كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ كه‌‌ سنورێك بۆ پێگه‌ نه‌شیاوه‌كانی ئینته‌رنیێت له‌كوردستان دابنرێت

به‌ختیار ئه‌مین
  2019-06-30     1502
به‌پێی داتاكان، ژماره‌ی به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت له‌ جیهاندا نزیكبونه‌ته‌وه‌ له‌٤ بلیۆن به‌كارهێنه‌ر. له‌ نێو ئه‌م ژماره‌یه‌شدا  ١٩ ملیۆنیان به‌كارهێنه‌ری عێراقین و ٢ ملیۆنیشیان به‌كارهێنه‌ری كوردن (سه‌رچاوه‌ی ١ - ٢). بۆ سوود وه‌رگرتن له‌ زانینی ته‌مه‌نی به‌كارهێنه‌رانی تۆڕی ئینته‌رنێت له‌ كوردستان ده‌كرێت سوود له‌ تیزه‌كانی د.ڕودكین‌  (له‌ زانكۆی ساوپامتن)  وه‌ربگرین كه‌ پسۆڕه‌ له‌ بوراكانی  هه‌ڵسوكه‌وتی به‌كارهێنه‌رانی ئینته‌رنێت‌ له‌ نێوان به‌تایبه‌تی ته‌مه‌نی٣ بۆ ١٨ ساڵدا.


به‌گشتی خراپ به‌كارهێنانی تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت كێشه‌یه‌كی گلۆباڵه‌، به‌ڵام له‌ گه‌ڵ ئه‌م كێشانه‌شدا ووڵاتان سنوریان بۆ به‌كارهێنانی ئه‌م خزمه‌تگوزاریه‌‌ داناوه‌. ده‌رباره‌ی كوردستان پرسیاره‌ جه‌وهه‌رێكه‌ ئه‌مه‌یه‌، كه‌ی سنورێك بۆ به‌كارهێنانی تۆڕه‌ نه‌شیاوه‌كان یان خراپ به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت داده‌نرێت؟ له‌گه‌ڵ به‌رزبوونه‌وی ژماره‌ی به‌كارهێنه‌ری ئینته‌رنێت له‌ كوردستان و عێراق، تاوه‌كو ئه‌مڕۆ هیچ یاسایه‌كی تایبه‌ت به‌ تاوانی ئه‌لیكترۆنی، خراببه‌كارهێنانی ئینته‌رنێت یان یاسای ئاسایشی ئه‌لیكترۆنی بوونیان نیه. 


دیاره‌ ژماره‌ی ئه‌و ماڵپه‌ڕه‌‌ نه‌شیاوانه‌ی كه ڕۆژانه‌‌ به‌كارهێنه‌ری ئینته‌رنێت له‌ عێراق‌ سه‌ردانیان ده‌كات به‌ به‌راورد به‌ ژماره‌ گشتیه‌كه‌‌ له‌ به‌رزبوونه‌وه‌دان و ڕێژه‌كه‌ مه‌ترسیداره‌. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی كه‌ حكومه‌تی ئه‌لیكترۆنی نه‌ له‌ كوردستان نه‌ عێراقیش بوونی نیه‌، سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ هاووڵاتیان  زیاتر ئینته‌رنێت بۆ مه‌به‌ستی به‌سه‌ر بردنی كات به‌كارده‌هێنن . بۆ پشتڕاستكردنه‌وه‌ی ئه‌م زانیاریه‌، پرۆگرام و سۆفتوێری زۆر زیره‌ك هه‌ن كه‌ ده‌توانن له‌ ماوه‌ی كه‌متر له‌ ده‌قیقه‌یه‌ك ناو و ژماره‌ی سه‌ردانی زۆرترین پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنیمان بۆ ده‌ستنیشان بكه‌ن‌.‌ 


بۆ ڕێگرتن له‌ خراپ به‌ركارهێنانی ئیتنته‌رنیێت،  پێویسته‌ په‌رله‌مانی كوردستان و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندی داره‌كان له‌گه‌ڵ (ڕێكخراوه‌ ناحكومیه‌كان)  به‌ زوترین كات چه‌ند یاسایه‌ك ده‌ربكه‌ن كه‌ خۆی ببینێته‌وه‌ له‌ ‌( یاسای ته‌مه‌نی به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت -Age of internet user ، یاسای دانانی فیلته‌ر یان بلۆككردنی سه‌رجه‌م ئه‌و پێگه‌ ئه‌لیكترۆنیانه‌ی كه‌ هه‌ڕه‌شه‌ن له‌ سه‌ر ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی كورد له‌ كوردستان Cybersecurity Act ، یاسای هاككردن و خراپ به‌كارهێنانی ئامێر و پرۆگرامه‌كان Computer Misuse Act، یاسای خراپ به‌كارهێنانی زانیاری و داتای هاووڵاتی Data Protection Act
بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌م كارانه‌ش پێویسته‌ كۆمپانیاكانی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت ده‌ستبكه‌ن به‌ دانای ، فیلته‌ر یان بلۆككردنی سه‌رجه‌م ماڵپه‌ڕ و په‌یج و پێگه‌ ئه‌لیكترۆنیه‌ نه‌شیاوه‌كان. 

گرنگه‌ كۆمپانیا‌كانی دابینكردنی خزمه‌تگوزاری ئینته‌رنێت (كه‌ژماره‌یان ٢٥ كۆمپانیان له‌ كوردستان) ڕێنمانی خراپ به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت پێشكه‌شی به‌كارهێنه‌ره‌كانیان بده‌ن (بۆ نمونه‌ چۆن دایك و باوك بتوانێت كۆنترۆڵی ئه‌كسێسی ئینته‌رنێت له‌ نێو ماڵه‌كه‌یدا بكات، له‌ ڕێگای (Parental Control)  ی ئامێره‌كه‌یه‌وه‌، چه‌ندین زانیاری سه‌لامه‌ت به‌كارهێنانی ئینته‌رنێتی دیكه‌....). 


له‌ كۆتایدا له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی خزمه‌تگوزاریه‌كانی ئینته‌رنێت زیانیان هه‌یه به‌ڵام‌ سوودیان زۆریان زیاتره‌ و به‌یه‌كێك له‌ پێداویستیه‌كانی دونیای گڵۆباڵ داده‌نرێت. به‌ نمونه‌  ڕۆژانه‌ پتر له‌ ٣ بلیۆن ئیمه‌ڵی‌ ئه‌لیكترۆنی له‌ ڕێگای ئینته‌رنێته‌وه‌ ئاڵوگۆڕ ده‌كرێن له‌ نێوان تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێتدا، بۆ یه‌ سودێكی زۆری هه‌بوو له‌ گه‌ڕانه‌وه‌ی كات و تێچوو بۆ به‌كارهێنه‌رانی ئه‌م خزمه‌تگوزاریه‌. 


د. به‌ختیار ئه‌مین
 پسپۆڕی ته‌كنه‌لۆجیای زانیاری له‌ زانكۆی لیڤه‌رپوڵ-ئینگلته‌را.


سه‌رچاوه‌كان؛
https://en.wikipedia.org/wiki/List_of_countries_by_number_of_Internet_users
https://www.internetworldstats.com/stats.htm
https://www.alexa.com/topsites/category/Top/Adult
https://wearesocial.com/blog/2019/01/digital-2019-global-internet-use-accelerates
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×