سه‌رنجێك له‌سه‌ر كۆنفرانسی ژن‌و كاركردنی ژنان له‌كه‌رتی گشتیی‌و تایبه‌تدا
ئارەزو نوری
2019-02-01   1421
نوێترین پرۆژه‌ی بانكی نێوده‌وڵه‌تی‌و وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێم‌و ئه‌نجومه‌نی باڵای كاروباری خانمان، كۆنفرانسێك بو، كه رۆژی 24ی كانوونی دووه‌می 2019 له هه‌ولێر به‌ڕێوه‌چو. كۆنفرانسه‌كه، تایبه‌ت بو به‌پرسی به‌شداری ژنان له‌بواری كاركردن‌و ئابوری خۆژێینی ژناندا.
له‌و كۆنفرانسه‌دا، وه‌زاره‌تی پلاندانان‌و ده‌سته‌ی گشتیی ئاماری هه‌رێم چه‌ند داتایه‌كیان سه‌باره‌ت به‌كاركردنی ژنان خسته‌ڕو.
به‌گوێره‌ی داتاكان، له‌هه‌رێمی كوردستاندا دوای 27 ساڵ له‌ده‌هۆڵكوتینی رێكخراوه‌كان‌و حكومه‌ت بۆ ره‌خساندنی هه‌لی یه‌كسان بۆ كاركردنی ژنان، ته‌نیا له‌سه‌دا 14ی ژنان له‌كاركردندا شانبه‌شانی پیاوان به‌شدارن.
له‌و رێژه‌یه‌ش، له‌سه‌دا 86یان له‌كه‌رتی گشتیی واته مامۆستا‌و فه‌رمانبه‌رن‌و ته‌نیا له‌سه‌دا 12تا سه‌دا 14یان له‌كه‌رتی تایبه‌تدا كارده‌كه‌ن.
ئه‌و ئاماره پێمان ده‌ڵێت، ژنان له‌سایه‌ی ده‌سه‌ڵاتی خۆماڵیدا له‌چ قه‌یرانێكی قوڵدان‌و ئابوری ژن كه‌وتووه‌ته كوێی ئابوری نیشتمانی‌و سه‌رمایه‌گوزاری ناوخۆییه‌وه.
ئاماره‌كه پێمان ده‌ڵێت بانگه‌شه‌ی کارکردنی ژنان شانبەشانی پیاوان و بەشداری کردنیان لەگەشەپێدانی بواری ئابووری وڵات و خێزان، كه بووه‌ته بنێشته خۆشه‌ی سه‌رزاری ده‌سه‌ڵاتی پیاوانه‌ی هه‌رێمی كوردستان و ناونیشانی ده‌یان‌و بگره سه‌دان وێركشۆپ و كۆبوونه‌وه‌ی رێکخراوەکانی ژنان و ئافره‌تان ته‌نیا چه‌واشه‌كارییه.
راسته لە کولتور‌و دابونەریتی کۆمەڵگه‌دا تا ئێستا بەشیاوی نازانن ژنان لەکەرتی تایبەتدا کاربکەن لەبەر کۆمەڵێک هۆکار کە رووبەڕووی ژنان دەبێتەوە.
ئاماره‌كه ده‌ریشی ده‌خات كه ژنان کارکردنیان لەکەرتی گشتی پێ باشتره وەک لە تایبەت، بۆ ئەمەش کۆمەڵێک هۆکار هەن کە لەکەرتی گشتی لەرووی جێندەری مافەکانیان پارێزراون و هیچ جیاوازییەک لەنێوان رەگەزی نێر‌و مێ ناکرێت جگە لەوەی لەکەرتی گشتی ژنان ئەتوانن مۆڵەتی دایکایەتی بۆ ماوەی ساڵێک وەربگرن کە ئەمە لەکەرتی تایبەتدا تەنها ۷۲ رۆژە.
هاندانی ژن بۆ كاركردن له كه‌رتی تایبه‌ت ته‌نیا به بانگه‌شه و قسه‌ی بریقه‌داری كۆڕ و كۆنفرانسه‌كان نابێت. ئه‌و پرسه یه‌كێكه له پرسه جێنده‌ری و هه‌ستیاره‌كانی پرسی ژن. ئه‌وه ئه‌ركی ده‌سه‌ڵاته رێگه بۆ ئه‌وه خۆش بكات، ژنان متمانه‌یان به كه‌رتی تایبه‌ت هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی رووی تێ بكه‌ن و كاری تێدا بكه‌ن.
له‌هه‌رێمی كوردستان تا ئێستا هیچ یاسایه‌كی تایبه‌ت نییه، مافی جێنده‌ری ژنان له كه‌رتی تایبه‌تدا بپارێزێت. ئه‌و یاسا به‌ركارانه‌ی هه‌ن، به‌تایبه‌تی یاسای كار‌و یاسای وه‌به‌رهێنان‌و یاسای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی توندوتیژی خێزانی هیچ به‌ندێكی تایبه‌ت به‌و بواره‌یان تێدا نییه.
پرسه‌كانی گێچه‌ڵی سێكسی، ده‌ستدرێژی سێكسی، خراپ به‌كارهێنانی مێینه‌بوونی ژن بۆ مه‌به‌ستی بازرگانی، بازرگانیكردن به‌جه‌سته‌ی ژنان‌و چه‌وساندنه‌وه‌ی ده‌ستی كاری ژنان، پێشێلكاریی جێنده‌ری، كه‌می كرێی كاری ژنان به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ پیاوان، دورخستنه‌وه‌ی ژنان له‌ناوه‌ندی بڕیار‌و به‌كارهێنانیان له‌بواره‌كانی خزمه‌تگوزارو سكرتێره‌یی‌و كاری رۆتینی‌و فرۆشیاری گه‌ڕۆك...هتد دیارترین ئه‌و پرسانه‌ن كه پێویستیان به‌وه‌یه له‌بۆته‌ی یاسایه‌كی نوێ‌دا رێك‌بخرێن.
دیارترین نمونه له‌چه‌ند رۆژی رابردو، له‌میدیادا بڵاوكرایه‌وه، كافتریایه‌ك ژماره‌یه‌ك كچی وه‌ك بوكه‌ڵه له‌پشت جامخانه‌ی كافتریاكه‌وه ریزكردبوو بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی موشته‌رییه‌كانی راكێشێت، ئه‌مه پێی ناوترێت كاركردنی ژنان، به‌ڵكو چه‌وساندنه‌وه‌و بێ به‌هاكردنی ژن‌و سوكایه‌تیكردنه به‌ره‌گه‌زی مێینه‌بوونی ژن‌و هه‌ڕاجكردنێكی ئاشكرایی مێینه‌بونی ژنانه.
پێویستە چاوپێخشاندنەوەیەك بكرێت بەیاسای کارکردن‌و ئاڕاستەكانی پلاندانان لەداڕشتنی بودجەی گشتی دەوڵەت بەئاڕاستەی خستنە ناوی جۆرایەتی كۆمەڵایەتی بۆ هاندانی رۆڵی هاوبەشێكی نوێ لەگەشەپێدانی ئابووری كوردستان‌و بەشداری كارپێكردنی سەرەكی لەگەڵ پیاوان.
به‌بێ بونی یاسایه‌كی تایبه‌ت‌و رێگه‌گرتن له‌چه‌وساندنه‌وه‌ی ره‌گه‌زیی ژنان ئه‌سته‌مه ژنان متمانه‌یان به‌كه‌رتی تایبه‌ت هه‌بێت و ده‌رفه‌تی كارێكی شه‌رافه‌تمه‌ندانه‌یان بۆ بڕه‌خسێت تا كار بكه‌ن.