بۆ هەموی لەدێبنەبێت هەرکەس جێگەی خۆی

ئەیاد محەمەد
  2019-04-15     608

"یاسا تەنها بۆ هەژارانە"  ئەمە ئەو ڕستەیەکەهەمیشە لەناو کۆمەڵگەدا دژ بەبەرپرسان و کاربەدەستان بەکاردەهێنرێت، زۆر جار لەگفتوگۆی چەند کەسێکدا دەخرێتەڕو لەکاتێکدا ئەوە ڕاستیەکە، بەرپرسان و کاربەدەسان هەرکە گوێیان لێدەبێت، هەوڵەدەن خۆیان سەرقاڵ و مشغوڵ بەشتێکەوە بکەن واتە خۆیان لەوەڵام دانەوەی دەدزنەوە، ئەگینا ئەمڕۆ لەیادی 31 ساڵەی مەرگەساتی ئەنفالدا لەگۆڕستانی( دێبنە)کورسی پێشەوەی ئامادەبوان وەک هەمیشەبۆ بەرپرسان دانرابو، ئەوەی من لەو یادەدا تێبینیم کرد  لەپێش کەس و کاری ئەنفالکراوانەوە کەسانێک هەبون کە داواکراون لەلایەن دادگاوە کەچی بەبەرچاوی ئامادەبوانەوە لەکورسی پێشەوە دانیشتبون!
هەروەها لێرەدا ئەمەوێت باسی نوێنەرانی کورد بکەم لەپەرلەمانی عێراق، گرنگ نیە کەسانێک کەبەرپرسیارێتیان هەیە لەحکومەتی عێراقدا تەنها لەبەر وتارێک  لە(دێبنە) بەکۆپتەری حکومەتی عێراق سەردانی کوردستان بکەن لەڕۆژی چواردەی چواردا، کەهاتن پرۆژەیان چیبو چی بەڵێنیکی دڵنیاکەرەوەیان بەکەس و کاری ئەنفالکراواندا، بێگومان هیچ.
یاخودنوێنەرانی خەڵک لەپارێزگای سلێمانی گرنگی لەچیدایە کۆبونەوەی ئەنجومەن بهێننە گەرمیان کەبڕیاریانداوە لێرەئەنجامی بدەن، لەکاتێکدا هیچ پرۆژەیەک جێبەجێ نەکەن، بۆنمونە لەڕابردودا لەیادی ئەنفالدا لەچەمچەماڵ کۆبونەوەیەکیان ئەنجام دا بەرهەمەکەی چیبو؟ ئەوبڕیارانەی دایان جێبەجێیان کرد؟ وەڵامەکەی بۆخۆیان و خەڵکی چەمچەماڵ جێ دەهێڵین.
لەهەموی گرنگتر بەهەمو ئەو بەرپرسە حکومی و حیزبیانەی کەلەوێ بون باسی جاشو هاوکارەکانی حکومەتی بەعسی ڕوخاویان نەکردو جەختیان نەکردەوە بدرێنە دادگاو سزای خۆیان وەرگرن ئیتر بۆچی لەجێگایەکی وەهادا کۆدەبنەوە بێ هیچ دەست کەوت و خزمەتێک  کامیان لەخەمی کەس و کاری ئەنفالکراوان تێدەگەن، هەموی لەوێ بون دەبولەوێ نەبن و هەرکەس لەجێگەی خۆیبێت، کاربەدەستانی حکومەتی هەرێم لەجێگەی خۆیان بەڵێن و بڕیاریان بدایە جاش و هاوکارانی بەعس و داواکراوانی دادگا، بێ دەسەڵاتانە بچنە پێشی دادگاو یاسا سەروەربێت.
دەبو نوێنەرانی کورد لەبەغداد بونایەو مەراسیمی ئەنفالیان لەوێ بکردایەتەوە و بڕیاریانبدایە خزمەتێکیان بەڕزگاری و گەرمیان بکردایە، هەروەهانوێنەرانی ئەنجومەنی سلێمانی لەسلێمانی کۆبونەوەیان بکردایە و پەرلەمانتارانی کوردستانیش بەهەمانشێوە، بۆهەموی لەدێبنەبێت لەکاتێکداهەموی جێگەی خۆی هەیە، کەئەمانە هیچی ناکرێت ئەچینەوە لای قسەباوەکەی کۆمەڵگا دان بەوڕاستیەدابنرێت کە "یاسا تەنها بۆهەژارانە".
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×