سه‌باره‌ت به بابه‌تی: "چەند
سەرە قەڵەمێك لەسەر هۆزی هەمەوەند لە بەڵگەنامەكانی بەریتانیادا" كه هه‌فته‌ی
پێش‌و بڵاوم كرده‌وه. به‌ڕێزێك به ناوی د.سه‌باحی غالیب، هه‌ستاوه "گوایه!"
چوار هه‌ڵه‌ی له‌و بابه‌ته‌ی من گرتوه.
به‌ڕێز د.سه‌باحی غالیب پێش ئه‌وه‌ی
"به ناو!" هه‌ڵه‌كانی بابه‌ته‌كه‌ی من دیاری بكات، هاتوه ئه‌م په‌ره‌گرافه‌ی
نوسیوه: "لە زۆر بواری ژیان و كاروباردا، یەكێكی ساڵ لە كۆڵ و نەخۆشی لە شان،
ئاسان نییە لەگەڵ گەنجێكی جوان ساڵ و هزر و مێشككراوە و فراواندا، تێهەڵچێ و لە ڕوویدا
بوەستێتەوە، بەڵام دڵم بەوە خۆشە كە ئەو كوڕە لاوە و زۆری دیكەش، هێندە حەقدەدەن بە
ئێمە و مانان كە گوێمان لێ‌بگرن".
كه‌وابو، دڵنیابه منیش (وه‌ك شه‌ریف
هه‌ژاری) ڕێزی ته‌مه‌نت ده‌گرم و ده‌تخه‌مه‌سه‌ر چاوم. به‌ڵام له ڕوی زانستییه‌وه
هه‌ر ده‌بێت وه‌ڵامێكت بده‌مه‌وه.
ئه‌و "به‌ناو" هه‌ڵانه‌ی
كه به‌ڕێز د.سه‌باحی غالیب له منی گرتوه، ئه‌مانه‌ن:-
یه‌كه‌م: به‌ڕێز د.سه‌باحی غالیب
له سه‌ره‌تای "به‌ناو" هه‌ڵه‌كانی بابه‌ته‌كه‌ی من دا نوسیویه‌تی:
"كاك شه‌ریف لە سەرەتای نووسینەكەیدا بە ڕەخنەگرتنێكی لاقرتێ" وه ده‌ست
پێ ده‌كات. وه‌ڵامی من بۆ ئه‌م ڕسته‌ی د.سه‌باحی غالیب ئه‌مه‌یه:-
جه‌نابی دكتۆر، من بابه‌تێكی ڕۆژانه‌م
نوسیوه‌و ناونیشانه‌كه‌شی (چه‌ند سه‌ره‌قه‌ڵه‌مێكه!). مرۆڤ له بابه‌تی ڕۆژانه‌دا
ناڕوات به دورودرێژی باسی ڕوداوه‌كان بكات، به‌ڵكو ته‌نیا به سه‌ره‌قه‌ڵه‌مێكی لاقرتێوه
ده‌یخاته‌ڕو. بۆنمونه كه من بنوسم: "شێخ مه‌حمود هه‌له‌یه‌كی ستراتیژی كرد كه
له جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان بوبه شوێنكه‌وته‌ی فتوای سوڵتانی عوسمانیی و، سواره‌كانی
كوردی كۆكرده‌وه‌و شه‌ڕی بۆ عوسمانییه‌كان كرد!". ئیتر پێویست ناكات بڕۆم به
وردی باسی شه‌ڕی شوعه‌یبه و ژماره‌ی سواره‌كانی كورد و برینداربونی شێخ مه‌حمود و
هه‌ڵهاتنیان و هتد بكه‌م. چونكه من بۆ كتێب و توێژینه‌وه ئه‌و دێڕه‌م نه‌نوسیوه
تا شی بكه‌مه‌وه، به‌ڵكو ته‌نیا بۆ بابه‌تێكی ڕۆژانه ده‌نوسم و خوێنه‌ر ده‌بێت له‌و
دیڕه‌ی من تێ بگات و، درێژدادڕی له نوسینی بابه‌تێكی ڕۆژانه‌دا ناكرێت!
دووه‌م: د.سه‌باحی غالیب نوسیویه‌تی:
"شەریف وا خۆی هەڵدەنێ كە بەڵگەنامەی دۆزیوەتەوە كە لە سەدەی هەژدەوە ئینگلیزەكان
نەوتی كرماشان و كەكوكیان دۆزیوەتەوە! ئەو خوێنكارە دەبێ بزانێ نووسینی مێژوو هەر
قسە نییە، یا دەبێ بە بەڵگەنامە یا بە سەرچاوەی باوەڕپێكراو باوەڕی خۆی بسەلێنێ".
وه‌ڵامی من بۆ ئه‌م چه‌ند ڕسته‌یه‌ی تری د.سه‌باحی غالیب به‌م جۆره‌یه:-
من چه‌ندینجاره ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌م
خستۆته‌ڕو. له‌و بابه‌ته‌ش دا كه "سایتی ئاوێنه و سایتی وتاری كورد و هتد"
بڵاویان كردۆته‌وه، خۆیان به‌شێكی به‌ڵگه‌نامه‌كانیان دانه‌ناوه‌و، ته‌نانه‌ت سایتی
وتاری كورد هیچیه‌ك له به‌ڵگه‌نامه‌كانمی هاوپێچی بابه‌ته‌كه‌م نه‌كردوه. هه‌روه‌ها،
من پێویستیم به خۆهه‌ڵكیشان نییه و ئه‌مه یه‌كه‌م كار و به‌رهه‌مم نییه. له
2001 ه‌وه بابه‌ت ده‌نوسم و له 2008 ه‌وه كتێب چاپ ئه‌كه‌م.
ناتوانم له‌به‌ر خاتری دڵی به‌ڕێز
د.سه‌باحی غالیب له‌گه‌ڵ دانانی به‌ڵگه‌نامه‌كاندا، ئه‌وا ژماره‌ی فایلی به‌ڵگه‌نامه‌كانیش
دابنێم. من كاری وا چۆن ئه‌كه‌م كه سبه‌ینێ كه‌سانی تر بڕۆن ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ی
كه من بڵاویان ده‌كه‌مه‌وه له كتیبێك دا به‌ناوی خۆیانه‌وه چاپی بكه‌ن و بڵێن:
"ئه‌مه ژماره‌ی فایله‌كانی به‌ڵگه‌نامه‌كانیشه له ئه‌رشیفخانه‌ی به‌ریتانیا
دا". چونكه له‌م قۆناغه‌دا ته‌نیا به‌ڵگه‌نامه‌كان بڵاوده‌كه‌مه‌وه. من هه‌رگیز
به‌و فێڵه ناخلیسكێم كه بڕۆم له‌گه‌ڵ بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كان دا، ئه‌وا
"ژماره‌ی فایله‌كانیشیان له ئه‌رشیفخانه‌ی به‌ریتانیی" له فه‌یسبوك بڵاوبكه‌مه‌وه.
ئه‌وكات هه‌مو كه‌سێك ئه‌توانێت ڕه‌قه‌می فایله‌كان و به‌ڵگه‌نامه‌كانی من ببات و به‌ناوی
خۆیه‌وه به كتێب بڵاویان بكاته‌وه. ئه‌یڵێمه‌وه: تاوه‌كو خۆم به كتێب چاپیان نه‌كه‌م،
وه‌ك باقی كتێبه به‌ڵگه‌نامه‌ییه‌كانی ترم، ئه‌وا ژماره‌ی فایله‌كانیان بڵاوناكه‌مه‌وه.
ته‌نیا به‌ڵگه‌نامه‌كان بڵاوده‌كه‌مه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سی تر نه‌توانێت ماندوبون
و خاوه‌ندارێتیی به‌ڵگه‌نامه‌كانم بۆ خۆی به‌رێت و به‌ناوی خۆیه‌وه بڵاویان بكاته‌وه!
ئینجا چه‌ند جارێك به ناوهێنانی
وشه‌ی (خوێندكار یاخود خوێندكاری دكتۆرای دبلۆماسییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی به‌ریتانیی) بۆ
من و، ناوهێنانی خۆی به " دكتۆر سه‌باحی غالیب" نابێته‌هۆی ئه‌وه‌ی كه
توانای زانستیی ئه‌و له من زۆرتر بێ! چونكه له چوار زانكۆ له كوردستان وانه‌بێژبوم
و، ژماره‌یه‌كی زۆر له مامۆستایان و خوێندكارانی زانكۆكان ده‌زانن كه به وردی
ئاگاداری توانای زانستیی به‌شێكی زۆری پڕۆفیسۆر و دكتۆره‌كانی زانكۆكانی كوردستان‌م
كه له دۆخی حیزبایه‌تیی دا بڕوانامه‌یان پێ به‌خشراوه، نه‌ك ئه‌وه‌ی به توانای
خۆیان پێگه‌شتبن و به‌ده‌ستیان هێنابێت. ده‌بو كه‌سانی وه‌ك به‌ڕێز د.سه‌باحی غالیب
و كورد شانازی به‌وه‌وه بكه‌ن كه منێكی كورد سكۆلارشیپی دكتۆرای دبلۆماسییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی
به‌ریتانییم بردۆته‌وه!
سێیه‌م: د.سه‌باحی غالیب له‌م
"به ناو!" هه‌ڵه‌یه‌ی كه له بابه‌ته‌كه‌ی منی گرتوه، نوسیویه‌تی:-
هەڵەیەكی دیكەی كاك شەریف ئەوەیە
كه ده‌ڵێت "سەبارەت بە هۆزی هەمەوەند له كۆتاییه‌كانی سه‌ده‌ی نۆزده‌وه زۆرێك
له بەڵگەنامەكانی به‌ریتانیا باسیان دەكات. بڕیارێكی گەورە و قسەیەكی زۆر درشتە، بەڵام
هەرگیز بەو شێوەیە نییە، یەكێك دەتوانێ ئەو قسەیە بكا، كە هەزاران بەڵگەنامەی شەن
و كەو كردبێ".
دیسانه‌وه له‌م "به‌ناو"
هه‌ڵه‌یه‌ش كه د.سه‌باحی غالیب له منی گرتوه، دكتۆر خۆی خستۆته ناو چه‌ندین هه‌ڵه‌وه
له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه‌دا:-
1-من
وه‌ك (شه‌ریف هه‌ژاری) نه‌ك هه‌زاران به‌ڵگه‌نامه، بگره زیاتر له ده‌یان هه‌زار
به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنییم شه‌ن و كه‌و كردوه‌و، زیاتر له چوار هه‌زار به‌ڵگه‌نامه‌ی نهێنیی
به‌ریتانیم له كتێبه‌كانم دا چاپ كردوه. من له 2011 ه‌وه ناسنامه‌ی ئاركایڤی به‌ریتانیم
هه‌یه. له 2014 ه‌وه ئه‌ندامی مێژوونوسانی به‌ریتانیا و، ئه‌ندامی سه‌نێت هاوسی
له‌نده‌ن و، ئه‌ندامی توێژه‌رانی بواری "سیاسه‌ت و ستراتیژی به‌ریتانیا و ئه‌مریكا"م
له سه‌نته‌ری ئه‌مریكاناسی له له‌نده‌ن. به‌ڕێز د.سه‌باحی غالیب، تۆ ئه‌گه‌ر سه‌ردانی
كتێبخانه‌كانی كوردستانت بكردبایه، هیچ نه‌بێت له‌و كتێبانه‌ی كه چاپم كردون: پێنج
كتێبت دیبو. تۆ كه ئاگادار نیت چه‌ند دانه له كتێبه‌كانم ته‌نیا له به‌ڵگه‌نامه
نهێنییه‌كانی به‌ریتانیا پێكهاتون. به‌ڕێزت كه نازانیت كتێبه‌كانم كامانه‌ن. ئیتر
من چیت پێ بڵێم و چیت بۆ ڕون بكه‌مه‌وه. چونكه ئه‌گه‌ر بتزانیبایه هه‌رگیز نه‌ده‌كه‌وتیته
هه‌ڵه‌یه‌كی وا گه‌وره‌وه‌و به ڕونی بۆت ده‌سه‌لما كه زیاتر له ده‌یان هه‌زار به‌ڵگه‌نامه‌ی
نهێنیی به‌ریتانیم ته‌ته‌ڵه كردوه و، به‌رده‌وامیشم! هه‌روه‌ها، به‌ڕونی بۆشت ده‌سه‌لما
چۆن به‌ڵگه‌نامه ڕیز ده‌كرێ و، چۆنیش هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ ده‌كرێت!
-
2-جه‌نابی
د.سه‌باحی غالیب نوسیویه‌تی: "هه‌رگیز به‌و شێوه‌یه باسی هه‌مه‌وه‌نده‌كان نه‌كراوه!".
ئه‌م ڕسته‌یه‌ت سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ده‌یسه‌لمێنێت كه خوێندنه‌وه‌و به‌دواداچونت له
ناو به‌لگه‌نامه‌كانی به‌ریتانیادا زۆر كه‌مه. چونكه من به‌شێكی به‌ڵگه‌نامه‌كانم
داناوه (ته‌نیا تا كاتی چاپكردنیان وه‌ك كتێب، ژماره‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كان دانانێم،
بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دۆزینه‌وانه‌ی من كه‌س نه‌یكات به‌ناوی خۆیه‌وه). هه‌روه‌ها، من هه‌مه‌وه‌ندی
نیم و، تاوگۆزیم. له گوندێكی سه‌ر به پارێزگای سلێمانی له دایك بوم. هه‌مو ژیانم
له هه‌ڵه‌بجه و سلێمانی بوه. به‌ڵام ڕقم له ناوچه‌په‌رستییه.
تۆ ئه‌گه‌ر بڕوا به به‌ڵگه‌نامه‌كانی
ئینگلیز ناكه‌یت كه هاوپێچم كردون. من ناوی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی كوردیت بۆ ده‌نوسم
كه هه‌مان بۆچونی به‌ریتانییه‌كانیان هه‌یه. وه‌ك له بابه‌ته‌كه‌ی خۆم دا نوسیومه:
"ئه‌و سه‌رده‌مه میرنشینه‌كانی كورد له‌ناوچو بون. واته له دوای ساڵی 1887،
ته‌نیا مه‌حمود خدر و پارتیزانه‌كانی هه‌مه‌وه‌ند دژی عوسمانیی و قاجاری مابونه‌وه
و به ئه‌نفال و جینۆسایدكردنیش بۆ لیبیا هه‌ر له‌ناو نه‌بران". كه‌چی تۆ
هاتویت له وه‌ڵامدانه‌وه‌ت بۆ من ناوی (میرنشینی سۆران)ت هێناوه: تو ویژدانت
د.سه‌باحی غالیب كه‌ی میرنشینی سۆران تا ساڵی 1887 مابوه‌وه!؟ ئه‌وكاته نزیك به
چل ساڵ بو كه میرنشینی سۆران نه‌مابو!
ئه‌گه‌ر بڕوا به به‌ڵگه‌نامه ئینگلیزییه‌كان
ناكه‌یت كه هاوپێچم كردبون، هیچ نه‌بێت بڕۆ به‌ڵگه‌نامه چاپكراوه‌كانی ئه‌رشیفی عوسمانییه‌كان
كه به ئینگلیزی له ده‌یان كتێب دا بڵاوكراونه‌ته‌وه، بخوێنه‌ره‌وه. بڕۆ ڕه‌فیق
حیلمی بخوێنه‌ره‌وه. به‌ڕێز د.سه‌باحی غالیب بڕۆ ئه‌و سه‌رچاوانه بخوێنه‌ره‌وه كه
"هاوبیری تۆن و زۆر لایه‌نگیریان بۆ شێخ مه‌حمود كردوه!"، وه‌ك: یاداشته‌كانی
"شێخ ڕه‌ئوفی كوڕی شێخ مه‌حمود" و، كتێبی ((محه‌مه‌د ڕه‌سوڵ هاوار: شێخ مه‌حمودی
قاره‌مان و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی خوارووی كوردستان، به‌رگی یه‌كه‌م، ل.199))، بخوێنه‌ره‌وه.
وه‌ك محه‌مه‌د ڕه‌سوڵ هاوار نوسیویه‌تی:
"له‌و ڕۆژانه‌دا هه‌مه‌وه‌نده‌كان ده‌سه‌ڵاتێكی ئێجگار زۆریان هه‌بوه به‌سه‌ر
ڕێگاكانی نێوان شاره‌كانی به‌غدا و سلێمانی و كه‌ركوك و موسڵ دا". هه‌روه‌ها ڕه‌سوڵ هاوار زانیاری تری له مێجه‌رسۆنیش
وه‌رگرتوه‌و، من ته‌واوی ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه‌ی ڕه‌سوڵ هاوارت له ژێره‌وه‌ی ئه‌م وه‌لامدانه‌وه‌یه‌م
دا بۆت (هاوپێچ) ده‌كه‌م. به‌مه‌رجێك هه‌رچه‌نده ڕه‌سوڵ هاواریش وه‌ك به‌ڕێزت
"به ڕونی به نوسینه‌كانییه‌وه لایه‌نگیری بۆ شێخ مه‌حمود پێوه دیاره، كه
ده‌بو زانستی تر بوایه. به‌ڵام نه‌یتوانیوه ڕۆڵ و ده‌سه‌ڵاتی هه‌مه‌وه‌نده‌كان له‌و
سه‌رده‌مه‌دا له به‌رچاو نه‌گرێت".
ته‌نانه‌ت محه‌مه‌د ڕه‌سوڵ هاواریش
كه هه‌مان وشه‌ی "چه‌ته و تاڵانی"ی عوسمانییه‌كان بۆ هه‌مه‌وه‌نده‌كان
داده‌نێته‌وه. كه‌چی له لاپه‌ڕه‌ی دواتردا دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه عوسمانییه‌كان
له ترسی هه‌مه‌وه‌نده‌كان هه‌ستان هاوكاری شێخه‌كانیان كردوه‌و شێخه‌كانیان به‌هێز
كردوه. (بڕوانه ئه‌و لاپه‌ڕه‌یه‌ی بۆت هاوپێچ ده‌كه‌م).
د.باربارا هینینگ نوسیویه‌تی:
"ئه‌وه‌ی هه‌مه‌وه‌نده‌كان كردویانه بریتییه له خودی ناسیۆنالیزم و بزافی ڕزگاریخوازی
كوردی. چونكه نه‌یانهێشتوه عوسمانییه‌كان ناوچه‌كانی هه‌مه‌وه‌ند به‌ڕێوه ببه‌ن
و، باجیان به عوسمانییه‌كان نه‌داوه‌و، باجیشیان له‌و كاروانه بازرگانیانه‌ی عوسمانییه‌كان
سه‌ندوه كه به باشوری كوردستان دا تێ په‌ڕبون". دواتر زیاتر له‌سه‌ر د.باربارا
ده‌دوێم.
پرسیاری لۆژیكی ئه‌وه‌یه: هه‌مه‌وه‌نده‌كان
میرنشینیان دروست كردوه و، باجیان به عوسمانی-قاجاری نه‌داوه‌و نه‌یانهیشتوه عوسمانییه‌كان
حوكمڕانیان بكات، بۆچی ئه‌بێت به "چه‌ته" ناوببرێن. به‌ڵام شێخه‌كان باجیان
به زۆر له خه‌ڵكی كوردستان بۆ ده‌سه‌ڵاتی عوسمانییه‌كان كۆكردۆته‌وه كه‌چی به
"شۆڕشگێڕ" ناوببرێن!؟
3-به‌ڕێز د.سه‌باحی
غالیب ده‌گاته ئاستێك به من بڵێت: "بابه‌ته‌كه و ڕوداوه‌كه‌ی گه‌وره كردوه!".
ئایا له ئاستی تاوانێكی گه‌وره‌ی (كه له ڕوی زانستییه‌وه جینۆسایدێكی ته‌واوه!)
ئه‌نفالی (2226) ماڵی هه‌مه‌وه‌ند به ژن و منداڵه‌وه بۆ ئه‌فریقا له‌لایه‌ن عوسمانییه‌كانه‌وه
له ساڵی 1887 دا‌و، پاشان توانای شۆڕشگێڕی مه‌حمود خدری هه‌مه‌وه‌ند كه خۆی و ده‌سته‌یه‌ك
له سواره‌كانی هه‌مه‌وه‌ند و ئه‌ستێره‌ناسێكیان له ڕێی ئه‌ستێره ناسییه‌وه، به
بێ ئه‌وه‌ی كاره‌با و ئۆتۆمبێل و نه‌خشه و هیچ شتێكیان پێ بێت و، له‌م جیهانه‌دا هیچ
هێزێك هاوكاریان بوبێت. نۆ مانگی ڕێك به سه‌دان شه‌ڕی پارتیزانی، ئینجا پاش شه‌هیدبونی
زۆرێكیان، كه‌مینه‌یه‌كیان ده‌گه‌نه‌وه كوردستان. كه‌چی د.سه‌باحی غالیب نوسیویه‌تی:
"بابه‌ته‌كه و ڕوداوه‌كه گه‌وره كراوه!". له‌كاتێكدا وه‌ك له به‌ڵگه‌نامه‌كانی
بابه‌ته‌كه‌م دا هاوپێچم كردوه، ئینگلیزه‌كان ده‌ڵێن: "ناوازه‌ترین داستانی مێژووی
خێڵایه‌تییه". ئایا ئینگلیزه‌كان خزمی هه‌مه‌وه‌نده‌كانن كه وایان نوسیوه،
یان حه‌قیقه‌تیان نوسیوه!؟
دواتر، سوڵتانی عوسمانی ناچار ئه‌بێت
دانوستاندن له‌گه‌ڵ مه‌حمود خدری هه‌مه‌وه‌ند بكات و پله‌ی لیوای پێ ده‌به‌خشێ و ته‌واوی
به‌ڵگه‌كان به‌رده‌ستن. كه‌چی به‌ڕێز د.سه‌باحی غالیب تراژیدیا و داستانێكی وا گه‌وره
كه من چوار سه‌ره‌قه‌ڵه‌مم له‌سه‌ری نوسیوه به "گه‌وره‌كردنی بابه‌ت!" ده‌زانێت!
پێموایه: ئه‌گه‌ر مه‌حمود خدری
هه‌مه‌وه‌ند و ئه‌و سوارانه‌ی هه‌مه‌وه‌ند كه به نۆ مانگ له لیبیاوه تا كوردستان
به جه‌نگی پارتیزانی له سه‌ده‌ی نۆزده‌دا توانیان كه‌مینه‌یه‌كیان كوردستان بدۆزنه‌وه‌و،
له سه‌دان شه‌ڕی پارتیزانی دا سوپاكانی عوسمانییه‌كانیان تێكشكاندوه، كورد نه‌بونایه،
ئێستا ناوی مه‌حمود خدری هه‌مه‌وه‌ند ده‌نگی دابویه‌وه!
چونكه ئینگلیز له خۆیانه‌وه نانوسن:
"ئه‌و داستانه: ناوازه‌ترین داستانی مێژووی خێڵایه‌تییه!". بڕۆ
ئیدمۆنز بخوێنه‌ره‌وه، هیچ نه‌بێت بڕۆ میجه‌رسۆن بخوێنه‌ره‌وه. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر
مه‌حمود خدری هه‌مه‌وه‌ند له "خێڵی بارزانی، یا تاڵه‌بانی، یان باپیری نه‌وشیروان
مسته‌فا، یاخود باوكی شێخ مه‌حمود" بوایه: ئێستا ده‌یان په‌یكه‌ر و مۆزه‌خانه‌ی
له شاره‌كانی كوردستاندا به‌ناوه‌وه كرابو و، ساڵانه ده‌یان ڕۆمان و كتێب له‌سه‌ر
ئه‌نفالی هه‌مه‌وه‌نده‌كان و ئه‌و سوارانه‌یان كه به نۆ مانگ جه‌نگی پارتیزانی هاتونه‌ته‌وه‌و
كوردستانیان دۆزیوه‌ته‌وه، له‌سه‌ریان ده‌نوسرا!
به‌ڵام من وه‌ك (شه‌ریف هه‌ژاری)
بڵێم چی: ئه‌كادیمیستی كورد ئه‌و تراژیدیا گه‌وره‌یه‌ی نه‌ته‌وه‌كه‌ی له‌لا گرنگ
نیه و، ئه‌و بابه‌ت و ڕوداوانه به "گه‌وره‌كراو" داده‌نێت! باشه ئه‌گه‌ر
مه‌حمود خدر و ئه‌و سوارانه‌ی هه‌مه‌وه‌ند (تورك، فارس و عه‌ره‌ب) بوایه‌ن و،
داستانێكی وایان تۆمار بكردبایه، ئایا ئێستا له كوردستان چه‌ند ڕۆمان له‌سه‌ر ئازایه‌تییان
نوسرابو!؟
ئینجا ئه‌و ئه‌نفاله گه‌وره‌یه
كه عوسمانییه‌كان له ساڵی 1887 هه‌ستاون (2226) ماڵی هه‌مه‌وه‌ندیان به ژن و مناڵه‌وه
تاڵانكردوه‌و دواتر جینۆسایدیان كردون بۆ ئه‌فریقا، ئه‌زانن له‌و كاته‌دا ژماره‌ی دانیشتوانی
هه‌مو ویلایه‌تی موسڵ چه‌ند كه‌س بوه!؟
با له‌م ڕوه‌شه‌وه كه‌مێك زانیاری
به‌راوردكاری پێشكه‌ش به به‌ڕێز د.سه‌باحی غالیب بكه‌م. به پێی به‌ڵگه‌نامه‌ی (ساڵنامه‌ی
عوسمانییه‌كان) له‌وكاته‌دا ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌مو ویلایه‌تی موسڵ (828) هه‌زار
كه‌س بوه. به‌ڵام ئێستا ژماره‌ی دانیشتوانی هه‌مو ویلایه‌تی موسڵ زیاتره له (ده)
ملیۆن كه‌س. كه‌وابو، ئه‌گه‌ر به پێی ئێستا حسابی بكه‌م، ئه‌وا ئه‌و (2226) ماڵه‌ی
هه‌مه‌وه‌ند كه ئه‌نفالكراون، ئێستا نزیكه‌ی (بیست و دوو هه‌زار و دوو سه‌د و شه‌ست)
ماڵ ده‌بون. ئایا ئه‌نفالكردنی بیست و دوو هه‌زار ماڵی كورد له ئێستادا بۆ ئه‌فریقا
ڕوداوێك نییه كه ساڵانه یادی بكرێته‌وه‌و مۆنۆمێنتیان بۆ دروست بكرێ و، له ناو
مۆنۆمێنته‌كه‌ش دا په‌یكه‌ری مه‌حمود خدری هه‌مه‌وه‌ند و ته‌واوی سواره‌كان دابنرێت!؟
ئه‌مه منم وه‌ك (شه‌ریف هه‌ژاری)
ئه‌م لێوردبونه‌وانه ئه‌نجام ده‌ده‌م و، با به‌ڕێز د.سه‌باحی غالیب و ئه‌وانه‌ی ئه‌یانه‌وێت
دڵنیابن كه ژماره‌ی دانیشتوانی ویلایه‌تی موسڵ له‌وكاته‌دا ته‌نیا (828) هه‌زار كه‌س
بوه، ئه‌وا ئه‌م سه‌رچاوه به‌ڵگه‌نامه‌ییه‌ی عوسمانییه‌كان به زمانی ئینگلیزی بخوێننه‌وه:-
Gökhan
Çetinsaya, The Ottoman Administration of Iraq 1890-1908, (London, 2006),
p.13.
4-به‌ڕێز د.سه‌باحی
غالیب هه‌ر هیچ نه‌بێت ده‌بو ئه‌وه‌ی له به‌رچاو بگرتبایه كه له ساڵی 1908 كاتێك
له‌سه‌ر توانجدانی پاسه‌وانێكی شێخ سه‌عیدی به‌رزنجی له ژنه عه‌ره‌بێكی موسڵاوی،
عه‌ره‌به موسڵاوییه‌كان هێرشیان كرده‌سه‌ر شێخ سه‌عیدی نه‌مری باوكی شێخ مه‌حمود و،
شێخ سه‌عید ده‌ستی به قورئانی پیرۆزه‌وه بو به‌ڵام هه‌ر شه‌هیدیان كرد و، شێخ مه‌حمود
به برینداری و شێخ قادریان دیل كرد. (سه‌یر ئه‌وه‌یه: له مێژووی كورددا ئه‌و شه‌ڕه
به شه‌ڕی نه‌ته‌وایه‌تیی له قه‌له‌م دراوه!!).
ئه‌وه ته‌نیا مه‌حمود خدری هه‌مه‌وه‌ند
و سواره‌كانی هه‌مه‌وه‌نده‌كان بون كه ئابڵوقه‌ی موسڵیان دا و پێنج كه‌س له‌وانه‌ی
شیخ سه‌عیدیان شه‌هید كردبو، به ده‌ستی مه‌حمود خدری هه‌مه‌وه‌ند كوژران و هه‌شتاوشه‌شیشیانی
لێ به دیل گرت و، شێخ مه‌حمود و شێخ قادریشی گه‌ڕانده‌وه. به‌ڕێز د.سه‌باحی غالیب
ئه‌گه‌ر بڕوا به به‌ڵگه‌نامه‌كانیش ناكه‌یت، بڕۆ یاداشته‌كانی شێخ ڕه‌ئوفی كوڕی شێخ
مه‌حمود بخوێنه‌ره‌وه. بڕۆ (محمد ڕه‌سوڵ هاوار، شێخ مه‌حمودی قاره‌مان و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی
خواروی كوردستان، به‌رگی یه‌كه‌م) بخوێنه‌ره‌وه. ئایا پارتیی و یه‌كێتیی توانیان دوو
دیلی پێشمه‌رگه له ده‌ستی داعش له موسڵ ئازاد بكه‌ن!؟ ئایا شه‌ڕكردن له ناو موسڵ
دا و، ئازادكردنی شێخ مه‌حمود هه‌روا ئاسان بوه! ئایا سوڵتانی عوسمانی كه ئیمپراتۆری
سه‌ر زه‌وی بوه له خۆیه‌وه دانوستانی له‌گه‌ڵ مه‌حمود خدری هه‌مه‌وه‌ند كردوه‌و
پێی وتوه: "ئه‌ی مه‌حمود خدر تۆ غیره‌تت له ته‌وقی سه‌رته‌وه لێ ئه‌بارێت،
چیت لێمان ئه‌وێت، بۆچی واز له دژایه‌تی سوپاكانی عوسمانیی ناهێنیت!؟ ".
ئه‌یڵێمه‌وه: من لێره‌دا تویژینه‌وه ناكه‌م تاوه‌كو
وه‌ك ڕیزبه‌ندی توێژینه‌وه سه‌رچاوه‌كانت بۆ ڕیز بكه‌م و ژماره‌ی فایلی به‌ڵگه‌نامه‌كان
بنوسم. به‌ڵكو ته‌نیا بابه‌تێكی ڕۆژانه ده‌نوسم و فه‌قه‌ت! به‌ڵام سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی
پێشتر به‌ڵگه‌نامه‌كانم خستۆته‌ڕو، ئێستاش له هه‌مو په‌ره‌گرافێكدا هه‌ر ناوی سه‌رچاوه‌ی
ترت به به‌رده‌وامیی بۆ ده‌خه‌مه‌ڕو.
5-به‌ڕێز
د.سه‌باحی غالیب، نه‌ك هه‌ر به‌ڵگه‌نامه به‌ریتانییه‌كان، ته‌نانه‌ت ده‌یان توێژه‌ری
ئه‌وروپی له‌سه‌ر جوڵانه‌وه‌ی هه‌مه‌وه‌نده‌كان و ئه‌نفالی هه‌مه‌وه‌نده‌كانیان نوسیوه.
بۆ ئه‌وه‌ی درێژدادڕی نه‌كه‌م، ته‌نیا ماسته‌رنامه‌كه‌ی خانمە ڕۆژهەڵاتناس دكتۆر
''باربارا هێنینگ'' بخوینه‌ره‌وه كه ئه‌و توێژه‌ره له ئه‌ڵمانیا سه‌رۆكی سه‌نته‌ری
توركناسییه. یان ئه‌م توێژینه‌وه‌یه‌ی بخوێنه‌ره‌وه كه له ناو به‌ڵگه‌نامه‌كانی
عوسمانی ئه‌نجامی داوه‌و من پێشه‌كیم بۆ نوسیوه‌و، له كوردستان له ساڵی 2016 چاپ
كراوه: ((باربارا هێنینگ: مامه‌ڵه‌ی ستراتیژییانه‌ی هۆزی هه‌مه‌وه‌ند له قۆستنه‌وه‌ی
ده‌رفه‌ته‌كانی ململانێ سنورییه‌كانی نێوان عوسمانیی و ئێرانی، وه‌رگێرانی بۆ كوردی:
حه‌یده‌ر مه‌لا عومه‌ر، چاپ 2016)).
دكتۆر باربارا هینینگ حه‌وت زمان
ده‌زانێت، زمانه‌كانی توركی عوسمانیی و توركی مۆدێرنی ته‌واوه. یه‌كێكه له دیارترین
توێژه‌رانی ئه‌ڵمانیی له‌سه‌ر توركیا. خۆی له نامه‌یه‌كدا بۆم نوسیویه‌تی: "چه‌ندین
تویژینه‌وه‌ی ترم له‌سه‌ر هه‌مه‌وه‌نده‌كان هه‌یه. له سه‌ره‌تای خوێندنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌نامه‌كانی
عوسمانی وامزانی هه‌مه‌وه‌نده‌كان نه‌ته‌وه‌یه‌كی میسۆپۆتامیان و عوسمانییه‌كان به
جینۆسایدكردنیان بۆ ئه‌فریقا له‌ناویان بردون و نه‌ماون. به‌ڵام دواتر كه به‌شه‌كانی
تری به‌ڵگه‌نامه‌كانی عوسمانیم پشكنی، ئیتر زانیم هه‌مه‌وه‌نده‌كان به‌شێكیان ماون
و به داستانێكی سه‌یری پارتیزانانه گه‌ڕاونه‌ته‌وه‌و هۆزێكی سه‌ر به ڕه‌گه‌زی كوردن.
به‌ڵام سه‌رسامم به‌و هه‌مو ئازایه‌تییه‌یان دژی عوسمانییه‌كان ئه‌نجامیان داوه كه
له ئه‌رشیفی عوسمانیی دا سه‌دان به‌ڵگه‌نامه‌یان له‌سه‌ره! ".
چواره‌م: د.سه‌باحی غالیب نوسیویه‌تی:
مارك سایكس وه‌زیر نه‌بوه! به‌ڕێز دكتۆر هاتویت قسه له‌سه‌ر دبلۆماسییه‌ت ئه‌كه‌یت
كه خۆم بواری دكتۆراكه‌م (دبلۆماسییه‌تی نێوده‌وڵه‌تی به‌ریتانی)یه.
مارك سایكس نوێنه‌ری حكومه‌تی به‌ریتانیا
بو بۆ دابه‌شكردنی هه‌مو خاكی عوسمانییه‌كان، ڕۆڵ و ده‌سه‌ڵاتی گه‌وره‌ترین دپلۆماتكاری
پێ به‌خشرابو بۆ كاروباری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. واته له ڕوی دبلۆماسییه‌وه: وه‌زیری
ده‌ره‌وه بو بۆ كاروباری خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست. مارك سایكس داڕێژه‌ری سه‌ره‌كی ڕێكه‌وتنامه‌ی
سایكس-پیكۆ-سازانۆفه! تۆ ئه‌زانیت سازانۆفی ڕوس كێ بو و پله‌كه‌ی چی بو؟ ئێ له ڕوی
زانستی دبلۆماسییه‌وه ده‌سه‌ڵاتی مارك سایكسیش هاوتای بوه! چونكه هه‌مان مافی
ئیمزاكردنی ڕێكه‌وتنامه‌ی نێوده‌وڵه‌تییان هه‌بوه!
سازانۆف (Sergey Sazonov)یش ئه‌وكاته وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی
ڕوسیا بو كه له‌گه‌ڵ مارك سایكسی به‌ریتانیی و پیكۆی فه‌ره‌نسی، ڕێكه‌وتنامه‌ی (سایكس-پیكۆ-سازانۆف)یان
داڕشت و ئیمزا كرد! ته‌نانه‌ت ئێستاش ئه‌توانیت له سیستمی ڕوسیا و چین بكۆڵیته‌وه
بزانه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌یان بۆ كاروباری خۆرهه‌لاتی ناوه‌ڕاست هه‌یه یان نا!؟ تۆ
ئه‌ته‌وێت من كه بابه‌ت ده‌نوسم وه‌ك قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی له (دارا دوو داری دی)یه‌وه
ده‌ست پێ بكه‌م. به‌ڕێز د.سه‌باحی غالیب من بابه‌ته ڕۆژانه‌ییه‌كانم بۆ نوخبه ده‌نوسم!
نه‌ك بۆ قوتابخانه‌ی سه‌ره‌تایی!
پێنجه‌م: به‌ڕێز د.سه‌باحی غالیب
نوسیویه‌تی: ((كاك شەریف دەنووسێ گوایا "ئینگلیزەكان دانیان بە حوكمڕانی شێخ
دانا لە ساڵی 1918". ئینگلیز خۆیان حوكمدارێتییان بۆ شێخ مەحمود دامەزراندووە،
خۆ پێش ئەوە شێخ حكومەتی نەبووە تا ئێینگلیزەكان ددانی پێدا بنێن. ئەوە هەڵەیەكی مێژوویی
زۆر گەورەیە)).
هه‌روه‌ها د.سه‌باحی غالیب له بابه‌تێكی
دا به بێ ئه‌وه‌ی ناوی سه‌رچاوه‌و هیچ به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك هاوپێچ بكات له ڕۆژی
8-2-2020 له وێبسایتی ئاوێنه به ناونیشانی: "لەبەر ڕۆشنایی: بۆچوونێكی نوێنەری
باڵای بریتانیا بەرامبەر بەپەیوەندی كورد‌و عێراق" نوسیویه‌تی:
"كورد بێ ئەوەی پشكێكی لە تێكۆشانی
سیاسی شەڕی یەكەم و هاوكاری هاوپەیمانەكان هەبێ، لە پێش هەموو لایەكەوەوە لەو بیرۆكە
و بەرنامەیەی مەبەستی شەڕەكە بوو بەهرەمەند بوو، ئەو بوو لە ناوەڕاستی تشرینی دووەمی
1918 بەر لەوەی هیچ دەوڵەتێك لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابمەزرێ و بوونی هەبێ، سەرەتایەكی
پرشنگداری دەوڵەتی كوردستان كە پێتەختەكەی سلێمانی بوو، دامەزرا".
به‌ڕێز د.سه‌باحی غالیب، له‌م په‌ڕه‌گرافانه‌ی سه‌ره‌وه‌ش
دا كه‌وتویته‌ته چه‌ندین هه‌ڵه‌ی زانستییه‌وه، با به خاڵ بیانخه‌مه‌ڕو:-
1-نه‌خێر
ئینگلیز كه سه‌ره‌تا هات، حكومه‌تی بۆ شێخ مه‌حمود بنیاد نه‌ناوه. به‌ڕێزت هه‌ر ئه‌ته‌وێت
شێخ مه‌حمود بكه‌یته سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت. با كه‌مێك به وردی بۆت ڕونبكه‌مه‌وه.
كاتێك كه توركه‌كان شكان، هاتنه
سلێمانی. توركه‌كان له 31-10-1918، له‌قه‌بی (نه‌قیب)یان به شێخ مه‌حمود دا له سلێمانی.
توركه‌كان ده‌یانزانی هه‌ر له شكاندان. بۆیه له سلێمانی بڕیاریان دا كه (عه‌لی
ڕه‌زا به‌گی موته‌سه‌ریفی سلێمانی) بگه‌ڕێننه‌وه بۆ موسڵ و، له شوێنی ئه‌و شێخ مه‌حمودیان
دانا وه‌ك موته‌سه‌ریفی سلێمانی. واته: توركه‌كان شێخ مه‌حمودیان كرده پارێزگاری
سلێمانی. ئینگلیزه‌كان كه ئه‌وكاته له كه‌ركوك-كفری بون و چه‌ندین مانگ بو له ڕێی
هه‌مه‌وه‌نده‌كانه‌وه كه‌وتبونه دانوستاندن له‌گه‌ڵ كورد، تا كار گه‌شته ئه‌وه‌ی
شێخ مه‌حمودیش قبوڵی كرد. بۆیه ئینگلیزه‌كان بڕیاریان دا شێخ مه‌حمود وه‌ك (Govornor)ى سلێمانی، واته: ڕێك وه‌ك پارێزگار،
بمێنێته‌وه. به مه‌رجێك ئه‌گه‌ر شێخ مه‌حمود حوكمڕانی خۆی بۆ ئینگلیزه‌كان سه‌لماند
و په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ توركه‌كان بپچڕێنێت ئه‌وا ده‌سه‌ڵاتێك بۆ كورد دروست ده‌كه‌ن.
بۆیه ئینگلیزه‌كان مێجه‌ر نۆئیلیان كرده ڕاوێژكاری شێخ مه‌حمود له سلێمانی.
ئه‌گه‌ر تۆ بڕوا به‌م زانیاریانه‌ی
سه‌ره‌وه‌ی من ناكه‌یت و بڕوا به به‌ڵگه‌نامه و سه‌رچاوه ئینگلیزه‌كانیش ناكه‌یت،
ڕه‌فیق حیلمی بخوێنه‌ره‌وه. هیچ نه‌بێت بڕۆ (محمد ڕه‌سوڵ هاوار، شێخ مه‌حمودی
قاره‌مان و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی خواروی كوردستان، به‌رگی یه‌كه‌م، ل ل 355-356) بخوێنه‌ره‌وه
كه مامۆستا ڕه‌سوڵ هاواریش له نوسینه‌كانی دا وه‌ك تۆ (لایه‌نگری شێخ مه‌حمود) بوه! بزانه شێخ مه‌حمود پێش ئه‌وه‌ی ئینگلیز بێته
سلێمانی، كراوه‌ته موته‌سه‌ریف له‌لایه‌ن توركه‌كانه‌وه یاخود نا!؟ ئینگلیزیش هه‌مان
شتیان به ئاماده‌بونی پیاوماقوڵان و سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كان به شێخ مه‌حمود به‌خشییه‌وه
و دانیان پێ دا نا.
2-د.سه‌باحی
غالیب نوسیویه‌تی: "كورد بێ ئەوەی پشكێكی لە تێكۆشانی سیاسی شەڕی یەكەم، هه‌بێت".
به‌ڕاستی ئه‌م زانیارییه‌شت وا نییه
و، ئه‌ته‌وێت مێژوو به قازانجی شێخ مه‌حمود ئاڕاسته بكه‌یت. چونكه ڕونه كه كورد
له باشوری كوردستان به‌هۆی شێخ مه‌حموده‌وه هه‌ر له سه‌ره‌تای ساڵی 1914 ڕۆشت به‌ده‌م
بانگه‌وازی (فتوای جیهادی سوڵتانی عوسمانیی) و له 12-4-1915 شێخ مه‌حمود هه‌زاران
سواره‌ی كوردی برد و به‌شداری شه‌ڕی شوعه‌یبه‌ی كرد و، خۆشت باش ئه‌و ڕوداوانه ده‌زانیت!
به‌ڕێز د.سه‌باحی غالیب تۆ ئه‌ته‌وێت
هه‌ڵه ستراتیژییه‌كانی شێخ مه‌حمود له‌یاد بكرێ و قسه‌ی له‌سه‌ر نه‌كرێت!؟
پێویسته هه‌ڵه‌ی هه‌مو سه‌ركرده‌كانی كورد زانستییانه لێكبدرێته‌وه. هه‌روه‌ها
لایه‌نه باش و ئه‌رێنییه‌كانی شێخ مه‌حمود و سه‌ركرده‌كانی تریش هه‌ر زانستیانه
بخرێته‌ڕو.
3-هه‌روه‌ها
د.سه‌باحی غالیب نوسیویشیه‌تی: "لە ناوەڕاستی تشرینی دووەمی 1918 بەر لەوەی هیچ
دەوڵەتێك لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دابمەزرێ و بوونی هەبێ، سەرەتایەكی پرشنگداری دەوڵەتی
كوردستان كە پێتەختەكەی سلێمانی بوو، دامەزرا".
به‌ڕاستی به‌ڕێز د.سه‌باحی غالیب
تۆ و خوالێخۆشبوان (نه‌وشیروان مسته‌فا و محه‌مه‌د ڕه‌سوڵ هاوار) ده‌تانه‌وێت هه‌ر
به زۆر و به مێژووگۆڕێن: مێژوویه‌كی نه‌بو، دابتاشن! چونكه
ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی تۆ باسی ده‌كه‌یت: قۆناغی مێژووی مۆدێرنه (نوێ)یه. ئایا ده‌زانیت
له قۆناغی مێژووی نوێ دا به چ قه‌واره‌یه‌ك وتراوه (ده‌وڵه‌ت)!؟
با چه‌ند پرسیارێكی لۆژیكی و كورتوپوخت
بكه‌م:-
ئه‌م (ده‌وڵه‌ته)ی شێخ مه‌حمود
كامه بو!؟ سنوره‌كه‌ی تا كوێ بو!؟ دراوه‌كه‌ی چی بو!؟ ماوه‌كه‌ی چه‌ند بو!؟ وه‌زیری
ده‌ره‌وه‌ی كێ بو!؟ باڵوێزه‌كانی له چه‌ند وڵات دا هه‌بون!؟ بانكه‌كانی ناویان چی
بو!؟
ده‌وڵه‌تی چی و شتی چی! تۆ و خوالێبخۆشبوان
(نه‌وشیروان مسته‌فا و محمد ڕه‌سوڵ هاوار) ده‌تانه‌وێت ئاوا له‌سه‌ر كاغه‌ز "ده‌وڵه‌ت"
بۆ كورد دروست بكه‌ن!
به‌ڕێز د.سه‌باحی غالیب، له ڕوی
زانستییه‌وه ڕوداوی مێژوویی ده‌بێت (وه‌ك خۆی و له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتویی قۆناغه‌كه‌دا!)
هه‌ڵسه‌نگانی بۆ بكرێ و لێكبدرێته‌وه، نه‌ك زیاد و كه‌م بكرێت. نه‌ك ئه‌وه‌ی تۆ نوسیوته:
"یه‌كه‌م ده‌وڵه‌ت له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دامه‌زرا، پایته‌خته‌كه‌ی سلێمانی
بو! " .
كه‌وابو، زۆر به سانایی، به‌لێكدانه‌وه‌ی زانستی ده‌سه‌لمێت: شێخ مه‌حمود "ده‌وڵه‌ت"ی نه‌بوه‌و
داشینه‌مه‌زراندوه.
ئه‌وه‌ی شێخ مه‌حمود چه‌ند مانگێكی
كه‌م بو وه‌ك (پارێزگار)ی سلێمانیی و فه‌قه‌ت. سه‌دان به‌ڵگه‌نامه ئه‌وه ده‌سه‌لمێنن.
سه‌ره‌تا ئینگلیزه‌كان شێخ مه‌حمودیان خسته‌ژێر تاقیكردنه‌وه‌وه. شێخ له دبلۆماسییه‌ت
و سیاسه‌تی نه‌زانیی كه ئه‌زمون له هه‌ڵه‌ی ڕابردوی وه‌رگرێ كه بوبه هاوپه‌یمانی
عوسمانییه‌كان و، ئه‌مجاره‌ش له سه‌ره‌تای 1919 كه چه‌ند مانگێكی كه‌م بو دانرابو،
هه‌ستا په‌یوه‌ندییه‌كانی خۆی له‌گه‌ڵ كه‌مال ئه‌تاتورك له ڕێی نوێنه‌ری ئه‌تاتورك
(ئۆزده‌میر پاشا)وه بوبه‌هۆی ئه‌وه‌ی چاره‌نوسی باشوری كوردستان لكێنرا به ویلایه‌ته‌كانی
به‌غداد و به‌سره‌وه له ده‌وڵه‌تێكی تازه‌دا. بڕۆ یاداشته‌كانی "ئا‌ڕنۆڵد وڵسن،
میجه‌رنۆئیل، مێجه‌ر سۆن، مێجه‌ر ڕۆوز، مسس بێڵ، نامه‌كانی كه‌مال ئه‌تاتورك بۆ شێخ
مه‌حمود و، له‌سه‌ر په‌یوه‌ندییه‌كانی شێخ مه‌حمود و ئۆزده‌میر"، بخوێنه‌ره‌وه.
ڕۆژانه ئینگلیزه‌كان ڕاپۆرتی سه‌رۆك عه‌شیره‌ته‌كانی سلێمانیان بۆ ڕۆشتوه كه شێخ
گونده‌كانی داگیر كردون، به به‌ڵگه‌وه هه‌موی له ئه‌رشیفخانه‌دا، هه‌یه!
ئیتر تكایه وازبێنن له قه‌به‌كردن
و لایه‌نگیری به‌سه‌ر ئه‌و مێژووه‌وه، با زانستییانه لێكی بده‌ینه‌وه. چونكه ئه‌وه‌ی
شێخ مه‌حمود له هیچ ڕویه‌كی زانسته‌كانی (حوكمڕانیی، سیاسیی و دبلۆماسی)یه‌وه به
"ده‌وڵه‌ت" دانانرێت. ته‌نانه‌ت میرنشینه‌كه‌ی (جوامێر ئاغای هه‌مه‌وه‌ند)
هه‌م فراوانتر بوه و، هه‌م ماوه‌كه‌شی له‌وه‌ی شێخ درێژتر بوه و، هه‌میش سه‌ربه‌خۆتر
بوه. به‌ڵام ده‌وڵه‌ت نه‌بوه،
میرنشینێك بوه‌و فه‌قه‌ت.
ئیتر بۆچی ڕه‌وا بێت سه‌دان ماسته‌ر
و دكتۆرا له‌سه‌ر ئه‌و چه‌ند مانگه‌ی "پارێزگار" بوونی شێخ مه‌حمود بنوسرێت
و ناوی "ده‌وڵه‌ت"ی لێ بنرێت. به‌ڵام به ڕه‌وای نه‌زانی من چوار دێڕ له‌سه‌ر
میرنشینه‌كه‌ی جوامێر ئاغای هه‌مه‌وه‌ند بنوسم و به به‌ڵگه‌نامه بیسه‌لمێنم! هێنده
سوپاكانی عوسمانیی و قاجاری ترسیان له سواره‌كانی سوپای میرنشینه‌كه‌ی جوامێر ئاغای
هه‌مه‌وه‌ند هه‌بوه، قاجارییه‌كان هه‌ستان له دانوستاندن دا و به فێڵ جوامێر ئاغایان
شه‌هید كرد‌و، سه‌ره بڕاوه‌كه‌یان به ده‌رگای كرماشانی (جیۆ-ستراتیژترین گه‌وره شاری
كورد) بۆ چه‌ند ڕۆژ هه‌ڵواسی. با ئه‌م پارچه هۆنراوه‌یه كه له بنه‌ڕه‌ت دا كوردی
بوه‌و كراوه‌ته ئینگلیزی و، منیش دیسانه‌وه له ئینگلیزییه‌وه وه‌رمگێڕا بۆ كوردی
كه له‌سه‌ر جوامێر ئاغای هه‌مه‌وه‌نده، بۆت دابنێم:-
دایک بە قوربان قۆوڵی زینەکەت،
چەکمەی موستیلەی پڕ لە خوێنەکەت،
دایک بە قوربان ڕۆژی بێ-کەسیت،
تەرەقەی هەڵنەستاوی دەمانچەی دەستیت،
دایک بە قوربان: هەی لاو هەی لاویت،
سوار فڕێدانی دەشتی زەهاویت!
به‌ڕێز د.سه‌باحی
غالیب، ئه‌وه من له‌به‌ر خاترت وه‌ڵامم دایه‌وه، ئه‌گینا دڵنیابه كه‌سێكی تر بایه
پشتگوێم ده‌خست.
له كۆتاییش دا ده‌ڵێم: "به
چاوی تۆ د.سه‌باحی غالیب و، به ڕۆحی كاك نه‌وشیروان و مامۆستا ڕه‌سوڵ هاوار، ئه‌گه‌ر
نوسینه‌كانی ئێوه دروست بێ كه ئه‌وه‌ی شێخ مه‌حمود (ده‌وڵه‌ت) بوبێ، ئه‌مه‌ی كاكه
حه‌مه‌ش له گوڵه‌خانه سی دانه ساڵه ئیمپراتۆریه‌ته!".
تێبینی: ئه‌م لاپه‌ڕه‌یه‌ی كه هاوپێچم
كردوه ئه‌وه‌ی مامۆستا محه‌مه‌د ڕه‌سول هاواره كه ئاماژه‌م پێ داوه. من وه‌ك (شه‌ریف
هه‌ژاری) هه‌فته‌ی پێش‌و چه‌ند به‌لگه‌نامه‌یه‌ك و چه‌ند سه‌ره‌قه‌ڵه‌مێكم له‌سه‌ر تراژیدیای
ئه‌نفالی هه‌مه‌وه‌نده‌كان نوسی. هه‌ق ئه‌وه‌بو كه (سه‌رۆكی هه‌رێم و جێگره‌كانی،
سه‌رۆكی حكومه‌ت و جێگره‌كه‌ی) به‌دواداچونیان بكردبایه: ئایا كه‌یسێكی گه‌وره‌ی وه‌ك
ئه‌نفالی هه‌مه‌وه‌نده‌كان بۆ ئه‌فریقا بۆچی پشتگوێ خراوه‌و، بۆچی له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه
مۆنۆمینتێكی بۆ دروست نه‌كراوه!؟ بۆیه من ئیتر واز له بابه‌ت له‌سه‌ر هه‌مه‌وه‌نده‌كان،
دێنم. چونكه ئه‌وه‌ی له‌سه‌رم بو ویژدانی خۆمم ئاسوده كرد و زانستیانه چه‌ند سه‌ره‌قه‌ڵه‌مێكم
به پشت به‌ستن به به‌ڵگه‌نامه‌كان له‌سه‌ر نوسی. زۆر سه‌رقاڵی خوێندنی دكتۆراكه‌مم
و، بۆ خوێنه‌واران و سیاسییه‌كانی كوردم ڕونكرده‌وه كه كه‌یسی ئه‌نفالی هه‌مه‌وه‌نده‌كان
له‌لایه‌ن كورده‌وه پشتگوێ خراوه‌و، ده‌كرێ مۆنۆمێنتیان بۆ بكرێ و، ته‌نانه‌ت ده‌شكرێ
له ڕوی سیاسیی-دبلۆماسیشه‌وه سه‌رمایه‌گوزاری و نه‌ته‌وه‌سازی و ده‌وڵه‌تسازی به‌و
كه‌یسانه‌وه بكرێت. به‌ڵام نه‌ته‌وه‌كه‌م و سیاسییه‌كانی له‌م كه‌یسانه‌دا له دڵسۆزی
و تێفكرینی ستراتیژی من تێ ناگات!
شه‌ریف هه‌ژاری: خوێندكاری دكتۆرا
له دبلۆماسییه‌تی نه‌ته‌وه‌یی به‌ریتانیی