کورد چۆن (وەبەرھێنانی سیاسیی) بەو موشەکانەوە دەکات کە ئێران پێوەی ناوە؟
شهریف عەلی
2020-01-10   1103
وەفدێکی ئەمریکا لە ھەرێمە، ئاشکرایە ئەو وەفدە بەھۆی پرسی بارودۆخی عێراق و ململانێی ئەمریکا و ئێرانەوە ھاتوون. کورد دەبێت تەنیا دوو داواکاری لێیان ھەبێت!
بە ھیچ شێوەیەک نابێت نێچیرڤان بارزانیی و شێخ جەعفەرو مستەفای سەید قادر داوای پارە بکهن، ئیتر به ناوی کوردهوه داوای پاره بکهن، یاخود داوای پاره و هاوکاری ماددی بۆ حیزبەکانیان بکەن. تەنانەت ناشبێت سەرەتا داوای کێشەی بودجەو موچەش بکەن!
دەبێت لهو ساتانهی که دهرفهتن. سەرکردایەتی زیرەکی سیاسیی ئەم دۆخانە بۆ ئامانجی (ھەمیشەیی نهتهوه) بقۆزێتەوە!
کورد دهبێت تەنیا ئهم دوو داواکاریهی ههبێت:-
یەکەم: ئەزانین دۆخی عێراق لە ئاڵوگۆڕ دایەو ناوچەکەش ئەکوڵێت. ئێرانیش لە ڕێی ئەو موشەکانەی کە پێوەی ناین، لە ھەر دەرفەتێک دا بۆی بلوێت ئەیەوێت تۆڵەی ئەوەمان لێ بکاتەوە کە ئێمە ھاوپەیمانی سەرەکی ئەمریکاین. بۆیە یەکەم خواستی میللەتەکەمان ئەوەیە ئەمریکا پشتیوانمان بێت لە گەڕانەوەی کەرکوک و شنگال و خانەقین دا.
دووەم: خواستی دووەمی میللەتەکەمان ئەوەیە ئەمریکا پشتیوانمان بێت کە ببینە قهوارهیهکی کۆنفیدراڵ.
کورد دەبێت ئەم دەرفەتانە بۆ ههتا ههتایه بقۆزێتەوە، نابێت به هیچ شێوهیهک داوای پارە بکات!
*خوێندکاری دکتۆرا لە دبلۆماسییەتی نێودەوڵەتی بەریتانیی.