شکستی ئەردۆگان‌و ئاک پارتی سەرکەوتنی دیموکراتیە لەتورکیاو ناوچەکەدا

ئارام بۆگدی
  2019-04-23     724

هەرچەندە بۆ گەلی کورد لە باکور گۆرانکاری ئەوتۆ نیە و وەک دەڵێ تەنها خۆزگە بە کفن دز ناخوازرێ بەوەی پارتی گەلی کۆماری لەهەردوو شارەوانیە گەورەکانی ئەنکەرەو ئیستانبول دەبنە دەسەلات بەتایبەت گرینگی شاری ئیستانبول کە وەک شادەماری ئابوری تورکیا هەژمار دەکرێ بەهۆکاری ئالوگۆرە بازرگانیەکان و لە هەمان کاتدا هەنگاوێکی باشە بۆ تێکشکاندنی پاشەکشێی کۆمەلایەتی بەوەی کە ماوەی دو دەیە زیاترە بەدەست ئاک پارتی و سەرەتاش خودی ئەردۆگان لە ئیستانبول ەوە توانی هەم پارتەکەی و هەمیش خودی خۆی بگەیەنێتە ئەو ئاستەی کە گەیشتە ئاستی دەسەلاتی تاکە کەسی شمولی و قۆرخکردنی دەسەلات لە چوارچێوەی بنەمالەو کەسانی نزیکدا کە سەرەنجام بوو بە مۆتەکی سەر ژیانی خەلکی بەشمەینەت و کرێکارو بەشی زۆری خەلکی بێدەرامەت لە ولاتدا کە قەرزەکانی دەرەکی گەیشتە نزیکەی 500 ملیاردۆلار و رێژەی بێکاری نزیک بۆتەوە لە %18 کە زۆرینەی دەگەرێتەوە بۆ سەرە رۆییەکانی ئەردۆگان وشەرەنگێزی و یارمەتی دانی تێرور و گەندەلی ناو کەس و کارو کاربەدەستانی ئاک پارتی ... کە خودی ئەردۆگان تێوەگلاوی یەکەمی بوو لە ئەستەنبول و توانی بە زەبری بەکارهێنانی دەسەلات بەسەر یاساکانی دەولەت خۆی لێ دەربازکا و هەموو دەکومێنتەکان لەبەردەستی مێدیا و دادی تورکیا دا وەلا نرا کە بەشی زۆری لە دەرەوی دەسەلاتی ئەردۆگان دا ماون یان پارێزراون و لەهەر کات وساتێکدا دادگا دەتوانێ ئەگەر ڕێگری لێنەکرێ پیاچونەوەی بۆ بکات کە دەبێتە گەورەترین سکاندالی دزی و گەندەلی لە مێژوی تازەی ئەو ولاتە دا.

لەدەستدانی شارەوانی ئەنکەرە کە پایتەختی ولات و پێگەی دیبلۆسی و سیاسی ناوەندەکانی دەسەلاتی پەرلەمان و ناسنامەیەکە بۆ تورکیا ئەگەر لەروی سایکۆلۆجیش ەوە بێت بۆ دەسەلات لەهەر ولاتێکی جیهاندا تێشکانێکی گەورەیە بۆ ئاک پارتی و ئەردۆگان .

واتە کۆی پرۆسەی هەلبژاردن لە تورکیا دەسەلاتی رەهای تاکە کەسی و بنەمالەو یەک حیزبی یەک لا کردەوە وێرای ترساندن و نان برین و ساختەکاریەکان کە لە هەلبژاردنەکانی پێش ئەوەش کرابوو، نمونەی ئەستەنبول لە هەلبژاردنی پێشتر بۆ پەرلەمان جیاوازی زۆر کەم هەبوو سەرەرای ساختەکاریەکان.

شایانی وتنە کە پرسیاردەکرێ ئایا گۆرانکاری دەکرێ بەوەی پارتێکی وەک گەلی کۆماری سەرکەوتوبن یان خاوەنی دەسەلات بن؟ ئەگەر بۆ رەوشی دۆزی کورد بێ لە باکور پێم وا نیە جیاوازی ئەوتۆ بێتە ئاراوە لە سیاسەتی ناوخۆی تورکیادا ،چونکە تا ئەم ساتە وەختە گۆرانکاری بنەرەتی لە بیرکردنەوەی بوونی نەتەوەی تر لە ناو تورکیای کەمالیدا کاری بۆ نەکراوە لەلایەن گەلی تورکەوە بەرانبەر بە نەتەوەکانی تر .تا رادەیەک ناتونرێ وەک ناوەراستی سەدەی رابردوو سەیر بکرێ بەلام گۆرانێکی وای بەسەردا نەهاتووە هەر وەکو پارچەکانی تر کە کورد تیایدا هیچ خاوەندارێتی نەتەوەیی یان جوگرافی بە بیری ئەوان نیەو لە هەمان کاتیشدا ئامادەنین نزیکترین مێژوی دابەشکردنی کوردستان قبوڵ بکەن.

سەرنەکه‌وتنی ئەردۆگاون و پارتەکەی لەهەر رویەکەوە ئەنالیزە بکرێ پۆزەتیڤە لەسەر ئاستی تورکیاو ناوچەکەو جیهان، بەوەی دەسەلاتی رەهای هەولی زۆری دا بۆ زیندوکردنەوەی ئیمراتۆریەتیێکی تازە لە ناوچەکە دا... رەنگە جێگای پرسیاربێ بۆ زۆرینە ؟کە چۆن ئەو بیرۆکەیە نزیکە لە راستی؟
سەدام حوسێن ئەگەر لە شەری داگیرکردنی کوێت سەرکەوتوبوایە ئەوا هەمان بیری ئیمراتۆربونی پانعەرەبی هەبوو دەشی توانی ئەو کارە بکات بەوەی بەشێک لەسەرانی عەرەب بە کۆمەکی ئەو دەسەلاتیان گرتبوە دەست و لەهەمان کاتدا خاوەنی ئابوریەکی بە هێزوخاوەن بە هێز ترین سوپا و بەشیکی سوپای عقایدی دروستکردبوو کە دەیتوانی زۆربەی دەوروبەر داگیربکا .

ئەردۆگان یش دوای ئەوەی توانی سەرکەوتوبێ لە سەرخستنی ئابوری تورکیا کە لەراستی دا پەوەست نەبوو بە خودی ئەردۆگان بەلکو بوژانەوەی ئابوری ناوچەکە بەگشتی و نمونەی ئالوگۆری بازرگانی لەگەل باشوری کوردستان و قاچاخچێتی نەوت لەگەل عێراق و دەیان فاکتەری تر بوون کە دواجار دەرکەتەکانی هاتە پێشەوە .بازرگانی دین کە لە سەرەتای نەوەتەکانەوە دەستی پێکرد فاکتەرێکی تربوو کە ئەویش لەسەر کەوڵی بەشمەینەتی خەلک و سادەیان بۆ ناسینی ئاین و کۆمەک و دروستکردنی هەزاران رێکخراوبە ناوی دین لە ئەوروپاو ناوچەکە توانیان پارتە ساختەکارەکانیان بە ناوی ئاین ەوە هەم گەشە پێ بدەن و هەمیش کۆمەلگەیەکی ئیفلیج و بێبەرهەم بنیات بنێن کە دواجار بەهەمەکەی داعش بوو .دیسان بۆ پرسیارەکە ؟کە چۆن ئەردۆگان خەونی دروسکردنەوەی خەلافەتی هەبوو بەلام تیا سەرکەوتوو نەبوو.... بەوەی ئەوەی ناوی بەهاری عەرەبی بوو تاکە هێز کە رێکخراو کرابوو ئیخوانی و سەلەفیەکان و ئەوانی تربوون کە دەیان ساڵ کاریان لەسەر دەکرا بە هۆکاری چەقبەستنی دەسەلاتی شمولی لەولاتانی رۆژهەلات و ئەفریکادا ،بەلام نە خەونەکان بەهاری عەرەبی بوون و نە ئیخوان و ئەوانی تریش خەونەکانیان هاتەدی.. لەوەشدا بەشی شێر بۆ ئەردۆگان وپارتەکەی دەبوو چ لە سەرکەوتن یان شکست.. ئگەریش لەبەرژەوەندی ئیخوانەکاندا بوایە ئەوا بەوەی تورکیا خاوەنی هێزی سەربازی بە هێز و هەمان عەقیدەی ئیخوانی و دیماگۆجیەتی زمان وهەلخەلەتاندنی ئەردۆگان بۆ ئەو کارە زۆر لەبار دەبوو..

بۆیە هەر گۆرانکاریەکی بوژانەوەی سیستەمی دیموکراسی لە تورکیا و ناوچەکە ئاستەنگی بەردەم پێشکەوتنی کۆمەلایەتی کەمتر دەکاتەوە بەوەی تورکیا دەروازەیەکی یەکجار ترسناک بوو لە گەشەسەندن و دروستکردنی تیرۆر وبیری سەلەفی و ئاینگەرایی کە جگە نەهامەت و مەینەتی لە مێژوودا هیچی تری بۆ کۆمەلگەی مرۆڤایەتی بنیات نەناوە... نمونەی دەسەلاتی عوسمانی ئەو سەدان ساڵە نەیان هێشت مرۆڤایەتی بگاتە هیچ خاڵێک لە پێشکەوتن .. و گەورەترین تاوانی مێژویان بەرانبەر هەموو کۆمەلگەی مرۆڤایەتی ئەنجام داوە کە تا ئەم ساتەش گەلی کورد یەکێکە لە قوربانیەکانی لە مێژودا.
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×