باشوری کوردستان پەرلەمانێکی عەنتیکە! یان مەفرەزی حیزب؟
ئارام بۆگدی
2019-05-24   644
لەهەر رویەکەوە دیقەتی حوکمرانی هەرێم بدەین تا ئەم ساتەو لەماوەی تەمەنی پەرلەمان کە بۆ سێ دەیە دەچێ ناتونرێ ئاماژە بەشێوازی ئەو دەسەلاتە بکرێ کە ئەو هەرێمەی بەرێوە بردووە؟
واتە هیچ پێوانەیەک نیە بۆ پێناسەی حوکمرانی لە کوردستاندا چونکە لە بنەمای دەستپێکی خولی هەلبژاردنی یەکەمەوە لەسەر بنەمای زانستی پەرلەمانی ساغلەم لە دایک نەبووە بەلکو لە ناو فەزایەکی جهنجاڵی پاشماوەی بەعس و دیدگا ناشیرنەکانی شەری ناوخۆی شاخ و زهنەتیەتی ئەویتر بە دوژمن و نەیار زانین و قبول نەکردنی واقیعیانەی یەکتر بۆ جۆرێک لە پەردەپۆشکردن و چاوپۆشی لەو ئاکارە نائەقلاقیانەی کە لە شاخ و بەیەکتری کرابوون باشترین مێتۆد بوو بۆ بەدەست هێنانەوەی متمانەی خەلکی بەشمەینەتی ژێردەستی دەسەلاتی بەعس کە شتێک قوتکەنەوە و ناوی بنێن پەرلەمان؟ گومانم لەوە هەیە ئەگەر بینای تەشریعی و تەنفیزی بوونی نەبوایە ئەوا رەنگە ئەو بیرۆکەیەش نەهاتایە کایەوە. چونکە ئەوان خاوەنی ئابوری یەکی وا نەبوون یان ئەگەر هەشیان بوایە بۆ مەبەستێکی وا هەرگیز بەکاریان نەدەهێنا بەوەی کە هەرچی ژێرخانی ئابوری هەیە تالان کران لە باتی بوژانەوە ئاوەدانی.. واتە ئەوان هەرگیز بیریان لەوە نەکردۆتەوە کە پەرلەمان ببێتە دەزگای یاسادانان و سەرەوربێ بەسەر حیزب و دەسەلاتەوە.
دیارە ئەوەی باسکرا دەکرێ نیشانەی هەندێ رەهەندی تایبەت و بێ ئەزموونی بۆ دانرێ بەوەی لەزەمەنێکی تازەی دوای گەرانەوە لە شاخ دەکرێ کرچ وکاڵی پێوە دیاربێ..بەلام لە راستی ولۆجیکدا پێچەوانەیە بەوئاراستەیەی کە ئەوان لە بنەرەتدا مەبەستیان بوونی پەرلەمانێکی بە هێز نەبووە کە ببێتە چاودێر بۆسەر بەرژەوەندی یە تاکی و حیزبیەکانیان.دەرەنجامەکەشی ئەوەی کە تا ئەم ساتە هیچ کائینێک نازانێ لەو هەرێمەدا چی سەروەرە ؟یان کام حوکمرانی کراوەو دەکرێ؟
واتە هەڵچنینی هیواو ئامانجی خەلک لەسەر پەرلەمان هیچ بنەمایەکی نەبووەو نییە.. لە کاتی دوو ئیدارەی یش دا پەرلەمان هەبوو .
ئەوەی جێگای سەرنجە ئەو پەرلەمانە لەهیچ پەرلەمانێکی تری دنیا ناچێت .لە رێسای هیچ پەرلەمانێک لە دنیا دا نیە کە پەرلەمان ملکەچی بریاری حکومەت بێت تەنها لەناو دەسەلاتە شمولیەکانی رۆژهەلات کە سەرۆک لەسەروی هەموو شتێکەوەیە کە لە پەرلەمانی دنیا دا وەک پەرلەمان سەیر ناکرێن .
لە کاتێکدا پەرلەمان خاوەنی هیچ دەسەلاتێک نەبێ و مەفرەزەی حیزبێک بتوانێ حورمەتی پەرلەمان و پەرلەمانتار بشکێنێ و سەرۆکی پەرلەمان بە ئەقڵی ئەفسەرێک لەبەرەی جەنگدا مامەلە لەگەل ئەوانی تر بکات و نەتوانرێ لێپرسینەوە لە دەزگای جێبەجێ کردن تاخواری پلەی بەرێوەبەری گشتی بکات و بەپێی میزاجی سەرانی حیزب مامەلەی پەرلەمانی بکات کەواتە کام پیداویستی هەیە بۆ بونی دەزگایەکی بە ناو زەبەلاحی بێ دەسەلاتی وا؟
بۆچی هەرێم خاوەنی دەستوری یاسایی خۆی نییە؟ ئەوە کاری کام دەزگایە؟ لەماوەی هەموو خولەکانیدا کام یاسا جێبەچی کراوە کە لەبەرژەوەندی خەلکدا بێت؟
لە کامە بواردا هەرێم پێشکەونتی بە خۆیەوە دیوە؟پەروەردە . ژیان و گوزەرانی خەلک..رێگاوبان.. پرۆژەی ئاوو بەنداوەکان... هەرێم لە کام ئاستی بنەماکانی دیموکراسی دایە لە ناوچەکەو دنیادا؟ئەوانەی ئاماژەی پێدکرێ تەنها ئاماژەیەکی زۆر کەمن بەوەی کە ئەو هەرێمە لە جیاتی خۆشگوزەرانی بۆتە ئۆقیانوسێک لە قەیران.
لە هەمووی سەیرتر ئەوەیە کە یەک فراکسیۆنی تەواو قەدەغە بکرێ و نەهێڵڕی بچیتەوە ناو پەرلەمان و دواجاریش وەک ئەوە وایە کورد گوتەنی نەبای دیبێ و نەباران؟ کە ئەمەش دواجار ئەوە دەردەخات هیچ لەو فاکتانە بۆ بەرژەوەندی خەلک نەبوون و نین.
بۆیە کەوایە پەرلەمان هیچ پیویست نیە بۆ ئەو هەرێمە و تەنها یەکێکە لە بارگرانترین دەزگای مشەخۆر بۆ سەر قوتی خەلک بەوەی هەر چوار ساڵ جارێک سەدو یانزە کەس دەولەمەند دەبن و چ جای ئەو هەموو خەرجیە ناشەرعیەی کە لە پێناوی هیچ و بۆ هیچ خەرج کراوە و دەکرێ.
پرۆسەی پێک هێنانی حکومەتیش هەر هەمان مەهزەلەو گاڵتەجاری خودی پەرلەمانە کە یەکجاری نوسینەکە پشت راست دەکاتەوە بەوەی زۆربەیان بە تایبەتی بەشی زۆری ئۆپۆزسیۆن کە سەرجەم پرۆسەی هەلبژاردنیان بە ساختە کاری دانا و دوای ئەو هەموو کاتەی بەسەریان برد کە نزیکەی حەوت مانگ تێدەپەڕێ کە ئەگەر تەنها تێچوی ئەو هەموو کۆبونەوە و دیمانە مێدیایی یە کۆکەینەوە رەنگە جادەیەکی سەرەکی نێوان دوو شاری پێ نۆژەن بکرایەوە ؟دەرنجامیش لەوە زیاتری تیا سەوز نەدەبوو...
نوسینەکەم بە گێرانەوەی روداوێکی راستی و چەند پرسیارێک کۆتایی پێ دێنم کە لە گوندێکی دەشتی هەولێر
وا بازانم ناوی کۆزەپانکەیە ... کاتی سەردەمی ئاغاکان کەسێك لە دژی ڕەشید ئاغا یاخی دەبێت و ماوەیەکی زۆر سەری خۆی هەلدەگرێ دواجار وەرس دەبێت لە غەریبی دەگەڕیتەوە بۆ گوندەکە .لەسەر یاڵی گوندەکەوە لە کەسێک دەپرسێ ئەرێ هیچ گۆڕانکاری هەیە؟
کابراش دەلێ نەخێر گیانەکەم کۆزەپانکە هەر کۆزەپانکەیەو ڕەشید ئاغاش هەر رەشید ئاغایە؟؟؟؟
دوا پرسیار ئەوەیە هەرێمێک کە تا ئەم ساتەوەختە زەڕەیەک سەروەری خاکەکەی نەپارێزراوە کە ئەگەر نیازپاک بین بۆ خاک و ئیرادە بۆ خەلک بگێرینەوە کارێکی ئەستەم نیە و کەسی نیە بیەوێ سەروەری خاک نەپارێزێ.!!
هێندە ولاتێکی پان و بەرین و پڕ لە دانیشتوان نییە و خاوەنی یەک سەربازی نیزامی خۆی نییە .. دەستورو یاسای سەربەخۆی نییە و دەولەمەندترین جێگایە لە نەوت وگاز و کانزاکان بەراورد بە ژمارەی خەلکەکەی ؟ چ پێویستی بە سێ دەزگای زەبەلاح هەیە بۆ بەرێوەبردنی؟ جگەلەوەی هەردەم نادەمێ هەرسێ دەسەلاتەکە دەم بۆ بەغا دەگرنەوە بۆ قەیرانەکان؟؟
بۆیە خەلکی کوردستان دەبێ خاوەنی ئەو پرسانەبێت کە چارەنوسیانی پێوە بەندە ؟!