سه‌رهه‌ڵدانی كارگێڕیی له‌سه‌ر ده‌ستی كێ بو؟
دابان عبدالواحیدحسن
2019-04-23   917
قسه‌كردنی له‌سه‌ربابه‌تی كارگێڕی‌و گرفته‌كانی به‌یه‌كێك له‌وبابه‌ته هه‌ستیاروگرنگانه داده‌نرێت كه‌تائه‌مڕۆش هه‌رێمی كوردستان به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنێت و به‌رده‌وام لێره‌و له‌وێ گۆێبستی خراپی ونزمی ئاستی به‌رێوه‌بردنی داموده‌زگا حكومی‌و تایبه‌تییه‌كان ده‌بین، ته‌نانه‌ت زۆرجار له‌كاتی به‌ڕێوه‌بردنی كاری ڕۆژانه‌ماندا به‌ده‌گمه‌ن و كه‌م كه‌س هه‌یه گله‌یی ئه‌وه‌ی نه‌كردبێت كه گرفت و كێشه له‌روی رۆتین‌و بیرۆكراتیه‌تی سلبی و بگره مه‌حسوبییه‌ت و خراپی رێكخستنی به‌رێوه‌چوونی كاره‌كانمان هه‌یه، ئه‌وه‌تا زۆربه‌ی رێكخراوه‌كانی په‌یوه‌ندار به‌بواری بیزنس‌و بازرگانی و پیشه‌سازیی‌و بگره چین‌و توێژه‌كان كێشه‌یان له‌گه‌ڵ رۆتین‌و بیرۆكراتییه‌ت هه‌یه.
كه‌واته ئه‌وه‌ی لێره‌دا پێویسته خوێندنه‌وه‌مان بۆی هه‌بێت ئه‌وه‌یه،بۆچی تائێستا نه‌توانراوه ئه‌م لایه‌نه گرنگه چاكسازیی تێدا بكرێت.
ئایا دوای تێپه‌ڕبوونی ئه‌و هه‌موو ساڵه بۆتائێستا نه‌توانراوه ته‌كنه‌لۆژیا له‌بواری كارگێریشدا به‌كاربهێنرێت؟ بۆوه‌لامدانه‌وه‌ی ئه‌م پرسیاره پێویسته بۆ سه‌ره‌تاكانی دامه‌زانی كاری كارگێڕی بگه‌ڕێینه‌وه، كه‌یه‌كه‌مین ده‌قی نووسراو سه‌باره‌ت به ستراتیژی گه‌ل و شاره‌زایی گه‌لی كارگێری له‌ولاَتی چین دا دۆزراوه‌ته‌وه،كه بۆنزیكی سالێك به‌ر له‌زایین ده‌گه‌ڕێته‌وه و ده‌قی ئه‌و نوسراوه‌ش ئێستا له‌ناو كتێبێكی به‌ناوبانگدا هه‌یه به‌ناوی (هونه‌ری جه‌نگ) كه‌تیایدا ئه‌و تیۆره‌زانستییانه‌ی كارگێری هه‌یه،كه‌ئه‌مڕۆله‌زانكۆكانی جیهاندا دێنه خوێندن.
محمد ئه‌لنه‌غیمش له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت : كتێبی هونه‌ری جه‌نگ تائه‌مڕۆش كاریگه‌ری له‌سه‌ر بابه‌تێكی واهه‌ستیارهه‌یه.له‌م رووه‌وه ناپلیۆنی سه‌ركرده‌ی فه‌ره‌نسا زۆر كاریگه‌ربووه به‌وكتێبه،له‌سه‌ركردایه‌تیكردنیدا به‌كاری هێناوه .هه‌روه‌ها ئه‌وكتێبه ڕۆڵێكی گرنگی گێڕا له (گه‌رده‌لولی بیابان)ی جه‌نگی ئازاد كردنی كوێت له داگیركاری عێراقی كه (33) ده‌وڵه‌ت تیایدا به‌شدارییان كرد.بێگومان كه‌سی ڕوانینكار بۆ زانستی كارگێڕی به‌هه‌مووبنه‌ماكانیه‌وه وه‌ك پلاندانان و رێكخستن و ئاراسته‌كاری و چاودێری،پێیوایه ئه‌و هه‌موو تیۆرانه له‌جه‌نگ و ململانێ ركابه‌رییه‌كانه‌وه له‌پێناوی مانه‌وه‌دا، سه‌رچاوه‌یان گرتووه‌و په‌یدابوون.
دوای تێپه‌ڕبوونی ئه‌ومێژووییه‌وقۆناغه‌كانی گۆرانكاری له‌ره‌وشی ئابووری و سیاسیی و ژیانی مرۆڤه‌كان هاتووه،سه‌رنج و تێبینی ئه‌وه ده‌ده‌ین هه‌ر گه‌لێك شتێكی خستوه‌ته سه‌رئه‌و زانسته كارگێرییه‌ی كه‌ئه‌مرۆ ئێمه پراكتیزه‌ی ده‌كه‌ین، به‌حوكمی ئه‌زموونه‌كان و سه‌ركه‌وتن و شكسته‌كانی خۆی.ئه‌م كه‌یسه به‌سه‌ر كۆمپانیا بازرگانییه‌كانیشدا پیاده ده‌بێت و ئینجا بلاَوبوونه‌وه زانكۆ و توێژینه‌وه ئه‌كادیمییه‌كانیش كه‌تیۆره‌كانیان مایه‌پووچ كرده‌وه و تیۆرگه‌لی كارگێڕی دیكه‌یان چه‌سپاند ئه‌وه‌ش ناوبانگی زیاتری پێ به‌خشین.
له‌ڕاستیدا سه‌ده‌ی بیسته‌م به‌خاڵیكی وه‌چه‌رخانی گرنگ هه‌ژمار ده‌كرێت له‌بواری زانستی كارگێڕیدا،چونكه له‌و سه‌ده‌یه‌دا،ئه‌وزانسته گۆراو بووه‌زانستێك كه‌له قوتابخانه‌كاندا ده‌خوێندرا و پاشان زانستی كارگێڕی وای لێهات زۆر ده‌وڵه‌مه‌ند بێت،به‌هۆی ئه‌زموونگه‌لی ئابووری و كۆمپانیاكانه‌وه وهه‌ر ئه‌وه‌ش كرده‌یی بووه یارمه‌تیده‌ری سه‌ركرده‌كان و كۆمپانیاكان بۆ دزه‌كردنه ناو بازاڕه گه‌وره و زه‌به‌لاحه‌كانه‌وه كه قۆرخ كرابوون و ئینجا بووه هۆی به‌رز كردنه‌وه‌ی شالاَوی ڕكابه‌ری و هاوبه‌شییش كرد له هه‌ڵكشاندنی قازانجی كۆمپانیاكان و باشكردنی كاره‌كانیان و ده‌ربازبونیان له‌و كێشه سه‌ختانه‌ی كه‌هیچ كۆمپانیا و دام و ده‌زگایه‌كی دیكه‌ی قازانج نه‌ویست لێی به‌ده‌رنه‌بوون.
بێگومان كارگێڕی چه‌ندین لقی لێ ده‌بێته‌وه وه‌ك پلاندانان و رێكخستن و ئاراسته‌كاری و چاودێری، هه‌روه‌كو پێشتر ئاماژه‌مان پێدا له‌ناو ئه‌ولقانه‌شدا لقی شاره‌زاییه‌كانه كه‌وای لێهاتووه زۆر خێرا گه‌شه‌ده‌كات له‌ناوئه‌ده‌بیاتی كارگێڕیدا،كه‌ڕه‌نگه به‌هۆی هه‌ڵكشانی ئاستی خوێندنی تاكه‌كان بێ له جیهاندا.كه‌ئه‌وه‌ش بووه‌ته‌هۆی به‌رزكردنه‌وه، ئاستی ڕكابه‌ری له‌نێوانیاندا،له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌وشاره‌زاییه كارگێڕییانه‌ی كه‌له‌م ستونه‌دا ناوبه‌ناو قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێ كه‌هاوبه‌شی كردنێكه له‌لای ئێمه‌وه بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی لێهاتوویی تاك له‌به‌رهۆیه‌كی ساده،چونكه شارستانیه‌ت له جیهاندا به‌رپانابێت ته‌نیا ئه‌و كاته‌ی كه ده‌كه‌وێته ئه‌ستۆی كه‌سانی جیاوازه‌وه،كه‌باش ڕه‌وشی ژیانی خۆیان و ئه‌وانی دیكه‌ی ده‌وروبه‌ریان به‌ڕێوه ده‌به‌ن.
ئه‌مڕۆش هه‌رێمی كوردستان له‌هه‌موو كات و سه‌رده‌مێك زیاتر پێویستی به‌پێگه‌یاندنی كه‌سانێكی شاره‌زاو لێهاتوو هه‌یه كه‌بتوانن ئاستی كارگێڕی له‌م هه‌رێمه بگه‌یه‌ننه ئاستی به‌رزی كارگێڕی ولاَته پێشكه‌وتووه‌كانی جیهان،حوكمرانی باش و لێهاتووش به‌كارگێڕی باش و لێهاتووه‌وه ده‌ناسرێته‌وه،راسته هه‌رێمی كوردستان قوربانی به‌شیك له‌سیته‌می كارگێڕیی سۆشیالیستی پێشوو بووه كه رژێمی به‌عس له‌و كات و قۆناغه مێژووییه دا په‌یڕه‌وی ده‌كرد و تێكه‌ڵه‌یه‌ك بووه له‌سیسته‌می كارگێڕی و دارایی به‌ریتانیان بلۆكی سۆشیالیستی، ئه‌م جۆره پیاده‌كرنه بۆ ئه‌و قۆناغ و سه‌رده‌مه ره‌نگه باش بێت ،به‌لام بۆسه‌رده‌می هه‌ڵكشانی به‌ره‌و قۆناغی ئابووریی بازاڕ، گونجاو له‌بارنییه،ئه‌مه‌جگه‌له‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له‌گه‌ڵ ئه‌م واقیعه كۆنه‌ی كارگێڕی بێزار‌و به‌گله‌یین،چونكه له‌گه‌ڵ خواست و داواكارییه روو له هه‌ڵكشاوه‌كانیان ناگونجێت و رۆژانه له‌كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندنه‌وه گوێبیستی رێك‌و پێكی له‌به‌ڕێوچوونی ژیان و كاروباری ولاَتانی بیانی پێشكه‌وتوو ده‌بیستن..ئه‌مرو هه‌رێمی كوردستان كه له‌دوای ده‌رهێنانی نه‌وته‌وه بووه‌ته پێگه‌یه‌كی جیهانی و ولاَتانی بیانی به‌رهه‌مهێنه‌ر پێترۆڵ و به‌كارهێنه‌ری ئه‌و سامانه گرنگه چاویان تێبڕیووه و بگره گه‌وره كۆمپانیا‌و شاره‌زاو وه‌به‌رهێنه‌كانیان روویان له‌هه‌رێمی كوردستان كردووه پێیان سه‌یره له‌ولاَتێكی وا ده‌وڵه‌مه‌ند و به‌توانا هێشتا كارگێڕی له ئاستێكی نزم‌و لاوازدابێت.
له‌هه‌موودنیادا بنه‌ماكانی ئابووری له‌چوارپێگه‌داخۆی ده‌بیێته‌وه ئه‌وانیش (زه‌وی – كار – سه‌رمایه – ڕێكخست) ئه‌گه‌ر زه‌وی به‌نموونه بێنینه‌وه له‌عێراق به‌گشتی و له‌هه‌رێمی كوردستان به‌تایبه‌تی گرفتی زه‌ویمان نیه چونكه گه‌ر من و تۆی خوێنه‌ریشی گه‌شتێك بكه‌ین به‌هه‌رشارو شارۆچكه‌یه‌كدا ده‌بینین ڕووبه‌ری به‌رفراوان زۆری زه‌وی مان هه‌یه راسته به‌شێك له‌زه‌ویه‌كان ناوچه‌ی شاخاوین به‌لاَم ده‌توانین ته‌ختیان بكه‌ین و وه‌به‌رهێنانیان تێدا بكه‌ین.كه‌واته گرفتی زه‌ویمان نیه، ئه‌گه‌ربێینه سه‌ر كار واته (ده‌ستی كار) ده‌بینین كوردستان خاوه‌نی رێژه‌یه‌كی یه‌جگار ده‌ستی كاری خۆماڵییه به‌هۆی زۆری وه چه‌وه كه له‌بنه‌ڕه‌تدا بیرۆكه‌یكی دابونه‌ریتی هه‌یه كه‌له كۆمه‌ڵگای كورده‌واریدا له‌پێشووتردا هه‌بووه.سه‌رمایه‌ش كه كۆڵه‌كه‌یه‌كی گرنگی ئابوورییه له‌كوردستاندا تاكو پێش سه‌رهه‌ڵدانی داعش هه‌رێمی كوردستان خاوه‌ن میزانیه (بودجه)ی خۆی بووه وه تاراده‌یه‌ك سه‌ربه‌خۆی ئابووریشی هه‌بووه له فرۆشی نه‌وت و داهاتی خاڵه سنورییه‌كان و داهاتی ناوخۆ، كه‌واته گرفتی سه‌رمایه‌شمان نه‌بووه .
ته‌نها گرفتی ڕێكخستن یاخود كاگێڕی كه نه‌بوونی ئه‌م خاڵه واده‌كات هه‌رسێ بنه‌ماكه‌ی ترت لاوازبێت له بنه‌ماكانی ئابووری . ئه‌گه‌ر ولاَتێكی پێشكه‌وتووی وه‌ك یابان به‌نموونه بێنینه‌وه ده‌بینین ته‌نها دووبنه‌مای ئابووری له ولاته‌كه‌دا بوونی هه‌یه كه چی خۆشگوزه‌رانیه‌كی هێجگار زۆر له ولاته‌كه‌دا بۆ هاولاتیانی ده‌سته‌به‌كراوه و یه‌كێكه له ولاتی پێش كه‌وتووه كانی پیشه‌سازی له‌سه‌رئاستی جیهان.
لێره‌دا به‌باشی ده‌زانم چه‌ند پێشنیازێك به پوختی بخه‌مه روو، تاوه‌كو شاره‌زایان ئه‌م بواره باسی بكه‌ن و توێژینه‌وه‌ی له‌سه‌ربكه‌ن:
•به‌زووترین كات هه‌ڵمه‌ته‌كانی چاكسازی و ریفۆرمی كارگێڕی له‌هه‌رێمی كوردستان ده‌ست پێ بكات .
•رووبه‌رووبونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی به‌تایبه‌تی گه‌نده‌ڵی كارگێڕی له‌داموده‌زگاكان
•كه‌م كردنه‌وه‌ی رۆتینی كوشنده‌و سزادانی سه‌رپێچیكاران .
•خۆدورخستنه‌وه له‌بیرۆكراتیه‌تی مه‌كته‌بی (مه‌به‌ست لێی بیرۆ كراتیه‌تی سلبییه)
•په‌ره‌پێدانی مرۆیی و كردنه‌وه‌ی خولی پێشوازیكردن و رێزگرتن له‌هاوولاتی .
•به‌كارهێنانی سیسته‌می پێشكه‌ونووی داتا به‌یس و به‌ئه‌له‌كترونی كردنی كارگێڕی
•به‌شداریكردنی زیاتر ره‌گه‌زی مێ به‌تایبه‌تی له‌به‌خشینه‌وه‌ی پۆسته‌كاندا
•به‌ستنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ته‌كان له‌ڕێگه‌ی داتا به‌یس و تۆڕی ئینته‌رنێته‌وه.
•كۆكردنه‌وه‌ی دام و ده‌زگا حكومییه‌كان له‌ناوه‌ندێكی حكومی.
رێگانه‌دان به‌رانه‌وه‌ستانی هاولاَتی له ڕیزه‌كاندا به‌ڵكو، سیاسه‌تی یه‌ك به‌نچه‌ره پیاده بكرێت ،واتا هاوولاَتی له‌ڕێگای یه‌ك په‌نجه‌ره‌وه مامه‌ڵه‌كه‌ی ته‌سلیم بكات و به‌دانانی مه‌وعیدێكی نزیك مامه‌ڵه‌كه‌ی بۆ ته‌واوبكرێت و ته‌سلیمی بكرێته‌وه.