کێ باجی ھەڵەی کێ ئەدات!
محهمهد حهكیم
2020-10-16   547
* لەوەتی چاوم کردۆەتەوەو خوێندومەتەوەو بیستوەمە، دانشتوانی ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی ھەڕێم، باجی بڕیارە ھەڵە سەربازیو سیاسیەکانی دەسەڵاتی کوردی ئەدەن کە زۆرجار دەبنە هۆی یٔەوەی میللەت بۆ چەند دەیەیەك باجەكەی بدەن و هەموو دەستكەوتەكانیش دەخاتەوە بەردەم مەترسی.
* تا ڕژێمی صەدام هەبوو ئەوترا خێرو بێری نەوتی کەرکوکو ئەو ناوچانە بۆ عەرەب ئەباتو كورد لەسامانی خۆی بێ بەشەو تەمەننامان دەكرد یٔەو ناوچانە بكەونەوە دەست كورد خۆی، كەچی کە کەوتەوە دەست بەرپرسانی کورد هەمان دەریٔەنجامی هەبوو، بەهەمانشێوە خەڵكی ناوچەكە هەر بێبەشكران لەخێروبێری سامانی ژێر زەوی و سەرزەوی، چونكە نەشھاتن یٔەو خێروبێرە لایکەم بۆ دانشتوانی ھەڕێم بەکاربێنن، بەڵكو ھەستان بۆ خۆیانیان برد، بەمەش ژمارەیەك پێی دەوڵەمەند بونو دانشتوانی کەرکوک ئەو ناوچانەش ھەر بێ نازو ھەژارو ستەملێکراوو ژێر دەستەی دەسەڵاتی ناوەندو حەشد مانەوە!
١٦ ئۆکتۆبەر دەرئەنجامی راپرسی بو، جێهێشتنی كەركوكو ئەو ناوچانە ئەگەر بۆ پاراستنی خەڵکی کەرکوکو زەرەر نەکردنی زیاتری ھێزی پێشمەرگە بوبێ چونکە بەریان بەحەشدو سوپا پێ نەدەگیرا کارێکی باشەو راستکردنەوەی ھەڵەی ئەنجامدانی راپرسی بو لەو ناوچانە، بەڵام گەر بۆ تەسلیمکردنەوەی ناوچەکە بەسەفەقەی ژێر بەژێری نهێنیو گوماناویو بەرژەوەندی مادی وەرگرتنی پارە بوبێ لەگەڵ حەشدو سوپا، ئەوە خیانەتە!