمو شەری سیاسی و ھتد، بەلكو رەونگەیەكی ھاوبەش كویان بكاتەوە كە ئەویش بەھێزكردنی ھەرێم و پاراستنی پێگەی ھەرێمی كوردستانە لە سەر ئاستی عێراق، ھەرێمایەتی و جیھانی. 
ھەروەھا جێگای خویەتی كە ئەماژە بەوە بكرێت، ئەگەر پارتی و یەكێتی بە نەفەسی جاران لە دژی یەكتر بەشداری لە سەر پوستی سەرۆككومار بكەن، دور نییە كە ھەردوكیان بەدوراوی لە كێبەركێی یەكی وەھا بێنە دەر. ئەمەش لە روی پێگەی سیاسی یەوە كە كورد پشكی لە پوستە سیادی یەكان دا نەبێت، زورتر ھەرێم لاواز دەكات. سوننەكانیش ئەم پوستە بە مافی خویان دەزانن، و رەنگە لێك نێزیكبونەوەی عێراق، مسر و ئوردون لە یەكتر دەكرێت كاریگەری لە سەر یەكلایكردنی پوستێكی وەھا بو سوننەكان بكات.
 بویە، باشترین ئالتەرناتیڤ بو پارتی و یەكێتی ئەوەیە كە لە ھەرێمی كوردستان پالێورای ئەم پوستە یەكلای بكەن. شاراوەش نییە كە لایەنی شیعە لە روی ھاوپەیمانی گرێدان زورتر یەكێتی یان پێ پەسەندە ھەتا پارتی و ئەمەش ھوكاری خوی ھەیە، چونكە پارتی خوی بە خاوەن قەزیەی كوردی دەزانێت و لێدان لە بەرژەوەندی پارتی واتە لێدان لە بەرژەوەندی پرسی كورد. لە زورێك لە پرسەكان، بێ پارتیش پرسەكان چارەسەرناكرێن و یەكێتیش ئەمە باش دەزانێت.بەشێكی دیكە لەم پرسە گرێدراو دەبێت بە پوستەكانی ھەرێمی كوردستان، كە ئەویش ماراتونێكی یەكجاردورودرێژە و خوێندنەوەیەكی دیكەی بو پێویستە. 

ستراتێژی پارتی
یەكەم، پارتی دەیەوەێت پال بە یەكێتی یەوە بنێت و لە مەیدانی سیاسی ھەرێم و عێراق دا زورتر گوشەگیری بكات. بەمەش پارتی دەیەوێت كە ھیچ پوستێكی گرینگ بو یەكێتی لە بەغداد نەھێلێت. نەبونی پوستی سیادی  لە دەستی یەكێتی لە بغداد، بو یەكێتی خوكوشتننی سیاسی یە، و سلێمانی پەسەندی ناكات.  لە ئەگەری سەركەوتنی پارتی لە ستراتێژی خوی، ‎یەكێتی دەبێتە حزبێكی سرف لوكالی‎كە تەنیا سەرقالی كێشەكانی سلێمانی دەبێت. پارتیش ئەمەی پێ زور خوشە، چونكە بەم شێوەیە پارتی خوی بە تەنیا لایەنی كوردی بەرپرسیار لە كێشەكانی نێوان ھەولێر- بغداد دەزانێت. ھاوكات ‎پارتی  خوی بە خاوەنی ‎خیتابی نەتەوەی پێناسەدەكات،  كە‎ لایەنی سەرەكی یە لە " بەرگریكردن لە مافەكانی كورد". ئەمەش واتە پارتی  خوی دەكاتە ئەسپسواری كوردایەتی. 
دوویەم، دەرخستنی ‎پوستێكی وەھا لە ژێر دەستی یەكێتی، لە ئاستی عێراق بێجگە لەوەی كە پێگەی یەكێتی لە بغداد لاواز دەكات، لە ھەمان كاتیش قولایی ستراتێژی یەكێتیش بێ واتا دەبێت، واتە ئەو نەمانی ئئەو پێگەی جارانی لە بغداد لە سەر ئاستی عێراقیش گورزێكی گەورەی بەر دەكەوێت. ‎دەرئەنجامی سەركەوتنێكی وەھا لە لایەن پارتی یەوە یەكێتی زورتر سەرقالی ‎زونی سەوز دەكات، كە ئێستاش سەرقالی پروژەی لامەركەزی یە بو ئەوی ھەژەمونی و گوشارەكانی پارتی لە سەر خوی لە زونی سەوز كەم بكاتەوە. 
سێیەم، دورخستنی یەكێتی لە بغداد و لە دەستدانی پوستی سیادی، لە ئاستی ھەرێمایەتی و ھاوپەیمانی پێگەی یەكێتی لاواز دەكات. شك لەوەدا نییە یەكێتی لە ئێرانەوە نێزیكە بە ھەمان شێوەش پارتی لە توركیاوە ‎. ئەمە مەحكومیەتی جوغرافی یە، كە ھەردولایەن دەبێت بە جورێك لە جورەكان لە گەل جیرانی خویان سازگار بن و رەچاوی بەرژەوەندی یە جیاوازەكانی یان بكەن. ئەگەر یەكێتی پوستی سەرۆككوماری لە دەست بدات، ئەوا بێ شك لە لایەن ھاوپەیمانی خوشی كە ئێرانە پێگەی لاواز دەبێت.‎ 
چوارەم، لە ئاستی ھەرێمایەتی روژھەلاتی ناوەراست یەكێتی ئەو پێگەی كە ھەیەتی لە دەست دەدات. ‎بێ شك لە ھەمو ئاستەكان پارتی دەتوانێت یەكێتی گوشەگیر بكات. لە كاتی ئێستا ‎بەھوی پەیوەندی باشی یەكێتی و پ.ك.ك. گوشارێكی زور لە سەر پارتی یە و ھەولی ھەرێمایەتیش دەدرێت كە شەرێكك لە نێوان پارتی و پ.ك.ك. دروست بكرێت. بەمەش پارتی تومەتبار بكرێت بە شەری براكوژی. ئەمە لە كاتێك دایە ئەوەی راستی بێت پێویستە پ..ك.ك. رێز لە حكومەتی ھەرێمی كوردستان بگرێت و دەرفەت بە دوژژمنانی كورد نەرەخسێنێت كە بیانو بێنن بو ئەوەی ھێرش بكەن سەر ھەرێم. بونی ھێزەكانی پ.ك.ك. لە مەخمور، لە شننگال لە دەڤەری سەوز و لە خواكورك و چیاكانی مەتین و گارە،  لە زانستی سیاسی دا ئاماژە بە دەورەدانی پارتی دەكرێت. پارتیش ئەمە باش دەزانێت. ‎بەلام ئەمەش دەبێت لە بەر چاو بگرین بە ئیستفزازكردنی پارتی بە ھەلسوكەوتە جیاوازەكان، دژبەرانی پارتی ئەوەیان دەست ناكەوێت كە مەبەستی یانە. ‎بویە، لە پرسی پ.ك.ك. دا باشترین ستراتێژی سیاسی ئەوەیە ھاوشێوەی پارتی ككە یەكێتی ‎بەرپرسە لە پاراستنی ھەرێمی كوردستان، بێتە پێشەوە بو دوزینەوەی رێگەچارەسەر بو كێشەیەكی وەھا. داخوازی من شەر نییە، بەلكو دانوستاندنی سیاسی و دوزینەوەی دەریچەیەك بو ئەم پرسە. 
وەكو كوكەرەوە، ئەوەی ئاماژە پێكراوە، لە ئەگەری گرێمانەی راست دا پرس دەخاتە سەر ئەوەی كە یەكێتی وەكو حزبێكی رەقەم یەك، چ جورە خیتابێكی سیاسی ھەلدەبژێرێت؟ ئایا ھەولی بە لوكالی بون و ‎تەنیا تەركیزكردن لە سەر ‎ پاراستنی پێگەی خوی لە سلێمانی دەكات كە لە ئێستاوە گوران و نەوەی نوێ و ھەندێك لایەنی ئیسلامی ھێزە ئوپوزیسیونەكانی یەكێتین لە دەڤەری سلێمانی، یانیش ‎پێداچونەوە بەو خیتابی لوكالی یە دەكات و بەرەوە خیتابێكی نەتەوەی بەھێز پێنگاو دەنێت؟ ھەمو ئەمانە بریار لە سەر چارەنوسی یەكێتی دەدەن و یەكێتیش دەبێت ئەوە بزانێت كوردستان لە سلێمانی زور گەورەترە. ‎

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×