هاوڕێیەک پرسیوێتی: ئوستاز ڕات چییە لەسەر سەرتاشینی ئەو کۆڵبەرانە؟
پێموایە: خودی یاسا بۆیە دانراوە کە [سوکایەتیی پێکردن] بە مرۆڤ و ئاژەڵ و تەنانەت ڕوەکیش بونی نەمێنێت. سوکایەتیی پێکردنی هەر باندێکی چەکدار بەو کۆڵبەرە هەژارانە، لە ڕوی سیاسییەوە ئەیسەلمێنێت کە ئێران ئەو بەناو پاسەوانانەی سنور ئاڕاستە دەکات؟ بۆچی لەم تەوقیتەش دا؟
بۆ ئەوەی گوتاری نەتەوەیی خۆرهەڵاتی کوردستان لە پشتیوانی بۆ باشوری کوردستان لە دژی ئەو هێرشانەی کە ئێران دەیانکاتەسەر باشوری کوردستان، نەمێنێت.
واتە: بۆ ئەوەیە کە پشتیوانییەکی یەکگرتو و بەهێز لە دژی هێرشەکانی ئیمپریالیزمی فارس نەیەتەکایەوەو، خۆرهەڵاتی کوردستان کە چەکێکی پشتیوانی هەرێمی باشوری کوردستانە دژی ڕژێمی ئیمپریالیزمی فارس، لە باشوری کوردستان دایبڕن و، بەتایبەت لە ڕوی کۆمەڵایەتیشەوە بیانکەن بە گژی یەکتردا.
لە ڕوی ئەخلاقیی و ویژدانیی و ئاینیشەوە، سوکایەتیکردن بە مرۆڤ، بەتایبەت کۆڵبەران کە مرۆڤە کەرامەتدارە پیرۆزەکانی کوردستانن، دەرخەری خاڵیبونی ئەخلاقیی و ویژدانیی و ئاینیی بکەرانێتیی.
نەتەوەی مەزنی کوردی ڕەگەز زاگرۆسیی نائاریایی، یەک میللەتی خواکردەو، گەر ئیمپریالیزمی فارس، تورک و عەرەب بشتوانن شاخەکانی کوردستان ببڕنەوە، هەر ناتوانن نیشتیمانی کوردستان و نەتەوەی مەزنی کورد دابەش بکەن، چونکە نیشتیمانی کورد، خواکردە، نەک ئیمپریالیزم کرد!
هەر مرۆڤێک بڕوای بە دابەشبونی کوردستان هەبێت، لە ڕوی دینیشەوە بێباوەڕە، چونکە باوەڕەکەی دەکاتە ئەوەی کە ئیمپریالیزم لە خودا گەورەترە. خودا بە یەک خاک کوردستانی دروستکردوە، بۆیە تا هەتاشە هەر یەک خاکە و بە ئیمپریالیزمی فارس، تورک و عەرەب هەرگیز دابەش ناکرێت.
سەرشۆڕی بۆ گشت گروپە فیوداڵەکانی هەر چوارپارچەی کوردستان کە لە ئاست ئیمپریالیزمی فارس، تورک و عەرەب زیڕەیان کردوەو، خەریکی چەپاولگەریین بەسەر خاکی موقەدەسی کورردستانەوەو، بە ناوی درۆینەی کوردایەتییەوە.
کوردبون شەرەفمەندییە، هەڵاتن لێی و بونە پیاوی ئیمپریالیزمی فارس، تورک و عەرەب ئەوپەڕی بێشەرەفییە. نیشتیمانی کوردستان پیرۆزترین و جوانترین و ڕازاوەترین نیشتیمانی خواکردە.