پێكهاتەی كۆمەڵاتی كۆمەڵگای ئیسرائیل

د.سه‌نگه‌ر سه‌ید قادر
  2019-09-17     1069

یەهودیەكان لەجیهاندا ژمارەیان نزیكەی ١٧ ملیۆن كەسە، كە زۆرینەیان لەئەمەریكا دەژین كە ڕێژەی سەدا ٤١% یەهودیەكان جیهان پێك دەهێنن و بەپلەی دووەم ئیسرائیل دێت كە سەدا ٣٩% یەهودیەكان لە وڵاتە دەژین، نزیكەی سەدا١٧% دیكەی یەهودیەكان لە وڵاتانی فەرەنسا و بەریتانیا و ئەڵمانیا و ئیسپانیا و ئوسترالیا وكەندا و ئەرجەنتین و ڕوسیا دەژین و ژمارەیەكی زۆركەمیان كە سەدا ١% تێپەرناكات لە توركیا و وڵاتانی ڕۆژهەڵات دەژین

لە ڕووی نەتەوەییەوە یەهودیەكان دابەشبوون بەسەر چوار تائیفەی سەرەكیدا :
١- تائیفەی مزراحیون : مزراحیون یاخود مزراحیم كە بەزمانی عیبری بەمانی ڕۆژهەڵات دێت،بەو یەهودیانە دەوترێت كە لە كۆتای دەسەڵاتی عوسمانی و سەرەتای دروست بونی ئیسرائیلەوە لە كوردستان و توركیانو عێراق و ئێرانبو سودان و وڵاتانی ئیسلامیەوە كۆچیان كردوە بۆ ئیسرائیل و ژمارەیان نزیكەی ملیۆن و نیوێكە كە لە سەدا ١٧% دانیشتوانی ئیسرائیل پێكدەهێنن

٢- یهوژایەكان كە دانیشتوانی ڕەسەنی فەلەستینی كۆنن و ژمارەیان تەنها لەسەدا١١% دانیشتوانی ئیسرائیلی ئیستا پێكدەهێنن و زۆرینەیان یەهودی ئەرسەدۆكسن و باوەڕیان بە دەوڵەتی ئیسرائیل نیە و بەشداری دەسەڵات و سوپاناكەن و باوەڕیان بە دروستكردنەوەی دەولەتی فەلەستینی كۆن هەیە

٣-تائیفەی سفاردیم: ئەم تائیفەیە ئەو یەهودیانەن كە سەدەی شازدە و حەڤدەدا لە ئیبریا(ئیسپانیا-پرتوگال) دەركران و لە ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی عوسمانیدا گیرسانەوە و بەشێكی زۆریان ڕوویان لە ئیسرائیلی ئیستاكرد و لەوێ مانەوە كە ئێستا ژمارەیان لە نێوان ٨٠٠ بۆ٩٠٠ هەزار كەسە و سەدا ١٠% دانیشتوانی ئیسرائیل پێكدەهێنن.

٤-تائیفەی ئەشكەناز: ئەشكەناز بەو یەهودیانە دەوترێت كەلە ڕوسیا و وڵاتانی ئەوروپاو و ڕۆژئاواوە كۆچیان كردوە بۆ ئیسرائیل، ئەم گروپە زۆرینەی دانیشتیوانی ئیسرائیل پێك دەهێنن و ژمارەیان نزیكەی ٤ ملیۆن كەسە كەدەكاتە لەسەدا ٥٦% دانیشوانی ئیسرائیل و بەهێزترین و كاریگەرترین تائیفەن لە ئیسرائیل و لە ڕووی سەربازی و ئابوری و سیاسیاسیەوە دەستیان بەسەر جومگە سەرەكیانی دەولەتدا گرتوە و زۆرینەیان ئەندامی پارتە ڕاستڕە و توندڕەوەكانی ( ئیسرائیل بیتنا-لیكود-شاس-حرادیم) كانن

وێنەكە: موشیە گابای گەورەی حاخامەكانی ئیسرائیل لە ساڵی ١٩٥٤ لەكاتی خوێندنەوەی داواكاری ئەو كوردە یەهودیانەی كەتازە گەشتبونە ئیسرائیل.

موشی گابای لەدایكبووی شاری زاخۆیە، لە ساڵی١٩٥٣ كۆچی كردوە بۆ ئیسرائیل دواتر پۆستی (گەورەی حاخامەكانی) پێبەخشراوە

ئەوەی دانیشتوە ئیتزحاق بیتزە كە لە ساڵی ١٩٥١ تا ١٩٦٣ سەرۆكی ئیسرائیل بوو، ڕاستەوخۆ سەرپەرشتی كۆچی نهێنی یەهودیەكانی ئەكرد بۆ ئیسرائیل.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×