بڕیاری ئەمڕۆی دادگاو سەرنجێک!

محه‌مه‌د حه‌كیم
  2021-02-16     597
ئەوەی ئەمڕۆ لەدادگایەکی هەولێر بەرامبەر بە ژمارەیەک ڕۆژنامەنووس و چالاکەوان کرا؛ درێژەپێدانی ئەو نادادییەیە کە لەکۆی جومگەکانی ئەم هەرێمە دەگوزەرێت.

گەرچی ئەمەش «یەکەم کەمۆڵە نیە شکابێ لەم ھەرێمە بگرە ئەم بەڕێزانە لە روویەکەوە بەختەوەرن چونکە خەڵک وپەرلەمانتارو ومیدیاو لە سەریان ھاتونەتە دەنگ ، چونکە سەدان بڕیاری نا حەق دراون وزۆرێک بە زۆر سزا دراون لەدادگاکانی ھەرێم وچیرۆکی سەیریان بۆ دروست کراوە بە تایبەت ئیسلامیەکان کە زۆر بە کەمی باسکراون.

ئەمە بەتەواوی بەکارهێنانی یاساو دامەزراوەی یاساییە بۆ مەرامی سیاسیی و حزبیی، بەتەواویش سیستمی سیاسی هەرێمی کوردستان هێندەی تر رووبەڕووی رەخنەی ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان دەکاتەوە، ئومێد دەکەین ئەو هەڵەی کرا لەدادگای تەمیز چاک بکرێتەوەو ئەو دەستگیرکراوانە ئازادبکرێن، چونکە  سزادانی ئەو دەستگیرکراوانە پێچەوانەی‌ بنەماکانی‌ مافی‌ مرۆڤە.

ئێستاش لە هەرکاتێ زیاتر کاتی ئەوەیە دادگاو دادوەر لەژێر چەترو ڕکێفی حیزب بهێنرێنە دەرەوەو تەواو ئازادبن و ڕۆڵی تەواو بەرجەستەبکەن لە بەرقەرارکردنی دادپەروەری و بەهیچ شێوەیەک نەخرێنە ژێر فشاری حزب و بۆ مەرامی سیاسی و حیزبی بەکارنەهێنرێن
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×