ئەردۆگان سێ پیلانی دژی خۆراوای کوردستان داڕشتوە!

شه‌ریف عەلی
  2025-02-14     414

 ١-ئەمریکا هەسەدە لە ڕۆژاوای کوردستان بێ چەک بکات، بە تەکتیکێک لە ژێر ناوی: تێکەڵبونی هێزەکانی هەسەدە بە حکومەتی ناوەند. ئەم پیلانە [کات]ی دەوێت. بەڵام وەک لە یەکەم ڕۆژی گرتنی دیمەشق لەلایەن شەرعەوە نوسیم: هەڵەیە هەسەدە داوای "ئۆتۆنۆمیی، فیدراڵیی، یان کۆنفیدراڵیی" نەکات و، هێزەکانی تێکەڵاوی حکومەتی ناوەندی بکات.

 

٢-لە ئەگەری ڕازی نەبونی ئەمریکا بە پیلانی یەکەم، پیلانی دوەمی ئەردۆگان بۆ ئەمریکا ئەوەیە: نزیکەی یەک ملیۆن فەلەستینی بگوازنەوە بۆ خۆراوای کوردستان و، دیموگرافیای خواراوای کوردستان بگۆڕدرێ. 

 

٣-یاخود: ترامپ ڕێ بدا ئەردۆگان-شەرع خۆراوای کوردستان داگیربکەن.

 

تا ئێستا ئەمریکا بە هیچ یەکێک لەو سێ پیلانگێڕییە؛ ڕازی نەبوە.

 هەرچەندە لە سیاسەت دا [ئەنجام] گرنگە، نەک هەڵوێستەکان و چۆنێتیی تەکنیکی دبلۆماسیی لە سەرەتادا. ترامپ لە سیاسەت دا حولحولییەو، لە بازرگانیی دا زیرەکە. بەریتانیاشە مێژویەکی دورودرێژی عەرەبپەرستنی دژی کورد هەیە.

 

گرنگە یەکترخۆریی کورد لەلایەن تورکیاو ئێرانەوە نەقۆزرێتەوە. چونکە لەگەڵ هەمو ئەگەرێک داو، لەگەڵ هەمو پیلانگێڕییەک دا: بژاردەی [بەکارهێنانی بەشێکی کورد له دژی بەشەکەی تری کورد] لەسەر مێزی داگیرکەرانی کوردستان بوەو، هەیەو، دەشمێنێت.

وتاری زیاتر

زۆرترین بینراو
© 2025 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×