گرنگرتین ڕوداوه‌كانی ته‌كنه‌لۆجیا له ٢٠٢٠ دا
به‌ختیار ئه‌مین
2019-07-09   1466
سه‌ره‌تای بیرۆكه‌ی پێشخستنی ژیانی مرۆڤ له داوی ئه‌و شۆڕشه ئه‌لیكترۆنیانه‌وه سه‌ری هه‌ڵدا كه به سه‌ده‌ی ٢١ی ئه‌لیكترۆنی ناسێنرا (21st Century of Automation). ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌م شۆڕشه بریتیه له دیجیته‌ڵایزكردنی سه‌رجه‌م كایه‌كانی ژیانی مرۆڤ له ڕێگای ئامێره زیره‌كه‌كان و پرۆگرامه‌كانی ته‌كنه‌لۆجیاوه.
گرنگرتین ئامانج كه له‌م سه‌ده‌یه‌دا كه به‌دیهاتوون ئه‌مانه‌ن؛ به ئه‌لیكترۆنیكردنی ئامێر و كه‌لوپه‌له سه‌ربازیه‌كان به نمونه (فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان)، په‌روه‌رده و فێركرنی ڤێرچواڵ (Virtual Learning)، داهێنانی زانستی نوێ biochemical, bioinformatics))، به‌رهه‌مهێنانی ووزه‌ی نوێ، ئامێره‌كانی گواستنه‌وه و گه‌یاندن (ئۆتۆمۆبیلی بێ شۆفێر - Autonomous Car)، دروستكردنی ئامێری نوێی كشتوكاڵی كه به ئامێره زیره‌كه‌كان داده‌نرێن (به‌كارهێنانی ڕۆبۆت بۆ ئاودان، كۆكردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه كشتوكاڵیه‌كان)، ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری له ڕێگای ڕۆبۆتی زیره‌كه‌وه، به ئه‌لیكترۆنیكردنی كاروباری دامه‌زراوه حمكومیه‌كان (حكومه‌تی ئه‌لیكترۆنی)، تاوه‌كو ده‌گاته په‌یوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان (سۆشیاڵ میدیا) (سه‌رچاوه-١-٤). وه گرنگترین ئه‌و ڕوداوانه‌ی كه به ته‌نها له ساڵی ٢٠٢٠ یشدا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ڕووبده‌ن ئه‌مانه‌ن؛
له ساڵی داهاتوودا ، ئینته‌رنێتی جه‌نه‌ره‌یشنی پێنج كه به (5G) ناسراوه ده‌كه‌وێته كار. ئه‌م خزمه‌تگوزاریه ٤٠٠ جار له خزمه‌تگوزاریه‌كانی جه‌نه‌ره‌یشنی ٣ و ٤ خێرا تره له نێو خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێتی تۆڕه‌كانی مۆبایلدا، ئه‌مه‌ش به گرنگترین داهێنانی سه‌ده‌ی ٢١ هه‌ژمار ده‌كرێت و ده‌ورێكی سه‌ره‌كی ده‌بینێت له گه‌یاندنی ئینته‌رنێت و ئاڵوگۆڕی زانیاری له نێوان ئۆتۆمۆبیله بێ شۆفێره‌كان یان فرۆكه‌ی بێ فرۆكه‌وان و سه‌رجه‌م ئامێره ئه‌لیكترۆنیه زیره‌كه‌كان به هۆی خێرای گواستنه‌وه‌ی وه‌یڤه‌كانه‌وه.
هه‌ر به‌هۆی خێرایی ئینته‌رنێتی جه‌نه‌ره‌یشنی پێنجه‌وه، پێشبینی پێشكه‌وتنی به‌رچاو له زانسته‌كانی ئاڕتیفیشال ئینته‌له‌جینس (Artificial Intelligence) و كۆمپیوته‌ر ڤیژن ( Computer Vision) ده‌كرێت، گرنگترین ڕووداو كه له سه‌ره‌تای ساڵی نوێ‌دا چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ڕووبدات ئه‌ویش به‌كارهێنانی ئۆتۆمۆبیلی بێ شۆفێره له نێو شه‌قامه‌كانی چه‌ند ووڵاتێكدا، به‌مه‌ش ئه‌و خه‌ونه‌ی كه به خه‌یاڵی زانستی (Science Fiction) ده‌دنرا ده‌بێت به ڕاست.
پرۆژه‌ی به‌كارهێنانی ئاسایشی سنوری زیره‌ك (Smart Border Control) له لایه‌ن ووڵاتانی یه‌كێتی ئه‌وروپاوه به‌تایبه‌ت ووڵاتانی ( یۆیان، نه‌مسا، ئه‌ڵمانیا و ڕۆمانیا). ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌م پرۆژه‌یه كه‌مكردنه‌وه‌ی لۆدی ٨٨٧ ملیۆن گه‌شتیاره كه ساڵانه سه‌ردانی ووڵاتانی ئه‌وروپا ده‌كه‌ن له‌سه‌ر پۆلیسی پاسپۆرت كۆنترۆڵ وه نه‌هێشتنی دیارده‌ی به‌كارهێنانی پاسپۆرتی ساخته‌یه. گرنگی ئه‌م پرۆژه‌یه به‌كارهێنانی نوێترین ته‌كنه‌لۆجیای سه‌رده‌م، ئامێری ئه‌لیكترۆنی پشكنینی پاسپۆرت و سه‌نسه‌ری زیره‌كه له كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری گه‌شتیاران له كاتی گه‌شتنیان به ته‌رمیناڵی فڕۆكه‌خانه‌كان به‌بێ هه‌بوونی پۆلیسی پاسپۆرت له فڕۆكه‌خانه‌كاندا (بۆ زانیاری زیاتر بڕوانه سه‌رچاوه‌ی-٥).
له ساڵی ٢٠٢٠ دا كۆمه‌ڵه پزیشكێك له چه‌ند ووڵاتێكی جیاوازه‌وه به تیم هه‌ڵده‌ستن به ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری له ڕێگای ته‌كنه‌لۆجیای ڤێرچواڵ ڕیاڵه‌تی و ڕۆبۆتی زیره‌كه‌وه به بێ به‌شداربوونی هه‌موو پزیشكه‌كان له ژووری نه‌شته‌رگه‌ریه‌كه‌دا . واته باشترین پزیشكی نه‌شته‌رگه‌ری ده‌كرێت به ڤێرچواڵ له‌گه‌ڵ پزیشكی دیكه گه‌وره‌ترین نه‌شته‌رگه‌ری به سه‌ركه‌وتووی ئه‌نجام بده‌ن.
نوێترین دروای ئه‌لیكترۆنی كه به (لیبراLibra-) ناسراوه دروست ده‌بێت، كه هه‌ندێك به جێگره‌وه‌ی دراوی كاغه‌ز ناوی ده‌هێنن، سه‌رۆكی سندوقی دروای نێوده‌ڵه‌تیش له كۆڕبه‌ندی ئابوری جیهاندا ئاماژه‌ی كرد به مه‌ترسی ده‌ستبه‌سه‌راگرتنی دراوی جیهان له لایه‌ن كۆمپانیاكانی بواری ته‌كنه‌لۆجیاوه (سه‌رچاوه-٥). بۆیه هه‌ریه‌ك له شاره‌زایانی بواری ئابوری ، بازرگانی ته‌نانه‌ت سیاسیش مه‌ترسیان هه‌یه له دروستبوونی مێپۆدێكی نوێ له ئابوری دیجیتاڵ كه خۆی ده‌بینێته‌وه له نه‌مانی ڕۆڵی بانق یان بازرگانی ته‌قلیدی.
جگه له ووڵاتای سووید، هه‌ریه‌ك له ووڵاتانی وه‌كو ( كۆریای باشور، به‌ریتانیا، چاینا، دانیمارك، نه‌رویج، سویسرا، كه‌نه‌دا) چیتر كار به به‌كارهێنانی دراوی كاغه‌ز ناكه‌ن له بازاڕه‌كانیاندا. بۆ یه سه‌رجه‌م مامه‌ڵه‌كانی (كڕین و فرۆشتن، ناردن و گواستنه‌وه‌ی پاره) به دیجیتاڵی له ڕێگای مۆبایل و ئه‌پڵیكه‌یشنه‌كانه‌وه ئه‌نجام ده‌درێن (سه‌رچاوه-٦).
زیادبوونی ژماره‌ی ئه‌و وولاتانه‌ی كه حكومه‌تی ئه‌لیكترۆنی به‌كارده‌هێنن بۆ پتر ١٧٠ ووڵات له ڕیزبه‌ندی تۆماری نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان (Online Service Index ). واته ته‌نها چه‌ند ووڵاتێكی كه‌م كه به ووڵاتانی زۆنی جه‌نگ ناوده‌برێن له‌وانه (عێراق، سوریا، سۆماڵ، ئه‌فغانستان...) ده‌مێننه‌وه و پێشبینی ده‌كرێت به ووڵاتانی جیهانی چواره‌م یان پێنجه‌م ناو ببرێن. گرنگترین حكومه‌تی ئه‌لیكترۆنی له ریزبه‌ندی ئه‌و ١٧٠ ووڵاته‌دا ووڵاتی ئیستۆنیایه كه له ساڵی ١٩٩١ وه سه‌ربه‌خۆیان وه‌رگرت (هه‌روه‌كو هه‌رێمی كوردستان). وه له ساڵی ٢٠١٦ دا واته دوای ١٥ ساڵ توانیان له سه‌دا ٩٩ % كاروباره‌كانی حكومه‌ت و ته‌نانه‌ت ده‌نگدانیش بكه‌ن به ئه‌لیكترۆنی (سه‌رچاوه-٧).
له سه‌ره‌تای ساڵی ٢٠٢٠ وه یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌ڵده‌ستن به ئه‌نجامدانی پرۆژه‌ی (دیجیتاڵ ئه‌وروپا ) كه ئامانجیان به‌دیجیتاڵ كردنی سه‌رجه‌م بواره‌كانی (په‌روه‌رده و فێركردن، دروستكردنی شاری زیره‌ك، به دیجیتاڵ كردنی كارگه‌كان، هاتوچۆ و گواستنه‌وه، هه‌روه‌ها ناوه‌نده بازرگانیه‌كانی وه‌كو بانق و بۆرسه‌ی ئابوری) یه له ماوه‌ی ته‌نها ٢ ساڵدا (سه‌رچاوه-٨).
له كۆتایدا داهێنانه‌كان زۆر به‌خێرای ڕوبه‌ڕومان ده‌بنه‌وه ، وه له ئه‌نجامی ئه‌و گۆڕانكاریه خێرایانه‌ی كه له بوراه‌كانی ته‌كنه‌لۆجیا و ئامێره ئه‌لیكترۆنیه‌كاندا ڕووده‌ده‌ن هه‌ریه‌ك له شاره‌زایان، ئابوری ناسان، ته‌نانه‌ت سیاسه‌تمه‌داران و توێژه‌رانیش ئاماژه به سه‌رهه‌ڵه‌دانی جۆره ژیانێكی دیجیتاڵی یان ئه‌لیكترۆنی ده‌كه‌ن، كه خۆی ده‌بینێته‌وه له نه‌مانی ڕۆڵی په‌رله‌مان و حكومه‌ت، مامه‌ڵه‌ی بازرگانی و ئابوری (ته‌قلیدی)، ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ندی كۆمه‌ڵایه‌تی و ئاینیه‌كان ...هتد.
ئیمه وه‌كو كورد (به‌گشتی وه‌كو هاووڵاتی ڕۆژهه‌ڵاتی) نه‌ك ده‌ورمان نیه له‌و وه‌رچه‌رخانه خێرایه‌ی كه له دونیای ته‌كنه‌لۆجیادا ڕووده‌دات، ته‌نانه‌ت توانای به‌كارهێنانی ئه‌و ئامێر وته‌كنه‌لۆجیا نۆێیانه‌شمان نیه كه ووڵاتان به‌گشتی بۆ خزمه‌تكردنی هاووڵاتیان به‌كاریده‌هێنن به نمونه (نه‌بوونی حكومه‌تی ئه‌لیكترۆنی، سیستمی بانقی ئه‌لیكترۆنی، نه‌بوونی نه‌خشه‌ی دیجیتاڵی جیوپۆڵۆتیكی كوردستان، بازرگانی و ئابوری دیجیتاڵ...هتد). هه‌روه‌كو نوسه‌ر د.سه‌ردار عه‌زیز ده‌ڵێت؛ ئێمە بەکاربەری زۆربەی ئامرازە تەکنەلۆجیەکانین بەبێ ئەوەی دێڕیک لە ئەدەبیاتی ئێمەدا هەبێت لە سەر تەکنەلۆجیا (ڕ.ئاوێنه).
د. به‌ختیار ئه‌مین
توێژه‌ر و وانه بێژ له زانكۆی لیڤه‌رپوڵ-ئینگلترا
سه‌رچاوه‌كان
https://www.gsma.com/publicpolicy/wp-content/uploads/2017/02/GSMA_DigitalTransformationReport2017_Web.pdf
https://www.ey.com/Publication/vwLUAssets/ey-digital-transformation-for-2020-and beyond/$FILE/ey-digital-transformation-for-2020-and-beyond.pdf
https://www.information-age.com/strategic-technology-trends-123475549/
https://www.pwc.com/gx/en/financial-services/assets/pdf/technology2020-and-beyond.pdf
https://www.fastpass-project.eu
https://medium.com/tech-tales/could-these-5-countries-be-cash-free-by-2020-45a63762acaf
https://publicadministration.un.org/egovkb/en-us/Reports/UN-E-Government-Survey-2018
https://www.eitdigital.eu